
کۆتایی زانست ، سەرەتای ( میسۆلۆجیا(
مه رجه کانی (سزا) به‌رامبه‌ر به کارێکی خراپ (تاوان ) له دونیای باو ی یاسادا ،ده‌کرێ ئاوها ئه‌ژمارییان که ین :
1-ئه‌ندازه‌ی بزانرێ
2-له سه‌ر (تاک) که سه‌که جێ به جێ ده‌کرێ
3-ده‌سه‌ڵاتێکی باڵا ده‌یسه پێنێ
3 – ئه‌ندازه‌ی سزاکه ، به زه‌ی و دادپه‌روه‌ری ،ڕۆڵی تیدا ده‌بێ
گه ر بڕوانینه یه‌که‌م سزای سه‌ر یه‌که‌مین تاوانبارێک ،له دونیادا به پێی میسۆلۆجیه کانی کۆن ، له گلگامش و ه بگره تا به
میسۆلۆجیه کانی داستانه پیرۆزه کانی دواتر ،خودا یان ده‌کرێ بڵێین ده‌سه‌ڵاتی( باڵا) له پای تاوانی خواردنی داری (دانای ) نێو به هه شت له لایه ن تاوانبار ( حه‌واوه ) و هه‌ڵخه‌ڵاتاندنی ئاده‌م ، ئه و خاوه‌ن ده‌سه‌لاته یاسای سزایه کی دادپه‌روه‌رانه‌و عاقڵانه ی پییاده نه کردووه .
1- تاکه که ی به ته‌نها هه‌ڵا وێرد نه کردووه به ڵکو سزایه‌کی (گشتی ) و دواتریش ئاینده‌ی ئه‌وانه ی که نه هاتوون
2- له چاو تاوانه‌که‌ی شه‌یتانه‌وه ،ده‌کرێ ئه‌م تاوانه به خه تایه‌ک ئه‌ژمار بکه ین .
به دیوێکی تر پێڕه‌وی دادپه‌روه‌ری نه کردوه .
3-ئه‌ندازه‌ی ئه‌م (سزایه ) ماندوبون و نه خۆشی و پیری ،مردنه به‌ده‌ر له وانه ش ده‌رهێنای دایک و باوکی به شه‌رییه ت له به هه‌شت .دا
دواتر که س نازانێ دوای مردن کێ ئه‌هلی به هه‌شته ؟
ته نانه ت هه ندێ له میسۆلۆجیه کانی خۆڕهه‌لاتی ناوین جیا له بێئیمانه کان ، ئیمانداره‌کانێش له 73 تیره‌یان ته نها یه کیان ئه‌هلی به هه‌شت ده‌بن .
ڕاوه‌ستانێک و به‌راوردێک له نێۆ ئه م دوو هاوکێشه‌یه‌دا له پای ناسینی (تاوان) و ئه‌ندازه‌ی سزاکه ی ڕه‌نگه بمانگه‌یه نێته ئێره
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ،گه‌ر دادپه‌روی پیاده کردبا له لایه‌ک و له لایه‌کی تر وه ک له ناوه‌کانی ڕا دیاره ( ڕه‌حیم ) ه (شه‌فیع )ه (عادله )……..هتد نه‌ده بوا له پای تاوانێکی بچوکی وادا (سزایه کی ) بێبه‌زه‌ییانه‌ی هه بوایه .
