ئایا ڕاپه‌ڕینی 30 حوزه‌یرانی میسر زه‌نجیره‌یه‌كه له شۆڕشی 25 یونایر؟
بیروڕای جێوازو لێكدانه‌وه‌ی جۆراو جۆر بۆ گۆراِنكاری سیاسی له میسر ده‌كرێت ، هه‌ندێك پێیوایه ئه‌وه‌ی ڕوویدا هیچ نه‌بوو ته‌نها كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی بوو به سه‌ر ڕه‌وایه‌تی پرۆسه‌ی دیمۆكراسیدا ، چونكه ئیخوانه‌كان له ڕووی یاساییه‌وه به هه‌ڵبژاردن هاتوونه‌ته سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات و زوڵمی سیاسیان ده‌رحه‌ق كراوه ، هه‌ندێكی تریش پێیانوایه ئه‌وه‌ی ڕویدا شۆڕشی دووه‌م بوو له میسر دژ به سته‌مكاری ده‌سه‌لاتی فاشیزمی ئیسلامی سیاسی ، كه ئایینی كرد بووه ئایدۆلۆژیای خۆی بۆ سه‌پاندنی دكتاتۆری . به ده‌ر له‌وانه ئه‌گه‌ر سرنج بده‌ینه دروشمه‌كانی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان و پڕ به گه‌رویان هاواریان ده‌كرد بۆ (( ژیان و ،ئازادی و ، دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی )) جگه له هه‌ندێك دروشمی نیشتمانی و سیاسی و دواجاریش داواكاریه‌كان بوون به سه‌ركێشیه‌ك بۆ لا بردن و ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی محمد میرسی ، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئه‌و دروشمانه‌یان دوپات ده‌كرده‌وه پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگای میسریان پێك ده‌هێنا به هه‌موو چین و توێژه‌كانه‌وه ، به‌ڵام زۆربه‌یان چینی ناوه‌ڕاست و هه‌ژار بوون . گه‌نجانی شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ی یاخی بوون سه‌رپه‌ره‌شتی خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌كرد ، به‌شداری گه‌نجانی شۆڕش بۆ خۆی گوزارشتێك بوو له شۆڕش كردن چونكه ئه‌وان خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی شۆڕش بوون ، ئیخوانه‌كان ده‌یانه‌ویست ده‌سكه‌وته‌كانی شۆڕش بدزن و ده‌وڵتی مه‌ده‌نی بگوازنه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی ئایینی ((تیۆكراتی)) كه چینێكی بۆرژوازی ئایینیان هێنایه سه‌ر ترۆپكی ده‌سه‌ڵات . ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی میسر له 30 حوزه‌یران زه‌نجیره‌یه‌كی دیكه‌یه له شۆڕشی یه‌كه‌می میسر ده‌توانین ناوی ((شۆڕشی دووه‌می میسری)) لێبنێین . سوپای میسر وه‌كو سوپایه‌كی توكنۆكرات كه زۆربه‌ی فه‌رمانده‌كانیان خاوه‌ن كومپانیاو سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌ن ، گه‌ر ئه‌و ژماره زۆره‌ی جه‌ماوه‌ر كۆ نه‌بونایه‌ته‌وه كه ژماره‌یان له 25ی یونایر دژ به حسنی موباره‌ك پتر بوو سوپایش ، نه ده‌یتوانی و، نه هیچ به‌هانه‌یه‌ك به ده‌ستیه‌وه بوو ئیخوانه‌كان و محه‌مه‌د میرسی له عه‌رشی حوكم بێنته خوار ٍ، ئاشكرایه له هه‌ر پانتایه‌كی جوگرافی له جیهاندا ئیسلامی سیاسی بوونه‌ته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات شكستیان هێناوه‌و نه‌یانتوانیوه له گه‌ڵ بارودۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی و فه‌رهه‌نگی پێشكه‌وتووی هاوچه‌رخدا بگونجێن . چونكه زیاتر به تێكستی ئایینی و لۆژیكی ((امر بالمعروف و نه‌ی عن المنكر)) كاری سیاسی ده‌كه‌ن كه له كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌كی تۆتالیتاریانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و دژ به پێشكه‌وتن و ڕۆشنگه‌ری و ماف و ئازادیه‌كانی ئینسانه . نموونه‌كان زۆرن له مێژوودا ((ئه‌فغانستان و ، سودان و ، ئێران و ، فه‌ڵه‌ستین و سۆماڵ)) نموونه‌ی ئاشكران و میسریش به‌شێك بوو له‌و پرۆسه سیاسیه كه نه‌یتوانی له گه‌ڵ كولتوری سیاسی دیمۆكراسی ژیان