Skip to Content

Friday, May 3rd, 2024
ئیرهابی عه لمانیی …  نالیی پێنجوێنی

ئیرهابی عه لمانیی … نالیی پێنجوێنی

Closed
by July 20, 2013 گشتی

 

 

 

دوای کوده تاکه ی سوپا و هێزه سوکه ڵه کانی میسر، ڕۆژانه توندوتیژیی و ئیرهابی لایه نه عه لمانییه کان به شێوه یه کی دراماتیکی له هه ڵکشاندایه. له چه ند ڕۆژی ڕابردوودا، له شاری “ئه سکه نده ریه” به ڵته جه کان و ئه و به ره یه ی که به عه لمانیی و لیبراڵ ناوزه ند ده کرێن، هێرشیان کرده سه ر لایه نگرانی مورسی و ١٨ که سیان کوشت و سه تانیان بریندار کرد. قه سابخانه که ی مه لابانگدانی به رده م گاردی کۆماریی، که به قه سابخانه ی”ساجیدین” ناوبانگی ڕۆشتووه، تا ئێستا زیاتر له هه شتا کوژراو و نزیکه ی هه زار برینداری لێکه وتۆته وه. هه موو ئه و ڕووداوانه، به ڵگه یه کی حاشا هه ڵنه گرو ئاشکران، که هێزه عه لمانییه کان، باوه ڕیان به دیموکراسیی و پێکه وه ژیان و ئاشتیی و ئازادیی، وه ك په تی جاڵجاڵۆکه و بۆ سه پاندنی ده سه ڵاتی خۆیان و ترساندنی به رامبه ره کانیان، په نا بۆ کاری توندوتیژیی و تۆقاندن و ئیرهاب ده به ن. سوپای میسر، که هه ر له کۆنه وه هێزه عه لمانیی و نه ته وه ییه کان، پێکیان هێناوه و ده ستی باڵاشیان له ئاراسته کردن و به ڕێوه بردنیدا هه بووه. ده ستێکی  پۆڵایینی ده سه ڵاته دیکتاتۆر و تاكڕه وه کانی موباره ك و سادات و عه بدولناسر بوون بۆ سه رکوتکردنی نه یاره کانیان، به تایبه ت ئیسلامییه کان.  

له سه رده می حکومی یه کساڵه ی مورسیدا، هه زاران خۆپیشاندان و ناڕه زایی ڕێکخران. بۆ یه کجاریش، توندوتیژیی و هێز و کاری نه شیاو، دژ به نه یاره کانی مورسی ئه نجامنه دران. ئیسلامییه کان خوێنساردانه و دیموکراسیی و شارستانیانه مامه ڵه یان له گه ڵ عه لمانییه کان ده کرد. له زۆربه ی ئه و خۆپیشاندانانه دا، به ڵته جه و فلول و عه لمانییه کان، په لاماری لایه نگرانی مورسییان ده داو توندوتوژیان ئه نجامده دا، خۆپیشاندانه کان، ته نها ناویان ئاشتیی و هێمنانه بوو! ئه گینا زۆربه ی کات، به توندوتیژیی و کاری نه شیاو کۆتایی ده هات و باره گاکانی ئیخوان و پارتی”ئازادیی و دادپه روه ریی” تاڵان و ده سووتێنران بریندار و کوژراوی لێده که وته وه. تێکڕای قوربانییه کانیش له ئیسلامییه کان بوون. 

