خولیا … عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌رزنجی
Closed
(په‌روا) چه‌ند ئێسكی سووكه
خنجیلانه‌و بچووكه
له ئێستاوه بی بینه
خامه‌ی ده‌ستی ڕه‌نگینه
خولیای وێنه كێشانه
وێنه‌ی پڕ واتا‌و جوانه
(په‌یڕه‌و) یش وه‌ك په‌روایه
ئه‌میش خاوه‌ن خولیایه
به‌ڵام خولیای ئه‌م جیایه
سروود‌و مۆسیقایه
بۆیه كاتی بێ كاری
له جیاتی شه‌ڕو یاری
هه‌ر یه‌كه بۆ خولیای خۆی
شت ئاماده ده‌كه‌ن بۆی
ئاوا په‌ره‌ی پێ ده‌ده‌ن
هاوكاری یه‌كیش ده‌كه‌ن