Skip to Content

Friday, May 3rd, 2024
فەلسەفە و ئازادی  و مرۆڤ

فەلسەفە و ئازادی و مرۆڤ

Closed
by July 26, 2013 گشتی

 

 

 

خویندنەوەیەكی سۆسۆلۆژیانە بۆ تێگەیشتن لەچەمكی


           فەلسەفە و ئازادی و مرۆڤ

 

فەلسەفەچییە؟ زاراوەی فەلسەفە لەدو وشەی یۆنانی پێكهاتووە  philo بەمانای خۆشویستن، Sophia  بەمانای دانایی و حیكمەت كەوابو جەمكی فەلســەفە بەواتــــــــــای خۆشەویستی بۆ دانای و زانــست و حیكمەت دەگرێتەوە.  بۆیەكەم جا (تالیس )فەلسەفەی بەكارهێنا لەساڵی624پ ز لە( مالیتا) لەدایـــــك بووە ساڵی 546پ ز كۆچی دوای كردووە،هەرلەوكاتەوەی مرۆڤ توانی ویەتی بیربكاتەوە چەندپرسیاریكی لادروست بووە وەك(بونەوەر. گەردون.جیهان. گیاندار . ڕووەك…….هتد)جــۆن ئەمانەدروســت بـوون؟ مرۆ ڤ چییە ؟ یان كێیە؟ چۆن ئافەریدە بووە ؟ .  ژیان چییە ؟ئایا لەپاش مردن ژیانێكی دیكە هەیە؟ یان چۆن بژی؟بۆچی دەبێت وابژێت؟ هەموئەم پرسیارانە خۆی لەخۆیدا فەلسەفەن . چونكە فەلسەفە :وەڵامی جۆراو جۆری نەپساوەی بەدواییەكداهاتوی چەند پرسیارێكە. هــــەر وەك زانراوە لەفەلسەفەدا پرسیاركردن لە وڵام دانەوە گرنگترە .، یەكــــێك لەفەیـلەسوفە كۆنەكانی یۆنان باوەڕی وابوو فەلــسەفە بەهۆی سەرسوڕمانی مرۆڤــەوە ســەری هەڵداوە دەڵیــَت:مرۆڤەكان پێیان سەیرە كەدەژیــن و بونـیـــان هەیەهەرئەوسەرسوڕمانەشە والەپرسیارە فەلسەفییەكان دەكات خۆیان بۆخۆیان دروســـت بــبن وبــبن بەپرسیارێ كی تر. كەواتە ئازادیش وەك كردەیەكی پرسیار لێكەری فەلسەفی و پەیوەندیدار بە ژیانی مرۆڤــەوەو بنچینە ئاسای كۆی كردەكانی سەركەوتــنی مرۆڤایەتییە  پــیـَویســـتە بپرسین  ئــازادی چــییە؟ لەوانەیە هەریەك لەئــیمە لەژیانی دا بۆ چەند خولەكێكی كەمیش بـــێت بــیری لەئــازادی كردبێتەوە. وە زۆربەشمان مومارەسەی دەكەین وەك ئەوەی كە ئازادی گۆڕانكاری لەژیانی مەعــــنەوی ڕوحی مرۆڤەكان ببینێت ، سەرباری ئەمش ئازادی  لەم بوارانەدا زۆرگرنگە (ئازادی مافەوانی . ئـازادی من . ئازادی هەستی ……..