
سه‌ره‌تایه‌كی پێشینه بۆ هزری كۆمه‌ڵایه‌تی
كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵده‌سێت به جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر بیرده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌ش و هه‌وای ناوچه جوگرافیاكه‌ی، كه سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی پێكهێناوه كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و كارلێكانه‌یه. له‌به‌رئه‌وه ده‌بینین كه سیسته‌می كۆمه‌ڵگای وڵاتی ڕافیده‌ین، له‌هه‌ندێك ڕووه‌وه جیاوازه له سیته‌می كۆمه‌ڵگای میصری.. نمونه‌ش بۆ ئه‌وه پادشای كۆمه‌ڵگه‌ی ڕافیده‌ین سه‌نته‌رێك بووه له‌نێوان زه‌وی و ئاسماندا، واته له‌نێوان كۆمه‌ڵگه و یه‌زداندا. له‌كاتێكدا پادشای كۆمه‌ڵگه‌ی میصری خۆی خودا بووه به‌بێ هیچ گه‌یه‌نه‌رێك. ئه‌م دیارده‌یه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر سروشتی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه و سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه. له‌كۆمه‌ڵگه‌ی میصریدا بۆ بڕیاره‌كانیان ده‌سته‌كی “جه‌معی” بوون كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان بوو به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه‌ی میصریدا تاكگه‌رایی هه‌بوو له بڕیاره‌كان و به‌هاكانیاندا.
كۆمه‌ڵگه كۆنه‌كان
كۆمه‌ڵگه‌ی میصری
كورته‌یه‌كی مێژوویی:
سه‌ره‌تای كۆمه‌ڵگه‌ی میصری كۆن له‌گه‌ڵا خێزانی یه‌كه‌م له‌ساڵی 3200 پ.ز ده‌ست پێده‌كات تا كۆتایی هاتنی كه ده‌ست پێده‌كات به داگیركردنی ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره‌ی میصر و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا له ساڵی 332 پ.ز، ئه‌وه‌ش كاتێكه كه بۆ ماوه‌ی سی سه‌ده درێژبوویه‌وه به‌سه‌ر ژیانی میصردا.
ڕای مێژوونوسه‌كان جیاوازه ده‌رباره‌ی دیاریكردنی مێژووی میصر پێش سه‌رده‌می خێزانه‌كان. زانای به‌لجیكی جاك بێرن ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵه‌ی میصریه كۆنه‌كان له‌سه‌رده‌می چاخه به‌ردینه كۆنه‌كانه‌وه هه‌ن كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كۆچه‌ری بوون، ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ش له‌ڕووی سێكسكردنه‌وه ئابڕوبهربوون، پاشان چاخی به‌ردینی نوێ دێت، بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی ئه‌و كۆمه‌ڵه سه‌رلێشێواوه پێویسته كۆمه‌ڵه‌كه ڕێگه‌یه‌ك وه‌ربگرێت له‌ڕووی سیستمی خێزان و سه‌ركردایه‌تیكردنی خێزان و باوكسالاریه‌وه. بۆچونێكی تریش هه‌یه كه ئه‌و قۆناغه‌ی ڕه‌تده‌كرده‌وه له قۆناغه‌كانی شیوعیه‌تی جنسیدا، ڕای وایه كه ده‌سه‌ڵاتی سیسته‌می خێزانی دایكایهتیبووه، بۆچوونی سێیه‌میش ڕای وایه كه هه‌ردوو قۆناغه‌كه هه‌بوون.
ئه‌نترۆپۆلۆجیست موریه و سۆسیۆلۆجیست دافی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وانه كۆمه‌ڵه‌یه‌كن له هۆزه ته‌وته‌میه‌كان، كه لهتهموتهم دروست بوون به باپیره گه‌وره‌یان داده‌نا، ته‌وته‌م گیاندارێكه ده‌یپه‌رستن و كردویانه به سومبولی خۆیان و داوای خێریان لێكردووه و له‌شه‌ڕیشدا په‌نایان بۆ بردووه.
پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی میصری كۆن:
بنه‌ڕه‌تی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی میصری كۆن پیشه‌ی تاكمكهسی بووه، ئه‌م بنه‌مایه‌ش پۆلێن به‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات له دانانی تاكه‌كان به جوتیار و كرێكار و پیاوه ئاینیه‌كان و نوسهرهكاندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵگه‌ی میصری كۆن له‌سه‌ده‌كانی یه‌كه‌میدا به‌سیسته‌می كۆیلایه‌تی ئاشنا نه‌بوون، واته بوونی كه‌سانێك كه چێژ له پیاوی یاسایی نابینن و شوێنیان كه‌وتون و تواونه‌ته‌وه له كه‌سایه‌تی خاوه‌نه‌كانیاندا له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی لای خواره‌وه:
1/ نوغرۆبوون له ململانێیه‌كی تاكگه‌رایی ڕه‌هادا له‌كاتێكدا له قۆناغی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵگه‌ی میصری كۆندا سیسته‌می كۆیلایه‌تی نه‌بووه تا ده‌ركه‌وتنی سه‌رده‌می كۆیلایه‌تی. له‌ماوه‌ی ئه‌م قۆناغه‌دا، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان خانه‌دانه‌كان به چینه‌كانی تره‌وه له كرێكار و جوتیاره‌كانه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی هاریكاری بووه، په‌یوه‌ندی گه‌وره نه‌بووه به‌خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه.
2/ قایل بوون به لایه‌نی ئابوری و نه‌بوونی هیچ هه‌ڵسوكه‌وتێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه.
3/ په‌یوه‌ندی نێوان جوتیار و خاوه‌ن ماڵا، گرێبه‌ستی بووه، كۆیله جۆری زۆر بووه له‌وانه: كۆیله‌ی ده‌وڵه‌ت “فیرعه‌ون”، كۆیله‌ی گشتی و كۆیله‌ی سوپا و كۆیله‌ی پیاوانی ئایینی و كۆیله‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان.
سه‌ره‌ڕای پله و پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه شۆڕبووه‌ته‌وه به پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، كۆیله چێژی له ژیانێكی نیمچه سه‌ربه‌خۆ وه‌رده‌گرت. كۆیله خێزانی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا و مافی ئه‌وه‌ی هه‌بووه به ئازادی هاوسه‌رگیری بكات، پێویستبووه له‌سه‌ری نه‌سه‌بی خۆی هه‌بێت یان جێگره‌وه‌ی هه‌بێت، كۆیله ده‌یتوانی شایه‌تی بدات له دادگادا و مافی ئه‌وه‌ی هه‌بووه داوا به‌ناوی خۆیه‌وه تۆماربكات، ئه‌وه‌ش موماره‌سه‌كردنی مافه مه‌ده‌نی و یاساییه‌كانی بووه وه جیاوازی هه‌بووه له پیشه و له پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیاندا.
پاش ئه‌م پله كۆمه‌ڵایه‌تیه، پله‌یه‌كی تر دێت كه تاڕاده‌یه‌ك پله‌كه‌ی به‌رزتربووه و ئه‌ویش جوتیاره، كه كۆیله‌ی ئه‌و زه‌ویه بووه كه‌له‌سه‌ری ژیاوه و كۆیله‌ی مرۆڤ نه‌بووه، بۆئه‌وه‌ش جوتیار په‌یوه‌ست بووه به‌زه‌وی فیرعه‌ونه‌وه یان به‌زه‌وی په‌یوه‌ست به په‌رستگاكانه‌وه، دواتر جوتیار به‌درێژایی ژیانی له‌سه‌ری ده‌مایه‌وه، ئه‌گه‌ر زه‌ویه‌كه ببه‌خشرایه به‌كه‌سێك یان به‌نهێنی بفرۆشرایه، ئه‌وه بۆ جوتیار و منداڵه‌كانی ده‌بوو، ئه‌وه‌ش كۆیله‌یه‌تی نه‌بوو بۆ كه‌س به‌ڵكو كۆیله‌یه‌تی بوو بۆ زه‌ویه‌كه كه‌له‌سه‌ری ده‌ژیا و كاری تێدا ده‌كرد، زه‌ویه‌كه‌ش له‌ڕاستیدا به‌های نه‌بوو تابازوی جوتیاره‌كه بونیاتی نهنایهتهوه. ده‌وڵه‌ت پشكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له به‌رهه‌مه‌كانی جوتیار، واته له‌ڕێگه‌ی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كه‌وه یان له‌ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی باجه‌وه. جوتیار نا‌ئومێد و دڵته‌نگ ده‌بوو به باج و پێویستیه‌كانی تر كه لێیان ده‌سه‌ند له‌ژێر ناوی پێویستیه‌كانی ئایینیه‌كاندا بۆ فیرعه‌ونی ڕزگاركه‌ر و دڵسۆز لهجیهانهكهی تردا.
پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاربوو كه پێگه‌كه‌ی ده‌كه‌وته چینی خواره‌وه‌ی پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، هه‌روه‌ها كرێكار موماره‌سی كاری ده‌كرد له بازاڕ یان مه‌یدانه گشتیه‌كاندا و ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی گشتیدا ده‌كرد و باری كرێكار له خرابترین باردا بوو، داهاتی كرێكار زۆر كه‌م بوو. كرێكاری كۆشكی پاشایه‌تیش هه‌بوون كه ژیانیان باشتر بوو له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی یه‌كه‌م واته كرێكاره‌كانی بازاڕ. موچه‌كه‌یان به‌شێوه‌ی پێویستی خۆراك یان پۆشاك یان شتی تر وه‌رده‌گرت كه هه‌موو كات له كۆگا خێریهكان و كۆگای په‌رستگاكان یان كۆشكی پادشاییهكاندا هه‌بوو. كرێكاری به‌هره‌مه‌ند هه‌بوون، ئه‌وان به‌رهه‌می هونه‌ری گه‌وره‌یان به‌رهه‌مهێناوه كه له‌شوێنه‌واره‌كانی میصردا هه‌ڵگیراون و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان گرنگ بووه و له ده‌وڵه‌مه‌ندی و ڕه‌فاهیه‌تدا ژیاون به‌ڵام ئه‌وه هه‌مووی نه‌گرتبوویه‌وه به‌ڵكو كرێكاره‌كان له نزمترین ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بوون.
پاشان پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌نگاوه‌ره‌كان دێت كه “سه‌رباز و ئه‌فسه‌ره‌كان”ن، له‌كاتی جه‌نگ و سه‌ركه‌وتندا ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیان به‌خێرایی به‌رزده‌بوویه‌وه. سه‌رباز یان جه‌نگاوه‌ری به‌هێز ده‌یتوانی به‌خێرایی ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی میصری ببڕێت. سه‌ركرده و ئه‌فسه‌ره گه‌وره‌كانی سوپا له‌نێو ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه‌دا یان له‌خێزانی خانه‌دانه‌كاندا ههڵدهبژێرران، ئه‌وان په‌روه‌رده‌ی تایبه‌تكرابوون و ڕاهێنانی تایبه‌تیان پێكرابوو كه گونجاو بێت بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی سوپا، به‌ڵام سه‌ربازه‌كان له كوڕه‌كانی خه‌ڵكه گشتیه‌كه بوون، به‌رزبوونه‌وه‌یان بۆ ئاستی سه‌ركردایه‌تی شتێكی ده‌گمه‌ن بوو، كه به‌ندبوو به ڕێكه‌وته‌وه یان هه‌ندێك جاری تر كردنی كارێكی وه‌ها گه‌وره كه دیار بووبێت.
پاشان پله‌ی كاهینه‌كان دێت، كه به‌ختێكی باشیان هه‌بوو له‌ڕووی ڕۆشنبیر یه‌وه، شێوه زانستێكی تایبه‌تیان هه‌بوو، خوێندنیان له‌سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه ده‌ست پێكرد له بواری كاری كاهینه‌كان و كارگێڕیدا. ده‌سه‌ڵاتی پیاوانی ئایینی ئه‌وه بوو كه هه‌ڵده‌ستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی كه پادشا خودایه و فیرغه‌ون دیاریه‌كانی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بۆ ده‌هات كه له باجه‌وه بۆی ده‌هات.
كۆتا پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش پله‌ی نوسه‌ر بوو، كه گرنگترین پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نزیكترین كه‌س بووه له فیرعه‌ونه‌وه، خواردنیان له‌باشترین خۆراكی كۆشكی پادشایه‌تیدا بوو، خاوه‌نی ڕێزێكی وه‌ها گه‌وره بوون كه كه‌س نه‌یبووه بێجگه له‌كه‌سه زۆر نزیكه‌كانی فیرعه‌ون و پله كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌شی به‌ندبووه له‌سه‌ر زیره‌كی و زانیاری و په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ی و پاراستنی نهێنی نوسین و هونه‌ری زمان و حیساب كردن و كاروباری كارگێڕی. نوسه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ره‌وه نه‌بووه. به‌كورتی گواستنه‌وه‌ی ئاسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی میصری كۆن ئاسۆیی بووه نه‌ك ستونی. تاكی میصری پابه‌ندبووه به پله كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی خۆیه‌وه و نه‌یتوانیوه لێی ڕزگاربێت. ئازادیه‌كه‌ی سنوردار بووه به‌ده‌سه‌ڵاتی ئایینی كه پادشا یان فیرعه‌ونی زیندوو چێژی لێوه‌رده‌گرت.
سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی
مێژووی ڕاسته‌قینه یان ڕه‌سمی میصر له‌گه‌ڵا پێكهێنانی یه‌كه‌مین خێزانی میصریدا ده‌ست پێده‌كات كه پادشا مینا “نارمر” پێكی هێنابوو كه له‌ساڵی 3200پ.زدا بوو، له‌گه‌ڵیدا شاره‌كانی یه‌كخست له‌ڕووی سیاسی و یاسادانان و ئایینیه‌وه(6).
چه‌ند بیردۆزێك ده‌ركه‌وتن بۆ دیاریكردنی ڕه‌چه‌ڵه‌كی ده‌وڵه‌تی میصری كه ئه‌مانه‌ن:
1/ بیردۆزی هێز:
ده‌بینرێت كه فه‌رمانڕه‌وا ئایینی وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنا بۆ به‌ڕێكردنی كار و هه‌ڵوێسته‌كانیان، تیۆری فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی به‌كارهێنانی ئایین بووه له پشتبه‌ستن بهدهسهڵاتهكهیدا، له‌به‌رئه‌وه ئایین شان به‌شانی هێز كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵه كه له‌جێگه‌ی سه‌رۆكدا بووه، هه‌روه‌ها ئه‌و بیردۆزه‌ش ده‌بینرێت كه مینا پاشا میصری یه‌كخستوه له‌سه‌ر بنه‌مای هێز.
2/ بیردۆزی گه‌شه‌سه‌ندنی خێزان:
جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر باوكی خێزان كه بووه‌ته هۆی یه‌كێتی میصر له پله به‌رزه‌كانه‌وه بۆ پله نزمه‌كان له ده‌وڵه‌تێكدا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاشا مینادا، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه له باوكی خێزانه‌وه له‌قۆناغی گهسهندندا جێگیری كرد بۆ ده‌سه‌ڵاتی پاشا.
3/ بیردۆزی هێزه ته‌وته‌میه‌كان:
مانای وایه كۆمه‌ڵێك له تاكه‌كان باوه‌ڕیان وه‌هایه كه په‌یوه‌ندیه‌كی نزیك پێكیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، په‌یوه‌ندی نزیكیهكهیان له‌سه‌ر بنه‌مای خوێن نیه به‌ڵكو له‌سه‌ر ڕهچهڵهكهكهیانه كه ته‌وته‌مه. ته‌وته‌م گیاندارێكه یان ڕووه‌كێكه، هۆزه‌كه باوه‌ڕیان وایه كه له‌و دروست بوون، واته باپیره گه‌وره‌ی هۆزه‌كه بووه و پاشا فیرعه‌ونه‌كان ناوی حوریس “هه‌ڵۆ”ی برد بۆ خۆی، له هه‌رێمی هیراكوینولس بیری پیرۆزكردنی هه‌ڵۆی بڵاوكرده‌وه كه پارێزه‌ی میصره و هه‌میشه چاوی له‌سه‌ر میصره.
