تۆ ناڕۆیت کاک ته‌ها.. تۆ لێره‌یت….!
تۆ ناڕۆیت
تۆ نه رۆشتوویت
تۆ هه‌ر لێره‌یت
له ناو دڵماندا
چوار مشقی لێی دانیشتویت و
په‌یتا په‌یتا
بیر
له کارێکی تازه
له خه‌ونێکی دوور
له سه‌فه‌رێکی تر ده‌که‌یته‌وه..
تۆ نارۆیت
تۆ نه‌ڕۆشتوویت
تۆ رێحانه‌کانی خۆت بێ ئاو ناکه‌یت
تۆ چراکانی خۆت ناسپێری به خامۆشی
تۆ گمه له کۆتره‌کانی خۆت نابڕی
تۆ په‌پوله‌کانی خۆت
کۆده‌که‌یته‌وه و
له‌وه‌ی زیاتر
باخچه‌که چۆڵ ناکه‌یت
له‌وه‌ی زیاتر
کورد ته‌نیا ناکه‌یت..
تۆ نه‌ڕۆشتوویت
تۆ دڵت نایه
له به‌ر چاومان ونبیت
خۆت ده‌زانی ئێواران
گوێ بۆ چرپه‌ی
بێده‌نگیت هه‌ڵده‌خه‌ین و
چاو ده‌بڕینه نمه‌ی هێمنیت
ده‌زانین له کاتی قسه کردندا
حیساب بۆ دڵی چۆله‌که‌ش ده‌که‌یت
نه‌بادا به ده‌نگی به‌رز بشکێ
نه‌بادا په‌ڕێکی هه‌ڵوه‌رێ..
تۆ ناڕۆیت
تۆ لێره‌یت
تا له بانه دییته‌وه
به جدی بیرت ده‌که‌ین
تا ده‌گه‌یته ماردین
دڵمان هه‌زار ختوره ده‌کات
تا دێیته‌وه بۆ سلێمانی
هه‌زار خه‌ونی ناخۆشت پێوه ده‌بینین
تا هه‌زار و یه‌ک سێ‌و نمایش ده‌که‌یت
هه‌زار و یه‌ک جار ده‌که‌وینه گریان..!
ئیدریس عه‌لی
—————————–
ئه‌م تێکسته بۆ ته‌های که‌ریمی نووسراوه