Skip to Content

Friday, May 17th, 2024
سیاسەتی ئۆلگاریزمی* مسعود  بەرزانی، زیان بە کۆمەڵگەی کوردی دەدا

سیاسەتی ئۆلگاریزمی* مسعود بەرزانی، زیان بە کۆمەڵگەی کوردی دەدا

Closed
by July 20, 2013 گشتی

 

 

 

 

تێروانین و شرۆڤە.

 

ئەو سیاسەتی بەرزانی دووەم( مسعود) و حزبەکی لە باشووری کوردستان پەیرەوی دەکا، زیان  بە ئاشتەوایی، یەکبوونی نەتەواوەیەتی دەدا، لێ پارتی  وەک حزب و بنەماڵە کەمایەتین چ لە روی ئایدیۆلژیاو  چ قەوارەی ڕێکخستنیشەوە. ئەوەی پارتی وەک یەکەیەک هێشتوەتەوە،  بربرەی کارایی دامەزراوەی پاراستتنە(دەزگای سیخوڕی، بروانە ئەیوب بارزانی. لا ٢٧٣) و ئەو بودجە زەبەلاحەیە، کە هەر لەسەردەمی بەرزانی یەکەمەوە(مەلا موستەفا) و تاکو ئەمڕۆی داهاتی گرێبەستەکانی نەوت لە گەڵ کۆمپانیا تورکی و جیهانیەکان. هه‌روەها بوونی ئەزموونی چەند سالەی هاوپەیمانی ئەو حزبە لەگەڵ ساواکی ئیران، قەرارگاکانی شیعەکانی ئیران،دەزگای سیخوڕی سیائایەی، کەیجیبی شورەوی و مۆسادی ئیسرائیلی. 

سیناریۆی درێژکردنەوەی ولایەتێکی دی

مسعود بەرزانی چونکە لەسەردەمی باوکییەوە( بەرپرسی دامەزراوەی پاراستن) بووە، تا ئەمڕٶش بەهەمان گوڕ کاردەکات کە سیناریۆی جۆراجۆر بۆ ملشکاندنی لایەنەکانی دی، بە یار و نەیارەوە برێسێ و تا رادەیەک سەرکەوتنی بەدەست هێناوە. تەنانەت ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەشی هه‌ر بەو شێوازە پەروەردە دەکا. ئەو جۆرە پەروەردەیە لە راگایەندنی ئەو حزبەو وەلامدانەوەی نەیارانیان رەنگئ داوەتەوە. پرۆگرامی دەزگای پاراستن هێندە کاریگەری هه‌یە، کە زۆجار ئەگەر یەکیک رەخنە لەو حزبە بگرێ، یەکسەر شوێنکەوتووانی ئەو حزبە هه‌وڵ دەدەن، کە بە هه‌موو شێوەیەک کەسێتی ئەو کەسە پێشکێنن. تەنانەت پەلامار کەسوکاریشی بدەن ،ئەگەر سەری ئەو کەسەیان بۆ نەوی نەکرێ.

لە گەمەی هه‌ڵبژاردنەوەی خولی سێیەم بە سیناریۆیەکی دارێژراو، مەسعود بەرزانی خۆی گەشتی دەرەو دەکا و جێ بەجێکردنی ئەو پلانە دەخاتە ئەستۆی کاربەدەستەکانی حزبەکەی. پلانەکە ئەوەندە توکمەیە کە ئەگەر دەرهاویشتەی نەرێنی لێکەوتەوە، کە ببێتە هۆی هه‌ڵگیرساندنی گرژی و ئاڵۆزی لە نیوان یەکیتی و بزوتنەوەی گۆڕان. قازانجەکەشی بۆ بەفراوانکردنی بنکەی حزبەکەی تەواو دەبێ . چاوەروانیەکان هه‌مان ئەنجامی دا بەدەستەوە. ئەمرۆ گرژییەکی گەورە کەوتوەتە نیوان یەکێتی و گۆڕانەوە و لەلایەکی ترەوە خۆیشی) مسعود)دوا بریاری پەسەندنکردنی ئەو نیمچە خولە داو و ئاکامی ئەو پلانەی بە سوودی دەسەلاتی خۆی گرێدا. هەرچی ئۆپۆزیسیۆنیش هه‌یە، کە ئەمڕۆ سەرپشکی نەیاری مالباتی حزبەکەیەتی، کە نەک ئۆپۆزیسیۆنێکی مودێرن و خاوەن پرۆژەیە، کاردانەوەیەکی، لە بری سیاسەتێکیی ڕون،  بە شکستی خۆیان و یەکێتی و لایەنەکانی دی، کۆتایی بەکێشەکان دەهێنێ،  کە بە لاوازی خۆیان و حزبەکە ئۆلگارییەکەی بەرزانی دووەم تەواو بێ.