ئه‌وه هه‌ندێك بیردۆزن كه مێژوونوسان ڕاڤه‌ی پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی میصری كۆنیان كردووه، یه‌كێك له شته بنه‌ڕه‌تیه‌كانی پێكهێنانی ئه‌و ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تیه “ده‌وڵه‌ت” له ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا و له ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بیر‌و باوه‌ڕی ئایینی بووه كه ڕۆڵێكی گه‌وره و سه‌ره‌كی بینیوه له به‌هێزكردنی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا، ئه‌گه‌ر چی له‌سه‌ره‌تای فیرعه‌ونه‌كانه‌وه به ڕوونی ده‌رنه‌كه‌وتبوو، به‌ڵام له‌دواییدا له فه‌رمانڕه‌وایی فیرعه‌ونه‌كان دڵنیا بوونه‌وه، ئایینیان وه‌رگرت به شتێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ فهرمانڕهوایهتیهكهیان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ڕوپۆشكراوكرد به ڕوپۆشی ئایین و هه‌روه‌ها ئه‌و بیروباوه‌ڕه چه‌سپیوه مایه‌وه كه هه‌موو كه‌س كار بكات ته‌نها بۆ ڕازیكردنی خوداوه‌ند، هه‌موو دڵخۆشی و هیوا و ئاواتیشیان ڕازیكردنی خوداوه‌ند بوو، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ڕێكخستنی كارگێڕی میصر به‌ندبووه به‌و گه‌شه‌سه‌ندنانه‌ی كه ده‌سه‌ڵات پێیدا تێپه‌ڕیووه، هه‌روه‌ك له‌ڕووی سیاسیه‌وه ده‌وڵه‌تی میصری پابه‌ندبووه به‌سیسته‌می پاشایه‌تیه‌وه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا لاوازی ده‌سه‌ڵات مانای لاوازی میصری ده‌گه‌یاند هه‌روه‌ك چۆن دره‌وشاوه‌یی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مانای دره‌وشاوه‌یی میصری ده‌گه‌یاند. پاشاكانی خێزانی سێیه‌م هه‌وڵیانده‌دا كه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی ئه‌و دابه‌شبوونه له‌ناو ببه‌ن كه خه‌ریك بوو له‌ماوه‌ی خێزانی یه‌كه‌م و دووه‌مدا دروست ببێت. لێره‌شه‌وه یه‌كێتی میصر زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت و له‌ماوه‌ی حوكمی خێزانی چواره‌میشدا ئه‌م یه‌كگرتنه به‌هێزتر بوو. ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی خێزانی سێیه‌م چواره‌م به‌سه‌رده‌می زێڕینی ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌ونه‌كان داده‌نرێت كه تێیدا به‌ته‌واوی میصر یه‌كی گرتووه. ده‌سه‌ڵاتدارێكی به‌هێز و حكومه‌تێكی ڕێكخراو و كارگێڕیه‌كی ڕێكخراو ده‌بنه‌هۆی دروستكردنی ئارامی و دڵخۆشی بۆ هه‌موو خه‌ڵك.
ئێستاش باس له ئه‌ركه‌كانی پاشا و ده‌سه‌ڵاته یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی ده‌كه‌ین كه به‌مجۆره‌یه:
1/ پاشا “فیرعه‌ون” خودایه و، ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌های ڕه‌وای هه‌یه.
2/ ئه‌و تاكه سه‌رچاوه‌ی دانانی یاساكانه
3/ كه قسه ده‌كات واته یاسا قسه ده‌كات، هه‌ر خۆشی دادوه‌ری باڵای وڵاته
4/ پارێزه‌ری وڵات و سه‌ركرده‌ی باڵای سوپایه
5/ گه‌وره‌ی زه‌ویه به هه‌موو ئه‌و شتانه‌شه‌وه كه‌له‌سه‌ر یه‌تی به مرۆڤ و گیاندار و ڕووه‌كه‌وه.
له كۆشكی پاشایه‌تیشدا “خانوی گه‌وره”، ڕاوێژكارانی پادشا و كارمه‌نده سه‌ره‌كیه‌كانی كۆده‌بنه‌وه له ته‌نیشت “ئه‌نجومه‌نی ده گه‌وره‌كه‌وه”، كه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش ڕاسته‌وخۆ ئه‌ندامه‌كانی له‌لایه‌ن فیرعه‌ونه‌وه دیاری ده‌كران، ئه‌وه له‌لای پاشا و براكانیه‌وه بوو، له‌نێو ئه‌واندا پاشا یاریده‌ده‌ره‌كانی هه‌ڵده‌بژارد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وڵات، هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی تره‌وه خوشكه‌كانی فیرعه‌ون و له‌هه‌مان كاتدا خێزانه‌كانی له‌وێ بوون.
له‌ته‌نیشت فیرعهونیشهوه ڕاوێژكاری گه‌وره هه‌بوو كه نازناوی ئه‌میری هه‌بوو، كه‌هه‌ندێك له كاروباری ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی به‌ڕێوه‌ده‌برد له جیاتی پاشا، هه‌روه‌ها چاودێری ده‌وڵه‌تیشی ده‌كرد.
