
سوڵتان ئیسحاقی كاكه‌یی به‌رزنجی سه‌ده‌ی هه‌شته‌می كۆچی
به‌هاوكاری و پیاچوونه‌وه‌ی
سه‌یید ئه‌حمه‌د سه‌یید عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجی
((به‌رزانی حاجی كه‌ریم))
سه‌یید عومه‌ر سه‌یید عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجی
((عومه‌ر كه‌ریم به‌رزنجی))
پێشكه‌شه به:
• رۆحی پاكی باوكم ، حاجی سه‌یید عه‌بدولكه‌ریمی سه‌یید ئه‌حمه‌دی سه‌یید مه‌حمودی سه‌یید زه‌ینه‌لعابدین شێخولئیسلام بابا گه‌وره‌ی موده‌ریسی به‌رزنجی، ناسراو به (حاجی كه‌ریمی ئهحهرهشی به‌رزنجی) و (حاجی مه‌لا كه‌ریمی به‌رزنجی).ئه‌وی له میهره‌بانی و لیبووردهی و به‌خشنده‌ی و نانبده‌ی و به‌جێهێنانی سیله‌ی ڕه‌حم و رێنمای و په‌روه‌رده‌كردنمان له‌سه‌ر یه‌كتا په‌رستی بێ وێنه‌بوو،هه‌تا مردن قه‌رزار باری گه‌وره‌یی ئه‌وین.
• دایكی میهره‌بان و به‌رێزم (نه‌سرین خانی حاجی شێخ موحه‌مه‌د ساڵحی به‌رزنجی)، خوا ته‌مه‌ن درێژی بكات و، به‌ره‌كه‌ت بخاته عومری.
• سه‌رجه‌م بهرزنجییهكان له‌هه‌ر شوێنێكی دنیادابن.
سوڵتان ئیسحاق كوڕه بچوكی حاجی شێخ عیسای نوربهخشی به‌رزنجی كوڕی باباعه‌لی هه‌مه‌دانی كوڕی بابایوسفی هه‌مه‌دانی یه و،له‌سه‌رچاوه‌و،ده‌ستنووسه‌كان دا به‌چه‌ندان شێوه ناوی هاتووه‌و، باسكراوه،كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م ناوانه‌یه كه ئێمه لێره‌دا ئاماژه‌یان پێده‌كه‌ین:
– سوڵتان ئیسحاق.
– سوڵتان ئیسحاقی كاكه‌یی.
– سوڵتان ئیسحاقی كاكه‌یی به‌رزنجی.
– سوڵتان ساقی به‌رزنجی كاكه‌یی.
– سه‌یید ئیسحاق.
– سان سه‌هاكی به‌رزنجی.
– سوڵتان.
– سوڵتانی حه‌قیقه‌ت.
ئه‌م زانا‌و،شاعیر و پێشه‌وا ئاینی یه،له ژنی دووه‌می (شێخ عیسای به‌رزنجی)یه،كه ناوی (دایره‌ك خاتوونی كچی حسه‌ین به‌گی جه‌ڵد)بووه‌و،(شێخ عیسا)دووای ساڵی(700ك) ژنی دووه‌می هێناوه‌و،نۆ(9) كوڕی لێی بووه.
هه‌رچی ساڵی له‌دایك بوون و،مردن و،ماوه‌ی ژیانی سوڵتانه،كه مناڵێكی بلیمهتبووهو،له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاینی و،ڕه‌سه‌نی كوردهواری بووه،جێگه‌ی مشت و مڕه‌و،قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێت و،له مباره‌یه‌وه قسه‌یه‌كی زۆریش كراوه‌و،هه‌ریه‌كه و به‌گوێره‌ی بۆچوونی خۆی،یان به پێی ئه‌و به‌ڵگه‌و ده‌ستنووسانه‌ی له‌به‌رده‌ستدا بووه،لێكی داوه‌ته‌وه‌و،ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین،به‌به‌راوردی سه‌رچاوه‌و،ده‌ستنووسه‌كان،بۆچوونی خۆمان ده‌رببڕین و،هه‌وڵیش بده‌ین هه‌ڵه‌كان ڕاست بكه‌ینه‌وه،به‌م شێوه‌یه:
– (حاجی نور عه‌لی) له‌په‌رتووكی(بوورهانی حه‌ق)دا،بۆ ساڵی له‌دایك بوونی (سوڵتان ئیسحاق) سه‌ده‌ی (حه‌وته‌می كۆچی) داناوه‌و،بۆ ساڵی مردنیشی سه‌ده‌ی (هه‌شته‌می كۆچی).
– (سیسیل جۆن ئیدمۆنز) له‌په‌رتووكی (كورد،تورك،عه‌ره‌ب)دا،كه(حامید گه‌وهه‌ری)كردوویه‌تی به‌كوردی،ساڵی (671ك)بۆ له‌دایك بوونی(سوڵتان)داناوه‌و،ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه،كه دووای (40ساڵ) و،له‌ساڵی(716ك)كاكه‌یی دامه‌زراوه.
– (دكتۆر سدیق بۆره‌كه‌یی/سه‌فی زاده) له‌په‌رتووكی (مه‌شاهیری ئه‌هلی حه‌ق)دا،ئاماژه‌ی به‌چه‌ند ساڵێك داوه،به‌م شێوه‌یه:
*به‌گوێره‌ی ده‌ستنووسێكی (كاكاڕهدائی)،كه نووسه‌رێكی ئاینی(كاكه‌یی)بووه،ساڵی (445ك) بۆ له‌دایك بوون و،ساڵی (588ك) بۆ مردنی (سوڵتان ئیسحاق)دانراوه.
*به‌گوێره‌ی ده‌ستنووسێكی دیكه كه‌نووسه‌ره‌كه‌ی دیارنییه،ساڵی(612ك) بۆ له‌دایك بوونی دانراوه‌و،ساڵی مردنی سوڵتان نه‌نووسراوه.
