کێشه ستراتیژییه‌کانی هه‌رێمی کوردوستان
ئه‌گه‌ر له پای سه‌دان ده‌ست خۆشیی خوێنه‌ردا ، که ئه‌ویش دیارده‌یه‌کی گرنگه بۆ هاندانی نووسه‌ر ، ئاماده باشیی ده‌ست گووشینێكم تێدا بێت ، ئه‌وا له پای ڕاست کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كمدا ، یاخوود ئیزافه کردنێکی به پێز و کورت دا ، ئاماده‌ی ماچ کردنی خوودی ده‌سته‌که‌م ،
—————————————–
بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسیی – ئۆگه‌ست کانت – ، 1798 – 1857 – که به یه‌که‌م دامه‌زرێنه‌ر و ناو لێنه‌ری قووتابخانه‌ی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان – سۆسیۆلۆژیا ئه‌ژمێردرێت ، له کتێبه به ناوبانگه‌که‌یدا – فه‌لسه‌فه‌ی وه‌زعیی – ، که نووسینه‌وه‌که‌ی سه‌رباری قه‌ده‌غه کردنیشی ، دووانزه ساڵی خایاند ، ئه‌و دابه‌شی کردۆته سه‌ر سێ ته‌وه‌ری گرنگی – قۆناغی ئایینی – ، میتافیزیکیا ، زانستی گشتیی – ، ڕێك وه‌کو کتێبه ناوداره‌که‌ی دووا تری زانای گه‌وره‌ی کورد – ئیبن خه‌لدوون – ، – العمران البشری – که ئه‌میش پاش دوو ساڵ سانسۆر کردنی ، زۆر ڕاشکاوانه و بێ پرینگینه‌وه له هیچ هێڵێکی به ناو سوور ، چوون – کانت – بوێرانه و له نێوان دوو بڕیاری ، یه‌که‌م پاکانه و داوای لێبووردن کردندا ، بڕیاری دووه‌می هه‌ڵبژارد که بریتی بوو له سزای دوو سه‌د – درهه‌م ، دراخما – دان به دادگا و دوو ساڵ ژیانی مه‌نفا به‌سه‌ر بردن له نزیك حه‌ڵه‌ب ، من له‌م باسه‌مدا بۆیه دوو زه‌مه‌نی ئێجگار لێك جیاواز و ، دوو کتێبی ئێجگار مه‌به‌ست له یه‌کتر نزیکی ئه‌م دوو ناوبراوه‌م هه‌ڵبژاردوه ، چوونکه له سه‌رده‌می هه‌ردووکیاندا ده‌ستوور و سه‌رۆکی ووڵات و سه‌رۆکی هه‌رێمه‌کان ، وه‌زیران = شالیاران و لێپرسراوی شاره‌کان و ، وه‌زاره‌تیی دارایی عه‌سری – کانت – و ، ڕازگری سندووقی – بیت المال – ی زه‌مه‌نی ئیبن خه‌لدوون و ، هتد .. هتد ، سه‌رجه‌م هه‌موو ئه‌مانه وه‌ك ئه‌مڕۆی ووڵاتی عێراق و هه‌رێمه‌که‌ی خۆمان ، به ته‌وافووقی حیزبیی و تائیفیی و چینایه‌تیی و مه‌زهه‌بیی نووسرابوون و دانرابوون ، هاوکات و هاوشێوه‌ش هیچ کام له‌م لێپرسراوانه‌ی ووڵات و هه‌رێم و شار و شارۆچکه‌کان ، کاغه‌ز و بڕیاری یه‌کتریان نه‌ده‌خوێنده‌وه ، بگره ڕه‌وشی گووزه‌رانی ئه‌م دوو عه‌سره جیاوازه‌ی ئه‌وروپا و خۆرهه‌ڵات ، گه‌یشتبووه ڕاده‌یه‌ك که که‌س نه‌یده‌زانی داخۆ بڕیارده‌ری سه‌ره‌کیی ووڵات کێیه‌و ، پاره و بوودجه و داهاتیش چۆن و له کوێ دابه‌ش و خه‌رج ئه‌کرێت ؟ ، نووسینه‌که‌ی عه‌بدولڕه‌حمانی کوڕی خه‌لدوون ، گشتگیرانه و زیاتر چه‌ند ته‌وه‌ره تووێژینه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی ، یاسایی ، فه‌له‌کیی ، ماتماتیکیی و هتد .. بوون ، ئه‌و له ڕووه یاسایی و عه‌قائیدییه‌کانه‌وه هه‌میشه ئه‌یپرسی :- داخۆ ئه‌م ده‌وڵه‌تکۆیه‌مان له‌سه‌ر کام بنه‌ما پێك هاتووه ؟ مه‌زهه‌بییه ، یا دونیاییه ، یا تێکه‌ڵه ؟ ، – کانت – یش له باسی چمکه ده‌ستوورییه‌که‌یه‌وه هه‌میشه کۆمه‌ڵێك شیکار و ساغ کردنه‌وه‌ی به بڕگه و پڕ ستاتیکای عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیی و ڕیفۆرم خوازیی ئه‌دا به گوێی که‌سانێکی نه‌شاره‌زای نێو ده‌سه‌ڵاته کۆکتێله‌که‌دا و ، به بێ وه‌ستان له قسه و نووسین ئه‌یووت و ئه‌یووته‌وه :- ئه‌و میلله‌ته زۆریینه‌یان نه‌خوێنده‌وارن و ، نه‌ك هه‌ر ناتوانن گله‌ییه‌ك بگه‌یه‌ننه ئه‌و لێپرسراو هه‌رێمه‌ی که نازانن له کوێ دائه‌نیشێت ، به‌ڵکوو له حاڵه‌تی لێقه‌ومانیشدا ناو و شێوه‌ی نوێنه‌ره‌کانیشیان نازانن ، حه‌زه‌ر بکه‌ن ، ئه‌م به‌ر به‌ره‌ڵاییه ته‌وافووقییه ژێر به ژێره ، ئاکامه‌که‌ی ده‌یان پێکدا هه‌ڵچوونی خوێناویی لێ ده‌که‌وێته‌وه ، – کانت – په‌روه‌رده‌ی خێزانێکی ئۆرستۆکراتی خاوه‌ن نفووز = ئۆته‌رێته‌ی مادیی و مه‌عنه‌وی بوو ، شۆهره‌تی پاکیشی له لووتکه‌دا
بوو ، ده‌یگووت ناوبانگی من ناهێڵێت تووشی کێشه‌ی نه‌بوونی ببم ، به‌ڵام وا هه‌ست ئه‌که‌م ئه‌م گووزه‌رانه باشه‌ی من له‌سه‌ر حیسابی سكی به‌تاڵی ملیۆنه‌ها خه‌ڵکی که‌ساس و ڕه‌ش و ڕووته ، وه‌رن با
ئه‌م هه‌موو ده‌مامكی درۆ و خۆ خه‌ڵه‌تاندنانه فڕێ بده‌ین ، وه‌رن با فێرتان بکه‌م چۆن ئه‌م گۆڕانکارییانه‌تان پێ هه‌زم بکرێت ، – کانت – نزیکه‌ی سه‌د و شه‌ست لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌و شاکاره ئه‌ده‌بیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه ده‌گمه‌نه‌ی – فه‌لسه‌فه‌ی وه‌زعیی – بۆ ئه‌و ڕوون کردنه‌وه لۆژیكیانه ته‌رخان کردووه ، ئه‌و له پانتایی 1700 لاپه‌ڕه‌دا ئه‌گه‌رچی هه‌موو کرۆکی باسه‌که‌مان لێره‌دا ده‌ره‌قه‌تی شیکاری قۆناغێکیشی نه‌یه‌ت ، نووسیویه‌تی :- زۆر دڵنیام خوودی پادشای به ته‌وافووق هه‌ڵبژێردراومان ، که ده‌سه‌ڵاتی ئیداریی و ته‌نفیزیی ته‌واوی به‌سه‌ر هه‌موو هه‌رێمه‌کاندا نیه و ، خوودی لێپرسراوانی هه‌رێمه‌کانیش ، که ئه‌م ناتوانێت وه‌ك سه‌رکرده‌ی موتڵه‌ق سه‌ردانی جوگرافیه‌کانیان بکات چوونکه به گوێی ناکه‌ن ، ئه‌وا چاره‌ی بنه‌ڕه‌تیی بۆ ئه‌م کێشانه هه‌ر هێنده‌یه ، که سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رکرده سه‌ربازیی و سیاسیی و قوتابیان و مامۆستایانی زانستگاکان و کاسپکاران و پرینس و کاردیناڵانی کڵێسا‌کان و هتد … ، له‌وانه‌ی که ئه‌م کتێبه‌ی من و هاو فیکرانی به‌ر له منیان نه‌خوێندۆته‌وه ، به په‌له کتێبه‌که چنگ بخه‌ن تاکوو له ڕووی یاسایی و سیسیۆلۆژییه‌وه ، له ماهییه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی یاسا و دیمۆکراتییه‌تی ڕاسته‌قینه تێ بگه‌ن ، وه به‌ر له‌وه‌ی به گوورگان خۆرێکی تری مه‌ته‌ڵ ئاسا بدرێن ، تا زووه سوودێکی زۆر له واتاکانی خۆیان وه‌ك خاوه‌ن مۆراڵی ئینسانییه‌ت و مه‌عریفه‌کانی ئازادیی تاك وه‌ر بگرن ، داخه‌که‌م له پاڵ ئه‌وه‌شدا که زۆر له نزیکی کۆشکی شاهانه‌وه له‌و واقیعه تاڵه ئاگادرم ، چۆن ئه‌م دابه‌شه ته‌وافووقییه نه‌شازه خاوه‌ن شکۆی ته‌واو ماندوو کردووه ، هاوکات ئه‌وه‌ی خه‌مبار تری کردووم ، گوێگرتنی جه‌نابی پادشامانه له بۆچوونی – دوو ، سێ – به ناو ڕاوێژکاری نه‌شاره‌زا و به‌رژه‌وه‌ند باز ، له کاتێکدا ئه‌و ده‌بوو خوودی خۆی کتێبه‌که‌می بخوێنایه‌ته‌وه و ، ئه‌وده‌م هاوپێچ له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنه‌کانی خۆیدا ڕووه و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی باڵای بیرمه‌ندان بڵندی بکردایه‌ته‌وه ، که زۆرینه‌یان گه‌نجانی بلیمه‌ت و قووتابی ڕێبازی مامۆستای گه‌وره‌مان – سان سیمۆن – ن ، چوونکه ئه‌م – دوو ، سێ – که‌سه ته‌وافووقیی و به ناو قه‌ڵه‌م به ده‌سته نه‌ناسراو و هه‌لپه‌رستانه ، سه‌راپایان له ژێره‌وه شه‌ریکی نهێنی زۆرێك له‌و کتێبخانانه‌ی پاریس و – فلۆره‌نسا = ئیتاڵیای ئه‌مڕۆ ، / ن . ش – و ، هه‌رێمه‌کانی ترن ، که زۆرینه‌ی کتێبه شیعریی و میسیۆلۆژیه‌کانیان ته‌نها و ته‌نها بۆ پیا هه‌ڵدانی له تام ده‌رچوو ، وه خوڵقاندنی مه‌لحه‌مه درامای دۆن کیشۆت ئاسان به سه‌ر خوودی پادشا و خانه‌واده‌ی ئالی ڕۆیاڵه‌کان و دار‌و ده‌سته خێو ئاساکانی پشت په‌رده‌کانیان ، – کانت – ڕاشکاوانه تر ڕووی ده‌می کردۆته هه‌موو ناوبراوه ته‌وافووقییه‌کان :- ئه‌گه‌ر سبه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی کراوه و خاوێن کرا ، هێشتا پێویسته – عه‌تر – خۆی بۆن خۆشیی خۆی بسه‌لمێنێت نه‌ك ده‌م و زمانه پێشتر چه‌ور کراوه‌کان ، ده‌نا زۆرینه‌ی ئێوه‌ی خۆ وویست و نه‌ناسراو و به زۆره ملێ سه‌پێنراو ، دوور له هه‌ر دڵسۆزییه‌ك بۆ جه‌ماوه‌ر زیاتر وه‌ك ئه‌و بازه وان ، که هیواخوازن داری یه‌کبوونه‌کان زووتر ووشك ببێت تاکوو ئاوازی نه‌شازی خۆتانی له‌سه‌ر بخوێنن ، – کانت – ڕوو له نووسه‌ری گه‌نج و خوێنه‌رانی ساکاریش نووسویه‌تی :- ئێمه زۆر له مێژه به – ده‌ر بڕینه داماڵراوه‌کان – ه وه خه‌ریکین – ، مه‌به‌ستی ئه‌و له فه‌لسه‌فه‌ی ته‌رحی موجه‌ڕه‌ده ، که دواجار له کتێبێکی تایبه‌تدا ئه‌یخاته به‌رده‌م ته‌واوی مامۆستایانی کۆمه‌ڵناس و پسپۆڕانی یاسا ناس و جه‌نگاوه‌ره‌کانی سوپا و هتد .. ، هه‌ر بۆیه به‌م پێیه و پشت به‌ست به ڕێنمایی – کانت – ه کان ، به‌ڵێ ئێمه‌ش له‌و هه‌رێمه سێ به‌ش ئازاده‌ی کوردوستانه‌که‌ماندا ، پێویسته بۆ له‌مه‌ودوا و ( لایه‌نی که‌م ) له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه کار له‌سه‌ر – چاره‌سه‌ر و ئاڵته‌رناتیڤه‌کان – بکه‌ین ، ئێمه هاوشان به ده‌نگی ته‌واوی بیرمه‌ندان و زانایانی یاسایی و سیاسیی فه‌رامۆش کراوی خۆمان و جیهان ، پێمان وایه قۆناغی دووباره و سه‌د باره کرا‌وه‌ی چه‌ند باسگه‌لێكی ژه‌نگ گرتوو زۆر له مێژه باو و مۆده‌یان به‌سه‌ر چووه ، له‌وانه – درووشمی سیاسیی و ئایدیۆلۆژیی ته‌وافووق بازانه ، پیا هه‌ڵدانی کوێرانه و ناپێویست به باڵای تابوورێك لێپرسراوی نه‌ناسراوی ناو به‌ڵه‌کۆنییه به‌رزه‌کان ، ته‌قدیس کردنی سه‌رۆك و سه‌رکرده و گه‌وره کادێری تێك ڕژاوی ناو ئۆفیسه ته‌لبه‌ند و نامۆ به تووێژه‌کان ، مل که‌چ کردنی مێگه‌ل ئاسایانه بۆ چینێکی بوودجه چه‌واشه که‌ر و ئۆرستۆکراتی دیاریی کراو – ، که – کانت – به خێزانه شه‌یتانییه پیرۆزه‌کان – ناویان ئه‌بات ، ئینجا ڕه‌فز کردنی یه‌کجاره‌کیی گوێگرتنی مێرد منداڵه‌کانمان له لێدووانی سامناك و شه‌ڕانگێز خواز و خوێن گه‌رمانه‌ی هه‌ندێك له ناو براوه ترسنۆکه‌کانی پشت مایکرۆفۆنه بێ کرداره‌کان ، ڕێگا نه‌دان به خووڵقاندنی هه‌ڕه‌شه و کینه و بوغزی کۆن ، به‌رامبه‌ر فیکری جیاوازی هاو زمان و هاو سه‌نگه‌ری خه‌باتی هاوچه‌رخانه‌ی نێو شاره‌کانمان ، ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی هه‌موو مه‌رجێکی هاو حیزبێتیی و فیودالێتیی = عه‌شره‌تبازیی و ته‌وافووقیی له ناو فۆرمی قووتابیان و فه‌رمانبه‌ران و هاو