ئه‌نیتا گه‌شت بۆ وڵاتی هاوڕێكانی ده‌كات
كاتێك كتێبه‌كه‌ی ئه‌نیتا ئێسپانده‌ر، گه‌شتێك بۆ وڵاتی هاوڕێیانم، خوێنده‌وه هه‌سم كرد له‌به‌رده‌م كهسێكدام كه‌ته‌واو لهكهلتوور و بیركردنه‌وه‌ی ئێمه شاره‌زایه و زانیارییه‌كی به‌رفراوانی له‌سه‌ر مێژووی ئه‌م وڵاته و كاره‌سات و نه‌هامه‌تییه‌كانی هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كی باشی له‌پێكهاته ده‌روونیه‌كانی كورد هه‌یه، وه‌ك خۆمان ده‌مانناسێت، ئهنیت ئه‌م ژنه‌ی كه‌یه‌كێكه له‌وانه‌ی دۆستایه‌تیه‌كی سه‌یری له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه، ته‌نها لهیهكجار سه‌ردانی بۆ كوردستان ئه‌و هه‌موو زانیاری و ناوه‌ی له‌م كتێبه‌دا كۆكردووه‌ته‌وه، كه‌جێگه‌ی تێڕامان و سه‌رنجه، چۆن تاكو ژنێك له‌و دووره‌وه ئه‌و هه‌موو ناوه‌ی بۆ له‌به‌ر كراوه و وه‌ك خۆی نووسیویه‌تییه‌وه، من له‌ڕێگه‌ی دلێر ئیبراهیمی هاوڕێمه‌وه زانیاری زیاترم له‌سه‌ر ئه‌نیتا وه‌رگرتووه، كه‌پێشتر به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ره بكات بۆ كوردستان ته‌نها ناویم بیستبوو، به‌ڵام له‌و سه‌فه‌ری كه‌ئه‌م كتێبه‌ی تێدا به‌رهه‌م هات ئه‌وم ناسی، ئێستا به‌یه‌كێك له‌هاوڕێ ئازیزهكانمی ده‌زانم و به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه قسه ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشام له‌م كتێبه‌دا ئه‌نیتا به‌ئه‌نفالی به‌دناو ده‌ست پێده‌كات و وه‌ك خۆی ئه‌ڵێت، (بۆچی ده‌بێت ئه‌م كتێبه‌ی من به وشه‌ی (ئه‌نفال) ده‌ست پێ بكات، كه لای كورد ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی تا بڵێی ناخۆشی هه‌یه؟ ئاخر هه‌ر ئه‌و وشه‌یه‌ش بوو كورد و منی به یه‌كتر ناساند) كه‌واته سه‌ره‌تای ناسینی ئه‌م بۆ كورد بۆ ئه‌و وشه به‌دفه‌ڕه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێك هاوڕێی كورده‌وه، كه‌یه‌كێك له‌و كه‌سانه كاروان عومه‌ر كاكهسووری چیرۆكنووسه، كه‌ئه‌ویش ئه‌م كتێبه‌ی به‌زمانی كوردی داڕشتووه‌ته‌وه و وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، هه‌ندێكجار هه‌ست ده‌كه‌یت خۆرههڵاتناسێكه و به‌دوای لێكدانه‌وه‌ی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه‌ده‌یه‌وێت لهباریهناوه بنووسێت، به‌ڵام دواتر بۆت ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م ژنه تێگه‌شتنێكی تایبه‌تی بۆ كورد هه‌یه، له‌روانگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ناسیوونی ئه‌و لێكدانه‌وه و تێگه‌یشتنه‌ی بۆ درووست بووه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و تێكه‌ڵاوبوونه‌ی له‌گه‌ڵ په‌ناهه‌نده و ره‌وه‌ندی كوردی له دانیمارك ئه‌و تێگه‌یشتنه جوانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بۆ درووست بووه، له‌م كتێبه‌دا ئه‌نیتا زۆر به‌وردی باس له‌هه‌موو شوێنه‌كانی كوردستان ده‌كات و ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌م سه‌ردانی كردوون هه‌ر له‌شاری هه‌ولێر و سلێمانی و سه‌یرانگا و شوێنه‌كانی