
له‌ژێر ناوی مندا …بێستوون مینه
په‌نجه‌ره چاوێكی گه‌وره‌یه
كه به هۆیه‌وه سه‌یری باخچه و دیوار و
بێ هوده هاتوو چۆی مرۆڤه‌كان له سه‌ر شه‌قام
هه‌ندێك جاریش هیچ ده‌كه‌م .
ده‌رگاش هیچ نییه !
جگه له برینێكی قوڵ به‌جه‌سته‌ی ئه‌م ژووره‌وه
ڕۆژانه سه‌دان میكڕۆب تێیدا دێن و ده‌ڕۆن .
………
پێمخۆشه هه‌میشه ده‌ستكاری دڵت بكه‌ی
وه‌ك ئه‌و سه‌دان مرۆڤه‌ی به‌هۆی ده‌ستكاری كردنی چه‌كه‌وه
هاوڕێكانی خۆیان كووشتووه
تۆش ڕۆژێك له ده‌ستت ده‌رچێت و بڵێی
خۆمشمدهوێیت.
………
لاریم نییه ئه‌گه‌ر بارانیش نه‌بارێت
من به ـ باـ یه‌كی وشكیش ڕازیم
با په‌نجه‌ره‌ش سه‌رمای ببێت
خۆ هه‌رنه‌بێت سه‌مای دره‌خته‌كان ده‌بینم .
……..
وه‌ك ئه‌و به‌رده‌ی له‌سه‌ر چیایه‌ك غلۆر ده‌بێته‌وه
خه‌ونه‌كانم ئاوا شۆڕ ده‌بنه‌وه
ئه‌ی باڵنده‌ی نه‌فره‌تی له كوێی ؟
مه‌هێڵه به‌ربنه‌وه..مه‌هێڵه.
……….
به‌ر له خوێندنه‌وه كتَێبهكان
من باشبووم هه‌موو ڕۆژێكیش ده‌ژیام
تاكه پێشبینیم بۆ ژیان ئه‌وه بوو
“ڕۆژێك دێت منیش ده‌مرم “
نه‌مردم وگهیشتمه سه‌رده‌می
دوای خوێندنه‌وه كتێبه‌كان
ئێستاش هه‌ر باشم !
هیچ شتێك نه‌گۆڕا پێشبینییه‌كه‌م نه‌بێت
“ڕۆژێك دێت منیش ده‌ژیم “
………
چۆڵه ئه‌و ڕێگایه‌یی پێیدا ڕاده‌كه‌ی
بووه‌سته! هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵمژه
هیچ له شكۆی خێراییت كه‌م ناكات
ئاوڕێك بده‌وه هێشتا له خۆت زیاتر
كه‌س به‌دواته‌وه نییه…
………
تا ده‌تووانی سه‌یری هه‌ره‌سی به‌فر بكه
ڕهنگێكهو ناگۆڕێت
هیچ له شكۆی سپیێتی كه‌م ناكات
سه‌رت به‌رز بكه‌و تاریكی له شاخه‌كانه‌وه ده‌بینی..
………
كه‌بیر له‌ده‌ریا ده‌كه‌مه‌وه
شه‌پۆله‌كان پاڵمدهدهن و
له كه‌ناره‌وه بۆ قوڵایی ده‌مبه‌ن!
ماسییه‌كان ڕاوم ده‌كه‌ن
مه‌رجان و مرواری وه‌ك گه‌وهه‌ر كۆمدهكهنهوه..
…….
شه‌وه‌كان كورتتر ده‌بن و سوتان به‌شی چراكان ناكات
هێنده كورتن ناتوانن تۆسقاڵێك ڕووناكیم پێبده‌ن
منیش ناتووانم سه‌یری تۆسقاڵێك تاریكی بكه‌م
مێشووله‌كان چه‌ند داماون
ناتووانن خوێنی یه‌ك مرۆڤ بنۆشن
هه‌ر ده‌زانن كزه له جه‌رگی من بێنن
مێشووله‌كان ده‌ركه‌وتنه‌وه و تۆش ده‌نگت نییه
ئه‌ی درێژترین شه‌و ..
…….
من سواڵكهرێكم له ژووره‌كه‌مدا
چركه چركه كات كۆده‌كه‌مه‌وه
به‌داخه‌وه هێشتا كاتم نییهكه تێیدا
بیر له ئاسوده‌یی نه‌كه‌مه‌وه..
…….
چه‌ند جوانه جیهانی مردووان
نه وه‌رز بوونی هه‌یه نه‌مانگ نه ئه‌ستێره
شه‌پۆله ڕه‌شه‌كانی تاریكی هه‌مووشتێكی داپۆشیوه
ته‌نیایی نه‌بێت..
………
بڕیارمداوه هێڕش بكه‌م
شه‌ڕیش نییه
دڵم پڕده‌كه‌م له ئاشتی و
بۆ شه‌ڕێك ده‌ڕۆم !
……..
من دڵنیام ئێواره‌یه‌ك به‌زۆر
خۆم ده‌به‌مه سه‌ر ئه‌و گرده‌ی
دووشاخ و
چاڵێك و
هێنده‌ی چه‌ترێك ئاسمانی لێوه دیاره.
………
خانم من نهكارگهی خۆشبه‌ختیم و
نهدووكانم و ئاسوده‌ییم تێدا هه‌ڕاج كرابێت
من ئه‌و منداڵه‌ش نیم
له شه‌قامه برسییه‌كان
ڕێت لێبگرم و
سواڵی ئارامیت لێبكه‌م
من زاده‌ی برینێكی قوڵم به‌جه‌سته‌ی زه‌مینه‌وه
قوڵ تا ڕاده‌ی ساڕ‌ێژ نه‌بوون !
…….
كاتژمێره دره‌نگه‌كان
له شه‌و و له ڕۆژان
سێ
چار
هه‌ندێك جار له پێنج‌دا
ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ دوونیا..
………
ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا په‌رژینی كێڵگه‌كه‌م بێت
من ئیدی جوتیار نیم
له ئه‌مڕۆشه‌وه ده‌هێڵم
به‌رازه‌كان لاسكه گه‌نمه‌كان بقرتێنن..
………………………….
ئه‌م شیعره ، پله‌ی یه‌كه‌می له شه‌شه‌مین فیستڤاڵی شیعری :گوڵه هه‌نار : به‌ده‌ست هێنا ، له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید …
بێستوون مینه