محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان: عه‌شقی كچێك له غوربه‌تای به‌رهه‌مهێنا
محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان (جه‌نڕاڵی پایز) یه‌كێكه له‌و ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كانی دنیای ئه‌ده‌بی كوردی، كه له كۆتایی ساڵانی حه‌فتاو هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا هاته نێو ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه و هه‌ر زوویش پێناسه‌یه‌كی جیاوازی بۆ غوربه‌ت و ئێواره و پایز و عه‌شق و مردن و جوانی و مه‌رگ كرد. ئه‌و پێیوایه له‌ودیو ئه‌و نائومێدی و به‌دبه‌ختی و ره‌شبینیه‌ی كه له غوربه‌تا هه‌ستی پێده‌كرێت دنیایه‌كی تر هه‌یه كه هه‌میشه هه‌وڵی جوانكردنی شته‌كان ده‌دات. شاعیر له‌م دیمانه‌یه‌ی هاوڵاتیدا باس له‌وه ده‌كات پایز له شیعری ئه‌ودا له‌سه‌ر یه‌ك ده‌ربڕین و یه‌ك وێنه راناوه‌ستێ و هه‌میشه له جوڵه‌دایه و حاڵه‌تێكی جیوه‌یی هه‌یه و ده‌ربڕینی هه‌مه‌ره‌نگ و وێنه‌ی هه‌مه‌جۆر و داهێنه‌رانه ده‌گرێته خۆی.
هاوڵاتی: كاتێك دیوانی (له‌غوربه‌تا) ده‌خوێندرێته‌وه، هه‌ست به به‌رفراوانی و دنیابینێكی قووڵ ده‌كرێت، كه باست له پایز و عه‌شق و كۆچ و مه‌رگ و جوانی كردووه، ئایا ده‌ستپێكردنی دنیای شیعریت گرێدراوه به عه‌شقێكی ناكامه‌وه؟
_ سه‌ره‌تا گومان له‌و دنیابینینه‌ی من نییه، به‌و تایبه‌تمه‌دنییانه‌ی خۆمه‌وه.. بۆ ژیان و گه‌ردوون و مرۆڤ و مه‌سه‌له ئینسانییه‌كان و هه‌ڵویسته‌كردنێكی تایبه‌ت و گۆشه‌نیگا و رامانی شاعیرانه و راستگۆیی له ژیان و نووسیندا و هه‌وڵدان بۆ ده‌نگێكی تایبه‌ت و مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ شیعر نووسین و جیاكردنه‌وه‌ی دنیابینینی خۆم له ده‌نگی شاعیرانی دیكه كه ” له غوربه‌تا” خۆی له خۆیدا هه‌وڵێكی چڕ‌وپڕ و به‌رهه‌می ره‌نج و شه‌ونخونی و رامانێكی قووڵ و ئیستاتیكایه‌كی خۆیه‌تی به به‌ر له چاوگرتنی قوودسییه‌تی وشه و مه‌سئولییه‌تی نووسین.
سه‌باره‌ت به‌سه‌رچاوه گرتنی شیعرنووسینیش له عه‌شقێكی ناكامه‌وه نه‌ك ته‌نیا هه‌ستكردن بێ، به‌ڵكو راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره … عه‌شق چ به مانا فراوانییه‌كه‌ی چ له تایبه‌تبوونه‌وه‌ی له عه‌شقێكی كچێكدا. به‌ڵێ عه‌شقێكی ناكام بوو به داینه‌مۆی به‌رده‌وامی و عه‌شقی كچێك منی برده ناو كوچه و كۆڵانه‌كانی پایزه‌وه و ئاسۆیه‌كی نوێ و چه‌ندین ده‌رگای له به‌رنبه‌ردا كردمه‌وه بۆ چوونه نێو قه‌ڵای شیعر و تێكشكانێك له‌لایه‌كه‌وه و له‌لایه‌كی تره‌وه بوو به هه‌وێنی بنیاتنان و هه‌ر وه‌كو شاعیرێك و ته‌نێ من له عه‌شقا تێكشكام، به‌ڵام توانیم ببمه شاعیر.. هه‌ر ئه‌و كچه عه‌شقه ناكامه‌ش منی كرده خاوه‌ن ده‌نگ و ره‌نگی خۆم.
