ئه‌خلاق و هه‌ڵبژاردن
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو شته‌كان له فیكره‌وه دێن ئه‌گه‌ر فیكری مرۆڤه‌كان بگۆرێن ئه‌وا سلوك و ره‌فتاریشیان ده‌گۆڕێن,بۆ بابه‌تی ئه‌خلاقی هه‌ڵبژاردن خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئه‌خلاقیانه‌ی بۆ ده‌كین له ڕووی ئه‌خلاق و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقه‌وه.
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق توێژینه‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فیانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌خلاق,ئه‌خلاق یه‌كێكه له به‌شه‌كانی فه‌لسه‌فه,وه گرنگترین بابه‌تی فه‌لسه‌فه‌یه له سه‌ده‌ی بیست دا وه‌ك له سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان پێكردوه.
پێویسته بزانین كه‌سی به ئه‌خلاق كێیه؟,ئه‌وه‌ی كه زانایانی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق له‌سه‌ری رێككه‌وتوون,ئه‌وه‌یه كه ته‌حیسن حه‌مه غریب باسی ده‌كا له كۆرێك له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێ “ده‌بێ هه‌موو مرۆڤێكی به ئه‌خلاق دوو بنه‌مای فیكری هه‌بێ,یه‌كه‌میان بریتیه له باوه‌ڕبوون به ئازادی چونكه یه‌كه‌ی ئه‌خلاق بریتیه له( ئیراده) ئه‌و كه‌سه‌ش كه باوه‌ڕی به‌وه نه‌بێت كه ئیراده له مرۆڤدا هه‌یه كه ده‌توانێت چاكه كات و خراپه بكات,كاتێكیش ئێمه كه به ئیراده باوه‌ڕمان هه‌بوو ده‌بێت باوه‌ڕمان ه ئازادی بێت,چونكه ئه‌گه‌ر ئیراده هه‌بوو واتا مافی هه‌ڵبژاردن (حه‌قی ئیختیار) هه‌یه,ئه‌گه‌ر ئازادی نه‌بوو حه‌قی ههڵژاردنیش نابێت”.
هه‌موو فه‌یله‌سوفانی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق له‌سه‌ر ئه‌مه كۆكن,هه‌ر شتێك به زۆرپێت بكه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شتی چاكیش بێت ئه‌مه شتێكی نا ئه‌خلاقیه چونكه به ئاره‌زووی خۆت ههڵتنهبژاردوه.
بنه‌مای دووه‌م برییته له هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی,كه‌سی به ئه‌خلاق باوه‌ڕی وایه كه ئه‌و شته‌ی كه ده‌یكات ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینێته‌وه باوه‌ڕی وایه ئه‌م بوونه گه‌ردوونێكی ئه‌خلاقیه ده‌رئه‌نجامی كاری هیچ مرۆڤێك نافه‌وتێت.
به‌لێ بنه‌مای یه‌كه‌م بریتییه له ئازادی,بنه‌مای دووه‌میش بریتیه له هه‌ست كردن به‌به‌رپرسیاریه‌تی,فه‌یله‌سوفانی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق له‌سه‌ر ئه‌م دوو بنه‌مایه كۆكن.”
كانت سێ رێسای سه‌ره‌كی هه‌یه كه ده‌بێ له مرۆڤی به ئه‌خلاقدا هه‌بێ ئه‌م رێسایانه:
-ئه‌وه‌ی بۆخۆت پێت خۆشه بۆ خه‌لكیش پێت خۆش بێت.
-مرۆڤه‌كان وه‌ك مه‌رام سه‌یر مه‌كه‌ن.
-هه‌موو بابه‌تێكی ئه‌خلاقی ده‌بێ هاوسه‌نگ بێ,نابێ له شته گشتیه‌كانی كۆمه‌ڵگا لابده‌ی كه لادا دهێته نا ئه‌خلاقی.