كه‌چی ئه‌م پۆسته نه‌ما كاتێك پۆستی ئازیزی میصر دروست بوو، ئه‌م پۆسته ئازیزی میصر گرنگترین و مه‌ترسیدارترین پۆست بوو كه له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتی خێزانی چواره‌مه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و تاكۆتایی سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كان به‌رده‌وام بوو. وه‌زیریش به‌كه‌سی دووه‌م داده‌نرا له‌پاش پاشاوه، له‌لای وه‌زیره‌وه ئه‌نجومه‌نی ده گه‌وره‌كه هه‌بوو له كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت له هه‌موو كاره جیاوازه‌كانی كارگێرییدا. پسپۆریه‌كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌گرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ڕێكخستنی كاروباری ئیداری ده‌وڵه‌ت و چاودێریكردنه‌وه هه‌بوو، هه‌ندێك كارمه‌ند هه‌بوون كه ناویان نهێنی پارێزانی پاشا بوو، كاری ئه‌مانه‌ش ئاماده‌كردنی یاساكان بوو بۆ فیرعه‌ون، یان ئه‌و شتانه‌ی كه ڕوبه‌ڕووی فیرعه‌ون ده‌بوونه‌وه،.
له‌كۆتاییدا ده‌وڵه‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی میصریدا به‌رجه‌سته بوو له كه‌سایه‌تی فیرعه‌وندا، فیرعه‌ونیش بونیادی خوایه‌تیه‌كه‌ی دانا، له كاتێكدا هه‌موو كاروباره حكومیه‌كان به‌ناوی فیرعه‌ونه‌وه به‌ڕێوه‌براون، كارمه‌نده‌كانیش هیچ نه‌بوون ته‌نها كرێكارانێك نه‌بێت بۆ پاشا كه ده‌سه‌ڵاتیان له‌وه‌وه وه‌رده‌گرت.
خێزان و ژن
بنه‌مای خێزانی میصری چه‌ندایه‌تی بووه، بۆ ئه‌وه‌ش زانای ئه‌ڵمانی ئه‌رمان ده‌ڵێت كه تیۆری خێزانی كۆمه‌ڵگه‌ی میصری دایكانه بووه له خێزانی فیرعه‌ونه‌كاندا. هه‌روه‌ها زانای شوێنه‌وارناس مۆرێی هه‌ر هه‌مان ڕای ئه‌رمانی هه‌بووه، هه‌ر له‌م بواره‌دا لێكۆڵینه‌وه‌كانی هینری بریستد هه‌ر هه‌مان ڕای هه‌بووه به‌ڵام ڕایه‌كی تریش هه‌بوو كه مۆنتینه ده‌ڵێت ڕه‌گه‌ز له خێزانی میصری كۆندا ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ دایك و باوكیش. به‌لام زانای به‌لجیكی جاك بێرن ده‌ڵێت خێزان له میصری كۆندا باوك سالارانه بوو. ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ی خێزان ده‌سه‌ڵاتێكی كاتی بووه چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی میصری گه‌ڕایه‌وه بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی تاكه‌كان كه تاك سه‌رچاوه بێت بۆ ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ی كه كه‌سه‌كه خۆی ده‌یه‌وێت، له‌پاش باوك ده‌سه‌ڵاتی كوڕی گه‌وره ده‌هات، له‌پاش مردنی باوك گه‌ر كوڕی گه‌وره نه‌بووایه ئه‌وا دایك سه‌رۆكایه‌تی ده‌گرته ده‌ست. پله و پایه‌ی ئافره‌ت یه‌كسانبووه له‌گه‌ڵا پیاودا، له‌كاتێكدا یه‌كسانی هه‌بوو له‌سه‌رده‌می تاكگه‌راییدا تا ده‌ست پێكردنی سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی كه له خێزانی پێنجه‌مه‌وه بوو و لێره‌وه یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو كۆتایی پێهات و ژن كه‌وته ژێر هه‌ڵسوكه‌وت و ده‌سه‌ڵاتی پیاوه‌كه‌یه‌وه یان باوكیه‌وه یان كوڕه گه‌وره‌كه‌یه‌وه.
