
هه‌وارگه‌ی گڕ … ستار ئه‌حمه‌د
Closed
جه‌سته‌ی خۆم له‌گڕا ده‌بینم
چوارچێوه‌م سه‌راپا
به‌تیشكی عه‌شقی تاڵ ته‌نراوه
تووله‌ڕێ خه‌نجه‌ره‌و هه‌نگاومی پێكاوه
بۆكوێ سه‌ری وێڵم هه‌ڵبگرم
هه‌تاكو بیكه‌مه دڵسۆز‌و هۆگرم
كام نه‌وا …؟
خه‌می دڵ ده‌داته به‌ر شنه‌ی ده‌م هه‌وا
ئه‌وه‌تا چوارمێخه‌م ده‌كێشن
سنوورێك نه‌ماوه گه‌سته‌ی مار نه‌بێت
برینی جه‌رگم نه‌كاته هه‌وارگه‌ی دوانسێ
كام سایه شه‌وی تاڵ ده‌گرێنێ
ده‌ستی ژان ناخاته سه‌ر چرۆی برینم
كوا كێیه له‌دڵما ده‌سره‌وێ
باسكی خه‌م ده‌كاته سه‌رینم
من شكۆم له‌پایه‌ی نه‌مرانا دێمه‌گۆ
من نركه‌ی شۆڕشێك بێورته‌م
حه‌زده‌كه‌م شاباڵی گوڵ ده‌ركه‌م
بۆئه‌وه‌ی له‌ناڵه‌ت ئاوازی چیایه‌ك بژه‌نم
نه‌مربم و له‌گڵكۆی _حه‌بیبه_
شیعرێك ئاڵ دابنێم بۆئاڵاو كفنم