
به‌خته‌وه‌ری و هونه‌ری به‌خته‌وه‌ربوون له بارودۆخێكی دژوار‌دا
كتێبی به‌خته‌وه‌ری و هونه‌ری به‌خته‌وه‌ری بوون له بارودۆخێكی دژوار‌دا ، نوسه‌ری ئه‌م كتێبه ( ژان سهلێمه) كه فه‌یله‌سوفێكی فه‌ره‌نسیه و مامۆستای فه‌لسه‌فیه له زانكۆی سۆربۆن و خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌مه له‌وانه ( فه‌لسه‌فه‌ی مۆباسان ، ئازادی و فه‌لسه‌فه ، ده‌ستنوسه‌كانی 1844 ……هتد ) ، له‌به‌ر گرنگی ئه‌م به‌رهه‌مه دووجار چاپكراوه چاپی یه‌كه‌می له ساڵی 2005 و چاپی دهوومی له ساڵی 2011 دا ، ئه‌و كتێبه‌ی سه‌لێم شه‌پۆلێكه له مه‌عریفه له‌هه‌مانكاتدا (عه‌قڵ و هه‌سته‌كان ) ده‌خاته كار ، ئه‌م به‌رهه‌مه دووباره رێخۆشكردنهوهییه بۆ به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ به رێگای ده‌رچوون له جهمكهكانی (خۆشگوزه‌رانی یان بازرگانی ) وه‌كو دولوز له بیرۆكه‌ی خۆیدا به‌خته‌وه‌ری ده‌خاته جوارچێوه‌ی ئاره‌زوویه‌كی به‌رهه‌مهێندراو .
به‌خته‌وه‌ری بابه‌تێكی فراوان و گه‌رموو گوڕه و گفتۆگۆی زۆر له‌سه‌ر كراوه چ له كۆندا وه‌كو (شیشرۆن ، قه‌دیس ئۆگستین ، ئابیكور ، ….هتد ) له سه‌رده‌می نوێشدا (كانت و نیشه و نیرودا …هتد ) ، ئه‌م كتێبه به‌ته‌واوی خۆی ئازاد و ده‌ربازكردووه له هه‌موو ئه‌و پێناسانه‌ی كه له پێشتردا بۆ به‌خته‌وه‌ری كراون .
ژان سه‌لێم ده‌لێت :- كاتێك تاك ده‌خینه ژێر ئه‌و پرسیاره‌ی كه به‌خته‌وه‌ری لای ئه‌وان چی ده‌گه‌ێنی ؟ له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه سه‌لێم ئاراسته‌ی تاك ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێناسه‌یه‌كی جیاواز له‌وانی تر ، دووجاری نائومیدی ده‌بێت به‌وه‌ی ئاستی به‌خته‌وه‌ری له‌لای ئه‌وان دیسان ده‌چێته‌وه ناو جوارچێوه‌ی شته خۆشی به‌خشه‌كان و تێروانینه‌كان به ساده‌ی ده‌بینیت ، كه ئه‌و ناوی لێ ده‌نێت (وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پوچ) به‌لای سه‌لێم ئه‌وان ئاستی به‌خته‌وه‌ری داده‌به‌زێنن بۆ هه‌ستێكی كاتی و ساده و لاواز واتا به‌خته‌وه‌ری بوون له مه‌ودایه‌كی زۆر كورت ده‌بینن . كه ئه‌و وسفی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئیستا ده‌كات به نه‌وه‌یه‌كی مه‌عریفه له ده‌ستچوو ، و بیركردنه‌وه و بۆچوونه‌كانیان له جیهانێكی زۆر بچوكدا ده‌بینیت . ده‌ڵێت نه‌وه‌یه‌كی ( گوندی مه‌به‌ستی له گوندیبوون واتا سه‌ره‌تایین ، زۆر خاون ، مهترسییداریشه ) .