هتد) . وەك ئەوەی كە هیــگڵ دەڵیــَت : ڕوحی ڕەها بۆجیـــهان بونی بەرەو ئازادی دەڕوات  . واتا ڕوحی مرۆڤ بەئازادی  خوڵقاوەودێتەدونیاوە  هەربە ئازادی دەبێت بـــــــژێت بۆ ئەوەی بژیت لە ژیانی سەركەوتنی بەرزەفرانەی مرۆڤ،. ئەمە سەرباری ئەوەی كە هەندێك بۆچــــونی فەلسەفی هەن كەپێمان دەلێن . هەمو مرۆڤێك عەودالی ئازادییە هەوڵدەدات بۆ بەدیهێنانی ، ئەم حاڵە تەش پێمان دەڵێت ئەو كەسانەی ئازادن خاوەنی خۆیانن  ئەگەرئەومرۆڤە ئازاد نەبێت خاوەنی خۆشی نابێت ، بۆیە دەبێت ئازادی وەك بنەمایەك لە ناساندنی مرۆڤ  فۆرمەلە ڕێژ بكەین ،لەڕێگەی ناساندنی چەمكی مرۆڤ بە هەمو دید گا جییاوازەكانەوە، وەك ئەوەی كە ماركس دەڵێت : مرۆڤ  بونووەرێــكـــــی  كاركەرە  واتە بەردەوامی بــــەژیانی دەدات لەڕێگەی كاركردنەوە  ،ئادگار مۆڕن دەڵـــێت: لــەبەرامـــبەر ناسینی مرۆڤدا پێویستە بڵێن  مرۆڤ بونەوەرێكی  پێكهاتە ئاڵۆزییە، فرۆید دەڵێت: مرۆڤ  بونەوەرێكە بەسروشت شەڕەنگێزە ، ڕۆسۆ دەڵێت: مرۆڤ بونەوەرێكە بەسروشت ئاشتی خوازە، هۆبز دەڵێت :مرۆڤ گورگی مرۆڤە كەواتە هەمو ئەمانە بەئاڕاستەییەكمان دەبات كەنەتوانین لە تێكستێكی ستاندار كراو دا مرۆڤ بناسین  چونكە هەرمرۆڤەو خاوەنی ئەقڵێتو تایبەت مەندی تای بەت بەخۆیەتی كەلەڕیگەیەوە مومارەسەی ژیانی كۆمەڵایەتی  و ئەخلاقی و زانستی و ئابوری و ســـــیاسی و كەلــتوری خۆی پێدەكات سەركەوتنی هەمو ئەم كردانە لەژیانی دا بەندە بەئـــازادی وەك كردەییەكی سەرەكی لەبەڕێوەبردنـــی ژیاندا، كەواتەپیویستەتێگەیشتنو دونیابینینمان بۆ ئازادی لەو ئاستەدابێت كە دیكارت دەڵێت :ئــازادی من تائەوكاتەسنور دار دەبێت كەئازادی بەرام بەر دەستپێ دەكات، بۆیە دەكرێت بڵێین ئــازادی ئەو ئازادییەیە كەسنوری مرۆڤــەكانی تر نەبەزێنێت، كە هەمـــو سنورەكانی لە چوارچێوەی ئینسانی دا بێت بۆ دیاری كردن و هەڵبژاردنی ســەرجەم كردەكانی ژیان لە سەر بـــنەمایەك كەتـیادا رێـــگە بدرێت فـــۆرم وەرگرتن و قــبوڵكردنی یەكدی رێك بخریت لەدیاری كردنی لایەنەكانی ژیان چ لایەنی ئابوری سیاســــی ئەخلاقی و بەهاكانی تری كۆمەڵگەی مررۆڤایەتی بێت بەم ڕیگەیەش مــــرۆڤ دەتوانیت خۆی بناسیت هەروەك وتراوە مرۆڤ هەركاتی بەتەواوی خـــۆیناســی ئەوا خوای خۆشی دەناسیت  وەهیچ شتێك لەوەباشترنییە كە مرۆڤە كان  بەئـــــازادی ڕیگەی  ئاین وئاین زاكان  هەڵبژێرێت باشترین ڕیـــَگەش بۆبەندایەتی ئەوڕێگەییە كە ئــــازادی تێدابــــێت .سەرباری ئەوەش هەندێك  كەس هەیە كەبۆچونیان وایە ئازادی دژی هەقە  دیارەئەوكەسانەبـــیریان لەومرۆڤانەی ناو ئەم گەردونە نەكردۆتەوە كە ئازادی لەگرنترین مافەكانی مرۆڤە لەم جـــــــــــیهانەدا

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.