تری وه‌ك هه‌ڵه‌بجه، كاتێك باس لهسهیرانگاكان ده‌كات، هه‌مان تێڕوانینی ئێمه‌ی هه‌یه، كه‌حكومه‌تی هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌مه له‌گرنگیدان به‌و شوێنانه، به‌ڵام سه‌رتا دێته سه‌ر باسكردنی شێوزای بیركردنه‌وه‌ی تاكی كورد و پێكهاته ده‌روونیه‌كانیان، كه‌وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی كراوه و میانڕه‌و وێنای ده‌كات، له‌م باره‌یه‌وه ئه‌نیتا ئێسپانده‌ر ده‌ڵێت (ئه‌وه‌ی من له كورده‌كانم به‌دی كردووه، ئه‌وه‌یه، ئه‌وان هه‌رگیز موسڵمانی وشك نیین، به‌ڵكو به گشتی زۆر كراوه‌ن. شێوازی پۆشینی جلوبه‌رگ، حه‌زكردن له موزیك و به‌شداریكردنی كچ و كوڕیان له ئاهه‌نگه‌كاندا، ئه‌و شتانه‌ن، كه به ئاشكرا ده‌ڵێن كورد به دوای ژیان و جوانیدا ده‌گه‌ڕێت)، كه‌واته لای ئه‌م كه‌سه كورد ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه به‌دوای ژیاندا ده‌گه‌ڕێت و ژیاندۆسته، ئه‌م تێڕوانینه‌م له‌لای فارگاسیش بینی كاتی خۆی كه‌سه‌ردانی كوردستانی كردبوو هه‌مان رسته‌ی له‌باره‌ی كورده‌وه نووسیبوو، كه‌واته ئه‌م تێڕوانینه‌ی ئه‌نیتا ئێسپانده‌ر هه‌ر له‌خۆڕا نه‌هاتووه و تێڕوانینێكی سه‌رپێیش نییه له‌باره‌ی ئێمه‌وه، چونكه ئه‌مه سێهه‌م جاره به‌ر ئه‌م رسته‌یه بكه‌وم، یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن فارگاسهوه و دووه‌م له‌لایه‌ن ئهیتا و سێهه‌م له‌لایه‌ن ئه‌دۆنیسی شاعیره‌وه، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی دڵپاك و دڵساف وه‌سفكراوه، كه‌ئه‌مه دوو لایه‌نی هه‌یه، یه‌كه‌میان ئیجابیه و له‌لایه‌كی تره‌وه سلبیشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه دوژمنكارانه نییه و نابێته هۆی درووستكردنی توندوتیژی، كاتێك ئه‌نیتا ئێسپانده‌ر دێته سه‌ر مه‌سه‌لی هاوڕێه‌تی و ده‌ڵێت: (هاوڕێیه‌تی لای كورد ئه‌گه‌رچی زۆر به خێرایی و چه‌ند بڵێی به ئاسانی داده‌مه‌زرێت، به‌ڵام مانایه‌كی تا بڵێی گه‌وره‌یشی هه‌یه. له ماوه‌یه‌كی زۆركه‌مدا وات لێ ده‌كه‌ن تۆ وا بزانیت هه‌موو ته‌مه‌نی خۆتت له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به سه‌ر بردووه. باوه‌ڕی ته‌واوت پێ ده‌كه‌ن و پشتت پێ ده‌به‌ستن، هاوكات ئه‌و هه‌سته‌ت لا دروست ده‌كه‌ن، كه ئه‌وانیش له‌وه دڵنیان تۆ پشت و په‌نای ئه‌وانیت و ناپاكی له‌و هاوڕێیه‌تییه ناكه‌یت)
بۆ په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ كوردان باس له‌كۆمه‌ڵێك ناو ده‌كات، كه‌له‌بواری نووسین و هونه‌ر و داهێناندا كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش مانای وایه ئه‌م ژنه هونه‌رمه‌نده زیاتر له‌گه‌ڵ دهستهبژێرێكدا تێكه‌ڵ بووه، ئه‌وه‌ی ئه‌نیتای سه‌رسام كردووه، بریتیه له‌وه‌ی كوردان هه‌میشه خه‌ریكی نوكته و قسه‌ی خۆش و پێكه‌نین، كاتێك به‌و په‌ر ِی جدی قسه ده‌كه‌ن، ده‌بینی مه‌سه‌له‌كه بۆ جۆرێك لهشۆخی و گاڵهتهكردن ده‌چێت و پێكه‌نین له‌و گفتوگۆیانه‌شدا ئاماده‌یی ده‌بێت، به‌پێی لێكدانه‌وه و بینینی ئه‌م ژنه