*له(شانامه‌ی حه‌قیقه‌ت)دا،ساڵی(612ك) بۆ له‌دایك بوون و،ساڵی(912ك)یش به‌ساڵی مردنی (سوڵتان ئیسحاق)نووسراوه.
– (ماشائهڵڵاسوری)له په‌رتووكی(سروده‌های یارسان)دا،ساڵی (528ك) بۆ له‌دایك بوونی (سان سه‌هاكی به‌رزنجی) و ساڵی (628ك) بۆ مردنی (سان سه‌هاك) دانراوه.
– (دكتۆر سدیق بۆره‌كه‌یی/سه‌فی زاده)له‌په‌رتووكی (وێژه‌ی كوردی) ی، به‌رگی یه‌كه‌م دا،ده‌نووسێت :(به‌گوێره‌ی ده‌فته‌رێكی سه‌رئه‌نجام ساڵی (528ك)ساڵی له دایك بوونی (سان سه‌هاك)ه و،ساڵی (628ك) ساڵی مردنێتی.
– له‌سه‌رچاوه‌كه‌ی پێشوودا،(دكتۆر سدیق بۆره‌كه‌یی/سه‌فی زاده)ئاماژه به‌وه ده‌كات،كه له په‌راوی (كورته‌ی سه‌رئه‌نجام)دا،ساڵی (560ك) بۆ له‌دایك بوونی (سوڵتان ئیسحاق) تۆماركراوه.
– (دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار)له‌به‌رگی یه‌كه‌می(مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی)یه‌كه‌ی دا،ساڵی (671ك) بۆ له‌دایك بوونی (سوڵتان ئیسحاق) و،ساڵی (791ك) بۆ مردنی تۆمار ده‌كات.
– (هادی ڕه‌شید به‌همه‌نی) له په‌رتووكی (په‌یامی هه‌ورامان)دا،ساڵی (1287ز-1387ز)بۆ ساڵی له‌دایك بوون و مردنی (سان سه‌هاك)تۆمارده‌كات.
– دووای ئه‌وه‌ی چاوم به‌هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوه و ده‌ستنووسانه داخشاند،كهلهبهردهست بوون و لهزانیارییهكانیان وردبوومه‌وه،گه‌یشتمه ئه‌و بڕوایه‌ی كه قسه‌كانی (د.موحه‌مه‌د موكری /1921-….)ی،كه (مێژوو نوسێكی ئاینی یه و،هاوكات زمانه‌وان و پرۆفیسۆر و مامۆستای لێكۆڵینه‌وه‌یه له ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا CNRS ولهتارانیش مامۆستای زمان و ئه‌ده‌بیات بووه)ڕاستترین و دروستترین ماوه‌یه بۆ ژیانی (سوڵتان ئیسحاق) كه له‌بابه‌تی (مۆسیقای پیرۆز لای كورده‌كانی ئه‌هلی حه‌ق)دا و سه‌ده‌ی (پانزه)ی به‌ماوه‌ی ژیانی (سوڵتان سه‌هاك)ده‌ست نیشان كردووه‌و،له‌په‌رتووكی (شانامه‌ی حه‌قیقه‌ت)یش دا،نووسیویه‌تی:(سوڵتان ئیسحاق كوڕی شێخ عیسا له‌سه‌ده‌ی هه‌شته‌می كۆچی دا ئه‌ژیا) ونووسه‌ری كاكه‌یش،به‌ڕێز(هه‌رده‌وێڵ كاكه‌یی) له په‌رتووكی (شاعیره ناوداره‌كانی كاكه‌یی)دا،ساڵی (716ك) یان (718ك) بۆ له‌دایك بوونی (سوڵتان)ده‌ستنیشان كردووه‌و،بێگومان بۆ چوونی (موكری و كاكه‌یی)یش،ڕاستترین و دروستترینن و،هه‌ندێك بۆ چوونی دیكه‌ش له بۆچوونه‌كانی (د.موحه‌مه‌د موكری و ههردهوێلكاكهیی)یه‌وه نزیكه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی (سوڵتان) له ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاینی دا له دایك بووه،هه‌رله‌ته‌مه‌نی مناڵییه‌وه ده‌ستی كردووه به خوێندن و سه‌ره‌تای ئه‌م خوێندنه‌شی لای (حاجی مه‌لا عیسای نوربهخشی به‌رزنجی)باوكی و،(مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی به‌رزنجی) برای و،(حاجی خاڵی كاژاوی) بووه‌و،سه‌ره‌تا ده‌ستی به‌له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز و ،خوێندنی كتیبه وردهڵهكان كردووه‌و،پاشان بۆ ته‌واو كردنی خوێندنه‌كه‌ی چۆته لای (مه ئیلیاسی شاره‌زووری) و،(نهح و سه‌رف و به‌لاغه و ته‌جوید) ی لا خویندووهو،پاشان بۆ خوێندنی (فیقهی ئیسلامی) ڕۆیشتووه بۆ (قوتابخانه‌ی نیزامییه) ی (به‌غداد) و له‌وێشه‌وه چۆته (شام و مه‌كه و مه‌دینه) و زۆر شوێنی دیكه‌ش گه‌راوه و،وه‌ك باسكراوه توانیوویه‌تی هه‌موو قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكات و،له زانستی فه‌رمووده‌ش دا ببێته كه‌سێكی زانا و مامۆستا،پاشان حه‌جی كردووه‌و،گه‌راوه‌ته‌وه بۆ (به‌رزنجه) وبه ڕێنووینی و ئیرشاده‌وه ژیانی گوزه‌راندووه‌و،خه‌رقه‌ی (ته‌ریقه‌تی نووربه‌خشی) ی پۆشیووه‌و،له باوكییه‌وه ئه‌م ته‌ریقه‌ته‌ی وه‌رگرتووه.
