
پیاوه زه‌حمه‌تكێشه ونه‌كه … به‌ختیار محه‌مه‌د
من یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی، كه زۆر له‌گه‌ڵ یاده‌وه‌ریی و بیره‌وه‌ریی ته‌مه‌نی خۆمدا ده‌ژیم؛ به تایبه‌تیش ته‌مه‌نی منداڵییم. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هه‌رده‌م حه‌زم له دیتنی ئه‌و شوێنانه‌یه، كه زۆرترین كاتی ته‌مه‌نی منداڵییم تێدا به‌سه‌ر بردووه. ئه‌م یاده‌وه‌رییانه خۆشی و ئۆخژنییه‌كی یه‌كجار زۆرم پێده‌به‌خشن. ئه‌م یاده‌وه‌رییانه به‌ندن به كات (ته‌مه‌نی منداڵیی و هه‌رزه‌كاریی ..) و شوێن (گه‌ڕه‌ك، فێرگه…) و كاره‌كته‌ره‌كانه‌وه (س، ص). هه‌ندێك كاره‌كته‌ر (كه‌سایه‌تی) هه‌ن، هه‌رچه‌نده مرۆڤی ساده‌ی ئاسایین، به‌ڵام ده‌بنه ڕه‌گه‌زێكی هه‌ره گرنگی ته‌مه‌ن و ژیانی ڕابردوومان. ته‌نانه‌ت ئێمه به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ڕه‌گه‌زه‌كانی دیكه‌ی ژیانی ڕابردووی خۆمان به‌بیر دێته‌وه: مام ساڵح یه‌كێكه له‌و پیاوه گرنگانه‌ی ته‌مه‌نی منداڵیی من. هه‌میشه ئه‌و – له پاڵ هه‌ندێك مامۆستادا – كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كییه له خه‌یاڵی بیره‌وه‌ریی مندا. ئه‌م پیاوه، پیاوێكی زه‌حمه‌تكێشی عاره‌بانه‌چی بوو، كه له سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاستی ساڵانی ده‌یه‌ی (70) ی سه‌ده‌ی ڕابردوو، له‌به‌رده‌م فێرگه‌كه‌مان (فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی: مسته‌وفی – مه‌وله‌وی) له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر، له‌فه‌ی هێلكه‌ی ده‌فرۆشت. باوه‌ڕم پێبكه‌ن، ئه‌م خواردنه خۆشترین خواردنی ته‌مه‌نی منداڵیی منه. من هه‌رگیز له یادم نییه، كه له‌و ته‌مه‌نه‌دا خواردنێكی له‌و سانده‌ویچه‌ی مام ساڵح – م خۆشتر خواردبێ؛ ئه‌گه‌ر خواردبێتیشم، به‌ڵام هه‌رگیز وه‌كو له‌فه‌كه‌ی مام ساڵح، نه به چێژ بوون ، نه له یادیشم ماون. ئێمه به‌م شێوه‌یه له ئاوێنه‌ی ته‌مه‌نی منداڵییمانه‌وه ته‌ماشای ئێستای خۆمان ده‌كه‌ین؛ ئێستای پڕ له ترس و ڕاڕایی: ترس له مه‌رگ و ڕاڕاییش له ژیان. ئاینده‌شمان هه‌میشه ده‌بێته به‌شێك له بیره‌وه‌ریی ڕابردوو؛ ئه‌و ڕابردووه‌ی، كه هه‌میشه خۆزگه ده‌خوازین ته‌نها بۆ چه‌ند چركه‌ساتێك بگه‌ڕێته‌وه. دیاره ئه‌مه‌ش مه‌حاڵێكه، كه چێژ و بێ هیوایی و حه‌سره‌تمان پێده‌به‌خشێ (هه‌ڵبه‌ت من لێره باسی تێپه‌ڕینی ڕه‌وڕه‌وه‌ی زه‌مه‌نی بایۆلۆژیی ده‌كه‌م، نه‌ك په‌ره‌ستاندنی واقیعی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی. پێده‌چێ كورده‌واریش هه‌ر له‌م ڕوانگه بایۆلۆژییه‌وه بێ، كه گوتوویه‌تی: ((ساڵ به ساڵ، خۆزگه‌م به پار)). هه‌ر لێره‌وه با ئه‌وه‌ش له بیر نه‌كه‌ین، كه ته‌مه‌نی لاویی و هه‌رزه‌كارییش به‌شێكن له‌م یاده‌وه‌رییه كاریگه‌رانه)؛ كه‌واته مرۆڤ كاره‌كته‌رێكی مێژووییه. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا مێژووی خۆمان و مێژووی ئه‌وانی دیكه دروست ده‌كه‌ین. هیچ مرۆڤێك نییه، كه كاره‌كته‌رێكی مێژوویی نه‌بێ: مێژووی خود و مێژووی واقیع. مێژووی خود هه‌ر ته‌نها ئه‌وانی دیكه دروستی ناكه‌ن، به‌ڵكو كات و شوێن و ڕووداوه‌كانیش دروستی ده‌كه‌ن؛ ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه، كه مرۆڤ نه‌ك هه‌ر به بێ كات و شوێن ناژی، به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ی ڕووداویشدا بوونی نییه. خود هه‌میشه ڕووداوی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی، كه خود له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌شدا ڕووداوی واقیعی و بابه‌ته‌كی خۆی (خۆیان) هه‌یه. به‌نموونه ده‌ڵێم: مام ساڵح ڕووداوێكه له ژیانی تایبه‌تی من (یان چه‌ند خودێكی دیاریكراو) دا؛ ڕاپه‌ڕینیش ڕووداوێكی واقیعییه له ژیانی ڕابردووی هه‌موومان (ئێمه‌ی كورد) دا؛ كه‌واته خود له خودی خۆشیه‌وه كاره‌كته‌رێكی مێژووییه. به‌هه‌رحاڵ چ ڕووداوه واقیعییه گشتییه‌كان (ڕووداوه بابه‌تییه‌كان) و چ هێما تایبه‌تییه‌كان (ڕووداوه خودییه‌كان)، مێژووی ته‌مه‌نی ئێمه – مێژووی ئێستا و ڕابردوومان، چ وه‌ك خود، چ وه‌ك نه‌ته‌وه – پێكده‌هێنن؛ كه‌واته ئه‌وان ئێمه‌ین، به‌رله‌وه‌ی ئێمه ئه‌وان بین، چونكه ئه‌وان له خه‌یاڵی بیره‌وه‌ریی ئێمه‌دا هه‌ن، نه‌ك ئێمه له خه‌یاڵی بیره‌وه‌ریی ئه‌واندا بین. ئێستا ئه‌وه منم (خودی منه)، كه باس له بیره‌وه‌ریی خۆی و كه‌سایه‌تی ناو مێژووی ئه‌م بیره‌وه‌رییه ده‌كا. لێره‌شه‌وه ئه‌م كه‌سایه‌تییانه (كه‌سایه‌تییه كاریگه‌رانه) ڕابردوومان به ئاگا دێننه‌وه و ئێستاشمان به قسه دێنن. مام ساڵح ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌یه، كه هه‌رده‌م ئێستای من به ڕابردووم ده‌به‌ستێته‌وه و چێژ و حه‌سره‌تم پێده‌به‌خشێ و هه‌میشه له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه من بیر له ساته خۆشه‌كانی ته‌مه‌نی منداڵیی خۆم ده‌كه‌مه‌وه … ئا شه‌پۆلی ئه‌م بیره‌وه‌ریی و ئه‌م یاده‌وه‌رییه هه‌ر به‌رده‌وام بوو، تا ئه‌و ڕۆژه، له دوای نزیكه‌ی (40) ساڵ، جارێكی دیكه مام ساڵح – م دۆزیه‌وه؛ ئه‌مه‌ش له ئاكامی ئه‌وه بوو، كه من ماوه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ی زۆر ئێواران پێیدا ده‌چمه بازاڕ – جووت سایدی به‌حركه – پیاوێكی