Skip to Content

Friday, May 3rd, 2024
تورکیا و پارتی و داڕشتنی نەخشەی ڕۆژئاوای کوردستان

تورکیا و پارتی و داڕشتنی نەخشەی ڕۆژئاوای کوردستان

Closed

 

 

 

 

کورد لە مێژوەوە تا ئێستا بەردەوام بە هۆی نەبونی عەقڵێکی سیاسیانەوە نەیتوانیوە ئەو یاریانە بکات کە گۆڕانی هاوکێشەکان پێویستی پێیەتی هەر چەندە کورد لە ڕوی پێگەی جیوپۆلەتیکی و جیوسیاسی و میژویی و سیاسی و ئابورییەوە پێویستی بە یاری یەکە کە بتوانێت هاوکێشەکان بە قازانجی دۆسییەکەی بەرێتە پێشەوە ، چونکە کورد سەرەتایە و تەنها خۆشەیەتی لە ناوچەکەدا و وڵاتانی دراوسێ دژی دۆسیەکەن ئەکەر لە قازانجی خۆیاندا نەبێت بە تایبەت ( تورکیای عوسمانی و ئێرانی سەفەوی ) ئەمەش لە باشوری کوردستاندا بە ئاشکرا دیارە کە ماوەی 22 ساڵە ئێران بە پێ ی بەرژەوەندی خۆیان دەسەڵات و سنوریان دابەش کردوە (زۆنی زەرد بۆ تورکیا/ئەودیو دێگەڵە …زۆنی سەوز بۆ ئێرانی سەفەوی .. ئەم دیو دێگەڵە ) ئەگەر چی هەوڵێکی زۆر هەبوو لە لایەن هەردوو حیزبەوە بۆ ئەوەی ئەم دابەشکاریە نەمێنێت بەڵام ئەم دوو حیزبە تا ئەوێ دەسەڵاتیان هەیە کە  سنورە سورەکانی بەرژەوەندی ئەو دوو وڵاتە نەبەزێنن وە نەتوانراوە ستیراتیژێکی سەربەخۆیان هەبێت وەک نەتەوەیەک مامەڵە لەگەڵ ستراتیژی ئێرانی و تورکیادا بکەن (وەک نەوشیروان مستەفا وتی ) ئەمە بۆ خۆی کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر پارچەکانی تری کوردستان … با بپرسین چۆن …؟؟

دوای ئەوەی بەشار ئەسەد ناوچە کوردییەکانی جێهێشت پەیەدە کە درێژکراوەی پەکەکەیە توانی کار لەسەر ئیدارە و لایەنی سەربازی خۆی بکات و خوماڵیانە توانی دەست بەسەر زۆرێک لە ناوچە کوردیەکاندا بگرێت و مایەی خۆشحاڵی هەموو کورد بوو وە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان کە تێکەڵەن لە قائیدە و بەرەی نەسرە و هاوکاری لۆجستی ئیخوانەکان دژی بەشار ئەسەد تا ئێستاش لە شەڕدان و لەسەرتاوە هیچ کێشەیەکیان بۆ ناوچە کوردیە ئازادکراوەکان نەبوو بەڵام لەگەڵ بچوکبونەوەی سنوری دەسەڵاتی بەشاردا و فراوانبونی دەسەڵاتی پەیەدە و باڵی سەربازی پەیەدە پێگەی ئابوری ئەو ناوچانە بە تایبەت نەوت جارێکی تر تورکیا بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندیەکانی بە تایبەت لە ڕوی ئاسایش و فراوانخوازی دەسەڵات و ئابورییەوە دەگەڕێتەوە بۆ مێژوو کار لەسەر میراتیەکانی عوسمانی دەکات دەیەوێت ڕۆژئاوا وەک میرنشینێک سەر بە تورکیا بێت و میرنشینی بارزانی سەرپەرشتی بکات (وەک سەردەمی سوڵتان عبدالعزیز و یاسای ولایەتەکان و مدحت پاشایەک وەک والی دابینێ بۆ کوردەکانی ڕۆژئاوا و باشور… بەڵام لە فۆرمێکی تردا ) تورکیا ئەیەوێت ئەم گەمەیە بکات چونکە پێ ی وایە ئەو شوێنانەی کە میراتگیری عوسمانیەکانن ئەمرۆ سەفەویەکان زۆریان داگیر کردوە بە تایبەت خواروی عیراق و دەسەڵاتی ناوەند بۆیە تورکیا نایەوێت دەسەڵاتی پەکەکە کە لە دیدی خۆیەوە سەر بە ئێرانن زیاتر بێت و دەبێت پشکی هەبێت لە دابەشکردنی ناوچە میراتگیریەکانی عوسمانی و سەفەویدا…. واتا تورکیا هەوڵ دەدات ڕۆژئاوای کوردستان دابەش بکرێت وەک باشوری کوردستان و بگەڕێنەوە بۆ (ڕیکەوتننامەی زەهاو 1939 پەیمانی ڕێکخستنی سنور) بەڵام هەردو لا بە فۆرمێکی نوێوە ئەم یاریانە دەکەن ، خۆئەگەر تورکیا پەیەدە بە درێژکراوەی ئێران بزانێت ئەوا دەبێت کار بکات بۆ ئەوەی بەدیلێک بۆ پەیەدە دابنێ و دەسەڵاتی لەگەڵدا دابەش بکات و زۆرینە بۆ خۆی بێت بە حوکمی سنور و میراتگیری بۆ ئەمەش کار لەسەر جۆرە سیناریۆیەک و تاکتیکێک دەکات بۆ ئەوەی ئامانجەکانی بێنێتە دی بۆ ئەمەش دەیەوێت وەرقەی پارتی بەکار بهێنێت تا ئەوەی پێ ی دەوترێت پارتی دیموکرتی کورد/سوریا (الپارتی) گەورە بکات و بیخاتە سەر پارتی و پاشان بکەوێتەوە ناو باوەشی تورکیای عوسمانیەوە ، هەر چەندە ئەم پارتە کەمینەیەکی بچوکن لە چاو پەیەدەدا بەڵام تورکیا کاری لەسەر دەکات … تورکیا لە ڕێگەی پارتیەوە هەوڵی دا (الپارتی) ببێتە بەشێک لە دەسەڵاتی ناو کوردستانی ڕۆژئاوا بەڵام نەیتوانی کە ئەم وەرقەیەی سوتا بۆیە کار لەسەر وەرەقەکانی تر دەکات بەوەی لە ژێرەوە هاوکاری بەرەی نەسرە بکات و لە ڕوی سەربازییەوە شکست بە پەیەدە بهێنێت پرۆسەی ئاشتی پەکەکەش هۆیەکی گەورەی دەسەڵاتی پەیەدە بوو لە ناوچە نەوتیەکاندا ( بۆیە دەڵێین نەوتیەکان چونکە لە دیدی تورکیاوە نەتەوە نیە تەنها داگیرکردنی ناوچەی نەوتیەکانە ) لە باشوریشەوە پارتی بەکار بهێنێت ( داخستنی سنورەکان ) تا پەیەدە لاواز بکات (کوشتنی عیسا حەسۆ) و ناچار بێت لەگەڵ (الپارتی) ڕێک بکەوێت و ڕۆژئاواش دا بەش بکەن بە دوو ئیدارە و دریژ کراوەی ئێران و تورکیا بێت وەک ئەوەی ئەحمەد دنیز وتی : (پارتی دەیەوێت ڕۆژئاوا دابەش بکات بە دوو زۆنەوە وەک خۆیان ) ئەو کات بە حوکمی سنور دیسانەوە پشکی شێر لە ڕووی ئابورییەوە دەکەوێتە دەست تورکیا ئەمەشی وەک ئەزمون بۆی دەرکەوتوە چونکە پارتی لە باشوردا لە دوای ئاشبەتاڵەوە لە ئاستی ناوخۆدا نەیتوانیوە هێزی گەورە بێت بەردەوام وەرقەی ململانێکانی دەرەوەی بەکار هێناوە کە ببێتە هێزی یەکەم و سیناریۆکانی بۆ داڕیژن تا یاری بە عقڵی حیزبەکانی ناوخۆ بکات (گەڕانەوە بۆ بابەتە دیکۆمینتاریەکانی نەوشیروان مستەفا ) وە ببێتە دەسەڵاتی یەکەم …پرسیارەکە لێرەدایە کە ئایا تورکیا و پارتی دەتوانن هەمان نەخشەی باشور بۆ ڕۆژئاواش دابنێن ..؟