دووای ئه‌وه‌ی به‌شێكی ته‌مه‌نی له گوندی(به‌رزنجه) دا،به‌ڕێكرد،ئه‌وێی جێهێشت و،ڕووی كرده (هه‌ورامان) و،له(پردیوه‌ر)ی نزیك (دهودان)نیشته‌جێ بوو،له‌وێ،له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كی ئاینی به‌ناوی (پیر میكائیلی ده‌ودانی)ئاشنابوو،له‌مباره‌یه‌وه مامۆستا (موحه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامانی) له په‌رتووكی (كاكه‌یی)دا، ده‌نووسێت:(سوڵتان و پیرمیكائیلی ئامۆزای ئاشتیان ده‌بێته‌وه‌و،به‌م بۆنه‌یه‌وه،شارا(یان سارا) ی كچی دێنێ بۆ خزمه‌ت (سوڵتان) بۆ ئه‌وه‌ی له‌ولای بێ و خزمه‌تی بكات).
به‌ڵام بۆ هۆكاری كۆچه‌كه‌ی بۆچوونی جیاواز و،فره ڕایی له‌به‌رده‌ست دایه و،ئه‌سته‌مه بتوانین به بنبه‌ست بگه‌ین،وه‌لێ به‌پێویستی ده‌زانم هه‌ندێك له‌م بۆچونانه ئاماژه پێبده‌م،به‌نمونه(هادی به‌همه‌نی) له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:(خێزانی شێخ عیسا ناسراو به خێزانێكی به دینی ئه‌ولیا،وه هه‌ڵكه‌وتنی بیرێكی وه‌ها له‌ناویان دا له‌لایه‌ن كوڕێكه‌وه نباوبووه بۆ شان و شه‌وكه‌تی ئه‌و بنه‌ماڵیه و،ئه‌ویش له‌سه‌ر ڕای خۆی وازی نه‌هێنابێت،له‌وانه‌یه باوكی پێی وتبێت بڕۆ له شوێنێكی دیكه ئه‌و بیر و ڕایه‌ت بڵاوبكه‌ره‌وه)، بۆیه ئه‌ویش كۆچی كرد‌و،(جه‌مخانه – مزگهزت)ێكی دروستكرد و،كه‌وته بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروڕاكانی.به‌ڵام (دكتۆر سدیق بۆره‌كه‌یی)له‌مباره‌یه‌وه بۆچونێكی دیكه ده‌خاته ڕوو،له‌به‌رگی یه‌كه‌می مێژووی وێژه‌ی كوردیدا،ده‌نوسێ :(له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ براكانیا ناحه‌زی بووه،ناچار ڕوی كردۆته هه‌ورامان و چۆته دێی شێخان و،له‌وێدا ڕێ و ڕچهیهكی به‌ناوی (یاری) دامه‌زراندووه‌و،پاشماوه‌ی ژیانی به ڕێنوێنی خه‌ڵك بردۆته‌سه‌ر تا كۆچی دووای كردووه.)،به‌ڵام هه‌ندێكی كه‌سی تر پێیان وایه ،كه(براكانی به‌غیلییان پێبردووه،كاتێك ئه‌م له‌لایه‌ن باوكییه‌وه زیاتر ڕێزی لێگیراوه‌و،گرنگی زیاتری پێدراوه‌و،ئه‌مه‌ش له چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر یوسف (د.خ)ده‌چێت).
دووای ئه‌وه‌ی سوڵتان كۆچی كردوو به‌یه‌كجاری له هه‌وراماندا نیشته‌جێ بوو،بڕیاری هاوسه‌ر گیری دا و،له‌گه‌ڵ (به‌شیره خاتوونی كچی میر خه‌سره‌وی لوڕستانی) چووه ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌و،حه‌وت كوڕی لێی بوو،كه ئه‌مه‌ش ناوی كوڕهكانێتی:(ئه‌حمه‌د كه به‌میری سور ناسراوه،مسته‌فا،موحه‌مه‌دی گه‌وره‌سوار،عه‌بدولوه‌فا،شه‌هابه‌دین،حه‌بیب شا،بابا عیسا كه به حاجی باوهیسێ یان حاجی باوهیسێ ی عه‌له‌مدار ناسراوه).
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه هه‌ریه‌كێك له كوڕه‌كانی به پێشه‌واو ڕێبه‌ر و پیرێكی ته‌ریقه‌تی یان ئاین یان ئاینزای (كاكه‌یی) داده‌نرێت،و هه‌ریه‌كه‌یان بوونه‌ته سه‌رلق و ڕشته‌ی دروستبوونی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، به‌م شێوه‌یه:
– نه‌وه‌كانی (ئه‌حمه‌دی میری سوری) به (میری)ناسراون.
– نه‌وه‌كانی (مسته‌فا) به (مسته‌فایی) ناویان ده‌ركردووه.
– نه‌وه‌كانی (بابا عیسا)به (حاجی باوهیسێ) ناسراون.
– نه‌وه‌كانی (موحه‌مه‌دی گه‌وره‌سوار) به‌ناوی (ئیبراهیمی كوڕی موحه‌مه‌د)هوهناسراون به (ئیبراهیمی).
– نه‌وه‌كانی (عه‌بدولوه‌فا) ش به‌ناوی (خامۆشی كوڕی عه‌بدولوه‌فا)وه ناسراون و،پێیان ده‌وترێت (خامۆشی).
