دەربارەی مەرگی شیلان شۆڕشی جوانەمەرگ
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
وه‌ک په‌یمانم دابوو ئاگادارتان بکه‌مه‌وه، ده‌رباره‌ی شیلان خانی جوانه‌مه‌رگ ئه‌م زانیاریه سه‌ره‌تاییانه بزانه
ڕه‌نگه هه‌موومان بزانینن که پێرێ ١٨ی مای ٢٠١٣ خانمی چالاکوانی ئازیزمان شیلان شۆڕش، له ڕوداوێکی چاوه‌ڕواننه‌کراودا گیانی له‌ده‌ست دا، زۆربه‌مان، به تایبه‌تی ئازادیخوازان و ڕێکخراوه ڕاستگۆکانی بواری ژنان، به بیستنی ئه‌م هه‌واڵه ته‌زاین، چونکه ئه‌و خانمه یه‌کێک بوو له‌و چالاکوانانه‌ی به‌بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تایبه‌تی و که‌سێتی، ئازایانه‌و بوێرانه‌و له‌خۆبوردوانه کاری له‌سه‌ر کێشه‌کانی ژنان و په‌نابه‌ران کردووه‌و له‌لای زۆربه‌مان هاوڕێ و ئازیز‌و متمانه‌پێکراو بووه‌و هێشتا ه‌ته‌مه‌نی لاوێتیدا بوو، ژیانی زۆری له‌به‌رده‌مدا مابوو.
١- شیلاخ خان، له ڕۆژی گیان له‌ده‌ستدانیدا، سه‌رله‌به‌یانی له‌گه‌ڵ که‌سواره‌که‌یدا بووه‌و ڕێککه‌وتوون که پێکه‌وه ئه‌و ڕۆژه به خۆشی بگوزه‌رێنن، به‌م هۆیه‌وه گۆشت و خواردنیان ئاماده‌کردووه بڕیاریان داوه له‌ماڵی یه‌کێک له ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی نان بخۆن.
٢- له ده‌وروبه‌ری کاژمێر یانزه بۆ دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ، مۆڵه‌تی له که‌سوکاره‌که‌ی وه‌رگرتووه تا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌که‌ی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی خواردن بدات به پشیله‌کانی که‌وه‌ک هاوڕێیه‌کی زۆر نزیک خۆشیویستوون و ئینجا بگه‌رێته‌وه بۆلایان.
٣- له ڕێکه‌وتێکدا که هه‌موومان به‌سه‌رمان هاتووه، مۆبایله‌که‌ی له‌ماڵی باوکی بیر چووه‌و به‌بێ ته‌له‌فۆن به‌ره‌و ماڵه‌که‌ی خۆی به‌ڕێکه‌وتووه
٤- که‌سوکاره‌که‌ی نزیکه‌ی دوو کاژمێر چاوه‌ڕوانیان کردوه به‌ڵام ئه‌و هه‌ر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، زانیویشیانه که مۆبایله‌که‌ی جێهێشتووه، بۆیه یه‌ک دوو که‌س له خێزانه‌که ده‌چن به شوێنیداو ده‌گه‌نه ماڵه‌که‌ی، پاش چه‌ندین جار ته‌قه‌ی ده‌رگاو هه‌وڵ و هه‌واڵ پرسین، هیچیان ده‌ستگیر نه‌بووه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
٥- به دیارنه‌بوونی شیلان خان باوکی زۆر ناڕه‌حه‌ت بووه‌و زۆری له کوڕ‌و کچه‌کانی کردووه هه‌وڵی خۆیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بخه‌نه‌گه‌ڕ.
٦- نزیکه‌ی کاژمێر حه‌وتی سه‌رله ئێواره بۆ جارێکی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵی شیلان خان تا سۆراخێکی بزانن، ده‌بین دووکه‌ڵ له ماڵه‌که‌ی شیلان دێته ده‌ره‌وه‌و ئۆتۆمبێلی ئاگر کوژاندنه‌وه‌و پۆلیس له‌وێن و ئینجا ده‌زانن که شیلان جوانه‌مه‌رگ بووه.
