Skip to Content

Monday, May 6th, 2024
هه ڵه ی فه نده مێنتاڵیزمی ئیسلامیی !

هه ڵه ی فه نده مێنتاڵیزمی ئیسلامیی !

Closed
by July 26, 2013 گشتی

 

 

 

 

ڕۆژانه هه ندێ نووسه ر و ڕۆشنبیر چه مکی فه نده مێنتاڵیزم – الأصولیة، به شێوه یه کی سه رپێییانه و گشتگیر و به هه ڵه بۆ ئیسلامییه کان به کارده هێنن. وشه، کاتێك ده بێته چه مك، که مانایه کی ڕۆشن و دیاریکراو و کۆده نگی له باره وه هه بێت. ده کرێ (چه مک- المصطلح- term) ێکی زانستیی وه ك فیزیا، کیمیا یان چه مکێکی پزیشکیی، کۆده نگی له زمانه جیاوزه کاندا به ده ستبهێنێت و به هه مان مه به ست و مانا به کاربهێنرێت. گواستنه وه و گشتاندنی چه مکێکی فیکریی، کۆمه ڵایه تیی و ئایینی، بێ له به رچاوگرتنی جیاوازیی زمانه وانیی و فیکریی و کولتووریی کارێکی نه گونجاو و هه ڵه یه. 

 فه نده مێنتاڵیزم، له ڕوانگه ی فیکری ڕۆژئاواوه، واتای داخران و دواکه وتوویی، دژایه تی عه قڵ و پێشکه وتن، سه تحیی بوون و ده قگه رایی ده گه یه نێ. له سه ره تاوه چه مکی فه نده مێنتاڵیزم، بۆ ناشیرن و زه مکردنی ئه و گرووپه دینیانه به کار هاتووه که دژ به بزووتنه وه ی ڕۆشنگه ریی ڕۆژئاوا وه ستاونه ته وه.

 قاموسی مه ورد، پێناسه ی  fundamentalism وا ده کات ” بزووتنه وه یه کی پرۆتستانتییه، به مه زهه بی بێهه ڵه یی حه رفی “العصمة الحرفیة” ناسراون.1

 به گوێره ی فه رهه نگی ڕۆبێرتی فه ره نسیش، ( fundamentalism، له وشه ی  fundamental) هاتووه و له ساڵی 1920 له سه رده می جه نگی یه که می جیهان، بۆ ڕه وتێکی لاهوتی پرۆتستانتی له ئه مێریکا به کارهاتووه. ئه و گروپه مه سیحییه به وه ناسرابوون که ته فسیری سه تحی و حه رفییان بۆ ده قه کانی ئینجیل ده کرد.2 

ڕۆژهه ڵاتناسی به ناوبانگی ئه ڵمانیا “Annemarie Schimmel- ئه نێماری شیمڵ” ده ڵێت: ئه م ده سته واژه یه له سه ره تاوه بۆ چه ند گروپێكی داخراویی مه سیحیی له ئه مێریکا به کارهێنراوه و هیچ په یوه ندییه کی به ئیسلامه وه نییه، ڕاگه یاندنی ڕۆژئاوا به هه ڵه و به مه به ست! ئه و ده سته واژه یه به رامبه ر ئیسلامییه کان به کارده هێنن.3

“جیلس کیپڵ- Gilles kepel” له کتێبی (پێغه مبه ر و فیرعه ون) که له باره ی بزووتنه ی ئیسلامی میسره وه نووسیوویه تی، خۆی له به کارهێنانی ده سته واژه ی فه ده مێنتاڵیزم پاراستووه و ده ڵێ: هیچ بیانوویه كمان به ده سته وه نییه که ئه و ده سته واژه و که ره سته فیکرییانه ی بۆ ته فسیرکردنی قۆناغێکی مێژوویی دیاریکراوی کاسۆلیك و پرۆتستانته کان به کارهاتوون، بۆ جیهانی ئیسلامیی بگوێزینه وه و به کاریبهێنین.4