لێره‌وه په‌یوه‌ندی ته‌واو له‌نێوان (كاكه‌یی) و(سان سه‌هاكی به‌رزنجی) دا،دروست ده‌بێت و،هه‌ندێك به ڕێكخهرهوهی ڕێ و ڕچه‌ی (یارسان)ناوی ده‌به‌ن و،هه‌ندێكیش به دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و ڕێ و ڕچه‌یه‌ی ده‌زانن،وه‌ك چۆن هه‌ندێك نوسه‌ر و لێكۆلیار و ئاینناسیش،(كاكه‌یی) به ڕێ و ڕچه یان ئاینزا(مه‌زهه‌ب) نازانن و،به ئاینێكی سه‌ربه‌خۆ ناوی ده‌هێنن،به‌ڵام (سان سه‌هاك) دامهزرێنهربێت،یان نوێكه‌ره‌وه،كاریگه‌رییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر (كاكه‌یی)هه‌بووه،هه‌ر له‌ناونانی (كاكه‌یی)ه‌وه،بگره هه‌تاوه‌كو ڕێكخستن و،دانانی بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌م ڕێ و ڕچه‌یه .بۆیه لێره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باس له كاره‌كانی (سان سه‌هاك)ده‌كه‌ین و، له‌چه‌ند خاڵێكدا ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م://به بۆچونی (هادی ڕه‌شید به‌همه‌نی)،پیری كاكه‌یی(سان سه‌هاكی به‌رزنجی)ئه‌م سێ كاره گرنگه‌ی ئه‌نجامداوه:
1- بوژانه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی سه‌رله‌نوێی دینی یارسان.
2- دروستكردنی جه‌مخانه و،كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه له وێدا بۆ خزاپهرستی.
3- دامه‌زراندن و ناونانی خانه‌دانانی یارسان.
دووه://به بۆچونی (د.سدیق بۆره‌كه‌یی) كه‌له په‌رتووكی (كاكه‌ییه‌كان و ڕچهكهیان) دا،ئاماژه‌ی پێداوه،(سوڵتان ئیسحاق) چه‌ند كارێكی زۆر گرنگی ئه‌نجامداوه،كهلهچهند خاڵێكدا كورتیان ده‌كه‌ینه‌وه:
1-(سان سه‌هاكی به‌رزنجی) حه‌وت بنه‌ماڵه‌ی به‌ناوه‌كانی (شا ئیبراهیمی،یادگاری،خامۆشی،عالی قه‌له‌نده‌ری،میره سوری،مسته‌فایی،حاجی باوه‌یسی)دامه‌زراند و ،له پاش ئه‌و،له‌سه‌ده‌كانی (11و12و13ك)دا،چواربنهماڵهی تریش به‌ناوه‌كانی (زهنوری،ئاتهشبهگی،شا هه‌یاسی،بابا حه‌یده‌ری)ده‌مه‌زرا و،ئێستا له ڕێ و ڕچه‌ی یاری دا یانزه (11) بنه‌ماڵه هه‌یه.
2-یه‌كێك له كاره‌كانی تری (سان سه‌هاك) گرتنی سێ (3) ڕۆژ ڕۆژووه،كه‌له‌سه‌ر هه‌ر یارییه‌ك پێویسته هه‌موو ساڵێك سێ(3) ڕۆژ ڕۆژوو بگرێت،كاتی گرتنی ئه‌م ڕۆژووه له دووانزه هه‌می مانگی ڕێبه‌ندانه‌وه ده‌ست پێده‌كات ،تا چوارده‌هه‌می ئه‌و مانگه.
3-پێكهێنانی جه‌م و كۆبونه‌وه له جه‌مخانه‌دا.
4-سان سه‌هاك یاران ولایه‌نگرانی خۆی به پانزه تاقم دابه‌ش كردووه‌و،بۆ هه‌ركامێكیان ئه‌ركێكی تایبه‌تی داناوه،كه ئه‌مانه به‌رله به‌دیهێنانی جیهان و مرۆ خوڵقێنراون و،ناوی ئه‌و تاقمانه به‌م جۆره‌یه:(چوار فریشته،حه‌وت ته‌ن،حه‌وته‌وانه و یارانی قه‌وه‌ڵتاس،حه‌فتاو دوو پیر،نه‌وه‌د و نۆ پیری شاهۆ،حه‌وت خه‌لیفه،حه‌وت مجێو‌ر،حه‌وت حه‌وته‌وان،چل ته‌نان،چل چل ته‌نان،نه‌وه‌دو نۆ ته‌ن،شه‌ست و شه‌ش غوڵامی كه‌مه‌ر زێڕین،هه‌زار و یه‌ك به‌نده،بهیوهر هه‌زار به‌نده،بێوه‌ند به‌نده).
5-ئه‌و په‌رتووكانه‌ی كه له سه‌ده‌ی هه‌شته‌می كۆچی دا،به‌هۆی سان سه‌هاك و یارهكانییهوه دانراون بریتین له:(ده‌وره‌ی حه‌وته‌وانه،بارگه بارگه،گڵێم وهكۆڵ،ده‌وره‌ی چل ته‌ن،ده‌وره‌ی عابدین،ورده سه‌رئه‌نجام،كورته‌ی سه‌رئه‌نجام،ده‌فته‌ری پردیوه‌ر،ده‌فته‌ری ساوا،ده‌فته‌ری دیوان گه‌وره،ده‌وره‌ی دامیار،دامیار دامیار،زوڵاڵ زوڵاڵ)كه گرنگترین و بای دارترینی ئه‌و نووسراوانه په‌رتووكی (سه‌رئه‌نجام)ه،كه به‌ڕاستی ده‌توانین ئه‌و په‌رتووكانه به بناغه‌ی وێژه‌ی كوردی دابنێین.چونكه یارییه‌كان زمانی گۆرانی به‌زمانی ئاینی داده‌نێن،كه زمانی سان سه‌هاكی به‌رزنجی بووه.
6- پردیوه‌ر ئهوپردهیه كه سان سه‌هاكی به‌رزنجی یاره‌كانی به‌سه‌ر سیرواندا له ڕێی (شێخان) به‌ستوویانه و،یارییه‌كان لایان وایه،كه ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی (دونی)هه‌زار و یه‌ك له‌ش بگه‌ڕێ و،پاك بێ،له‌دوای هه‌زار و یه‌ك له‌ش به‌سه‌ر پردیوه‌ردا تێده‌په‌ڕێت و،هه‌میشه نه‌مر ده‌بێت و،ئه‌ڕواته به‌هه‌شت كه‌له شاره‌زوور دایه،به‌ڵام گوناهكاران ناتوانن به‌سه‌ر ئه‌و پرده‌دا تێپه‌ڕن.