بۆ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه، پێی وایه پێكه‌نین و شۆخی له‌نان و ئاو بۆ كوردان پێویستره، له‌م باره‌یه‌وه نمونه‌یه‌كی جوان دێته‌وه و ده‌ڵێت: (منداڵی لاسار كاتێ كه‌تنێكی ده‌كرد و له ترسی سزا له باوكی دوور ده‌كه‌وته‌وه، ئه‌وسا باوكی پێی ده‌وت وه‌ره قسه‌یه‌كی خۆشت بۆ ده‌كه‌م و منداڵه‌كه ده‌هات. واتا نه‌یده‌وت وه‌ره شتێكت ده‌ده‌مێ، چونكه قسه‌ی خۆش لای كورد له نان و ئاو پێویستتره، بۆیه له مێژووشدا زۆرجار به قسه‌ی خۆش فریو دراوه و شانسی گه‌وره‌ی له ده‌ست داوه)، ئه‌م رسته‌یه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كورد بوونه‌وه‌رێكی سیاسی و فرتوفێڵ زان نییه، مرۆڤێك نییه له‌سه‌ر فریودانی ئه‌وانی تر سیاسه‌ت بكات، یان باشتره بڵێین كورد سیاسی نییه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵایه‌تییه، كه‌بۆ سه‌رده‌می پێشتر ئه‌م بوونه‌وه‌ره هه‌میشه خه‌ڵه‌تاو بووه، كه‌واته كورد به‌پێی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی ئه‌نیتا لهدانووسانهكاندا به‌دوو قه‌سه‌ی خۆش داواكارییه‌كانی بیر چووه‌ته‌وه، باشتری به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه، كهبهقسهی خۆش و به‌ڵێنی بێبنه‌ما چه‌ندین ساڵ سیاسیه‌كانی كوردیان خه‌ڵه‌تاند و ئێستاش ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ندێك به‌ڵێن و قسه‌ی خۆش زه‌مه‌نه‌كه درێژ بكه‌نه‌وه، هه‌ست ئه‌كه‌یت ئه‌نیتا زۆر باش له‌پێكهاته سیاسی و سایكۆلۆژیه‌تی تاكی ئێمه ده‌گات و توانای شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نه‌ی هه‌یه، وه‌ك له‌شوێنێكدا ده‌ڵێت كورد نه شه‌یتانن نه فریشته، باش له‌چه‌وسانه‌وه‌ی ژن و كوشتنی ژن به‌ناوی شه‌رفه‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ده‌كات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی باس له‌وه‌ش ده‌كات كۆمه‌ڵگای ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كی نیمچه كراوه‌یه، كاتێك باس له‌هاوڕێ كورده‌كانی ده‌كات ئه‌وه‌نده‌ی نوكته و قسه خۆشه‌كانیان باس ده‌كات و لهدانیشتنهكانیاندا ئه‌وه‌نده‌ی نوكته ده‌كه‌ن و كه‌شێكی پڕ له‌پێكه‌نین ده‌خوڵقێنن، ئه‌وه‌نده له‌یه‌كتری مۆن نابنه‌وه، كه‌له‌وانه‌یه به‌شێك له‌دۆخه بۆ ئه‌وه بگهڕٍێتهوه كه كورد به‌درێژایی مێژوو له‌ناو تراژیدیادا ژیاوه و ده‌یه‌وێت ده‌رفه‌تێك بۆ پێكه‌نین و شۆخیكردن بدۆزێته‌وه، كاره‌ساته‌كان ئه‌وه‌نده زۆرن ده‌كرێت هه‌موو رۆژه‌كانی ساڵ بۆ یادی تراژیدی ته‌رخان بكه‌ین، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه كورد خۆی ده‌ڵێت مانگی ئازار مانگی شین و شادییه، به‌وه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆز و ئازادكردنی كوردستان ده‌كه‌وێته ئه‌و مانگه‌وه، ئایا ده‌كرێت نه‌ته‌وه‌یه‌ك مێژوویه‌كی له‌نه‌هامه‌تی و تراژیدیا هه‌بێت و به‌ته‌نها بیر له‌و نه‌هامه‌تییانه بكاته‌وه و ده‌رفه‌تێكی نه‌بێت بۆ ژیان، جگه له‌م خاڵه ئه‌نیتا به‌ته‌واوه‌تی یاده‌وه‌ری ئێ/ه