Skip to Content

Tuesday, October 15th, 2024
تازە ڕەسمە دڕاوەکانى مناڵیم پێ کۆناکرێتەوە

تازە ڕەسمە دڕاوەکانى مناڵیم پێ کۆناکرێتەوە

Closed

 

 

 

 

لە پەنجەرەکەوە ئەیبینم

زنجیرە دۆبلاجکراوە ڕەش و سپیەکەى تەمەنم

هەندێ جار خێرا و

هەندێ جار هێواش

ئەمەوێ هەنگاوێ بنێم

ناتوانم قاچەکانم لە زەویەکە هەڵکەنم 

پێم ئەڵێ / ڕۆژ باش

پێى بڵێم چى ؟

هیچى پێناڵێم یەخەى پاڵتۆکەم هەڵئەگێڕمەوە بە یادى جاران

بۆ ئەوەى باران نەچێتە پشت ملم ..

بە تەنیشت دیوارێکى بلۆکا ئەڕۆم کە بنکەشى نەکراوە و

هێلانەى چۆلەکەیەک ئەبینم کە پوشى لێهاتۆتە دەر و

پشیلەیەک بیر ئەکاتەوە و ناگاتە ئەنجام ..

بە درێژایى هەموو خشتە ڕیزکراوەکانى شەقام 

بە درێژایى هەموو سنەوبەرە تاریک و ڕوناکەکان ..

من دەفتەرێکم هەبوو بۆ گەشت

پاشان ناویان نا پاسپۆرت ،

نەمتوانى یەک وشەى تێدا بنوسمەوە ..

چونکە من بەند بووم لە چوار چێوەى خۆما ..

هەموو سروودەکان درۆ دەرچوون

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.