سێهه‌م://به بۆچونی (ئه‌یوب ڕۆسته‌م)یش،كهلاپهڕه (110-111) په‌رتوكی (یارسان)دا ئاماژه‌ی پێداوه،كاره گرنگه‌كانی (سان سه‌هاكی به‌رزنجی)له پێناو ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕێ و ڕچه‌ی (یارسان) دا،ئه‌مانه‌ن:
1-ڕازی یارێتی فێری خه‌ڵك كردووه.
2-یاران و لایه‌نگرانی خۆی كردووه به پانزه به‌شه‌وه‌و،بۆههربهشێكیان ئه‌ركێكی تایبه‌تی دیاری كردووه.
3-پێكهێنانی (جه‌م)و،باوبرهوی گوێزشكاندنی ڕێكخستووه.گوێزشكاندن یه‌كێكه له نه‌ریته دینییهكانی یارسان و،له‌ناویاندا پیرۆزییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه.
4-دیاری كردنی (سێ ڕۆژ) بۆ ڕۆژوو گرتن و،دیاری كردنی ڕێوڕه‌سمی جه‌ژن.
5-دیاری كردنی سروته دینییه‌كان و،خوێندنه‌وه‌ی شێعر و،ژه‌نینی ته‌مبور له‌كاتی سروته‌كان دا،هه‌روه‌ها به فه‌رمانی ئه‌و ته‌واوی ڕه‌وشته دینییهكانی یارسان وه‌ك:(ته‌ڵقینی مردوو،خۆشتن،قوربانی كردن،ده‌ستگیربوون،….)به‌شێعر هۆنرانه‌وه.
دیاره زۆر كاكه‌یی و كاكهیناس و،مێژوو نووس و،مێژووناس و،ئاینناسی دیكه،له‌باره‌ی ڕۆڵی (سوڵتان ئیسحاق) و كاریگه‌رییه‌كانی و،كاره گرنگه‌كانی له ئاینی (یارسان)دا،دوواوه‌و،به‌پێویستی نازانم بۆچوون و،زانیارییه‌كانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بهێنمه‌وه،چونكه باسه‌كه‌ی ئێمه تایبه‌ته به ژیاننامه‌ی (سان سه‌هاكی به‌رزنجی)،نه‌ك ئاین یان ئانزاو،ڕێوڕچه‌ی (كاكه‌یی)و،ئه‌و زانیارییهكهمانهش له باره‌ی (سان سه‌هاك و كاكه‌یی) ده‌یخه‌ینه ڕوو،هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌شێكی گهورهوگرنگن له ژیانی (سوڵتان ئیسحاق).
ئه‌گه‌ر چاوێك بخشێنین به‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌باره‌ی ئاین یان ئاینزا و ڕێ و ڕچه‌ی كاكه‌ییه‌وه نوسراوه،بۆمان ڕونده‌بێته‌وه ،كه‌چه‌ند ناوێكی ئه‌م ئاین یان ئاینزا و ڕێ و ڕچه‌یه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به خودی (سوڵتان ئیسحاق)ه‌وه هه‌یه و،ناتوانین فه‌رامۆشیان بكه‌ین و،له‌باره‌یانه‌وه هیچ نه‌ڵێین،چونكه بونه‌ته به‌شێك له ژیانی (سوڵتان) و،لێی جیانابنه‌وه،ئه‌و ناوانه‌ش ئه‌مانه‌ن:(كاكه‌یی،یاری،یارسان،یاری سان)كه هه‌ریه‌كه‌یان قسه‌ی زۆری له‌باره‌وه كراوه‌و،بۆچوونی جیاوازیش له نێوان نوسه‌ران و مێژوونوسان و،ڕۆشنبیرانی بواره‌كه دا هه‌یه‌و،به‌پێویستی ده‌زانم به كورتی تیشك بخه‌مه سه‌ریان:
یه‌كه‌م://كاكه‌یی،زۆربه‌ی شاره‌زایانی بواره‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه وشه‌ی (كاكه‌یی) له ڕازی درێژكردنی ئه‌و داره‌وه هاتووه،كه له‌كاتی دروستكردنی (مزگه‌وت و حوجره و ته‌كییه‌ی به‌رزنجه)داڕووی داوه‌و،گوایه یه‌كێك لهودارانهی كه ویستراوه له داره ڕای (حوجره‌و مزگه‌وت و ته‌كیه‌كه)دا به‌كاربهێنرێت كورتبووهو، (سوڵتان)یش سه‌رێكی داره‌كه‌ی گرتووه‌و،سه‌ره‌كه‌ی دیكه‌شی به‌ده‌ستی برایه‌كییه‌وه بووه‌و،به‌براكه‌ی وتووه(كاكه،ڕایبكێشه) و،به‌مه‌ش داره‌كه درێژبووه‌و،ئیدی له‌مه‌وه ناوی (كاكه‌یی)په‌یدابووه.
ئێمه‌ش ده‌ڵێین:(مزگه‌وتی (به‌رزنجه) له‌ساڵی (686ك)دا،دروستكراوه‌و،ئه‌وكاته (سوڵتان ئیسحاق) هه‌ر له‌دایك نه‌بووه،وڕاستتر بڵێم:ئه‌وكاته (شێخ عیسای به‌رزنجی) باوكی (سوڵتان) ههرژنی نه‌هێناوه،ئیدی ئه‌م بۆچونه له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه..؟!!نازانم و هیچم بۆ ڕوون نه‌بویه‌وه.