ده‌خوێنێته‌وه، ده‌زانێت ئێمه له‌گه‌ڵ چیدا جۆرێك لهناكۆكیمان هه‌یه، كورد كێشه‌ی سه‌فه‌ر و راگواستن و ئاواره‌یی هه‌یه، كهبهئهستهم ئه‌مانه‌ی بۆ له‌یه‌كتری جیا ده‌كرێته‌وه، هه‌میشه سه‌فه‌ر و رۆیشتن له‌شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر به‌شێك نه‌بووه له‌و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌مانه‌وێت شتێكی نوێ بۆ سه‌ر ژیانمان زیاد بكه‌ین، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شێك بووه سه‌رهه‌ڵدانی تراژیدیایه‌كی تر، كه‌واته با لهئهنیاتهوه ته‌ماشا بكه‌ین چۆن له‌سه‌فه‌ر لای كورد ده‌ڕوانێت و سه‌ره‌تای لێكدانه‌وه‌كه‌ی بۆ لای میدیا ره‌ووف بێگه‌رد ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، له‌و كاته‌ی ده‌یه‌وێت سه‌فه‌ر بۆ كوردستان بكاته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌نیتا ئێسپانده‌ر و كاروان عومه‌ر كاكه‌سوور بێنه‌وه بۆ نیشتمان، ئه‌و كات ده‌زانێت پاسپۆرته‌كه‌ی ماوه‌ی به‌سه‌ر چووه، دیاره پاسپۆرت له‌ناو یاده‌وه‌ری ئێمه‌دا كه‌مترین ئاماده‌یی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێك بووه لهدیكۆمێنتانهی زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌ستمان كه‌وتووه، هه‌روه‌ها ره‌هه‌ندێكی ترسناك و سیاسیشی هه‌بووه، ئه‌وه‌تا له‌م باره‌یه‌وه ئه‌نیتا ئێسپانده‌ر ده‌ڵێت (به‌شێكی گفتوگۆكانمان له‌باره‌ی پاسپۆرته‌كه‌ی (میدیا)ه‌وه بوو، كه بۆچی تا سه‌فه‌ره‌كه‌ی نزیك نه‌بووبووه‌وه ئه‌و هه‌ستی نه‌كردبوو كاتی به سه‌ر چووه. ده‌توانم بڵێم هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك بوون، كه لانیكه‌م ئه‌و بیرچوونه‌وه‌یه دوو فاكته‌ری هه‌یه. یه‌كه‌م: له یاده‌وه‌ریی كورددا سه‌فه‌ر و كۆچ جیاوازییه‌كی گه‌وره‌یان نییه. كورد هێنده ڕاگوێزراوه و له ده‌ڤه‌ری خۆی ده‌ركراوه، تا ئه‌مه‌ی بۆ بووه‌ته یاده‌وه‌ریی كۆ به‌و مانایه‌ی (یۆنگ)ی ده‌روونناس باسی ده‌كات، كه مێژوو و كه‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌كان، كاره‌سات و ناخۆشییه‌كانیان پشتاوپشت ده‌مێننه‌وه و ده‌بنه یاده‌وه‌ریی هه‌مووان. به گشتی سه‌فه‌ر لای كورد مانایه‌كی خۆشی نییه و مرۆڤیش به سرووشتی خۆی ئه‌و شتانه به لاوه ده‌نێت، كه ئازاری ده‌ده‌ن. دووه‌م: پێوه‌ندیی به كه‌سایه‌تیی میدیاوه هه‌یه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك، كه باوه‌ڕی به سنوور نییه، بۆیه پاسپۆرت لای ئه‌و كه‌ره‌سته‌یه‌ك نییه بۆ په‌ڕینه‌وه له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر). له‌وانه‌یه لێكدانه‌وه‌ی دووه‌م بۆ میدیا راست بێت، به‌ڵام بۆ كۆی كۆمه‌ڵگای كوردی راست نییه، به‌شی یهكهمێ لێكدانه‌وه یۆنگییهكهی راستره، كه‌كورد زۆر له‌سه‌فه‌ر ده‌ترسێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌هه‌ندی راگواستنیانهی هه‌یه، نه‌ك دۆزینه‌وه و دنیابینی، كه‌ئه‌م به‌سه‌رچوونی پاسپۆرتهش لای ئه‌و هاوڕێ كوردانه ده‌بێته جۆرێك له‌نوكته و ده‌یكه‌نه ساتێك بۆ پێكه‌نین.
