Skip to Content

Friday, May 3rd, 2024
بێ ناز  …. رۆسته‌م خامۆش

بێ ناز …. رۆسته‌م خامۆش

Closed

       بێ ناز 

ئه‌و  مناڵانه‌ی   له‌ سه‌ر  شه‌قامن 

بێ به‌رگ وبێ نان دڵ پڕ له‌ زامن

چاو پڕله‌ئه‌سرین بێكه‌س و ته‌نیا

بۆ خه‌ڵكی   ده‌به‌ن  هاوار و  هانا

……………………………

بێ دایه‌ و بابه‌  بێ سۆز و بێ ناز

هه‌میشه‌ خه‌مبار  جه‌سته‌یان  لاواز

شه‌وان بێ خه‌نده‌و بێ به‌ش له‌ ئامێز

په‌نجه‌یان  ته‌زیو  به‌سه‌رمای  به‌هێز

……………………………..

خه‌ڵكینه‌  ئێوه‌ش   بڕێژن  ئه‌سرین

گه‌ر  له‌ دڵتانه‌    ویژدان و   ئایین

تنۆكی  ئه‌شك    له‌ چاویان  بسڕن

بۆ رۆژی  جه‌ژن    جلیان  بۆ  بكڕن

……………………………..

با ئاسووده‌بن   به‌ گیان و   به‌ دڵ

سیمایان گه‌ش بێ   وه‌كو تازه‌ گوڵ

ده‌م  به‌ پێكه‌نین     گۆرانی  بچڕن

له‌ شاری  یاری  تێر تێر  هه‌ڵپه‌ڕن 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.