هه‌رچی ئه‌و بۆچهنهشه كه پێی وایه،ڕازی درێژبوونی داره‌كه له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی مزگه‌وت و ته‌كیه‌ی (به‌رزنجه)دا بووه،نه‌ك له‌كاتی دروستكردنی دا،به‌مه‌ش وشه‌و ناوی (كاكه‌یی) له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌وه دروستووه..!!وه‌لێ به‌ش به‌حاڵی خۆم باوه‌ڕم به‌و ئه‌فسانه گه‌وره‌یه نییه‌و،مامۆستا (موحه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامانی)یش له لاپه‌ڕه (68)ی په‌رتووكی (كاكه‌یی)دا،زۆر به‌وردی و به‌جوانی و،به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه وه‌ڵامی ئه‌م بۆچونه ده‌داته‌وه‌و،ده‌نووسێت:(به‌ش به‌حاڵی خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و بیر‌و ڕایه‌دا نیم،چونكه بڕوام به ئه‌فسانه‌ی وه‌ها نییه و،ئه‌گه‌ر – بابڵێین – باوه‌ڕیشم پێی هه‌بێت،ده‌بێت ئه‌و وه‌خته و،به‌و پێ یه به‌هه‌موو وهچهزاكانی (شێخ عیسێ و شێخ موسێ )یاخود هیچ نه‌بێت به‌وانه‌ی (شێخ عیسێ) بوترێت(كاكه‌یی)كه ئه‌مه‌ش زۆر دووره،چه له ڕاستییه‌وه‌و،چه له واقیعیشه‌وه.).
هه‌رچی بۆچوونی سێهه‌میشه،وای داده‌نێن كه وشه‌ی (كاكه‌یی) له‌برامبه‌ر وشه‌ی (الاخیه)ی عه‌ره‌بیدا دانراوه‌و،به‌كارهاتووه،كه پێموابێت ئه‌م بۆچونه ناجۆر و نادروسته.چونكه هیچ هۆكارێكی ڕوون و ئاشكرا له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه (كاكه‌یی) له جێگه‌ی (الاخیه) به‌كارهاتبێت.
بۆچونی چواره‌م،كه بۆچوونی مامۆستا(به‌هرۆز)هو،له بابه‌تی(سوڵتانی حه‌قیقه‌ت)دا،له گۆڤاری (هه‌ڵه‌بجه)ی ژماره(12)دا،بڵاوی كردۆته‌وه،و كه‌سانێكی دیكه‌ش ئه‌م بۆچونه‌یان هه‌یه،كه گوایه وشه‌ی (كاكه‌یی) له‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌ی قورئانه‌وه هاتووه،كه ده‌فه‌موێت:(انما المۆمنون اخوه) واته:(هه‌موو ئیمانداران برای یه‌كن)،هه‌روه‌ها له ئایه‌تێكی تردا هاتووه:(كون‌و عبادالله الاخوانا).
له‌ناو هه‌موو بۆچونه‌كاندا،ته‌نها له‌گه‌ڵ بۆچوونی چواره‌م دا یه‌كده‌گرمه‌وه،له‌به‌رئه‌وه‌ی سوڵتان ئیسحاق)ی دامه‌زرێنه‌ر یان نوێكه‌ره‌وه‌ی (كاكه‌یی)،شاره زاییهكی زۆری له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا هه‌بووه‌و،وه‌ك ده‌ڵێن:(هه‌موو قورئانی پیرۆزی له‌به‌ر بووه.)وڕاڤه‌ی فه‌رموده و،بنه‌مای فیقهی ئیسلامیشی خوێندووه‌و،له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاینی ناسراوی كوردستانیش بووه،وه‌لێ به گوێره‌ی تێگه‌یشتن له مێژووی (به‌رزنجه) و (كاكه‌یی)یه‌كانیش هیچ كام له‌و سێ بۆچونه‌ی یه‌كه‌م ڕاست نین و،ناوی كاكه‌یی له هیچ كام له‌و ڕووداوانه‌وه نه‌هاتووه‌و،زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان یان دروستتربلێم هه‌موو سه‌رچاوه‌كان به‌هه‌ڵه‌دا چوون،به‌ڵكو له‌ناوی تیره‌ی (كاكه)وه هاتووه،كه تیره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆن و،به‌شێكن له بنه‌ماڵه‌ی (به‌رزنجی) وده‌چنه‌وه سه‌ر میرئه‌حمه‌دی میرهسور) و سه‌ره‌تا له به‌رزنجه دا دنیشتوون و،نه‌وه‌كانیان له (به‌رزنجه) دا به‌به‌ره‌ی (كاكه)ناسراون و،به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م (میره ئه‌حمه‌دی میره سوره) به دووای (سوڵتان ئیسحاق)دا ڕۆیشتووه‌و،ته‌نها چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی له (به‌رزنجه) دا جێهێشتووه،ئیدی بووه به‌هاوه‌ڵی (سان سه‌هاك) و،(سوڵتان)یش وه‌كو ڕێزێك به (كاكه)ناوی بردووه‌و،پێش ئه‌وه‌ی (به‌رزنجه)ش جێبهێڵن و،بڕۆنه (پردیوه‌ر)و(شێخان)نازناوی خۆی (كاكه‌میر) یان(میر كاكه)بووه‌و،نازناوی نه‌وه‌كانیشیان(كاكه)بووه‌و،وشه‌ی (كاكه)له‌ناو ئه‌م بهرهوبنهماڵهیهی (به‌رزنجه)دا باوبووه‌و،وشه‌ی (كاكه)له كۆتای ناوهكانیانهوهبووه،ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه،ئه‌وه‌یه كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدانییه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ ئه‌و به‌ره‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی (كاكه) كۆتاییان پێهاتووه،یان نا،یاخوود ئاخۆ ئه‌و به‌ره‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی (كاكه)یه كه ئێستاله (به‌رزنجه)دا هه‌ن،هه‌مان بنه‌ماڵه‌ن یان نا…!!!!.والله اعلم.
میر ئه‌حمه‌دی میره سوور و هه‌ندێك له‌نه‌وه‌كانی چونه سه‌ر ڕێ و ڕچه‌ی كاكه‌یی و،هه‌ندێكیشیان له‌به‌رزنجه و (میری سور) و ده‌وروبه‌ریدا مانه‌وه‌و،نه‌چونه سه‌ر ڕێ و ڕچه‌ی (كاكه‌یی) و دوور له ڕێ و ڕچه‌ی (یارسان)ی بوون.