له‌و كاته‌ی ئه‌نیتا ئێسپانده‌ر ده‌گاته شاری سلێمانی ئه‌م چه‌ند دێڕه ده‌نووسێت (له‌ده‌رگای فڕۆكه‌خانه‌وه ده‌ڕوانمه شاری سلێمانی، ئه‌وه‌نده‌ی لێم دیاره و ده‌توانم بیبینم. ئه‌مه شاری هاوڕێیهكانمه و دڵخۆشم، كه سه‌ردانی ده‌كه‌م)، یه‌كه‌م بینین ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سیحرێكی تر له‌م شاره‌دا به‌دیبكات و ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كۆی سه‌فه‌ری بۆ ئه‌م شاره بكاته بابه‌تی كتێبێك و كوردستان وه‌ك خۆی ببینێت، به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌ی له‌هه‌ولێره‌و ده‌رباره‌ی ئه‌و شاره قسه ده‌كات، ئه‌نیتا ئێسپانده‌ر له‌وه ده‌چێت چه‌ند جارێكی بێت سه‌ردانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی كردبێت، چه‌نكه ناوی شوێنه‌كان و ناونیشانی وه‌ك خۆی باس ده‌كات، كاتێك باسی ناو شاری سلێمانی ده‌كرد هه‌مان ئه‌و وێنایانه‌ی كاتی خۆی لای ئه‌دۆنیس بهسدم كرد لای ئه‌میش هه‌مان تێڕوانینی لا درووست كردم، زۆر به‌ووردی ناوی شوێنه‌كان و ناوی كه‌سه‌كان ده‌ڵێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناوی ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی له‌م كتێبه‌دا نووسیووه، كه‌من له‌و سه‌فه‌ریدا ته‌نها یه‌كجار بینیم ئه‌ویش شه‌وێك بوو له‌به‌ر باخی گشتی، كهلهكتێبهكهیدا ئاماژه‌ی به‌و شه‌وه داوه، كه‌چۆن له‌گه‌ڵ كاكه‌سوور و دانا فایه‌ق و كاك نه‌هرۆ له‌وێدا سه‌ره‌تای گفتوگۆییهكمان دامه‌زراند، له‌و شه‌وه‌دا ئه‌نیتا ئاماژه‌ی بههموو ئه‌و كه‌سانه داوه كه‌له‌و قسه‌كردنه‌دا له‌وێ بوون، لێره‌دا ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌م، ئه‌بێت یاده‌وه‌ری ئه‌م مرۆڤه چی بێت ئه‌و هه‌موو ورده‌كارییه‌ی له‌بیره، ئایا یاده‌وه‌ری ئێمه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه شت له‌بیر خۆی بباته‌وه؟، یان گرنگی به‌یاده‌وه‌ری ناده‌ین؟، یان یاده‌وه‌ری لای ئێمه له‌گه‌ڵ كاره‌سات و نه‌هامه‌تی یه‌كسانه؟.
ئه‌نیتا له‌سه‌ردانه‌كانی بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌تایبه‌تی كه‌باس له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و ده‌چێته ئه‌حمه‌دئاوا، هه‌مان گله‌یی له‌حكومه‌ته‌كه‌ی لای خۆمان هه‌یه، كه‌ده‌ستی ئاوادانی و بیركردنه‌وه له‌پرۆژه‌ی گه‌شتیاری بۆ ئه‌و ناوچه‌یه درێژ نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌ی ئێمه خۆمان ده‌ستمان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانمان درێژكردووه و ئاوادانی بكه‌ینه‌وه؟.
هیوادارم هه‌موو كه‌سێك ئه‌م كتێبه بخوێنێته‌وه و له‌چاوی ژنێكی دانیماركییه‌وه كوردستانه‌كه‌ی خۆمان ببینێت بزانین كاممان جوانتر ئه‌م وڵاته‌مان بینیوه؟.
ئاوات محه‌مه‌د