پیری عاره‌بانه‌چیم به‌رانبه‌ر ده‌هات: ئه‌م پیاوه پیره – كه ته‌مه‌نی له حه‌فتایه‌كانه – عاره‌بانه‌یه‌كی سێ تایه‌ی پێیه و هه‌موو ئێواران ده‌یبینم، كه ڕوخسار و سه‌رتاپای له‌شی له تۆزی ئارددا نقوم بووه (دیاره كۆڵبه‌ره و ئه‌م كاتانه‌ی ئێواران بۆ ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه). سه‌ر و سیمای پاك و منداڵانه‌ی ئه‌م پیره‌مێرده، نه‌ستمی به ئاگا هێنایه‌وه و گۆمی یاده‌وه‌ریمی شڵه‌قاند و پووره هه‌نگی پرسیارمی لا ورووژاند، كه هه‌بێ و نه‌بێ ئه‌مه مام ساڵح – ه. ماوه‌یه‌ك له ناو پرسیار و گوماندا مامه‌وه؛ تا دواتر ئێواره‌یه‌ك له هه‌مان شه‌قامدا، كه گه‌یشتمه به‌رانبه‌ری سڵاوێكم لێ‌كرد و پێمگوت: (سه‌لاموعه‌لێكوم، باشی مام حاجی؟). ئه‌ویش زۆر به هێواشی و به كزی گوتی: ((باشم، خوا عافوت كا)). گوتم: (زه‌حمه‌ت نه‌بێ پرسیارێك). گوتی: ((فه‌رموو)). گوتم: (ئه‌تو مام ساڵح نی؟). به ده‌نگێكی ماندووی زۆر كز و به هه‌ندێك تامه‌زرۆییه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: ((با. ئه‌تو كێی؟ كو ده‌مناسی؟)). منیش به ده‌نگێك، كه له شادی و سه‌ركه‌وتنه‌وه هه‌ڵده‌قووڵێ گوتم: (مام ساڵح، ئه‌من له ساڵانی حه‌فتا له فێرگه‌ی مه‌وله‌وی – مسته‌وفی بووم، كه زۆربه‌ی ڕۆژ سانده‌ویچه خۆشه‌كه‌ی تۆمان ده‌خوارد…). ئه‌ویش گوتی: ((من له شه‌سته‌كانه‌وه ئه‌و كاره‌م ده‌كرد)). ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی گوت: (( ئێستاش له پێش قوتابخانه‌كه بینایه‌كی به‌رز قووت كراوه‌ته‌وه)). ئه‌و دیار بوو ماندوویه‌تی بڕستی لێ بڕیبوو، زۆر به كزی قسه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام پێده‌چوو هه‌ندێك خۆشحاڵ بێ به‌وه‌ی، كه كه‌سێك هه‌یه ڕێز له مێژووی ته‌مه‌نی ده‌نێ: مێژوویه‌كی پڕ له زوڵم و سته‌می ون بوو. چه‌ند سه‌یره، ئه‌م پیاوه پتر له نیو سه‌ده‌یه، هه‌ر كتومت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ئه‌یلول و له دوای پتر له (22) ساڵیش له فه‌رمانڕه‌وایی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێمه، هێشتا هه‌ر عاره‌بانه‌چی و ده‌ستگێڕه! لێره ده‌بێ له خۆمان بپرسین: ئایا ئه‌مه عه‌داله‌تی خوا و عه‌داله‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێمه‌یه؟ له‌لای من تاكه وه‌ڵامێك بۆ ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه، كه هاوار بكه‌ین و بڵێین: سڵاو بۆ تۆ، ئه‌ی پیاوه زه‌حمه‌تكێشه ونه‌كه، كه له‌م جیهانه و له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا، ڕووی ڕه‌شی درۆی ((عه‌داله‌ت)) مان پێ نیشان ده‌ده‌ی!