كه‌واته شیاوتر ئه‌وه‌یه بڵێین ،ناوی (كاكه‌یی) له‌به‌رده‌وام به‌كارهێنانی وشه‌ی (كاكه)وه هاتووه،كه ناوی به‌ره‌یه‌كی (به‌رزنجه)یه و،سه‌رلقی ئه‌م به‌ره‌یه‌ش كه (میره سور)ه،به‌رزنجه‌ی جێهێشتووه‌و بووه به‌هاوه‌ڵ و پشتیوان و،یارمه‌تی ده‌ر و به‌رگری كه‌ری (سوڵتان سه‌هاكی به‌رزنجی) نوێكه‌ره‌وه یان دامه‌زرێنه‌ری ڕێ و ڕچه‌ی (كاكه‌یی).
بۆ ئه‌و بۆچونه‌ی مامۆستا (به‌هرۆز) یش كه هێنانه‌وه‌ی دوو ئایه‌تی قورئانی پیرۆزه‌و،پێی وایه وشه و ناوی (كاكه‌یی) له‌و ئایه‌تانه هه‌ڵێنجراوه،بۆچونێكی دروسته و،به‌لای منه‌وه،ئه‌گه‌ری دووه‌مه،چونكه سوڵتان به‌شێكی زۆری ژیانی بهدیراسهی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه به‌ڕێكردووه‌و،وه‌ك باس ده‌كرێت هه‌موو قورئانیشی له‌به‌ر بووه،وه‌لێ زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌چم،كه له‌ناوی بنه‌ماڵه‌وه به‌ره‌ی (كاكه)وه هاتبێت.والله اعلم.
له (سان سه‌هاك)ه‌وه،دیوانه شێعرێكی به‌رزوو بێوێنه ماوه‌ته‌وه،كه ژماره‌یه‌كی زۆر هۆنراوه‌ی جوان و به‌نرخی تێدایه،كه خوێنه‌واری و گه‌وره‌ی ئه‌م زانا و هۆنه‌ر و پێشه‌وا ئاینی یه ده‌رده‌خه‌ن و،زۆربه‌ی هۆنراوهكانیشی تایبه‌ته به ڕێ و ڕچه‌ی (یارسان) ی و،بۆڕێكخستنهوهو دامه‌زراندنه‌وه و،دابه‌شكردنی ئه‌رك و كاره‌كانی ڕێ و ڕچه‌ی (كاكه‌یی)وتوونی،وه‌لێ جێگه‌ی خۆیه‌تی وه‌كو به‌شێك له ژیانی سوڵتان،ئاماژه به‌چه‌ند پارچه شێعرێكی بكه‌ین.
سوڵتان له پارچه هه‌ڵبه‌ستێك دا،ڕووده‌كاته (داوود) ،كه یه‌كێكه لهیارهكانی و پێی ده‌ڵێت:(ئه‌ی (داوود) شێخ (عیسا) باوكمه‌و،شێخ و به‌رزنجه له جیاتی حه‌ج و كه‌عبه‌ی منه‌و،ئه‌مانه‌م گه‌لێك له‌لا پیرۆزه،وهئێستاكه دوواین ڕۆڵه‌م په‌یمانم له‌گه‌ڵدا ده‌به‌ستێت و،پیربنیامینیشم بۆ پیرێتی خه‌ڵك ته‌رخان كردووه‌و،ئه‌وا ئه‌توانێ له‌لای من بۆ خه‌ڵك تكا بكات).(1)،ئه‌مه‌ش شێعرهكهیه:
عیــــسی باوه‌ما،عیـسی باوه‌ما
داوود تــۆ بزا،عیـــسی بـاوهما
شێخ و به‌رزنجه،حاجی و كـاوهما
چێگا ئــاخر مۆر فــهرزهن لاوهمـا
ڕهجــاچـی بنیـام،چێـوهر هاوهما.
سان سه‌هاك له هۆنراوه‌یه‌كی دیكه دا،ئاماژه به‌وه ده‌كات،كه(هه‌ركه‌سێك ده‌بێت با و ئاگر و خاك لهچهپهلی و پیسی ببپارێزێت و،كاری ئه‌مرۆ نه‌خاته سبه‌ی و،دزی نه‌كا و،خۆی له داوێن پیسی دووربخاته‌وه‌و،به‌ڵێن و په‌یمانی له‌بیرنه‌چێت و،هه‌تا ئه‌توانێت چاكه بكات و،خۆی له خراپه بپارێزێت،چونكه ڕێ و ڕه‌وشتی یاری له‌سه‌ر پاكی و ڕاستی و ڕه‌وشت و به‌خشش و له‌ناوبردنی فیز و هه‌وا دانراوه) و،ئه‌مه‌ش شێعره‌كه‌ی سوڵتانه.(2).
یــاری چوارچشتهن بـاوه‌ڕی وه‌جا
پـــاكی و ڕاستــی و نیستی و ڕه‌دا.