سه‌لێم گه‌شه به ناوه‌رۆكی ئه‌م پرسه ده‌دات و دوو پرسیار ده‌ورژێنێ ئه‌و پرسیاره‌ش ئاراسته‌ی هه‌موو تاكێكی ده‌كات له‌هه‌ر شوێنێكی دونیادا بژیت و ئه‌و ده‌پرسێت له‌چ حاڵه‌تێكدا ئومێدی به‌خته‌وه‌ری ده‌خوازیت ؟ به‌خته‌وه‌ری پرۆسه‌یه ؟ ئالان بادیۆ سه‌باره‌ت به پرسی به‌خته‌وه‌ری بوونی مرۆڤ له چوارچێوه‌ی پرۆسه ده‌ری ده‌خات و دیخاته چوارچێوه‌یه‌كی (خود و له ناكاو )ئه‌و ده‌لێت ئه‌گه‌ر تاك له‌و بڕوایه‌دا بێت كه ده‌رژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی داوای به‌خته‌وه‌ری له ده‌سه‌ڵات بكه‌ن ئه‌وا به‌هه‌ڵه داچوونه چونكه به‌خته‌وه‌ری بوون لای تاكه‌كان وه‌كو یه‌ك نیه و له‌ناكاو مرۆڤ هه‌ست ده‌كات كه به‌خته‌وه‌ره ! !!! نه‌ك به‌رنامه و پرۆگرام بێت و باشترین نموونه‌ش به‌و خۆپێشاندانانه ده‌هێنێته‌وه كه‌به به‌هاری عه‌ره‌بی ناسرابوو ده‌لێت : تاك چ گره‌نتیه‌كی پێیه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌وه‌ی پێشووتر باشتره و ده‌توانی خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌رییان بۆ دابین بكات ؟ . به‌ڵام ژان سه‌لێم بۆچوونێكی پێجه‌وانه‌ی بادیۆی هه‌یه و ده‌ڵێ : كاتی ئه‌وه هاتووه كه به‌خته‌وه‌ری وه‌كو مافێكی مرۆڤ داوا بكرێت وه‌كو چۆن مرۆڤ داوای دیموكراسیه‌ت له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا ده‌كات ، ئاواش داوی به‌خته‌وه‌ری بوونی مرۆڤ بكرێت. به‌لای ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز و تاكی هۆشیار به‌خته‌وه‌ری دابین ده‌كه‌ن و ئه‌و مافه ناده‌ن به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتێكی چه‌ند كه‌سه كه به‌خته‌وه‌رییان بخاته مه‌ترسیه‌وه
پاشان ئه‌و پرسیاره دیالیكتیكیه دهورژێنی به‌وه‌ی ئایه ئه‌وكاته‌ی له ئاسماندا به‌خته‌وه‌ری به‌سه‌ر تاكدا داخرا له ژێر پێیه‌كانی ده‌یدۆزێته‌وه ؟ خه‌باتكردن بۆ به‌خته‌وه‌ری مرۆ ڤ له كۆمه‌ڵگه‌دا له شیكردنه‌وه‌كانی سه‌لێم به‌دیارده‌كه‌وێت كاره‌سات و دڵه راوكی بوونی مرۆڤ كات به‌فیرۆدانه له‌ته‌مه‌نی مرۆڤایه‌تی .
له‌لایه‌نی میتۆده‌وه ژان سه‌لێم كار له‌سه‌ر سێ بیرۆكه‌ی چه‌سپاو ده‌كات (ته‌ندروستیه‌كی باش ، ئاسوده‌ی ، پابه‌ندبوون به خه‌بات)
ئه‌و ده‌لێت به‌خته‌وه‌ری چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی هه‌یه ،به‌لای ئه‌و جێگایسهرسورمان نیه كه هه‌ندێ به‌خته‌وه‌ری له په‌ویوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ده‌دۆزنه‌وه ، واتا به‌خته‌وه‌ری و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵاییه‌تیه‌كان له شیكردنه‌وه‌كانی سه‌لێم ئه‌و لایه‌نه زۆر ئالۆزه چونكه په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵاییه‌تیه‌كان و كارلێكه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئالۆزن ، وه‌كو میشیل فرۆنیكا كۆمه‌ڵناس له ئیكۆل هاوتس بۆ زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له پاریس‌دا له ده‌رسگوتاره‌كانی له‌سه‌ر ململانێ كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌ڵێ : زۆرجار ململانێ نێوان تاكه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌وه له ئه‌نجامی كارلێك و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نێوان تاكه‌كان دروست ده‌بن كه ده‌بێته هۆی نارئارامی بوونی تاك نا به‌خته‌وه‌ری بوونیان .
له ره‌هه‌ندێكی ئابوورییه سه‌لێم به‌خته‌وه‌ری و باری ئابووری تاك شیده‌كاته‌وه كه تاچه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندی تاك هۆكاری به‌خته‌وه‌ر بوونی مرۆڤه لێره‌شدا گۆراو ده‌بینیت كه هه‌موو كات ئه‌و ره‌هه‌نده‌ش نابێته سه‌رچاوه‌ی به‌خته‌وه‌ری بۆیه لێره‌دا ده‌لێ ئه‌وا ده‌كه‌وینه ناو قه‌یرانه‌وه ئه‌گه‌ر به‌راوردكارییه‌كان له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا چڕبكه‌ینه‌وه ،
ئه‌و ده‌پرسێت كه‌ی به‌كاربه‌ر ده‌رده‌چێت له بازنه‌ی هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی به‌خته‌وه‌ری ؟ له وه‌ڵامدا سه‌لێم ده‌ڵی : ئه‌وكاته‌ی كه هه‌ست بكات كه كات یاوهریتی و ڕێگه‌ی پێ بدات بۆ به‌ره‌وو باشتر هه‌نگاونان له ههڵیژاردنی ئه‌و به‌خته‌وه‌ری كه ئه‌و مه‌به‌ستیتی و له كۆتاییدا به‌خته‌وه‌ری لای ژان سه‌لێم كڕین و فرۆشتن نیه ج كاتێك بته‌وێت بیكڕی و ج كاتێك ویستت بیفرۆشیت ، به‌ڵكو هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی به‌خته‌وه‌ری مافیكی شه‌رعی ، هه‌روه‌ها ئه‌ركێكی ئه‌خلاقیشه .
شه‌ونم یه‌حیا – قوتابی دكتۆرا له زانكۆی سۆربۆن – سۆسیۆ-فیلۆسۆفی
ژان سه‌لێم – شه‌ونم یه‌حیا – زانكۆی سۆربۆن – پاریس