د. محمد عمارة. له باره ی ئسوڵییه ته وه ده ڵێت: له ڕووی زمانه وانیی و له فه رهه نگی ئیسلامیدا وشه ی “أصولية” له ئه سڵه وه هاتووه، واته بناغه و ئه ساسی هه رشتێك، مانا و مه فهوم و به کارهێنانی جیاوازه له فیکری ڕۆژئاوایی و به پێجه وانه وه یه. له ئیسلامدا چه مکی أصولیون، به و زانایانه وتراوه که خه ریکی خوێندن و لێکۆڵینه وه ی زانسته کانی ئوسوڵی دین و ئوسوڵی فیقه بوون، که به یه کێك له دیارترین بواری زانسته عه قڵییه کانی ئیسلام داده نرێت.5

له سه ده ی ڕابردووه وه، ڕاگه یاندن و ناوه نده سیاسیی و کولتوورییه کانی ڕۆژئاوا، به مۆتیڤی ئایینی و ئایدیۆلۆژی، چه مکی “فه نده مێنتاڵیزم” بۆ ناشیرینکرنی بێداریی (صحوة) ی ئیسلامیی و بزووتنه وه و ڕه وته ئیسلامییه کان به کارده هێنن. سه رۆکی پێشووتری ئه مێریکا “نیکسۆن” له کتێبی ( الفرصة السانحة) دا، ئیسلامییه کان به فه نده مێنتاڵیزم ناوده با، داوا له ڕۆژئاواییه کانیش ده کات، ڕووبه ڕوویان بوه ستن و له دژیان بجه نگن!. بیریار و مونه زیره ڕادیکاڵ و ڕاستڕه وه کانی وه ك فۆکۆیاما و سامۆیل هانتینگتۆن، پێ له و ڕاستییه ده نێن که ئسوڵییه تی ئیسلامیی دژایه تی عه قڵ و زانست و پێشکه وتن ناکات و داخراو و چه قبه ستوش نییه.  به پێچه وانه وه، ئه وان ڕه وتێکی شۆڕشگێڕن و ده یانه وێ به زیندووکردنه وه ی شارستانییه ت و شه ریعه تی ئیسلامیی، خۆیان له ژێر قه ڵه مڕه وی و فه رمانڕه وایی ڕۆژئاوادا ڕزگار بکه ن. ده یانه وێ پڕۆژه ی شارستانییه تێکی ئیسلامیی زیندووبکه نه وه و سیستمی سه رمایه داریی و سێکۆلاری ڕۆژئاوا ڕه تبکه نه وه. 

گه ر ڕۆژئاواییه کان له چوارچێوه ی جه نگێکی کولتووریی و سیاسیدا، چه مکی فه نده مێنتاڵیزم بۆ ئیسلامییه کان به کاربهێنن و بیانه وێ هه مان کاڵای ناشیرینی سه رده می جه نگی که نیسه و کۆمه ڵگاکانی ڕۆژئاوا، به باڵای ڕه وت و بزووتنه وه ئیسلامییه کاندا بکه ن. ئایا نووسه رو ڕۆشنبیرانی ئێمه، له بێئاگایی و نه زانیی و چاولێگه رییه وه هه مان چه مك به هه ڵه دووباره ده که نه وه؟ یان هه ندێ ده یانه وێ به هه مان که ره سته ی ڕۆژئاوا، جه نگی ئایدیۆلۆژیی و حیزبیی خۆیان به رامبه ر ئیسلامییه کان بکه ن؟.

1- قاموس المورد، ل 383.

2- مجلة التسامح، عدد 21. الأصوليةُ بين المفهومِ الإسلاميِّ والمفهومِ الغربيِّ، سامی عبدالرحمن.

3- الإسلام کبدیل، مراد هۆفمان ل 17. 

4- النبی والفرعون، جیلس کیپڵ ل 231. 

5- الأصولية بين الغرب والإسلام. د. محمد عمارة. الأهرام، العدد، 45803، 2ی مای 2012. 4الاخرة 1433 هـ بعاء 11من جمادى الاخرة 1433 هـ   2 مايو 2012 السنة 136 العدد 45803

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.