ووڵاتیانی کاسبکاردا ، به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی بێ جیاوازیی ماڵی هاو نیشتیمانیان و تێکه‌ڵ بوونی زیاتری لێپرسروانی ناو ڤێللا کڵۆم دراوه‌کان ، خستنه گه‌ڕی ده‌زگایه‌کی نه‌زاهه‌ی بێ لایه‌ن و گشتگیر بڕیار ، نه‌ك قبووڵ کردنی ئه‌و ده‌زگا لۆکاڵییه حیزبییانه‌ی که کۆنترۆڵ کردن و ئاڕاسته کردنیان په‌یوه‌ستن به تاکتیکه‌کانی خوودی ئه‌و حیزبانه‌وه ، گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ و بینراوی سه‌رجه‌م وتوو وێژ و بڕیاره‌کانی ناو پاڕله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ناو ماڵی دانیشتووانی هه‌رێمه‌که ، نه‌هێشتنی ئه‌و هه‌موو ڕه‌شه پله و وه‌زیفه عه‌شوایی و ، مووچه لووش ده‌رانه‌ی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر و سکرتێری ڕۆژنامه نووسیی حیزب و ، ده‌مڕاستی ئۆفیسی فڵان و ڕیش سپیی دیوه‌خانی فیسار و ، نوێنه‌رانی سه‌رۆك و گه‌ڤه‌رنه‌ر و هتد .. ، که بوونه‌ته مایه‌ی زیاتر چه‌واشه کردنی جیهانی سایکۆلۆژیای ئیداریی و ، زیاتر سه‌ره خوولێ پێ کردنی جه‌ماوه‌ری فتبۆڵ ئاسای ، به ده‌یان کێشه‌ی تری لاوه‌کیه‌وه ئاپۆڕه دراو .. ، که – کانت – ووته‌نی خوێنه‌ری ساده و ساکارییش له زۆرێك له‌م باسه دووباره بووانه زۆر وه‌ڕز و بێزار بوون و ، هه‌میشه‌ش به ڕووی ڕۆشنبیراندا هاواریانه و ده‌ڵێن :- ده‌ی باشه زۆر سوپاس و ماڵتان ئاوا بێت ، وا تێگڕای هه‌موو کێشه‌کانمان زانیی ، ئه‌ی چاره‌سه‌ره بنچینه‌ییه‌کان چیین ؟! ، کوا به‌دیل ؟ ، ئه‌ی ئاڵته‌رناتیڤه‌کان له کوێن ؟! ، دیاره ناو براو هه‌رگیز له‌گه‌ڵ شێوه داڕشتنی یاسا و پرۆتۆکۆل و ده‌ستووره ته‌وافووقیه ناوخۆییه‌کاندا نه‌بووه ، به‌ڵام دیسان ( ناچار و لایه‌نی که‌م !! ) ، خوازیاری ئه‌وه بوو که یاسایه‌كی جدیی و بوێرانه بۆ ئه‌گه‌ری په‌یڕه‌و کردنی ده‌ستووره‌که به بێ جیاوازیی چین و تووێژه‌کان بخرێته چوار چێوه‌ی پراکتیکه‌وه ، – کانت – وه‌ك مێژوو نووسان و بیوگرافیزمان و هاوڕێیانی له‌سه‌ر ئه‌و تارییف کردنه‌ی کۆکن ، که که‌سێکی گوێ لێ گیراو و ده‌سته بژێری کۆڕه‌کان بووه ، ئه‌و ته‌مه‌نێکی زۆر نه‌ژیا و ، له واده‌ی خۆشی‌دا فریای ئه‌وه نه‌که‌وت که به چاوی خۆی زۆرێك له پادشا و سه‌رکرده و ، مامۆستایانی زانکۆ و کۆلیژ و زانستگا ناسراوه‌کانی جیهان و بازرگان و کاسپکار و هتد .. ببینێت ، تاکوو سه‌رجه‌می ئه‌و یاسا نوێیانه‌ی ئه‌و له ده‌ستوورێکی