ئه‌م رێسایه كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی داناوه كه خۆیان به كه‌سانی ئه‌خلاقی ئه‌زانن,زۆرینه‌ی ئه‌و مه‌كته‌به ئه‌خلاقیانه‌ی كه هه‌ن ده‌رباره‌ی شێوازی مرۆڤی به ئه‌خلاق,ده‌ڵێن ده‌بێ مرۆڤی به ئه‌خلاق حه‌قیقه‌ت كه‌شف بكات ,وه‌كو خۆی نیشانی بدات,نه له خۆی زیاتر و له خۆشی كه‌متر,بۆ ئه‌وه‌شی كه ئه‌و مه‌رجه وجودی هه‌بێ ده‌بێ سێ شتی ترمان تێدا بێ راستگۆی,درۆنه‌كردن,ئارامگرتن ئه‌گه‌ر ئارام نه‌گرین و توندوتیژی به‌كار بێنین ئه‌وا حه‌قیقه‌ت ون ده‌بێت,به راستگۆیش مرۆڤ حه‌قیقه‌ت پیشان ده‌دات,هه‌روه‌ها درۆكردنیش ئه‌گه هاتوو هه‌بوو ئه‌وا درۆكردن راستیه‌كان حه‌قیقه‌ت ده‌شارێته‌وه,بۆیه به‌بێ بوونی ئه‌مانه‌ش نا‌توانیت حه‌قیقه‌ت كه‌شف بكه‌یت كه نهتوانراش حه‌قیقه‌ت كه‌شف بكرێت ئیدی ئه‌و مه‌رجه ئه‌خلاقیه له مرۆڤه‌كه وجودی نابێ،ئه‌خلاق ژیان له كۆمه‌ڵگه‌دا مومكین ده‌كا,ئه‌گه‌ر هاتوو شته ئه‌خلاقیه‌كان له كۆمه‌ڵگادا نه‌مێنن ئه‌وه ژیا ن له كۆمه‌ڵگه‌دا مه‌حال ده‌بێ,كۆمه‌ڵگایه‌ك با بێنینه به‌ر چاوی خۆمان كه هه‌موویان درۆ بكه‌ن بزانه ئه‌و كاته مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌روات هیچ مامه‌له‌یه‌ك ناروات چونكه متمانه نامێنێ.
ئیستا زانیمان كه ئه‌خلاق چیه و ئه‌و كه‌سه‌ی به ئه‌خلاقه چه‌ند مه‌رجێكی هه‌یه,بێینه سه‌ر هه‌ڵبژاردن,هه‌ڵبژاردن بریتیه له ئازادی بڕیاری تاك بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری دڵخواز,یاخود بریتیه له دابه‌شكردنی یه‌كی له سه‌رمایه‌كانی سه‌رده‌می نوێ به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه وه‌ك له‌و سه‌رچاوه‌یه نوسه‌ر به‌م شێوه‌یه باسی لێوه ده‌كا,له‌م سه‌رده‌مه سێ سه‌رمایه بونیان هه‌یه كه مافی هه‌موو كه‌سێكه پێی بگا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی,پاره‌و سامان,مه‌عریفه و عیلم,ئه‌م سێ سه‌رمایه ده‌بێ له ناو هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا دابه‌شبكرێت.
ئه‌م سێ سه‌رمایه خۆی نایه‌ت بۆت ده‌بێت تۆ به دوایه بچیت,چونكه له دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌گه‌ر نه‌چیت ئه‌و به‌شه‌ی خۆت وه‌ربگریت و به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌یت ئه‌وه خه‌ڵكی تر ده‌یبات,كه‌واته هه‌ڵبژاردن بریتیه له دابه‌شكردنی دابه‌ش كردنی یه‌كێ له‌م سێ سه‌رمایانه,یان بریتیه له ئازادی بریاری تاك.
له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی به ئێمه‌ی ده‌فرۆشنه‌وه ئه‌وه‌یه ده‌ڵین ئه‌وه نیه هه‌ڵبژاردن هه‌یه ئه‌وه نیه په‌رله‌مان هه‌یه ئه‌وه نیه دیموكراسی هه‌یه…هتد,نه‌خێر له راستیدا ئه‌مانه هه‌مووی مافی خۆمانن ئه‌وانه ئه‌بێ هه‌بێ نه‌بوونی نیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌نگه له ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان نه‌بێ به‌لام به گشتی تا ئیٍتا له زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كانیش ئه‌م مافانه هه‌بوون.
