
تۆ له كوێ ده‌ژیت؟ … شه‌ونم یه‌حیا
هه‌موومان له چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژهدابووین ، به‌ڵام ئه‌و له بیری ئه‌و پارچه گۆشته وردانه بوو كه له جسته‌ی ئه‌و مێینه به‌سته‌زمانه له‌گه‌ڵ ئاو به ئاودا ده‌چوو ، ئه‌و ئاوه‌ی كه به‌پاككردنه‌وه‌ی مردوو و زیندوو ناسراوه ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان جیا له پاككردنه‌وه‌ی به‌شێك له جسته‌ی ئه‌و مێینه ، بردنی گۆشته سووتاوه‌كانی ئه‌ویش بوو ، به گریان به‌ڕوو مدا گووتی : هه‌ر ئه‌و رۆژه ئه‌و كچه‌ی كه تكه هاوڕێی من بوو ته‌رمه‌كه‌یان به خه‌ڵوزیی له ژێر كۆمهڵیّك پارچه په‌رۆكی سپی بێ رۆح و گیان هێنایه ده‌ره‌وه .
ئه‌و كه دیگووت نا ، نابێت ، نایكه‌م و نامه‌وێت ، وانیه، وا نابێ ، هه‌موو ئه‌و نایانه په‌یامێك بوو بۆ ده‌ڕبڕینی قه‌ناعه‌تی ئه‌و كچه و ڕێزگرتن له به‌ها مرۆییه‌كانی ئه‌و و ڕاگرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و وه‌ك مرۆڤێك ، ئه‌و نایهش كه بوو به (نا بۆ توندوتیژی به‌لێ بۆ خۆشه‌ویستی)، بۆیه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه په‌نا بۆ خۆ كوشتن یان خۆسوتاندن ده‌به‌ن نایهكی گه‌وره له پشته‌وه‌یانه ، نایهك …!!! كه به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌و كۆت و به‌ندانه كه كۆمه‌ڵگه بۆیانی دروستكردووه ، ئه‌و ئافره‌تانه له هه‌وڵی خۆ قوتاركردنن ، به‌ڵام نازانن ژ هۆكارێك بۆ ده‌ربازبوون به‌كاربهێنن ، ئه‌و كاته‌ی كه هه‌ست ده‌كات نرخی مرۆڤانه‌ی ئه‌و به‌هێزترین خاڵی ژیانه له‌لای ئه‌و ، تۆ له كوێ ده‌ژیت ؟
(تۆ له وارێك ده‌ژیت هه‌میشه مه‌یلی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ی دیكه هه‌یه ، تۆ له وارێك ده‌ژی تاك خه‌ریكی یه‌كتر خواردنه به ره‌خنه‌ی پووچ بێ سه‌یر كردنی كهمو كورییه‌كانی خۆی ، ئاماده‌ییه هه‌موو به‌خته‌وه‌ری خۆی بكاته ژێر پێ یه‌كانی له پێناو شكاندنی كه‌سایه‌تی تاكی به‌رامبه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی هیچ ،) كێشه بنچینه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ش راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به كلتووری فیكری و معریفی و ڕه‌فتاری په‌روه‌رده‌كراوی تاكه‌كانه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كولتوری توندوتیژییه ، هه‌روه‌ها چه‌وساندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی مێینه و شكاندنی كه‌سێتی ئه‌و ڕه‌گه‌زه بونیادێكی ڕیشه‌یی له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه ، به‌ڵام لێره‌دا قه‌باره و توانای ئه‌و دامه‌زراوانه گرنگه كه كار بۆ ڕه‌خساندنی گۆرانكاریی وشكاندنی ئه‌و تێڕوانین و ترادیسیۆنانه ده‌كه‌ن ، تا چه‌ند ئه‌و ناوه‌ند و دامه‌زراوانه‌ی كۆمه‌ڵگه توانیویانه ئاراسته‌ی بیری نه‌ریتی توندڕه‌وی له ناو خێزاندا بگۆرن ؟ تا چه‌ند ئاگایان له‌و چه‌ندان مێیه‌نه‌یه كه له ترسی باوك و براكانیان قوتابخانه و خوێندنیان پێ ترك ده‌كرێت ؟ ئایه ئاگایان له‌وه‌یه كه له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا چه‌ندان خێزان هه‌یه بازرگانی به جسته‌ی كچه‌كانیانه‌وه ده‌كه‌ن و ناشتوانن به‌رامبه‌ر به باوك و براكانیان رابوه‌ستن و بڵین نــا …!!! ئه‌گه‌ر نــا ….!!! له هه‌ناسه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌ربچێت چاره‌نوسیان له‌وانی دیكه باشتر نابێت ، ده‌سه‌ڵات تۆ له‌و كاته‌دا له كوێی ؟
* باوكم هه‌رجاره‌و ده‌مدا به پیاوێك له‌بری وه‌رگرتنی برێك پاره ، ده‌یه‌وێت من هه‌ر ساڵه‌و ژنی پیاوێك بم
* بڵی نابێت
*ئاخر ده‌مكوژێت ، نا …!!!!! به‌ر له‌وه‌ی بمكوژێت و وێنه‌م ناشرین بكات (خۆم ده‌سوتێنم ) كه باوكم یان برام منی كوشت ئه‌وكات من چۆن بتوانم راستیه‌كان بلێم (تهرمیكی بێ ده‌سه‌ڵاتم چۆن لاشه‌یه‌كی مردوو ده‌توانێ راستیه‌كان بڵێ و بلێ وانیه …!!! بێگومان (نه‌خێر) ناتوانێ ، كێ له‌جیاتی من قسه ئه‌كات كێ ئه‌توانێ زمانحاڵی لاشه‌یه‌ك بێ كه به بێ تاوان كوژرا بێ به زمانی من قسه‌بكات بێگومان كه‌سێ وه‌ك خۆم نیه. به‌ڵام ئه‌وان دوای مردنیشم وازم لێ ناهێنم رۆحم و وێنه‌م ڕه‌ش ئه‌كه‌ن بۆ جوانكردنی خۆیان !!!!!!!
*ئه‌وه مانای چیه ؟
*ئه‌وه ده‌فته‌رو كتێبهكانمه
*بۆ چی دهیگهرێنیهوه ؟ هێشتا خوێندن ماوه ….!!!!!!
*پێویستم پێیان نه‌ماوه
*بۆ ؟
*چیتر ناێمهوه بۆ خوێندن (نایه‌ڵن بخوێنم)
*كێ ؟
* برایه‌كه‌م
* پێم بڵێ ئیستا به‌په‌له چۆن هاوكاریت بكه‌م ؟
*ببوره ناتوانی چونكه هه‌ر هه‌نگاوێك بهاوێژی من تێدادهچم
* چۆن و بۆچی ؟
* تۆ ئه‌و ناناسی چ دهرهدهیهكه پێم باشه گرفته‌كان له‌وه زیاتر نه‌بن (قیروسیا) له‌و خوێندنه ..!!!
ئایه ئاگایان له‌وه هه‌یه كه چه‌ندان ئافره‌ت له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه به‌رده‌وام دووچاری ده‌ست درێژی سێكسی و كاری له‌شفرۆشی ده‌بنه‌وه ؟ له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی (ئۆقیانوسێك له تاوان )ی (خه‌ندان حمه جه‌زا).
ئه‌وان مه‌به‌ستم ئه‌و دامه‌زراوانه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌دا دروشمی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌تان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه ، ئه‌وان ته‌نیا له چوارچێوه‌ی تهسككراوهی ده‌ورووبه‌ری خۆیانه‌وه بگره نه‌هیچ ده‌بینن و نه ئاگاداریشن ، ئه‌گه‌ر بیشزانن ئه‌وا خۆیانی لێ بێ ده‌نگ ده‌كه‌ن ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه له‌ناو ئه‌و ناوانهدان به عه‌قڵیه‌تێكی خۆ ویستانه‌و به ئیزدواجیه‌ت گفتوگۆ له‌سه‌ر حاڵه‌ت و كێشه‌كانی ئافره‌ت ده‌كه‌ن وه‌ك تاوانبار سه‌یری حاڵه‌ته‌كان ده‌كه‌ن .
شه‌ونم یه‌حیا
قوتابی دكتۆرا – له سۆسیۆ –فیلۆسۆفی –زانكۆی سۆربۆن پاریسی یه‌ك