هاوڵاتی: له‌لای تۆ پایز ده‌یان ده‌لاله‌ت و مانا و گوزارشت و وێنه‌ی داهێنه‌رانه و مه‌هه‌ره‌نگ له خۆده‌گرێت، ده‌كرێت بپرسین ئه‌مه ئه‌زموونی خۆته، یاخود به واتایه‌كی تر گاریكه‌ری هیچ له شاعیرانی كورد و بیانیت له‌سه‌ر بووه؟
_ ئه‌گه‌ر پێت بڵێم من هه‌رچه‌نده شیعر ده‌نووسم، به‌ڵام له راستیدا زۆر خوێنه‌ری شیعر نه‌بووم.. ئه‌وه بوو له‌سه‌ره‌تاوه وێنه‌م ده‌كێشا. دواتر چیرۆكم ده‌نووسی و له ساڵی (1975) دا مه‌دالیام له‌سه‌ر وێنه‌كێشان وه‌رگرتووه. وه‌كو چیرۆكنووسین و وه‌ركێڕانیش دوو چیرۆكی خۆم له هه‌شتاكان و چه‌ند چیرۆَكێكی وه‌رگێراویشم بڵاوكردووه‌ته‌وه و ته‌مه‌نێكیش سه‌رگه‌رمی كاری رۆژنامه‌نووسین بووم. له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌وه كاری بووه و ده‌بێت. من ده‌پرسم نالی و مه‌حوی و گۆران و كێ و كێ؟ به كێ كاریگه‌ریبوون، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ دواجار ده‌نگ و ره‌نگی خۆت بێت. من به پله‌ی یه‌كه‌م به ئه‌زموونی خۆم و ئه‌ندێشه‌كانم كاریگه‌ربووم به رامانم له عه‌شق و ژیان و مرۆڤ و گه‌ردوون و بیركردنه‌وه و ئه‌ندێشه‌ی قوڵم كاریگه‌ربووم شیعره‌كانی ” له غوربه‌تا” ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له ئاكامی موعاناتێكی قووڵه‌وه به‌رجه‌سته بوو.
هاوڵاتی: له زۆرێك له رێبازه‌كانی ئه‌ده‌بدا به‌تایبه‌ت كلاسیك و رۆمانتیك به‌هار به هێمای جوانی و به‌رخۆدان و به‌خته‌وه‌ری نیشاندراوه و له چه‌ند وێنه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌سكراوه‌ته‌وه، پایزیش وه‌ك هێمای ره‌شبینی و مه‌رگ و نائومێدی و تێكشان خراوه‌ته روو، واتا پایز و به‌هار كراون به دوو هاوكێشه، چۆن له ئه‌مه ده‌تدوێیت؟
–به‌ڵێ، تا كاتی شیعر نووسینی من و تا ئێستایش لای هه‌ندێ شاعیر به‌هار كراوه‌ته هاوكێشه‌یه‌كی بابه‌تی بۆ ته‌عبیر له به‌خته‌وه‌ری و به‌رخۆدان و پایزیش كراوه به ره‌مزی به‌دبه‌ختی و نه‌هامه‌تی، من هاتم له شیعری كوردیدا ئه‌م هاوكێشه‌یه‌م گۆڕی كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا مه‌سه‌له‌یه‌كی سایكۆلۆجی و ئیستاتیكییه، بزوێنه‌ری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه لای من عه‌شقی كچێك له پایزدا.. قژی زه‌ردی.. چاوه زه‌رده‌كانی و ….. هتد…ئیتر به‌ده‌یان ده‌لاله‌ت و روانینی جیاوازه‌وه ته‌عبیرم له پایز كردووه، پایزم كرده هاوكێشه‌كی بابه‌تی و به ده‌یان ده‌ربڕین و مانای جۆراوجۆره‌وه ته‌عبیرم له پایز و جوانییه‌كانی و ره‌هه‌نده‌كانی كرد.. گاهێك شه‌هیدبوونی گه‌ڵا سه‌وزه‌كانه، وه‌كو:
لق و چڵه‌كان بوونه هه‌زاران ده‌ستی پڕ نزا و
“با” ته‌رمی ملیار گه‌ڵای شه‌هیدی داوه به كۆڵا
ئه‌فسووف گه‌ڵاكان ئه‌كه‌ونه ژێر پێ و
سه‌رگه‌ردان ئه‌بن له گه‌رد و خۆڵا
*****
گاهێكیش پایز چاوی ئازیزه‌كه‌مه وه‌كو:
له‌یلاكه‌م چاوی دوو گه‌ڵای زه‌رده..
وتم تۆ چیت كرد ئه‌ی هاوڕێی ئازیز
ئه‌و كۆچی كرد و تۆش چاویت سووتان..
*****
گاهێكی تریش پایز ئه‌و عاشقه كۆچكردووانه، وه‌كو:
ئه‌مشه‌و گه‌ڵاكان په‌روانه‌ی مردوون..
