
له سێ په‌نجه‌ره‌وه … هیوا سه‌عید
Closed
“ڕووتبوونه‌وه”
خۆشه‌ویستم
من به زمانی تۆ ده‌نووسم
به مه‌عریفه‌ی ناو کۆڵان و هی سه‌ر جاده
بیری قوڵ و زمانی باڵا
با ئه‌فلاتون،
با ئه‌رستۆ خۆی پێ بادا
له‌ناو کۆڕی خه‌ڵکی ساده.
“چێ گێڤارا”
چێ گێڤارا
ملوانکه‌یه،
تیشێرتێکه،
کڵاوێکی نه‌جمه‌داره
له کارگه‌کان دروست ده‌کرێ
سه‌رمایه‌دار بازرگانی پێوه ده‌کا
پرۆلیتار ده‌یانکڕێ!
“نیچه”
من کوڕی ماڵێکم
ئه‌گه‌ر یه‌کێ له به‌رده‌می ماڵه‌که‌مان په‌رکه‌م لێیدا
باوکم ده‌ڵێ: کوره زوو!
ده‌ست بنێ به سه‌ریا، که‌فی لێوی بسڕه‌وه
باوکم نیچه ناناسێ
به‌ڵام نیچه پیاوی وه‌ک باوکمی خۆشده‌وێ.