گه‌ڕان به دوای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا *
(١١) چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی خزمەتگوزارییە گشتییه‌کان **
ئه‌و چاره مامناوه‌ندیی و ته‌بایوبوونه (Le compromis intervene) *** زۆر له‌وه‌وه دووربوو، که تێکه‌ڵوپێکه‌ڵکردن له‌نێوبه‌رێت، نوێنه‌ره سۆسیالیسته (ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان) بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری ڕۆڵی ده‌وڵه‌تیان بڵند ده‌نرخاند، له کۆنگره‌ی نێونەتەوەیی (ئینتەرناسیونالی یەكەم)دا له (بال) باسكردنی پرسەکان ته‌واو ئاڵۆزبووبوو، به‌تایبه‌تی باسی پرسی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزارییە گشتییه مه‌زنه‌کان وه‌ك (هێڵی ئاسن و پۆست) ساڵی ١٨٧٢ له کۆنگره‌ی (لاهای) له‌نێوان لایه‌نگرانی (میخائیل باکۆنین) و لایه‌نگرانی (كارڵ مارکس)دا کهرتبوونێك ڕوویدا، دواتر ئه‌و پرسه لەنێو پاشماوه‌که‌ی نێونەتەوەییدا خرایه‌به‌ر لێدوان، ئه‌و پاشماوه‌یه پێیده‌وترا نێونەتەوەیی (دژه ده‌سه‌ڵات،یان فیدرالیستی). ده‌رباره‌ی پرسی به‌ڕێوه‌بردنی خزمەتگوزارییە گشتییه‌کان، له نێوان سۆشیالیستە ئازادیخوازه‌کان و سۆسیالیسته ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کاندا جیاوازی نوێ دروستبوو، هه‌رچه‌نده ئه‌وان ڕه‌فتاری (مارکس)یان لا په‌سه‌ندنه‌بوو، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌یان به‌باشترزانی، که له نێونەتەوەییدا بمێننه‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی خزمەتگوزارییە گشتییه‌کان ده‌ڕژانه نێو جه‌می خزمەتگوزارییەکانهوه، ده‌بوایه، نه هاوبه‌شییه کرێکارییه‌کان، نه شاره‌وانییه‌کان به ته‌نها ئه‌و بەرژەوەندیانه به‌ڕێوه‌به‌رن، پێشتر (پرۆدۆ‌ن) به ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی گشتی، هه‌وڵی چاره‌کردنی ئه‌و گرفته‌ی دابوو، تاكو بتوانرێت پارسه‌نگی به‌ڕێوه‌بردنی کرێکاری ڕابگیردرێت، به‌ڵام، ڕاگرتنی ئه‌و پارسهنگهکرێکارییه، هه‌موو لایەنەکانی ڕۆشننهبوون، که‌واته کێ ئه‌و بەرژەوەندییانه به‌ڕێوه ده‌بات؛ (یەكێتی شاره‌وانییه‌کان) یان (ده‌وڵه‌ت)؟ ئازادیخوازه‌کان ده‌ڵێن شاره‌وانییه‌کان،ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانیش ده‌ڵێن (ده‌وڵه‌ت).
له کۆنگره‌ی نێونەتەوەییدا له (برۆکسل) ساڵی ١٨٧٤سۆسیالیستی به‌لجیکی سیزار دو پاپ César de Paepe) هه‌وڵیدا، که ئه‌و دوو بیروبۆچوونه، واته شارهوانخوازی و ده‌وڵه‌تخوازییه پێکه‌وه بگونجێنێت، ئه‌و پێیوابوو، که له‌ژێر چاودێری به‌ڕێوه‌بردنێکی ناوچه‌ییدا، شاره‌وانی به‌ڕێوه‌بردنی خزمەتگوزارییە گشتییه‌کان بگرێته ئه‌ستۆی خۆی، به‌ڕێوه‌بردنه ناوچهییکهش، سه‌ندیکا کرێکارییه‌کان دایبمه‌زرێنێت.