ناچنه دیداری چرا و گڕی مۆم
ئه‌مشه‌و گه‌ڵاكان ماسی مۆمیان و
شاد نابنه‌وه به رووبار و چۆم
ئیتر به‌م شێوه‌یه پایز له شیعری مندا له‌سه‌ر یه‌ك ده‌ربڕین و یه‌ك وێنه راناوه‌ستێ و هه‌میشه له جوڵه‌دایه و حاڵه‌تێكی جیوه‌یی هه‌یه و ده‌ربڕینی هه‌مه‌ره‌نگ و وێنه‌ی هه‌مه‌جۆر ده‌گرێته خۆی.
هاوڵاتی: له‌ودیو ئه‌و نائومێدییه‌ی كه ” له غوربه‌تا” هه‌یه، دنیایه‌كی تریش هه‌یه كه هه‌میشه هه‌ولێ جوانكردنی شته‌كان و هه‌ڵسانه‌وه ده‌دات، واتا تۆ پێش ئه‌وه‌ی مرۆڤێكی مه‌رگدۆست بیت ، مرۆڤێكی ژیاندۆستی، یاخود به پێچه‌وانه‌وه‌یه؟
— حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه‌ت پێ‌بڵێم به‌لای منه‌وه ئه‌وه‌ی دۆستی گوڵ و پوپووله و رووناكی نه‌بێت، گومان له مرۆڤبوونی ده‌كه‌م، بۆ ته‌واوی پرسیاره‌كه‌ت به‌م سه‌رنجه‌ی هاوڕێم (مه‌ریوانی وریا قانیع) وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه كه ده‌ڵێ:
كه باسی محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ده‌كه‌ین له غه‌مبارترین شاعیری كورد ده‌كه‌ین و له‌م دیوانه بچكۆله‌یه‌ی دا ( له غوربه‌تا) ئه‌م غه‌مه جیاوازه‌ی ده‌كاته‌وه له زۆربه‌ی شاعیرانی كورد و دنیایه‌تی تایبه‌ت به خۆی و ئه‌و رۆحه ته‌نیاییه‌ی دورستكردووه، كه من پێموایه زۆر شاعیری دیكه‌ی كورد به‌درێژایی هه‌موو ته‌مه‌نیان نه‌یانتوانیوه ببنه خاوه‌نی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه، له پشتی ئه‌م شیعرانه‌وه ده‌نگێكی زۆر تایبه‌ت و شاعیرێكی زۆر تایبه‌ت هه‌یه، وه راسته‌وخۆ روانێكك و نیا بینییه‌ك هه‌یه كه تایبه‌ته به خۆی، ئه‌وه‌ی لێره‌دا باسی ده‌كه‌م هه‌ڵوێستی (محه‌مه‌د)ه، له غه‌م یان له (غوربه‌تا)، وه ئه‌م غه‌مه له پشت قه‌سیده‌كانه‌وه غه‌مبارییه‌كه، كه جیاوازه له‌و هه‌ڵویسته ره‌شبینانه‌وه كه ده‌شێت لای شاعیرێك، یان نووسه‌رێكی دیكه هه‌بێت، چونكه له پشتی غه‌مباری (محه‌مه‌د)ه‌وه، دیدێك كه عه‌شقێكی گه‌وره‌ی بۆ ژیان هه‌یه، یه‌عنی غه‌م دێت بۆ ئه‌وه‌ی ره‌هه‌ندێكی قووڵتر بدا به ژیان، وه غه‌م دێت بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێ ژیان ده‌كرێت جوانتر بێت له‌مه.. غه‌م دێت بۆ ئه‌وه‌ی مانایه‌كی دیكه به ژیان بدات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌زاران هه‌زار دێڕه شیعر نووسراون، ناكرێ به‌سه‌ر ئه‌م دیوانه بچووكه‌دا بازبدرێت، وه له هه‌موو قسه‌كرنێكی جدی له‌سه‌ر شیعری كوردی له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی رابروودا، شیعری (محه‌مه‌د) یه‌كێكه له‌و هه‌ڵویسته شیعرییه فكرییه دیاریكراوانه‌ی كه راسته‌خۆ ده‌بێ به‌رانبه‌ری راوه‌ستین. ده‌نگی محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان دێت بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵێ شت ئاگادارمان بكاته‌وه، ره‌هه‌ندی دیاریكراومان بیر ده‌خاته‌وه، كه شیعری كوردی له بیری چوو قسه‌ی له‌سه‌ر بكات. كه‌م تا زۆر له شیعرییدا لاواز ده‌بێت.. و له ساته وه‌ختی شیعری محه‌مه‌د عومه‌ر عوسماندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو شیعری ئێمه، وه ئه‌گه‌ر ئه‌م شاعیره نه‌بووایه ره‌نگه بۆشاییه‌ك هه‌بووایه له ئه‌زموونی شیعری ئێمه‌دا له سه‌ده‌ی رابردوودا. ئه‌م پیاوه له دیوانی (له غوربه‌تا) چه‌ند شاعیره ئه‌وه‌نده و زیارتریش له ژیانی رۆژانه‌ی خۆیدا شاعیرانه ژیاوه. پێم وایه له‌نێوان ” محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان” و قه‌سیده‌كانیدا فاسیله‌یه‌ك نییه، وه ره‌نگه له‌م رووه‌ه‌وه كه‌م تا زۆر به‌روادی بكه‌ین به شاعیری ئێرانی (فه‌روغی فه‌روه‌غ زاد) كه له نێوان شیعر و ژیاندا فاسیله‌یه‌ك نییه، شاعیربوون یه‌عنی ئینسانبوون، وه ئنسانبوون جارێكی تر شاعیربوونه.
