پێڵاو چاوبه‌ست یه‌که‌م فیچه‌ر فیلمی کوردی به زمان ئینگلیزی
پێڵاو چاوبه‌ست مه‌زنترین فیلمی فیچه‌ر (سینه‌مای)- یه تاکو ئه‌مڕۆ که به گشتی له کوردستان له‌سه‌ر لۆکه‌یشن شووت ده‌کرێت وه‌ك به‌رهه‌می هاوبه‌ش نێوان به‌ڕیتانیا و کوردستان له ساڵی 2014. فیلمه‌که له پرۆده‌کشن جۆکه فیلمس و فۆتپرینت فیلمسه – دوو کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی فیلم له به‌ڕیتانیا.
پرۆدیسۆرانی ئه‌م فیلمه، کۆمپانیای فوتپرینت فیلمس و کۆمپانیای جۆکه فیلمس، له به‌رواری 31 / 07 تاکو 10/ 08 / 2013 سه‌ردانی کوردستان ده‌که‌ن بۆ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، لایه‌ن و که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ و کۆمپانیاکان، بۆ گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر به ئه‌نجامدانی ئه‌م پڕۆژه پڕ بایه‌خه.
فیلمه‌که به گشتی له کوردستان شووت ده‌کرێت، به زمانی ئینگلیزی (دۆبلاج کوردی بۆ بینه‌ران ناو کوردستان). بێهاوتا گرنگه فیلمه‌که شێوازی ئینته‌رناسیۆناڵی به‌خۆیه ببینێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت چیرۆکێکی کوردی بگه‌ێنێت به بینه‌رانی سەرتاسەری جیهان.
ناوه‌ڕۆك فیلمه‌که سه‌رده‌می 1969 ده‌گێڕیته‌وه له کوردستان- داگیرکراوی عێراقی به‌عسی، چیرۆکی تیشکۆ-ی ته‌مه‌ن 10 ساڵی عاشق به فتبۆڵێن، که هه‌ڵێکی بۆ ده‌ڕوخسێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌کانی بێنێته دیت، به‌ڵام ده‌بێت سه‌رکه‌وێت به‌سه‌ر گه‌لێ کۆسپ و بواری ناله‌بار بۆ ئه‌وه‌ی بگات به ئامانج. ئه‌م فیلمه پڕه له جوانی، په‌ژاره‌یی و خۆشی و هه‌روه‌ها دیاریه‌که بۆ بینه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی بیرکاری و پرسیار کردن و لێکۆلینه‌وه بن.
له فیلمه‌که ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌یه بۆ ئه‌ستێره ئه‌کته‌رێکی هۆلیود، هه‌روه‌ها ڕۆڵ بۆ ئه‌کته‌رێکی مێی ئینته‌رناسیۆنالی. ئه‌م ئه‌کته‌ره بلیمه‌تانه شان به شان ئه‌کته‌رانی لێهاتوی کورد کارده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ڕاستی فیلمێکی ئینته‌رناسیۆناڵی به به‌رهه‌م بێنین.
خواستی پڕۆدیسۆرانه که به‌رهه‌مهێنان فیلمه‌که به هاوبه‌ش نێوان کوردستان / به‌ڕیتانیا – (کۆ-پڕۆده‌کشن) بێت، کە ئەمە یەکەم پڕۆدەکشنی هاوبەشی ئینتەرناسیۆنالیە لەم جۆرە. کارمه‌نده‌کان (کڕو)، تیكه‌لکێش ده‌بێت له پسپۆڕان ئینته‌رناسیۆنالی و خۆماڵی. به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ران به‌شه‌کان (دیپارتیمه‌نته‌کان) و یارمه‌تیده‌ره سه‌ره‌کێکانیان له به‌ڕیاتانیاوه بێن، وه له هه‌مانکاتدا هه‌وڵ ده‌درێت کارمه‌ندانی خۆماڵی کورد زۆر به‌ژداربن.
پڕۆدیسۆران ئه‌م فیلمه ئاگادارن که زۆر فیچه‌ر فیلمی به‌باڵا و پڕ هێز له کوردستان به به‌رهه‌م نه‌هاتوه به‌ڵام مه‌به‌ستی ئه‌وان ئه‌وه‌یه به هاوکاری له‌گه‌ڵ کوردستان بتوانین مێژویه‌کی نوێ به‌ده‌ست بێنین، بۆ زیاتر ئاشنا کردنی خه‌ڵکی کوردستان به فیلم و هه‌روه‌ها به ڕاهێنان – ۆرکشاپ – کردن له‌گه‌ڵ فیلمکارانی ناوخۆ بۆ زیاتر ڕاپه‌ڕاندنیان. بێگومان، ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه کوردستان به جیهان نیشان بدرێت به به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م فیلمه به باڵایه.