درێژکردنەوەی نیمچە خولی سێێەمی بەرزانی دووەم،  لە گەمەی دیموکراتییەوە دوورە و هیچ هێمایەکی تێگەیشتنی بۆ ڕەنگەکانی دی ناو کۆمەڵگەی کوردی پێوە دیار نیە، ئەگەر هه‌ڵسەنگاندنی بۆ بکرێ، چونکە کەمتر لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر ئەو پلانە تێپەری بەبێ ئەوەی گوێ بدرێتە پابەندییەکانی پرۆسەی دیموکراتی و مافی هاولاتی و دەنگدان. دوورنیە ئەم پلانە پلانی گەورەتری دارێژراوی پشت پەردەی لەدوا بێ. لەوانە لێدانی دەنگانی ئازاد، هاوپەیمانی تۆرانیەکان بۆ لێدانی رۆژئاوای کوردستان یان چەن هاوپەیمانییەکی لۆکاڵی لەگەڵ شیعەکان بۆ لاوازکردنی لایەنی دی.

 هه‌ر پلانێکی دی لە ئارادا بێ، لەبەر ئەوەی حزبەکەی بارزانی(دووەم) کەمینەیە و  ڕستنی ئەو جۆرە پلانانە تەنها بە زیانی تاک و کۆمەڵگەی کوردی دەگەرێتەوە. دەکرا خەڵکان و لایەنی دەروەی دەسەلات ئەو شکسیتیە دەستورییە(سەپاندنی بەرزانی دووەم بۆ دوو ساڵی تر) بکەنە خواستێکی جەماوەری و بێ دەنگی نەنوێنن. دەبوو هه‌ڵوێستی شەرمنانە نەنوێنن، بەلام پێچەوانەکەی دەرچوو، نەلە سەر ئاستی شەقام کاریان دژی پێشێلکردنی ئەو نەریتە یاساییە کرد، نەک ڕێگەی دیشییان گرتە بەر. ئەوەش گورزیکی دی کوشندەبوو لە پرۆسەی دیموکراتی، لەوەی بارزانی دووەم کەمتر نەبوو.

ئەوە سەرچاوانەی کە  سوودم لیوەرگرتن بۆ ئەم بەداوچوونە کورتە:-

1. بروانە هەلسەنگاندنی قیادە موەقەتە ١٩٧٦

2. ئەیوب بارزانی، الحرکة التحرریة الکوردیة و القوێ الاقلیمیة ١٩٥٨-١٩٧٥

3. نەخشەی رێگا. نووسینی عەبدوڵا ئۆجەلان

4. پەنجەکان یەکتر دەشکێین، نەوشیروان موستەفا

5. الحرکة التحرریة الکوردیة. مسعود بارزانی

6. یادەوریەکانم، ئەحمەد بانیخێڵانی

7. کردستان والحرکة القومیة الکردیة،جلال الطالباني

 

ئۆلگاریزم: ووشەیەکی لاتینیە و بەواتا سەپاندنی سیاسەتی کەمینەیەک بەسەر زۆربەدا … الأوليغاركية Oligarchy (أحيانا: الأوليغارشية) أو حكم القلة هي شكل من أشكال الحكم بحيث تكون السلطة السياسية محصورة بيد فئة صغيرة من المجتمع تتميز بالمال أو النسب أو السلطة العسكرية. الكلمة “أوليغاركية” مشتقة من الكلمة اليونانية: ὀλιγαρχία أوليغارخيا. وفي القرآن الكريم تسمّى الفئة الحاكمة الملأ[1].وغالبا ما تكون الأنظمة و الدول الأوليغاركية مسيطر عليها من قبل عائلات نافذة معدودة تورث النفوذ و القوة من جيل لاخر. وێکیپیدیا

 

 

ئاسۆ بیارەیی

ماجستتێر لە دەروونناسی کۆمەڵگە

١٧-٧-٢٠١٣

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.