بە داخەوە کورد لە باشور نەیتوانیوە خاوەنی ستراتیژێکی سەربەخۆی خۆی بێت تا بتوانێت وەک نەتەوە بە پێ ی سیناریۆیەکی عاقڵانە ڕۆژئاوا بخاتە سەر خۆی نەک ئێران یان تورکیا ، بۆیە ئەم دوو حیزبە بونەتە بەشێک لە درێژکراوەی سیاسەتی وڵاتانی دراوسێ بەڵام ئەوەی کە ماوەتەوە پەیەدە و پەکەکەیە کە چۆن بتوانن وەک کارتی یەکەمیان سوتاند ئاوا کارتی دووەمی تورکیا و پارتی  و الپارتی بسوتێنن لە ڕوی سەربازیەوە شکست بە بەرەی نەسرە و تاکیتیکەکانی تورکیا بهێنن و دەسەڵاتی یەکەم لە دەست نەدەن بە سود وەرگرتن لە ناکۆکیە ناوچەیی و جیهانیەکان ، ئەو ڕاستیەش دەزانین کە پەیەدە پێگەیەکی ناوخۆی بە هێزی هەیە هەر وا بە ئاسانی تورکیا ناتوانێت ئەم یاریە بکات خۆ ئەگەر پارتی نەچێتە ژێر باری داواکانی تورکیاوە ئەوا تورکیا نەک ناتوانێ ئەم سیناریۆیانە جێ بە جێ بکات بەڵکوو ڕوبەڕوی ناڕەزایی گەورەی کوردەکانی باکور دەبێتەوە لە سەر دۆسیەی کوردەکانی ڕۆژئاوا و بەرەی نەسرەش بەرەیەکن تا دەسەڵاتیان فراوانتر بێت زیاتر ناشیرن دەبن بە هۆی ئەو قەسابخانەی دەیخولقێنن و دور نیە بڕیارێکی ئەمریکی-ئەوروپی لەسەر دەر بچێت بۆیە هەر وا ئاسان نیە تورکیاو پارتی بتوانن بە سیناریۆکانیان هەمان نمونەی باشور بەسەر ڕۆژئاوادا جێ بە جێ بکەن و نەخشەی سیاسی ڕۆژئاوی کوردستان بە پێ ی بەرژەوەندی خۆیان داڕێژن . 

لیدوانی سالح مسلم :

http://www.awene.com/article/2013/08/04/24392 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.