گۆرانی (كه‌ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ ده‌شت و كێوشینه) ئاوازی هونه‌رمه‌ند (مه‌زهه‌ری خالقی ) نیه
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی (په‌رواز حسین) له به‌رنامه‌ی (ئه‌ره‌ب ئایدل )دا گۆرانی كه (ده‌ڵێن ئه‌وڕۆده‌شت و كێوشینه)ی گووت لێره وله‌وێ زۆر قسه‌نوسراوزۆر قسه كرا له سه‌ر ئه‌م گۆرانیه كه كۆی قسه‌و نوسراوه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كرده‌وه كه‌ئه‌م گۆرانیه گۆرانی هونه‌رمه‌ند (خالقی) یه وموڵكی ئه‌وه ته‌نانه‌ت خودی (په‌رواز)یش له زۆر جیگه و شوێن و لێدواندا ئه‌م گۆرانیه‌ی به گۆرانی هونه‌رمه‌ند (خالقی )ناو بردكه له ڕاستیدا وانیه‌و هه‌موو ئه‌و به ڕێزانه به (په‌رواز حسین)یشه‌وه به هه‌ڵه‌دا چوون جا لێره‌دا من بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه و هه‌موان به پێویستم زانی ئه و هه‌ڵه‌یه ڕاست كه‌مه‌وه سه‌ره‌تا له وێوه ده‌ست پێده‌كه‌م كه له ڕاستیدا سه‌رچاوه‌ی ئاوازی ئه‌م گۆرانیه (توركی)یه و گه‌لی (تورك) خاوه‌نیه‌تی واته ئاوازه‌كه (توركیه) نه‌ك (كوردی )شایانی گووتنه‌ئه‌م ئاوازه (عه‌ره‌به‌كان)یش له توركه‌كانه‌وه وه‌ریان گرتوه و ئه‌وانیش به عه‌ره‌بی گوتویانه هه‌روه‌ها ئێمه‌ی كوردیش هه‌رله توركه كانه‌وه وه‌رمان گرتوه و گوتومانه سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد (مه‌لاكه‌ریم )ئه‌م ئاوازه‌ی گوتوه به هۆنراوه‌كه‌ی( پبره‌مێردی نه‌مر )دواتر له‌كوردستان له( قوتابخانه‌كان)دا له وانه‌ی (سروود)دا ئه‌م گۆرانیانه به قوتابیان گوتراوه‌ته‌وه دواتر تا به‌ئه‌مڕۆ ده‌گات چه‌ندین هونه‌رمه‌ند ئه‌م گۆرانیه‌یان گوتۆته‌وه یه‌كێك له و هونه‌رمه‌ندانه هونه‌رمه‌ند (مه‌زهه‌ری خالقی)یه كه ئه‌م گۆرانیه‌ی گوتوه هه‌ربۆیه زۆركه‌س به ئاواز‌و گۆرانی خالقی ده‌زانن وزۆری تریش به ئاوازی فۆلكلۆری كوردی ده‌زانن كه له ڕاستیدا ئه‌م ئاوازه نه (ئاوازی فۆلكلۆری كوردی)یه ونه‌ئاوازی هونه‌رمه‌ند (خالقی ی)یه به ڵكو ئاوازێكی (توركی)یه و وه‌رگیراوه هه‌روه‌ك چۆن چه‌نده‌ها ئاوازی تری (توركی و فارسی و ئازه‌ری و عه‌ره‌بی و هتد) له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی كورده‌وه وه‌رگیراون و له گه‌ڵ هۆنراوه‌ی كوردیدا گوتراون كه ئه‌مه‌ش كارێكی ئاساییه‌و زۆربه‌ی میلله‌تانی دونیا سوودیان له‌م شێوازه له وه‌رگرتنی ئاوازی یه‌كدی وه‌رگرتوه من پێم وایه هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز (خالقی )خۆشی ئه‌م ڕاستیه ده‌زانێت و ئه‌و هه‌رگیز ئه‌و گۆرانیه‌ی به گۆرانی خۆی دانه‌ناوه وپێشی خۆش و باش نیه بكرێته ئاوازی ئه‌و كه له‌ڕاستیدا ئه‌و خاوه‌نی نیه من له‌م نوسینه‌مدا ته‌نها مه‌به‌ستم ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ك بوو بۆ مێژوو وه‌چی تر وڕێزم هه‌یه بۆ هونه‌رمه‌ند خالقی و په‌روازو هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌ندو نووسه‌روبه‌ڕێزانه‌شی كه ئه‌م گۆرانیه‌یان به‌گۆرانی خالقی یا فۆلكلۆری كوردی زانیوه.
نه‌جم محه‌مه‌د