له ڕابردوودا، ده سه ڵاته دیکتاتۆره کانی ناوچه که، به رده وام ئیخوان موسلیمنیان وه ك هێزێکی ئیرهابی و تودنڕه و ناساندووه، ده ستگا موخابه راته کانیان خه ریکی هۆنینه وه ی بوختان و درووستکردنی سیناریۆی جۆراوجۆربوون بۆیان. له و لا شه وه ڕاگه یاندێکی چه واشه کار و وابه سته، هێنده ی دیکه، ڕاستییه کانیان له پێشچاوی خه ڵک شێواندووه. قوربانییان کردۆته جه لا و به پێچه وانه شه وه. له مڕۆدا، هه رکه س ته نها یه ك کاتژمێر ته ماشای که ناڵێکی وه ك ” ئه لعه ره بییه” بکات، به ئاشکرا پڕۆسه ی چه واشه کردن و به شه یتانکردنی ئیسلامییه کانی بۆ ده رده که وێت. لێره دا نموونه یه ك ده هێنمه وه، دوای قه سابخانه که ی به رده م گاردی کۆماریی”ئه لعه ره بییه” نووسیویه تی: هجومه که ی ئیخوان بۆ سه ر گاردی کۆماریی ٥١ کوژراوی لێکه وته وه!. ئه وه ش مشتێکه له خه رواری ئه و درۆ و چه واشه کاری و بوختانانه ی ئه و جۆره که ناڵانه بۆ ناشیرینکردن و به شه یتانکردنی ئیسلامییه کان و ئاوه ژووکردنی ڕاستییه کان په نای بۆده به ن!.

 به داخه وه، که ناڵی گه لی کوردستانیش، به هه مان سیاسه ت و به هه مان ڕیتم، ڕووماڵی ڕووداوه کان ده کات و که مترین ئاستی کاری ڕۆژنامه وانیی و پیشه یی ڕه چاو ناکات. به نه فه سێکی حیزبیی و ئایدیۆلۆژیی و ئه نتی ئیسلامیی و ئیخوانیی، وتارو به رنامه و هه واڵه کانی په خش و بڵاوده کاته وه. ئه و که ناڵه، به رده وام ده یه وێ زه ربێکی پان و گه وره و ڕه ش، له ناوچاوی ئه و هێزانه بدات و وه ك توندڕه و و هه ڵگری بیری توندوتیژی و دژ به دیموکراسیی به بینه ریان بناسێنێ. ئاوڕدانه وه یه ك له ئه رشیفی ئه و به رنامه و مێزگرد و ڕێپۆرتاژانه ی له و که ناڵه وه سازو په خشکراون و ده کرێن،  لێدوانی ئه و که سانه ی که ئه وان نازناوی” شاره زا له بواری ئیسلامیی سیاسیی” یان لێناون، به سن بۆ ئه وه ی خوێنه ر هیچ گومان و دوودڵییه کی له و ڕووه وه نه مێنێت. 

پێشینان جوانیان وتووه، به ری ڕۆژ به بێژنگ ناگیرێ، چه واشه کردن و به هه ڵه دابردنی بینه رو درووستکردنی بوغز وقین، کارێکی ناشیرین و مایه پوچ و بێزراون، کارکردنی ده ستگا و که ناڵی ڕاگه یاندن به و ئاراسته یه، زه ره ری له قازانج گه لێك زیاتره و خه ڵك له و که ناڵانه ده تۆرێنێ. هه ر ده ستگایه کی ڕاگه یاندن، ڕاستگۆیی و پیشه یی بوون و پابه ندبوون به ئه ته کێتی کاری ڕۆژنامه وانی، پێڕه و بکات. سه ره نجام، کێرڤی بینه رو جه ماوه ره که ی ڕووله هه ڵکشان ده کات.  

ساڵێك فه رمانڕه وایی ئیسلامییه کان له میسرو هه ڵوێستی هێزه به ناو عه لمانییه کان، زۆر درۆ و ده له سه ی کرده بڵقی سه ر ئاو و به چاوی خۆمان ئیرهابی هێزه عه لمانییه کانمان بینی. وه ك بیریار و ڕۆشنبیری گه وره ی ئه مێریکایی “نــئــۆم چــۆمـسـکی” ده ڵێت: ئیسلامییه کان سه لماندیان که زۆر له عه لمانییه کان دیـمـوکـراسیی تر و ئاشتییخوازترن و شارستانیانه مامه ڵه ده که ن.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.