هاوڵاتی: پایز نیشتمانه، یاخود نیشتمان پایزه، یان به واتایه‌كی دیكه له نێوان نیشتمانی پایز و پایزی نیشتمان چی هه‌یه ؟
ژیان له جه‌وهه‌ردا سه‌فه‌رێكه له پایزه‌وه بۆ پایز.. هه‌موو گوڵه‌كان مه‌حكومن به هه‌ڵوه‌رین به پایز.. یایز ده‌بێته نیشتمان و نیشتمانیش ده‌بێته یاپز. له نێوان نیشتمانی پایز و پایزی نیشتماندا ئه‌وه‌یه‌ی هه‌یه جوڵه و به‌ره‌وامییه.. تێكشان و ئومێده له خۆڕا نه‌مگرتووه:
ئه‌زانی بۆ دنیای شیعرم.. هه‌ر پایزه.. هه‌ر زه‌ریانه؟
من ته‌نیا پایز شك ئه‌به‌م.. پایز بۆ من نیشتمانه
خۆم غوربه‌تم لێم مه‌پرسه چییه غوربه‌ت..
ژیانی من ئاواره‌یی و ته‌نیایی و لێك داربڕانه
خۆمن حه‌ز ئه‌كه‌م.. ببمه هه‌ورێ ..
ببارێمه سه‌ر قه‌د و باڵاكه‌ت
شه‌و نیوه شه‌وێ .. بێمه زوخاڵی ده‌وری چراكه‌ت
وه‌ك دوو شه‌ونمین.. سبه‌ی ئه‌مانبا خۆری مه‌ینه‌تیی
یاخو .. دوو گه‌ڵاین.. ره‌شه‌بای پایز ئه‌نێته كۆشی غوربه‌تی!
هاوڵاتی: هه‌ست ناكه‌یت پایزی ئێستا، پایزی جاران نییه، به‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌ر كۆشك و ته‌لاره له به‌رزبوونه‌وه‌دان؟
_له‌پایزدا هه‌ناره‌كان پێده‌گه‌ن.. به‌رچنه‌ی پایز پڕ له میوه‌ی ره‌نگاوره‌نگ، پایز وه‌كو خۆی پایز وه‌كو وه‌رز دوور له ده‌ربڕینی مانایه‌كی فه‌لسه‌فی دوور له هه‌ندێ مانا و روانین كه له میانه‌ی وشه‌ی “پایز”ه‌وه گوزارشتم لێكردووه به‌هۆی دڵه به‌ردینه‌كانه‌وه.. به‌هۆی ئه‌و هه‌موو كۆشك و ته‌لاره‌ی به‌ری رووانییان گرتووه.. ساته‌خه‌وه‌ختێك گۆشه‌نیگایه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ روانین و رامان له باڵای پایز، بۆ روانین له‌و گه‌ڵا ئاڵتونیانه‌ی كه به ده‌م “با”ه‌وه سه‌ما ده‌گه‌ن، هه‌تاو ناگاته دره‌خته‌كان سفره‌ی پایز وه‌كو جاران رازاوه نییه، سفره‌ی پایز خاڵییه.
هاوڵاتی: له یه‌كێك له دیمانه‌كانتدا وتووته :” خه‌ڵكی به‌رانبه‌ر به پایز بێوه‌فان و هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌كیان به سروشته‌وه نه‌ماوه” ئه‌مه بۆ؟
–نه‌ك به ته‌نیا پایز، خه‌ڵكی ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به سروشته‌وه نه‌ماوه، چ جای چێژ بینین له ئه‌فسونوكانی پایز.. له شیعری ” دووه‌م نوح)دا وتوومه:
ئای چه‌ند بێزاره..