٧- شیلان خان له ماڵه‌که‌ی خۆیدا به ته‌نیا ژیاوه، بۆیه ئه‌و ڕۆژه به‌ته‌نیا بووه، به‌ڵێ له‌و ڕۆژه‌دا دووکه‌ڵ له ماڵه‌که‌ی هاتۆته ده‌ره‌وه به‌ڵام هیچ شتێک له‌ماڵه‌که‌ی نه‌سوتاوه‌و گڕی نه‌گرتووه.
ده‌رباره‌ی ئه‌و گومانانه‌ی که‌باس له گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و ده‌که‌ن ئه‌م سێ خاڵه هه‌یه:
١- ئه‌وه‌ی که باس ده‌کرێت و خه‌ڵکانی نزیک له ڕووداوه‌که ئاگایان لێیه‌تی ئه‌وه‌یه که تا ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه که‌م تا زۆر له‌گه‌ڵ ده که‌س لێکۆڵینه‌وه کراوه، ئه‌مه‌ش کارێکی ڕۆتینی پۆلیسه.
٢- تا ئه‌م ساته وه‌خته له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هیچ زانیاریه‌ک و هیچ ده‌رخستیه‌که‌ی فه‌رمی بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت هیچ زانیاریه‌کیشیان نه‌داوه به که‌سوکاری جوانه‌مه‌رگ.
٣- هه‌رچی ئه‌و گومانانه هه‌یه له‌سه‌ر چۆنێتی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و، ته‌نها گریمانه‌یه چونکه شیلان خان چالاکوانێکی دیار‌و چوستی بواری ژنان بوو، داکۆکیکارێکی سه‌رسه‌ختی مافه‌کانی ژنان بوو، بۆیه زۆر که‌س به پیلانی دوژمنی ده‌زانن.!! به‌ڵام له ماوه‌ی یه‌ک تا دوو ڕۆژی تردا زانیاری ئه‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه که ئه‌گه‌ر ڕووداوه‌که مردنێکی سروشتییه یاخود پیلانێک له‌ئارادا هه‌بووه.
ئه‌نجام
شیلان خان به مردنێکی سروشتی گیانی له‌ده‌ست دابێت یاخود تاوانی به‌رامبه‌ر کرابێت، موسته‌حه‌قی ئه‌و خۆ به‌گه‌مژه‌کردنه‌ی زۆرێک له ڕێکخراوه ژنانیه‌کان و میدیاکانی کوردستان نه‌بوو جا ئه‌گه‌ر ڕێکخراو و ته‌له‌فزیۆن بن یان ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه ڕه‌سمیه‌کان، به‌تایبه‌تی گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه‌کانی ئاوێنه‌و هاوڵاتی و خه‌ندان و ڕووداو‌و لڤین و تاد…!! به داخه‌وه که هه‌واڵه‌که له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پشتگوێ خراوه، له‌کاتێکدا ده‌بوو زۆر له‌وه زیاتری بۆ بکرایه که بۆ مردنێکی سروشتی که‌سێکی نزیک له‌خۆیان کردویانه. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که شیلان خان یه‌ک ڕووی ڕاستگۆیانه‌ی هه‌بووه‌و هه‌میشه ئازا‌و چاونه‌ترس بووه.
ئێستا ته‌نها ئازاکان و هاوڕێ دڵسۆزه‌کانی خۆی و چالاکوانه به ئه‌مه‌که‌کان به‌سه‌ری ده‌که‌نه‌وه‌و بڕیار دراوه له یه‌ک دوو هه‌فته‌ی ئاینده‌دا هه‌موو بچین بۆ شاره‌که‌ی شیلان تا ته‌رمه‌که‌ی به‌خاک بسپێردرێت.
ئەم نووسینە بە ڕەزامەندی نووسەر لە فەیسبووکەکەیەوە وەرگیراوە.
https://www.facebook.com/M.Halabjaiy