له هه‌ڵبژاردن گرنگترین شت ئه‌خلاقییه‌تی واتا پێویسته هه‌ڵبژاردنێكی ئه‌خلاقیانه بێت,هه‌ڵبژاردنی ئه‌خلاقیانه واتا ئه‌وه‌یه كه ئیختیاری هه‌یه ئازاده له‌وه‌ی كامه‌یان هه‌ڵده‌بژێری,هه‌موو كه‌سێكیش ئیختیاری عه‌قلانیش ده‌كات واتا ده‌زانێت به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگاكه‌ی چیه,ئه‌گه‌ر هه‌ر حزب و گرووپێك باوه‌ڕی به‌م دوو بنه‌مایه نه‌بوو بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئه‌وا باوه‌ڕیان به هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی نیه,هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر باوه‌ڕت به ئه‌قڵانیه‌تی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت باوه‌ڕیشت به سه‌رده‌می نوێ نابێ.
په‌یوه‌ندی ئه‌خلاق به هه‌ڵبژاردنه‌وه چیه؟,پێویسته ئه‌خلاق له هه‌موو شتێك‌دا هه‌بێت,له هه‌ڵبژاردندا ئه‌خلاق ده‌بێته پاڵنه‌رێكی باش بۆ تاكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئیختیارێكی باش و به شێوه‌یه‌كی ئه‌قڵانی بێت,هه‌موو بابه‌تێك ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌خلاقیانه نه‌بوو هیچ ئاكامێك و سودێكی نابێ به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروستیش ناڕوا به‌ڕێوه,ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێ بوو سه‌رۆكێك یان دكتۆرێك یان پرۆفیسۆر ئه‌وا ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌كه‌یان ئه‌خلاقیانه نه‌بوو ئه‌وه نیوه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی نیه ئه‌ویش ئه‌خلاقه,هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ئێستای كوردستان له گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری…هتد, ئه‌مانه كێشه‌ی لێهاتووی نین كێشه‌ی ئه‌وه نیه كه‌سی ژیرمان نیه ئه‌مه كێشه‌یه‌كی ئه‌خلاقیه,گه‌نده‌ڵیش چه‌مكێكی ئه‌خلاقیه ئیداری نیه,وه‌ك وتمان ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌خلاق هه‌بوو ئه‌وا بریاردان به شێوه‌یه‌كی ئه‌قڵانی ده‌بێت.
كێشه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه ئێستا یه‌كێك له رێساكانمان تیا نیه”ئه‌وه‌ی بۆخۆت پێت خۆشه بۆ خه‌ڵكیش پێت خۆش بێت”هه‌وه‌رها پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ) هه‌مان ئه‌و قسه‌یه‌ی فه‌رمووه,ئێمه ئه‌و خاڵه‌مان تیا نیه هه‌مووی ئێستا ته‌نها بۆخۆیه‌تی واتا مامه‌ڵه‌یه‌كی (ئه‌قلانیه‌ت) ده‌كات بێ به‌ژداری (مه‌عقولیه‌ت) به‌مه‌ش هه‌موو ئه‌وه ده‌بێته كاریان هه‌موو بۆخۆم هه‌موو بۆخۆم نه‌خێر,ئه‌گه‌ر مه‌عقولیه‌ت به‌ژدار پێ بكه‌ین ئه‌وه مه‌عقوله به دڵنیایه‌وه نه‌خێر ئه‌وكات ده‌گۆرێت بۆ,بۆخۆم و بۆ ده‌وروبه‌ریش واتا مافی كه‌سیان ناخورێت.