كه‌وتۆته به‌ر “با” چرای هاواری
بێزاره.. بێزار ئا له‌و سه‌رده‌مه‌ی
خه‌ڵكی پێڵاویان له پێستی گوڵه و
له‌به‌ر بارانا چه‌تری سه‌ریانه باڵی كه‌ناریی
كه خه‌ڵكانێك پێڵاویان له پێٍستی گوڵ و (په‌ڕه‌ی گوڵ) بێت، ئیتر جێییه‌ك بۆ گه‌ڵای پایز نامێنته‌وه. هه‌روه‌ها روانینه پایز وه‌ك مانا كۆنه‌كه‌ی كه پایز وه‌رزی غه‌م و كڵۆڵی و به‌دبه‌ختی بێت و له به‌رانبه‌ردا هه‌موو ئیجابیه‌تێك بدرێته پاڵ وشه‌ی به‌هار، له كاتێكدا من له شیعری خۆمدا پایز و شۆخ و شه‌نگی پایز به‌رجه‌سته كرد و پایزم كرد به هاوكێشه‌یه‌كی بابه‌تی بۆ ئه‌ندێشه‌كانم.
هاوڵاتی: ئه‌مانه چ ده‌گه‌یه‌نێت لای محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ( ئافره‌ت، دایك)؟
–ئافره‌ت دوێنییه، ئه‌مڕۆیه، پاشه‌ڕۆژه، سه‌رچاوه‌یه، سه‌ره‌تایه، بوونه، ژیانه.. هاوسه‌نگییه بۆ نیوه‌كه‌ی تر.. دایكیش شیرین‌ترین بوونه‌وه‌ره، نه‌ك میهره‌بانی، كۆی هه‌موو میهره‌بانییه‌كی تره، كه به ترپه‌ی دڵ و ره‌نج و شه‌ونخونی تانوپۆی چنراوه.
هاوڵاتی: به‌شێكی زۆر له دیوانی(له‌غوربه‌تا)ت به پڕۆسه‌ی مردن تانوپۆ چنیوه و به شێوه‌ی جیاجیایش گوزارشت له مردن كردووه، كه‌واته ده‌ته‌وێ مردنه‌كه‌ت چۆن بێت؟
–سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ئاستی شیعر به شێوه‌ی جیا جیا ته‌عبیرم له مردن كردووه، وه‌كو:
مردن لێم گه‌ڕێ ئه‌مشه‌و خۆم ئه‌مرم
تا شیعرێ بێنمه بوون و ژینه‌وه
له سه‌رابێكام خوێنم ئه‌سوتێ..
به سۆزی تاڤگه و چه‌می شینه‌وه
****
مردن پێم ده‌ڵێ تۆ ته‌واو شێتی،
وشه جێی ژانتی تیا نابێته‌وه
سه‌رخه سه‌رسنگم.. چوانت لێك نێ..
كه‌س نییه فرمێسك بخوێنێته‌وه
مردنی مرۆڤیش وه‌كو پڕۆسه‌ی ژیان و مردن چه‌ندین جۆری هه‌یه چ له‌سه‌ر ئاستی واتا مه‌عنه‌وییه‌كه‌ی و ژیانكردن. هه‌یه به زیندوویه‌تی كه له دایك ده‌بێ و هه‌ر له ژیاندا مردووه. له‌سه‌ر ئاستی ماده‌یش مردن پردێكی په‌ڕینه‌وه زیاتر نییه، وه‌كو (گاندی) ده‌فه‌رمووێ ژیان و مردن دوو رووی دراوێكن.. ئیتر ده‌ربڕین و راڤه‌كردنی مردن زۆره..
به نیسبه‌ت مردنی خۆمه‌وه ره‌نگه ئێواره‌یه‌كی پایز ساتێكی گونجاو بێت.
پڕۆفایل:
محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان له ساڵی(1957) له گه‌ڕه‌گی (ده‌رگه‌زێن) ی سلێمانی دایكبووه. له ساڵانی حه‌فتاوه ده‌ستی به نووسین كردووه و جگه له دیوانی “له‌غوربه‌تا” ، چه‌ند چیرۆك و وه‌رگێردراوێكی هه‌یه. تا ئێستایش دوو ماجسترنامه له شیعره‌كانی وه‌رگیراون و له چوار نامه‌ی دكتۆرایشدا وه‌كو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی به‌كارهێنراون.