ڕوخانی دڵ … عومه‌ری حاجی
دڵم پڕ پڕ بووه له تۆ..
ده‌ترسم شه‌ق ببات
ده‌ترسم هه‌موو عه‌تری یادگاریه‌کانی تۆ بڕژێن
ده‌ترسم دڵم بروخێ و
ئیتر تۆ سه‌رگه‌ردان بی و ماڵی خۆت نه‌دۆزیته‌وه
خه‌می ئه‌وه‌مه
ئیتر له که‌ناری کام ئێوارانی شیعرما، داده‌نیشی و
قاچ ده‌خه‌یته کام ئاوی حه‌یاتم و
به‌ده‌م شنه‌بای کام پێکه‌نینه‌وه
گوڵی ته‌نهاییت هه‌ڵده‌وه‌رێنێ..
که دڵم بروخێ،
خه‌می ئه‌وه‌مه،
ئیتر به کام هه‌ناسه‌ی ساردم
کۆلاره‌ی به‌ختت هه‌ڵ ده‌ده‌ی..
ئیتر له شه‌قامی باراناوی غه‌ریبیما
چ گڵۆپێک به خؤتا ده‌ده‌ی..
ده‌ترسم وه‌ک نیشتمان، بستێ خۆشبه‌ختی نه‌بێ،
شانی تیا داده‌ی..
ده‌ترسم له‌گه‌ڵ دایکما، هیچ ده‌ریایه
تینوێتی منتان نه‌شکێنێ..
ده‌ترسم له خۆڵی ڕوخانی دڵما غه‌رق بیت و
خۆم ئاسا،
نه‌گۆڕت هه‌بێ و
نه کێل و
نه عه‌شق و
نه نیشتمان..
ده‌ترسم ،له خۆم زیاتر خه‌می تۆمه..
ئای ی ی ی
چه‌ند ئاسانه ڕوخانی دڵی من و
چه‌ند سه‌خته،سه‌رگه‌ردانی تۆ..
عومه‌ری حاجی