سیسته‌می هاوسه‌رگیری سیسته‌مێكی تاكی بوو، پیاوه كاهینه‌كان چه‌ند ژنێكیان ده‌هێنا، هه‌روه‌ها دیارده‌ی ژنهێنانی برا بۆ خوشكه‌كه‌ش هه‌بوو كه له‌خێزانی پادشایه‌تی میصره‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، وه‌ك تحوتمسی یه‌كه‌م و خوشكه‌كه‌ی خۆی ئهحسوسی هێنا، لێكدانه‌وه‌ی تحوتمسی چواره‌م بۆ هاوسه‌رگیری براكه‌ی به‌ند بوو به‌چه‌ند هۆكارێكی تایبه‌تی ڕه‌چه‌ڵه‌كی پاشایه‌تیه‌وه. به‌جۆرێك كه خوێنی خوایه‌تی له‌بنه‌چه‌ی تاكه‌كانه‌وه دێت هێنانی برا بۆ خوشكه‌كه‌ی پوخته‌ی ئه‌و خوێنه ده‌پارێزێت و هه‌ر له‌خێزانی پادشایه‌تیدا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای پارێزگاریكردنی میراتی خێزانه‌كه كه هه‌ر بۆخۆیان ده‌مێنێته‌وه و نایانه‌وێت كه‌سانی تر سودی لێببینن.
مه‌راسیمی هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر ئازادی تاكه‌كه‌سی بووه هه‌روه‌ك چۆن له‌هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ردا ئازادبوون. ژنهێنان گرپَبهست بووه و له‌سه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی ڕه‌سمی ده‌نوسرا و تێیدا مێرد په‌یمانی ده‌دا كه بڕێك پاره‌ی دیاریكرا و بدات به ژنه‌كه‌ی وه‌ك قه‌ره‌بوو ئه‌گه‌ر به‌جێی هێشت یان ژنێكی تری هێنا ئه‌وا سێ یه‌كی پاره‌ی پیاوه‌كه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ منداڵه‌كانی ژنی یه‌كه‌می، مێرده‌كه‌ش ته‌نها سی یه‌كی بۆ ده‌مایه‌وه. هه‌رچی تهڵاقیشه ئه‌وا مێرده‌كه هه‌وڵی ده‌دا تا ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق نه‌دات هۆی ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ قورسی و ناڕه‌حه‌تی و ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه بۆ ته‌لاق دانرابوون و برێك پاره‌ی زۆری تێده‌چوو. له‌به‌رئه‌وه باشتر بوو بۆ پیاو كه ژنه‌كه‌ی به‌جێ بهێڵێت و ژنێكی تر بهێنێته‌وه تا ئه‌وه‌ی ژنی یه‌كه‌می ته‌ڵاق بدات. چونكه له‌حاڵه‌تی یه‌كه‌مدا كه ژنه یه‌كه‌مه‌كه به‌جێبهێڵێت ده‌بووایه ته‌نها یه‌ك لیره‌ی زیوی به‌ژنه‌كه‌ی دووه‌می بدات وه‌ك ماره‌یی به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی یه‌كه‌می ته‌ڵاق بدات ئه‌وا ده‌بێت پێنچ ئه‌وه‌نده یان ده ئه‌وه‌نده یان زیاتر بدات به ژنی دووه‌می.
یاسا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
چه‌ند یاسایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌ی میصری كۆندا سه‌ریان هه‌ڵداوه، وه‌ك یاساكانی پاشا مینا، كه به‌ته‌واوه‌تی سنوری به‌زاند له تۆڵه‌كردنه‌وه له تاكه‌كان، هه‌روه‌ها تۆڵه‌ی خوێنی هه‌ڵبژێردرا و سه‌پێنراو بوو، هه‌روه‌ها قۆناغه‌كه‌ش كۆتایی پێهات و له تاوانی تایبه‌تیه‌وه گۆڕڕا بۆ تاوانی گشتی، ده‌وڵه‌ت سزای جه‌سته‌یی و سزای ماددی كه‌سه‌كانی نه‌ده‌دا. سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش یاساكانی میصری كۆن له‌بواری تاوانباركردندا، به‌چاوێكی تره‌وه سه‌یری ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و كه‌سه و پله كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی نه‌ده‌كرد، له‌به‌رئه‌وه هه‌موو كه‌س سزای خۆی و تاوانه‌كه‌ی وه‌رده‌گرت و ده‌بوو به په‌ند بۆ كه‌سانی دی.
سزای له‌سێداره‌دان بۆ هه‌ندێك كه‌س بووكه قوتی ژیان به‌شێوازێكی ناشه‌رعیانه په‌یدا بكات یان درۆ بكات له‌و قسانه‌ی له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا ده‌یكات ده‌رباره‌ی ماڵا و سامانه‌كه‌ی، سزای له‌سێداره‌دان بۆ ئافره‌تی زیناكهریش هه‌بوو، سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ئافره‌تی دوو گیاندا نه‌ده‌سه‌پێنرا هه‌تا منداڵه‌كه‌ی ده‌بوو.