بكات و هه‌موو جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به ئاراسته‌ی چه‌ق به‌ستندا برد . له كاتی توند‌و تیژ بوونه‌وه‌ی شۆڕشی یه‌كه‌می سه‌رده‌می موباره‌كدا كه ڕژێم له گیانه‌ڵاو مه‌رگ نزیك بو بووه‌وه ، ئیخوانه‌كان وه‌كو هێزێكی ((مساومه كار و پاسیف و پۆپۆڵیست)) له ژێره‌وه هه‌وڵی مامه‌ڵه‌و سات وسه‌ودا كردن و به ده‌ست هێنانی ده‌سكه‌وت و ئیمتیازانی سیاسی بوون ، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا كه ڕژێمی پێشوو هیچ ڕه‌وایه‌تیه‌كی سیاسی و یاسایی و پشتیوانی نێو ده‌وڵه‌تی نه‌ما بوو ، دواجاریش هه‌ر له چركه ساتی گه‌یشتنیان به ده‌سه‌ڵات له ژێر په‌رده‌ی دیمۆكراسی و ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردندا ده‌ستیان كرد به نه‌هێشتنی ((بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی )) و به ((ئیخوان كردنی ده‌وڵه‌تی میسر)) و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی تیۆكراتی سیاسی . به‌و مانایه‌ی ئیخوانه‌كان یه‌كه‌م هه‌نگاویان به لا بردنی 19 پارێزگای تكنۆكرات و دانانی ئه‌ندام و هه‌وادارنی خۆیان له جێگای ئه‌وان . هه‌روه‌ها 13 وه‌زیریان له لایه‌نگرانی خۆیان دامه‌زراند ، ده‌ستیان وه‌ردایه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه ده‌سه‌ڵاتی سێهه‌م و بێلایه‌ن بوو، ئه‌ویش به دوور خستنه‌وه‌ی داوه‌ری گشتی و دامه‌زراندنی ئه‌ندامێكی ئیخوانی له جێی ئه‌و زیاتر كار كردن بۆ به‌رژه‌وندی حزبی حاكم . ئیخوانه‌كان ده‌ستورێكیان داڕشت هه‌رگیز له گه‌ڵ پاراستنی ئازادی بیروڕاو پاراستنی حورمه‌ت و كه‌رامه‌تی ئینساندا نه‌ده‌گونجاو ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌های ده‌به‌خشیه سه‌رۆك ، هێرشێكی به‌ربڵاویان كرده سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌كان و هه‌وڵی داخستنی ڕۆژنامه‌و كه‌ناڵه سه‌ربه‌خۆكانیان دا‌و هه‌ندێك ڕۆژنامه و كه‌ناڵیان داخست ، له كه‌ناڵه‌كانیان و له رێی واعیزه‌كانیانه‌وه ئیخوان ده‌ستیان كرد به ته‌شهیر كردن و قسه‌ی قێزه‌ون و تۆمه‌ت خستنه پاڵ نوسه‌ران و ڕۆشنبیران و بیرمه‌ندان ، ده‌ستیان كرد به ڕاوه دونانی ڕۆژنامه‌نوسان و هونه‌مه‌ندان ، فتنه‌ی مه‌زهه‌بیان به ڕێخست و هێرشیان كرده سه‌ر قبتیه‌كان و سونه مه‌زهه‌به‌كان ، یه‌كێك له‌و هه‌ڵه سیاسیانه‌ی كه ئیخوانه‌كان پێی هه‌ستان زیاد كردنی باجی پێداویسته سه‌ره‌تایه‌كانی هاوڵاتیانی میسر بوو وه‌كو كاره‌باو ئاو‌و كاڵا خۆراكیه‌كانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك كه پتر باری ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵكی میسری قورس‌تر كرد به تایبه‌تی چینه هه‌ژاره‌كه‌ی میسر كه ئه‌وان به ته‌مای باشتر بوون . ئه‌مه له كاتێكدا چینێكی بۆرژوازی ئیسلامی سیاسی مشه خۆر ڕۆژ به ڕۆژ سه‌رمایه‌كانیان زیاتر كه‌ڵه‌كه ده‌بوو له سه‌ر حیسابی سامانی گشتی وڵات و ئابووریه‌كی سه‌رمایه‌داری ئاینی دواكه‌وتویان له میسر بونیاد نا كه ڕۆژ به ڕۆژ ئابووری ولاتی به‌ره‌و داته‌پین ئاراسته ده‌كرد ، له ئاستی ده‌ره‌وه‌شدا په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیان له گه‌ڵ چه‌ند ده‌وڵه‌ت و حزبێكدا به‌ست كه جێی گومانن و نێو بانگی سیاسیان قێزه‌ونه وه‌كو ده‌وڵه‌تی ((ئێران و ڕوسیا‌و )) یارمه‌تیدانی سه‌له‌فیه‌كان له سوریا . كۆی ئه‌مانه فاكته‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر له 30 حوزه‌یران گه‌لانی میسر بێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و شۆڕشی دووه‌م به‌رپا بكه‌ن بۆ دیفاع كردن له ده‌سكه‌وته‌كانی شۆڕشی 25 یونایر .