کچێک له په ڕی نێرگز
سلێمانی- محه مه د پاکژ……
-١-
…له به هاردا
هه ناسه ت بۆنی مێخه ک و
نیگات تفه نگی ڕاوکه رو
له نجه ت له نازی تاوس و
په رچه مت گه ڵای شۆره بی و
رومه تت گوڵ ئه رخه وان و
بالات لاسکی رێواس و
په نجه ت له چڵه نێرگزو
ده نگت گۆرانی نه وره س و
پێکه نینت له خوره و
هاژه ی چه م ده چێ
٢
به هاوینان
له سێبه ری دارستان و
ده نگی نه رمی خالقی و
له بێ ده نگی شه وه کان و
له ئاونگی سه ر گوڵێک و
له هه ناسه ی ده م به یان و
له قاشی کاڵه کی ساردو
له جێژوانی عاشقان و
له ئاسمانێکی ساماڵ و
له کازیوه ی رۆژێکی نوێ و
ئاسۆی نیشتیمانێ ده چی
٣
پایزانیش
له بۆنی بارانی په ڵه و
له گه ڵای زه ردی ئاڵتونی و
له پۆلێ قازو قولینگ و
له بێگوناهی په پووله و
له سنه وبه رێکی سه وزو
له کراسی ته ڕی هه ورو
له روحی پاکی دره خت و
له ئاوێنه ی تێروانین و
له بیره وه ری مناڵی و
له خه ونێکی هێمن ده چی
٤
به زستانان
له شانه ی پر هه نگوین و
له سپێتی کڵۆی به فرو
له هۆره ی ده نگی ریشۆڵه و
له باوه شی گه رمی شیعرو
له دیمه نی زه رده په رو
له نیوه پێکی خه یاڵ و
له یادگاری خۆشه ویستی و
له ده رکه وتنی هه تاوو
له هه ناسه ی تێکه ڵاوی
دووئاشقی شه یدا ده چی
٥
تۆ به ته نیا
له هه موو وه رزه کان ده چی
له گوڵه کانی سه ر سینه ی
به هاری وه زی ئه وین و
له گیانی نه رم وناسکی
بێ ترس و شه رمی هاوین و
له روتبونه وه ی دره ختی
گه ڵارێزانی پایزو
له گیانی بووکه به فرینه ی
به فرنباری زستان ده چی
تۆ به ته نیا..
له هه موو جوانه کان ده چی
تۆ له ته مه نی ساڵێکدا
له وه رزه کان جوانتر ده چی
٢٠٠٦