بۆ ته‌واوکه‌ری فیلمه‌که و گه‌یشتن به مه‌به‌ستی پڕۆژه‌که، له هه‌مانکاتدا فیلمێکی دۆکومێنته‌ری به به‌رهه‌م دێنن له ده‌رهێنان کڵاودیۆ ڤۆن پڵانته، یه‌کێك له باشترین فیلمکاری دۆکومێنته‌ری که هه‌یه. دۆکومێنته‌ریه‌که نیشان ده‌دات که چۆن ده‌توانن فیچه‌ر فیلمی ‘پێڵاو چاوبه‌ست’ له کوردستان به به‌رهه‌م بێنین. هه‌روه‌ها دۆکومێنته‌ریه‌که قۆناغی گۆڕانکاری و پێشکه‌وتن شارستانیه‌تی کوردستان نیشان ده‌دات له سه‌ده‌ی 21- و دوا به دوای سه‌رده‌می جێنۆساید.
له‌م کاته‌دا به بۆچون ئپڕۆدیسۆران بوجه‌ی فیچه‌ر فیلمی ‘پێڵاو چاوبست’ ده‌گاته 8 ، هه‌شت ملیۆن دۆلار ئه‌مه‌ریکی. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م پاره‌یه له ناو کوردستان خه‌رج ده‌کرێتت. پلان وایه بۆ ماوه‌ی 6 تاکو 8 هه‌فته له کوردستان شووت بکه‌رێت به ده‌ستپێکردن له مانگی 2ی 2014 و به به‌ژداری ستافێکی نزیك به 100 تاکو 120 ئه‌ندامی.
چه‌نده‌ها بوار وایان کردوه که زۆر بایه‌خ بدرێت به‌م پڕۆژه‌یه؛ تیشکۆ – ڕۆڵی سه‌ره‌کی له فیلمه‌که، منداڵێکی ته‌مه‌ن ده ساڵی کورد، زۆر مه‌راقه به فتبۆڵ و به‌ڕازیل، و ‘پێلێ’ قاره‌مانی تیشکۆ-یه. له 2014 کاسی عاله‌م فتبۆڵێن له به‌ڕازیل ده‌کرێت، و له 2016 یاری ئۆلۆمپی هه‌ر له به‌ڕازیل. واته ناو و شوێن ‘پێلێ’ و به‌ڕازیل جارێکی تر زۆر مه‌زن و به‌رز ده‌بێته‌وه له ناو جیهان به‌هۆی ئه‌م یاریانه‌وه. هه‌روه‌ها عێراق، کوردستان و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام له‌سه‌ر زمان هه‌واڵه‌کانی جیهانه، و له‌سه‌ر ئه‌مه‌شه‌وه ده‌زانین که ملیۆنه‌ها بینه‌ران زۆر عاشقن به فتبۆڵێن له سه‌رتاسه‌ری دونیا.
ئه‌م هۆیانه ببه‌ستینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ژداری کردن دوو ئه‌ستێره ئه‌کته‌ری هۆلیود و سینارێۆیه‌کی زۆر ڕه‌نگین که په‌یامی جیهانی به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت، وایان کرد له پڕۆدیسۆران باوه‌ڕی ته‌واویان هه‌بێت که ئه‌م فیلمه دوا ڕۆژێکی بێهاوتا مه‌زنی هه‌یه له ڕوانگه‌ی هونه‌ری و داراییه‌وه. پڕۆدیسۆران زۆر دڵنیان له‌م پرۆژه‌یه و هیوایان گه‌لێك به‌رزه که بتوانن له کوردستان به ئه‌نجامی بده‌ن. بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی فیلمی پێڵاو چاوبه‌ست، ده‌توانن ته‌ماشای مه‌ڵپه‌ره‌که‌ی بکه‌ن:
www.blindfoldshoes.com
شاندی پڕۆدیسۆران که دێنه سه‌ردان بۆ کوردستان: مارك بله‌ینی، جاکی شه‌په‌رد (پڕؤدیسۆر)، که‌ی به‌هار (نووسه‌ر & ده‌رهێنه‌ر فیلمه‌که)، و کڵاودێۆ ڤۆن پلانته دۆکومێنتار.