متمانه داردا پراکتیك بکه‌ن ، که بیست ساڵ دوای مه‌رگی خۆی زۆر به په‌شیمانییه‌وه هه‌رچی نووسیبووی بوونه وانه‌ی به نرخ بۆ ئه‌وروپا و گه‌لانی جیهان ، ئه‌و وه‌ك زانایه‌کی فره بوواری زۆر گه‌شبین ، ده‌یان جار ئه‌وه‌ی وتووه و نووسیوه که سیاسه‌تی ته‌وافووقی واتا فلیقاندنه‌وه‌ی ئیراده‌ی میلله‌تان و ، پووکاندنه‌وه و بێ ڕێز کردنی نیوه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌مان میلله‌ت له به‌رامبه‌ر دوو ئیمزای ژێر به ژێردا ، ئه‌و له وه‌سف کردنی ئه‌مجۆره هه‌ڵبژاردنانه‌دا ، که ئاکامه‌که‌ی به گه‌مه‌یه‌کی منداڵانه‌ی بێ نرخ و بێ ئه‌رزش ناو ئه‌برد ، هاوکات له پێش بینیی کردنی ڕوودانی هه‌ردوو جه‌نگی جیهانییشدا زۆر به دڵنیایی ووتی :- سه‌د ده‌ر سه‌د به هۆی که‌لله ڕه‌قیی و بوغز و کینه‌ی کۆنی سه‌رکرده‌کان و ، خۆ به زل زانیی و سادیستییه‌تی هه‌ندێك سه‌ر له‌شکری هاوپه‌یمانیی باز و ، بڕێك سه‌رۆکی ئیراده کز و ، متمانه به خوود نه‌بووی گیرۆده‌ی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کانه‌وه ، جه‌نگێکی سه‌راپا گیری کاوول که‌ر به‌م زووانه ڕوو له مرۆڤایه‌تیی ئه‌کات ، خۆ ئه‌شێت به ده‌یان پاساوی جۆراو جۆریش بهێنرێنه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ووتم هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌بن ، – کانت – یه‌که‌م زانا بوو که داوای له چه‌تری ئه‌وروپای گه‌وره‌ی ئه‌و کاته کرد ، دوو ساڵ جارێك ته‌واوی پادشا و میر و سه‌رکرده‌کان ڕاپۆرتی ساییکی و فیزیکییان بۆ ساز بدرێت ، به‌ڵام نه ئه‌و داوایه و ، نه ڕاپۆرتێکی گرنگی تری گوێ پێنه‌دران که بریتیی بوو له نه‌هێشتنی دیارده‌ی به میرات گرتنی کورسیی ده‌سه‌ڵات ، دیاره سزای مانگێك زیندانیی له‌سه‌ر ئه‌می دووه‌م بۆ بڕایه‌وه ، به‌ڵام تاکوو واده‌ی مه‌رگ به ده‌یان بابه‌تی گرنگ تری له مه‌ڕ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای میراتگریی کوڕ بۆ باووکیی سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات و ، سامناکیی ده‌ر ئه‌نجامه‌کانی هاوپه‌یمانێتیی نیوه به نیوه‌ی ناو خۆیی و ، ئاووڕ دانه‌وه‌ی پسپۆڕانه له گه‌نجانی ووڵاتی ، له نوێ ترین شێوازی شرۆڤه‌ی زانستیانه‌دا بۆ مرۆڤایه‌تیی تۆمار کرد ،
—————————————
– هه‌ر له په‌راوێزی کێشه ستراتیژییه‌کانی هه‌رێمدا –
( من نه سه‌لیبی مه‌عکووف بووم ، نه براوه‌ی ئه‌رزی میعاد
