منی نابینا …عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
هه‌ر چه‌نده كه‌مئه‌ندامم
په‌رۆشی ڕێی هــــیوامم
به‌وه نی یه نابـــــینام
خاوه‌نی به‌هره‌و توانام
نا،نا،منی نابــــــینا
له نێو گوڵزاری ژینـــا
هێزو توانام له‌كــــاره
بۆیه دڵم به‌خـــــتیاره
سۆزی ده‌نگم به جــــۆشه
لای ئێوه‌ی هاوڕێ خۆشه
ئه‌وه‌تا وه‌كو هه‌مــــــوو
دڵ پڕ هـــــیواو ئاره‌زوو
ســـــروود ده‌ڵێم بۆ ژیان
بۆ خــــاك و بۆ نیشتمان
بۆ ئێوه‌ی جوان و هاوڕێم
دڵنیام خۆشــــتان ده‌وێم