هه‌رچی په‌یوه‌ندی قه‌رزار و خاوه‌ن قه‌رزه، ئه‌گه‌ر قه‌رزار نه‌یتوانیایه په‌یوه‌ست بێت به به‌ڵێنه‌كه‌یه‌وه ده‌بوایه هه‌ستایه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و عه‌یبه‌ی كه هاتبووه سه‌ری. له‌بواری میرات و وه‌سیه‌ت و به‌خشیندا، وه‌سیه‌ت تێكه‌ڵكرابوو به به‌خشینه‌وه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی میصری كۆندا، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیویستایه كه ماڵ و موڵكه‌كه‌ی بۆ فڵان بێت، ئه‌وا هه‌ر له ژیاندا ڕاسته‌وخۆ ئه‌و ماڵا و موڵكه‌ی پێده‌دا، نه‌ك له‌دوای مردنی خۆی. له‌كاتی مردنیشدا ئه‌و به‌ڵگه‌یه له‌ژێر ده‌ستیدا داده‌نرا كه وه‌سیه‌ته‌كه‌ی تێدابوو، ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌دا شتێك بوو زۆر له به‌خشین ده‌چوو. ده‌رباره‌ی سیسته‌می میرات ئه‌وا كوڕی گه‌وره ده‌بووه میراتگری هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه باوكی جێی هێشتبوو، به‌ڵام ناكۆكی دروست ده‌بوو ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو خوشك و براكانی تری هیچیان به‌رنه‌ده‌كه‌وت، یان برا گه‌وره كه ماڵا و سامانه‌كه‌ی باوكی به‌ڕێوه‌ده‌برد به‌ناوی خوشك و براكانیه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆه، كه هه‌ریه‌كێك له‌وان مافێكی دیاریكراویان هه‌بوو له‌وه‌ی كه به‌جێماوه،به‌ڵام له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا برا گه‌وره جێگره‌وه بوو له شته به‌جێماوه‌كان به‌سه‌ر ته‌واوی خوشك و براكانیه‌وه، له‌حاڵه‌تێكی تریشدا هه‌موو براكان و خوشكه‌كان هاوبه‌شی براگه‌وره‌كه‌یان بوون له‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی كه به‌جێماوه بۆیان.
ژنیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام میراتی بۆ ده‌مایه‌وه به‌تایبه‌تی خشڵی گرانبه‌ها كه له‌دایكیه‌وه ڕاسته‌وخۆ بۆی ده‌مایه‌وه له‌ڕێگه‌ی میراته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی میصری كۆن یاسای دانا له‌نێوان ژنی ته‌ڵاقدرا و منداڵه‌كانیدا له مافه میراتیهكاندا یه‌كسانی كردن.
دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
یاساكانی كۆمه‌ڵگه‌ی میصری كۆندا به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر مۆڵكایه‌تی و میراتدا له ڕۆژه‌كانی فهرمانڕهایهتی خێزانهكانهوهیه، به‌تایبه‌تی یاساكان زۆر به‌وردی جیاكرابوونه‌وه و هه‌موو خه‌ڵك له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌كسانبوون. دادوه‌ره‌كان داوایان ده‌كرد كه داواكان به‌رز بكه‌نه‌وه و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن و وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، وا باشتر بوو كه هه‌موو شته‌كان به قسه نه‌بن و به نوسراو هه‌بن و پێشكه‌شی دادگا بكرێت. ئه‌و كه‌سه‌ی درۆی بكردایه له سوێندخواردنه‌كه‌ی ئه‌وا سزای له‌سێداره‌دان ده‌درا. چه‌ندین جۆر دادگای ڕێكخراو هه‌بوون، پله‌ی جیاوازیان هه‌بوو، له دادگای ناوخۆوه ده‌ستی پێده‌كرد به دادگا باڵاكان كۆتایی پێده‌هات له مه‌نف و ته‌یبه و عه‌ین شهمس.
وه‌رگێڕانی/ سامان غفور باقی
نوسینی/معن خلیل عمر
———————————–
سه‌رچاوه/ تاریخ الفكر الاجتماعی ل 9-16