راپۆرتیك له میسره‌وه … سه‌باح عه‌لی جاف
به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خوێندن و به ده‌ست هێنانی بڕوانامه‌ی زانستی ژماره‌یه‌ك له خوێندكار له ووڵاتی میسر درێژه به خوێ،دن ده‌ده‌ن و ئه‌و خوێندكارانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵكی میسر به باشی كورد ناناسن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان هیچ له باره‌یه‌وه نازانن و خوێندكارێك له‌و ووڵاته باس له‌وه ده‌كات كه كه‌نجه‌كانی ئه‌و وڵاته هیچ له باره‌ی كوردستانه‌وه نازانن ، خوێندكارێكی تری كورد باس له‌وه ده‌كات كه به هۆی په‌رواز حسێنه‌وه زۆر كه‌نجی میسر ئێستا كورد ده‌ناسن .
دۆخی خوێندكارانی كورد له میسر چۆن ده‌گوزه‌رێت
كاوه ره‌زا – خوێندكاری دكتۆرا له ( معهد البحوپ والدراسات العربیه – به‌شی راگه‌یاندن) له میسر جه‌نجاڵیه‌كانی ئه‌و ووڵاته وای لێ كردووه كه به جیاواز ناوی ببات و به زه‌حمه‌ت ژیان بگوزه‌رێنن به‌ڵام هه‌ردوو لایه‌نه شارستانی و سروشتیه‌كه‌ی میسر ( ئه‌هرامه‌كان ، روباری نیل ) پشویان به ده‌رونی داوه و ئه‌و جگه له كوردستان له هیچ كوێ ئۆقره ناگرێت هه‌رچه‌نده ئاواتی گه‌شت و گه‌ڕانه و مرۆڤ ده‌توانێت به ئاواته‌كانی بگات ، عه‌بدولڕه‌حمان به‌كر سه‌نگاوی خوێندكاری ماجستێر له معهد البحوپ والدراسات العربیه به‌شی په‌روه‌رده خۆی واته‌نی هه‌ست به غه‌ریبی ئه‌كات و به ئاواته به زوترین كات بگه‌ڕێته‌وه نیشتیمان بۆ خزمه‌ت به رۆڵه‌كانی كورد هه‌روه‌ها عه‌لی له‌تیف خوێندكاری ماجستێر له به‌شی مێژوو له هه‌مان په‌یمانگا سه‌باره‌ت به ژیانیان نیشانه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه خوێندكاره كورده‌كان به‌گشتی هه‌ست به ئاسوده‌ی ناكه‌ن و ده‌ڵێت ” به‌ڵام تا راده‌یه‌ك ژیان به ئاسای به‌ڕێده‌كه‌ین ” .
گه‌نجانی میسر كوردستان ناناسن
سه‌ربای په‌یوه‌ندی دێرینی كورد و میسر و بوونی ژماره‌یه‌كی خوێندكاری كوردستان له‌و ووڵاته له ئێستادا به‌ڵام عه‌لی له‌تیف به‌داخه‌وه‌یه كه گه‌نجی میسر زانیاریان له‌سه‌ر كوردستان كه‌مه و كه باسی كورد ده‌كه‌یت وا ده‌زانن له میسره‌وه زۆر دووره و ئه‌و خوێندكاره كورده باس له‌وه‌یش ده‌كات ” به‌هوی بوونی ژماره‌یه‌ك خوینكاری كورد له میسر وه‌كو پردێكی په‌یوه‌ندی بوونه‌ته هۆی ئاشناكردنی به‌شێكی كۆمه‌ڵگای ئه‌و ووڵاته به‌مه‌سه‌له‌ی كورد ” به‌ڵام عه‌بدولڕه‌حمان سه‌نگاوی زۆر به قه‌تعی قسه ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات كه خه‌ڵكی ئه‌و ووڵاته هیچ له باره‌ی كوردستانه‌وه نازانن و زانیاریان له باره‌ی كورده‌وه نیه ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو بۆچونه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌دا خوێندكاره‌كه‌ی دكتۆرا له بواری راگه‌یاندن له میسر پێچه‌وانه ئه‌وان خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به‌و شێوه ده‌بینێت كه له‌سه‌ر كه‌سه‌كان كه‌وتووه كه هه‌ندێك ده‌پرسن كوردی كام پارچه‌ی و هه‌ندێكی تر هه‌ر نازانن كوردستان چیه ” لای زۆریان كه باسی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ده‌كه‌ی ئیتر پێویست به شیكردنه‌وه ناكات ” و ئه‌و خوێندكاره كورده نیشانه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه هه‌ندێك له میسریه‌كان كورد به پارچه پارچه كردنی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌و عێراقیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌و ووڵاته ده‌ژین .
په‌رواز رۆڵی ئیجابی هه‌بووه له ناسینی كوردستان به گه‌نجانی میسر
به‌شداری كچه كوردی كوردستانی باشور یان عه‌ره‌ب گۆته‌ی كوردستانی عێراق له به‌رنامه‌ی هونه‌ری ( عه‌ره‌ب ئایدل ) له كه‌ناڵی ئیم بی سی په‌رواز حسێن كاریگه‌ری باشی هه‌بووه له‌سه‌ر ناسینی كوردستان به گه‌نجانی میسر و عه‌بدولڕه‌حمان سه‌نگاوی له‌و رووه ووتی ” خاتوو په‌رواز ده‌وری هه‌بووه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌ی به تایبه‌ت لای ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه بینه‌ری ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ن ” و كاوه ره‌زا له‌م رووه ده‌خوازێت دیراسه بكرێت له‌وه‌ی كه تا چه‌ند هونه‌ر كاریگه‌ری له ناسینی كوردا هه‌یه و پێی وایه ده‌ركه‌وتنی ئه‌و كچه كورده رۆڵی ئیجابی هه‌بووه به شێوه‌یه‌ك له رووی شێوه‌وه كاریگه‌ر بووه ، خوێندكاری ماسته‌ر له به‌شی مێژوو – عه‌لی له‌تیف به‌شداری كردنی په‌رواز له‌و به‌رنامه هونه‌ریه به باش وه‌سف ده‌كات له‌وه‌ی كه هه‌ندێك ئاشنایه‌تی لای گه‌نجان دروست كردووه و له‌و رووه گه‌نجان ده‌ستیان كردووه به پرسیار كردن به تایبه‌ت له‌سه‌ر كورد و له درێژه‌دا ووتی ” پێم وایه به‌شداری ئه‌و خانمه كاریگه‌ری ئیجابی ده‌بێت ناسینی زیاتری كورد به رای گشتی شه‌قامی عه‌ره‌بی “.