هه‌نگێکم شانه‌م نه‌دزرێ ، ناکه‌م موباره‌زه‌ی چزوو
ئه‌خته‌ر و عه‌وله سیس غه‌زووی له‌نده‌نی عوزمایان نه‌کرد
له عه‌زره‌تی خاکێ کووژران ، ئالی ڕۆیاڵ کردی غه‌زوو
پشکنیم ده‌فته‌ری ده‌هری به‌رۆك دڕاوی باپیرم
خه‌ڵه‌تاوێکی چۆغه سوور ، نه خاوه‌ن گاڵ بوو ، نه په‌موو )
– ن . ش –
——————————————————
سه‌راپای جامخانه پڕ دیپلۆم باڵاکانی نێو ئۆفیس و ، سه‌ر دیواری ژووری میوانه‌کانتان له خۆتان و خۆمان پیرۆز ، به‌ڵام ته‌نها و ته‌نها یه‌ك ئاووڕی پراکتیکییانه له یه‌کخستنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تی داراییه بده‌نه‌وه ، که – له سه‌دا نه‌وه‌د – ی کێشه ستراتیژییه‌کانی هه‌رێمه‌که‌مان زاده و ده‌ر هاویشته‌ی کۆڵانه تاریکه‌کانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ن ، وه‌زاره‌تێك باوکی وه‌زاره‌ته‌کان ، ساڵه‌های ساڵه ناغافڵانه و بێ ڕه‌قیب و پاسه‌وان ، بوودجه‌ی مه‌ته‌ڵ ئاسا‌مان به بن هه‌نگڵی توونی بابای ئه‌ودا ، ڕووه و به‌رداشێکی ته‌وافووقیی تێپه‌ڕ ئه‌بێت و ، چوون ئاوه‌شه‌می ئاوی ئاموون که‌س نایبینێت ، سه‌راپای دیوه‌خانی به فه‌رشی کاشان ڕازاوه و ، به تفه‌نگی هه‌ره کلاسیكی ساچمه زه‌نی کوردینیزمی و ، هه‌ره ئۆتۆماتیکیه‌کانی کوڕی سه‌مه‌ره تریین ته‌کنه‌لۆژیای عه‌وله‌مه‌تان ، له خۆتان و خۆمان پیرۆز ، به‌ڵام ته‌نها و ته‌نها له پاڵ هه‌موو تفه‌نگێکدا ، قه‌ڵه‌مێکیش بکه‌ن به قه‌د دیواری دیوه‌خانه‌کانتاندا ، سه‌راپای ڕیزه ڕه‌فه‌ی حیکمه‌ت و ، سندووقی بووراقی میسیۆلۆژیا و ، به ڕێکردنی قافڵه شه‌وی بێداریی شوێن مه‌عریفه و ، عومرێكی نوح ئاسا ئه‌رکی هه‌ڵسه‌نگاندنی گه‌مه ئایدیۆلۆژییه‌کان و ، پیاچوونه‌وه‌ی گه‌مه‌ی زیکزاك و فاووڵه‌کانی نێو گۆڕه‌پانی سیاسییتان ، له خۆتان و خۆمان پیرۆز ، به‌ڵام ته‌نها و ته‌نها تاقه جارێکیش ، ڕێگا بۆ ئه‌و گه‌نجه زانست خواز و ته‌کنه‌لۆژیا ناسانه‌ی ناو هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که چۆڵ بکه‌ن ، که به بارته‌قا‌ی هیلاکه‌تی پێزانراوی نێو سه‌نگه‌ره‌کانی دوێنێتان ، ئه‌مانیش له ڕێگای کۆمینیکه‌یشن و ، ساییتی ئه‌له‌کترۆنیی و ، ئه‌رکی پشت کامێرا و ، مامه‌ڵه به ته‌قه‌نیاتی سه‌رده‌مه‌وه ، ئه‌وه‌تا دیپلۆماسیانه تر به جیهانمان ئه‌ناسێنن ، ئه‌وه‌ش – کانت – ه فه‌رامۆش کراوه‌کان ، چ له ناوخۆ و چ له هه‌نده‌ران ، جه‌سته شه‌که‌ت و سه‌ر وه‌ك گۆی زه‌وی ،