گه‌ر( ده‌ست) ،بۆ ده‌ست ڕاگه‌یشتن به خواردن. خودا دروستی کردبێ ،وه‌ک کۆ ئه‌ندامی زاوزێ ی دروست کرد حیکمه‌تی له دروستکردنی چی بو؟
گه ر عیشق و سێکس و ، نه‌وه خستنه‌وه‌ی پێنه‌کرێ ؟
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌ر بونی هه بێ ده‌ڵێ ( حاشا ،چنینی ئه‌م قسانه ئێوه به خاتری تێگه یشتنتان له دونیا ی به رای و ، له ده‌وری ساوابونی ئینساندا وتراوه ، تابکرێ ماناکه ی لێک بده نه‌وه‌و بزانن وه‌ک هه ن ده‌بێ چۆن بژین ؟
دوایش ئه م جۆره میسۆلۆجییانه ،له هه موو شارستانیه کانی پێش مێژو ، پاش مێژوو ،به هه‌مان ناوه‌ڕۆک و به چه‌ند شێوازێک دوباره کراوه‌ته‌وه ،(سه‌ره‌تای (ئاوه‌زی ) ئینسان به چه‌ند قۆناغێکدا بۆ خۆی تێپه‌ڕیوه ،یه‌که‌مین جار بۆ حاڵی بوونی له ژیان و له دونیا (جادوی ) به کار بردوه ،دواتر (ئه‌فسانه پیرۆزه کان )، به شۆێن ئه‌وانه دا پێ به پێ هه‌ڵدانی بایلۆجی و بونیادی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی دو چه‌کی تری له حاست شروست و ژیاندا ،ده‌کار بردوه
یه ک -فه‌لسه‌فه
دو – زانسته (ئه‌زمون کراوه‌کان ))
به‌ڵام دیاره زانست و داستانه پیرۆزه‌کان ،بۆ خۆیان له ڕێککه‌وتنێکی ژێر به ژێر دان ، میسۆلۆجیه‌کان له بارێکی واده ، گه ر ئێوه له یه‌ک نامۆ و ، ده‌سته‌نگ و ، هه ڵاوێردراو بن ئه م داستانه پیرۆزانه له ژیانتانه یه کێک له هۆکاره‌کانی دڵنه‌واوی و به کۆمه ڵ بونتانه . ئه‌مانه وه‌ک ناکرێ ته فسیری ساکاره‌یان بۆ دونیا هه ڵوه‌شێننه‌وه و ، ئه‌و هه‌ژمونه‌ی به سه‌ر (هه ڵچونه کان )و لایه‌نی ده‌رونی ئاوه‌زی ناعاقڵانه‌ی زۆرێک له ئینسانه کاندا هه یه ، و هه‌ر ده‌مێنێ ، ( له کوێ زانست به کۆتا گه‌یشت ئاله وێدا سه‌ره‌تای میسۆلۆجی ده‌ست پێده‌کات )،هه میشه سته‌مکارانی ئێوه هه م به‌ده‌ست ڕه‌نجی خۆتان نامۆی کردون هه میش به یه‌کتری .
،شه‌مشه‌مه کۆێره له تاریکی دا ژیان ده‌کا ئه‌م ئه‌فسانانه‌ش ش له نه زانین دا . ،سزا‌و تاوانێکش له تاریکی دا پیاده‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بکات خۆری ڕۆژێک هه‌ر ده‌بێ بۆ ڕاونانی ،ئه‌و تاوانه و ئه‌و سزایه .
ئه‌وه منی ئینسانی به‌رای بۆ مانا کردنی ژیان و بونی وجودی دونیا له که‌م درک و نامۆی و ته‌نهای و که م زانستیمدا ،له هزری خۆمدا تان و پۆیم داتاشیوه به ڵام ، ئێوه دوای کۆبنرس و گالیلۆو خه‌یام داریوین و نیوتن و مارکس هه ر ده‌ڵێی به جێماوی چاخه به‌ردینه‌کانی ده‌ورانی ئێمه ن ………………………………………………………..
من نه ک هه‌ر یاسای تاوان و سزاکه‌م نادادپه‌روه‌رانه یه به‌ڵکو ته‌واو ی ئه‌و داستانانه‌ی له مه ڕ منه‌وه‌یه پڕ گه‌مژه یی و، نا زانستیانه یه .. —
21-6-2013
————————————————————————————————————# ئه‌فسانه ی پیرۆز
##وته کانی نێۆ که‌وانه کان ئی (فراس سواح )ه له کتێبی (ئه‌فسانه و ماناکانی ).