له ڕوانگه‌ی یاساوه هه‌ڵبژاردن ده‌بێ خاوێن بێت هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردندا پێویسته ركابه‌ر هه‌بێ به لاوازیش نا,له‌و كاته‌وه‌ی كه‌له ساڵی 1992 هه‌ڵبژاردن له كوردستان ئه‌نجامدراوه تا ئه‌م كاته‌ش هه‌ڵبژاردنێكی ته‌ندروست نه‌بوه به‌هۆكاری ته‌زویر كردن له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ستكاری كردنیان له لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له كوردستان كرا دوای ئه‌وه شه‌ری ناوخۆ دروست بوو ئه‌مه‌ش به هۆكاری قبول نه‌كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و گزی و به‌رژه‌وه‌ندی خوازی,به‌مه‌ش تا ئێستاش له‌سه‌ر هه‌مان رێره‌وه هه‌ڵه‌كه‌ی رابردوو ئه‌ڕۆن به شێوازێكی تر.
پێویسته هه‌ڵبژاردن ئه‌خلاقیانه بیت,له ئه‌مه‌ریكا كاتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دوایه كه ئه‌نجام درا بانگه‌شه كردن زۆر به‌شێوازێكی جوان و ئه‌خلاقیانه بوو,بێ ئه‌وه‌ی كه‌سی هه‌ستی بریندار ببێ,ركابه‌ری له‌سه‌ر پرۆژه بوو نه‌وه‌ك رێكلام,له‌وێ تاك له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی په‌روه‌رده نه‌كراوه به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتیمان په‌روه‌ری و خۆشویستنی وڵات و خزمه‌تكردنی په‌روه‌رده كراوه,پێچه‌وانه‌ی كوردستان به‌داخه‌وه.
خاڵێكی تر كه گرنگه به هیچ شێوه‌یه‌ك تاكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بیر له ته‌زویر ناكه‌نه‌وه,هه‌ڵبه‌ته من بیركردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیم هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌مه‌ریكا به گشتی به‌لام نموونه‌م به‌مه هێنایه‌وه چونكه هه‌ر كارێكی جوان كرا جوانه.
ئه‌و كاته‌ی ماندێلا سه‌رۆكی كۆماری ئه‌فریقا بوو دوای چه‌ند ساڵێك شكاتی له نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی كرد لای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان,چونكه مامه‌ڵه‌ی نا ئه‌خلاقیان ده‌كرد,شكاته‌كه‌ی ئه‌وه بوو ده‌یووت:خه‌ڵكی ئه‌فریقا چونكه كاتی خۆی شۆرشیان كردوه له شۆرشدا هه‌رچی شت بوو وێرانیان كرد,قوتابخانه‌كانیان ده‌سوتاند دار‌و دیوار‌یان تێده‌دا و ئێستاش كه گۆراوه واده‌زانن هه‌ر ئه‌وكاته‌یه.
هات بۆ لای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وتی:من شكاتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه لای ئێوه ده‌كه‌م !
به‌ڵی مرۆڤی به ئه‌خلاق به‌م شێوه‌یه‌یه !
چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌و كێشه ئیدار و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و گه‌نده‌ڵیه‌ی له كوردستان وجودی هه‌یه,ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ریفۆرم بكه‌ین, ده‌بێ ریفۆرمی ئه‌خلاقی بكه‌ین ریفۆرمی ئه‌خلاقیش له خوده‌وه ده‌ست پێده‌كات,من دان به هه‌ڵه‌كانی خۆم دا بنێم ,به‌رامبه‌ره‌كه‌م وه‌ك خۆم خۆش بوێت,ئه‌وه‌ی بۆخۆم پێم خۆش بێت بۆ بهرامبهرهكهشم پێم خۆش بێت, ئه‌مه گره‌نتی ئه‌وه ده‌كات كه دوای هه‌ڵبژاردن وه‌كو پێش هه‌ڵبژاردن نه‌بێت.
دیڤان موزه‌فه‌ر
سه‌رچاوه:
-ئه‌خلاقناسی(فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقی) ته‌حسین حه‌مه غریب,لا(199-228)چاپی یه‌كه‌م ساڵی (2011) ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه:ئه‌ندێشه بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه,سلێمانی
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا و كوردستان (هاوكار عبدالله) سایتی ده‌نگه‌كان ساڵی(2012 )-
-فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق(سه‌عید كاكی,م.له به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین) رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ,ساڵی(2013)