هه‌مان ڕێنمایی :- ئه‌گه‌ر چوون ئاشه‌وانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌تان ، هووهایه‌کی پڕ سه‌ددا له هه‌ردوو ووشه‌ی سوواوی ، – بژی و بڕوخێ – ی بێ به‌رهه‌متان و ، چوون زێڕینیای ئامێدیتان ، چه‌پڵه ڕێزانی کوێرانه و عه‌شواییتان پڕ نه‌فره‌ت نه‌که‌ن ، ئه‌گه‌ر هه‌ر له ئێستاوه ئه‌م ته‌رازووه پلاستیکییه خوار و خێچه‌ی ، خۆ دانه ده‌ست قه‌ده‌ره‌کان تووڕ نه‌ده‌ن ، یا له وه‌رچه‌رخانێکی ڕاشکاوانه‌دا نه‌بنه قووتابیی یه‌که‌م پۆلی چوونه‌وه به هه‌ڵه‌کانتانا ، ئه‌گه‌ر بێ ترس خه‌تێکی ڕاست و چه‌پ به‌سه‌ر کلتووری ئاشووب خوڵقێنی تاك ته‌قدیس کردندا نه‌هێنن ، ئه‌گه‌ر له بری فه‌رامۆش کردنی ڕێنماییی قه‌ڵه‌م و ، به‌خشینه‌وه‌ی ئه‌حمه‌قانه‌ی چه‌ك و ده‌مانچه به سه‌ر عاشقانی گوولله دا و ، دیسان گشتاندنی بیرۆکه‌ی پڕ فه‌زاحه‌تی خۆ به مێگه‌ل قبووڵ کردن ، له بناغه‌وه هه‌ڵته‌کێنن ، ئه‌گه‌ر .. ئه‌گه‌ر .. ، ده‌یان ئه‌گه‌ری تا چاو بڕ کات ، دیسان هه‌وڵی پڕ خه‌رجی نابووتانه ، مکیاژ کردنه‌وه و ده‌مامك به‌ستنه‌وه له ڕووخساری دیارده ناشرینه‌کان ، ئه‌مانه سه‌راپا نه‌به‌نه‌وه بۆ جیهانه ساکاره‌که‌ی ، ڕاوێژ کردن به جه‌ماوه‌ر و پسپۆڕانی ئه‌و کڵاو ڕۆژنه نه‌غمه‌ی خۆر به‌خشه‌ی ، که ئه‌مڕۆ به بێژنگی چڵێسیی به‌ری گیراوه ، ئه‌وا بێ هیچ گوومان و دوو دڵییه‌ك ، چوون چاوه‌ڕوانیی ده‌یان ساڵه‌ی ، ئه‌و گۆدۆ هه‌رگیز نه‌هاتووه‌ی خۆشنوودیی پێشترتان ، نه تاقه جارێك سترانی ده‌ستجه‌معیتان له ئاوازێکدا کۆ ئه‌بێته‌وه ، نه ئه‌دای یاسایی و ، نه کێرڤی زانستیانه‌ی یه‌ك تاقه لاپه‌ڕه‌ی دۆسییه‌کانی ڕێگرتن به غافڵه کێوماڵ کردنی ژێر خانی ئابوور‌یتان ، له بن که‌ڵبه‌ی که‌والیسه تاریکه‌کانی به‌رژه‌وه‌نده ئه‌خته‌بووتیه‌کاندا قووتاری ئه‌بێت ، نه دڵه ڕاوکێی جه‌ماوه‌رتان به ئاودز کردنی ده‌ستی ڕه‌ش و بیری تاریکی دژه کورد ، له ئاستێکی گرێنتیی سه‌د ده‌ر سه‌دی متمانه‌ی باڵادا سه‌قامگیر ئه‌بێت ، نه ئه‌و جۆگانه‌ی ئینتیما‌کانی دوای ڕاپه‌ڕینتان ، چوون ڕیزه مه‌نداوێك و له‌سه‌ر هه‌مان ڕیتمی دوور له هه‌ستی غوربه‌ت ، یاخوود هه‌ستی خوود به نامۆ بینین له‌سه‌ر خاکی خوود ، ڕووباری دڵ به نیشتیمان سووتان ئه‌ڕه‌خسێنێته‌وه ، هاو ووڵاتیی کورد به جوانییه‌کانی نیشتیمان بناسێننه‌وه ، وا سێ به‌شیان وه‌ك میوانێکی هه‌میشه پێڵوو ته‌ڕی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه ، له هه‌ردوو جه‌ژنه‌که بوون .