خزمەتگوزارییە گشتییه فراوانترهکانیش، هه‌ندێک جار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمی چاودێری ده‌کات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمیش، یەكێتی شاره‌وانییه کرێکارییه‌کان دایده‌مه‌زرێنێت، هه‌موو دامه‌زراوه مه‌زنه سەرتاسەرییەكانیش، که له‌سه‌ر ئاستی “کۆی شاره‌وانییه کرێکارییه ئازاده‌کان” ڕاوه‌ستاون له‌ژێر ڕکێفی ده‌وڵه‌تدا بن، به‌ڵام به تێڕوانیینی ئازادیخوازه‌کان، ئه‌و دیاریکردنه ته‌موومژاوییه و نوقمی گومانه،که‌چی (سیزار) ئه‌و گومانه‌ی به لهیهکترتێنهگهیشنێکی ساده و شه‌ڕی (وشه‌کان)ی ده‌زانی، جا که شه‌ڕ شه‌ڕی وشه‌کان بوو، ئه‌ی ئه‌و خۆی بۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و وشه‌یه نه‌بوو؟
زۆرینەی له ئازادیخوازه‌کان بینیان ،که ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌و به‌لجیکیه، ده‌بێته مایه‌ی دروستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، به بیروبۆچوونی ئه‌وان وابوو، که به پێویست (ده‌وڵه‌تی کرێکاری) ده‌کرێته (ده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵات سه‌پێن-دولة تسلطیة-) که‌واته، گه‌ر شه‌ڕ شه‌ڕی وشه‌کانه، بۆ ده‌بێت ڕێکخستنه کۆنه له‌ناوبراوه‌که و کۆمه‌ڵگه‌ی نوێی بێحکومهت هه‌مان ناویان هه‌بێت؟ دواتر له کۆنگره‌ی (بێرن) ساڵی ١٨٧٦ (مالاتستا) بڕیاریدا، که خزمەتگوزارییە گشتییه‌کان پێویستی به یه‌ك ڕێکخستنی ناوه‌ندی هه‌یه،به‌ڵام نابێت له‌سه‌ره‌وه ده‌وڵه‌ت بهڕێوەیانببات ،ساڵی ١٨٧٧ له کۆنگره‌ی سۆسیالیستی جیهانی له (گینیت) (سیزار دو پاپ) بیرۆکه‌ی (دوڵه‌تی کریکاری) یان (ده‌وڵه‌تی میلی) په‌سه‌ندکرد، که ده‌کرێت ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌تی کرێکاری بێت، بێگومان بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو،چونکه بارودۆخی ده‌ره‌کی قۆناخێکی گواستنه‌وه ده‌سه‌پێنێت، له‌و قۆناخی گواستنه‌وه‌یه‌دا بوونی ده‌وڵه‌ت پێویسته، ئه‌و کاته‌ی بارودۆخه ده‌ره‌کییه‌که نامێنێت و ده‌وڵه‌ت ئامرازه‌کانی کارکردن ده‌داته ده‌ست هاوبه‌شییه کرێکارییه‌کان، ئه‌و وێناكردنە ڕواڵەتییه، ئازادیخوازه‌کانی ڕازینه‌کرد، چونکه، ده‌وڵه‌ت هه‌رچییه‌ك زه‌وت بکات، هه‌رگیزاو هه‌رگیز نایگه‌ڕێنێته‌وه.
***********************************
په‌ڕاوێز
*په‌رتووکی (من العقیدة الی الممارسة) دانییل غیرین .
**بابه‌تی (١١)ی به‌شی دووه‌می ھەمان په‌رتووك.
***مه‌به‌ست له‌و تهبایبوونه کاتییه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان و ئازادیخوازه‌کانه (بڕوانه بابه‌تی(١٠)ی به‌شی دووه‌می پهڕتووکەكە و-ك