لههۆنراوهیهكی دیكه دا،كه تایبه‌ته به (سه‌رسپاردن) وبهسرودی سه‌رسپاردن ناسراوه‌و،ناوی ده‌هێنرێت، سوڵتانی حه‌قیقه‌ت ده‌فه‌مووێت:
بێ گاوان گاوێ،بێ گاوان گاوێ
گاوی بێ گاوان،بێ گاوان گاوێً
تاسه‌ر نه‌سپاردن كهرده و لاوێ
تاحهق نهشناسن دوونهگشت باوێ
هــهرسهرێ نهلــۆ وهحزوور جه‌م
نهسهنجۆ وه‌ده‌ست خه‌لیفه وخادهم
بێ شك ئه‌و سه‌ره وهتۆمارنییهن
نهرۆژ حهسـاو وهشــمار نییه‌ن
تۆمار پیرمووسی،قه‌ڵه‌م باقییهن
جـــهم چـلانه بنـیام ساقییـهن
ڕه‌هبه‌ر داودهن ده‌س دامانگیر
تهكبیرچی باتین بنیامین پیر
جــۆز نهگژنــێژ عـهرهق بنیـام
ئاوه‌رده‌ن وهجهم په‌رێ سه‌رئه‌نجام
جام نه‌دڵی جۆز،جۆز نه‌دڵی جام
نیازم زات بی چوار كه‌س دهرهام
شه‌رت دام وهبنیام ،حه‌ق دام وهرهزبار
دهفتـهر پیــرمووسی،ناز وهیـادگار
ڕه‌هبه‌ر داودهن چل ته‌نیش وهشوون
پهڕچینش ئه‌ڵماس حه‌ق وه دونادوون
نه‌وا هاوڕازێ ببۆ بههامتام
بنیام مه‌غز جام،جام مه‌غز بنیام
زكر كه‌ران نهجهم غوڵامان ته‌مام
نهرای مه‌غز دوور مه‌وی خاس و عام
نه‌وام عه‌تر جۆز،جۆز عه‌تر نه‌وام
غوڵامان گـردهن قه‌وا وه قــهوام
جۆزم شكهنا،سهریچم سپهرد
پۆسم پاچنا مه‌غزم به‌راوه‌رد
واته گای بێ گاوان،و بێشووان،هه‌موو ده‌م له‌ده‌شت و كێوا ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بێت ،كه‌واته ئێوه‌ش تا سه‌رتان به پیرێك نه‌سپێرن،ئاواره و سه‌رگه‌ردان ده‌بن و،تا خوانه‌ناسن له گشت ڕێ و ڕه‌وشتێك بێبه‌رین،ههرسهرێك نه‌رواته جه‌م،به‌ده‌ستی خه‌لیفه و،خادمهوه ههڵنهسهنگێ،بێشك ناوی ئه‌و سه‌ره به‌چاكی له ده‌فته‌را نانووسرێت،ده‌فته‌ر وابهدهستی پیر موسی،جه‌میش هابهدهستی بنیامین و،داودیش ڕێ به‌ر و تكاكاری خه‌ڵكه،گوێز ده‌هێنرێته ناو جه‌م ده‌بێت بیشكێنن و،به‌ناو خه‌ڵك دا بڵاوی بكه‌نه‌وه،ئه‌من په‌یمانی خه‌ڵكم دا به بنیامین و،راستیم دا به ڕه‌مزبار و،ده‌فته‌رم دا به پیرموسی و،نازم دا به بابا یادگار ،داوود ڕێبه‌ره و چل كه‌سی به شوێنه‌وه‌یه و،وه‌كو په‌رچینی ئه‌ڵماس وایه،كه‌واته نابێت كه‌سێك له فه‌رمانی ئه‌وان سه‌پێچی بكات،دڵی بنیامین پڕ له خواناسییه و،خوڵامان و به‌نده‌كان ده‌بێت له جه‌م دا ستایشی خوابكه‌ن و،هه‌ر له خوا بپارێنه‌وه،هه‌ركه‌سێك له ژیاندا ده‌بێت گوێزێك بشكێنێ و،سه‌ری خۆی به پیرێك بسپێرێ و،بڕووا به گه‌وره‌ی خوا بهێنێت.(3).
شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م شێعره‌ی سه‌ره‌وه له‌لایه‌ن (دكتۆر سدیق بۆره‌كه‌یی/سه‌فی زاده)وه ئه‌نجام دراوه،له په‌رتووكی (مێژووی وێژه‌ی كوردی )دا،وه‌لێ پێموابێت به‌ڕێزیان له مانای وشه‌ی (گا)یان(گا‌و/گاوێ) دا به‌هه‌ڵه‌دا چوون و،مه‌به‌ستی (سوڵتان ئیسحاق) شتێكی تره،كه ئه‌ویش (گیان – ژیان) هو،وشه‌كه ئاڤێستاییه و،له‌كۆندا به‌ماناكانی (گیان و ژیان) بهكاربراوهو،پێده‌چێت مه‌به‌ستی سوڵتانیش هه‌رهه‌مان مانا‌و مه‌به‌ست بێت و،مه‌به‌ستی سوڵتان (ژیان و گیانی بێ پێشه‌واو شوان و ڕێبه‌ر ) بێت و،له‌وانه‌شه ئێمه هه‌ڵه‌بین و شیكردنه‌وه‌كه‌ی بۆرهكهی ڕاست و دروست بێت…!!!.
سان سه‌هاك له پارچه شیعرێكی دیكه‌دا،كه پڕه له وێنه گه‌لی عیرفانی وفه‌لسه‌فی ده‌ڵێت:
سیم نه‌جای ته‌ڵا،سیم نه‌جای ته‌لا
سه‌راف نهگرتهن سیم نه‌جای ته‌ڵا
ته‌ڵانه جای سیم نهدانمان سه‌ڵا
دووڕ نه‌جای سه‌ده‌ف نهمیرۆ هه‌ڵا
شـورنهجای بلـور نـهدانش جه‌ڵا
سه‌نگیش نمهوۆ وه قوولوو قه‌ڵا
هه‌ركه نه‌جای وێش سه‌ڵاش هه‌ن جه‌ڵا
هـــهنــقــام زیــایی مــاوهرۆ به‌ڵا
سان سه‌هاكی به‌رزنجی،كه كه‌سایه‌تییه‌كی ئاینی ناسرا و،زانا و شاعیر و پێشه‌وای ته‌ریقه‌ت و،شێخی ئیرشادیش بووه،ماوه‌ی (100 ساڵ) بۆ (135ساڵ) ژیانی گوزه‌راندووه و ،پاشان كۆچی دووای كردووه‌و، ئێستا گۆره‌كه‌ی بۆته زیاره‌تگه و خه‌ڵكانێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
1- شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م پارچه شێعره له (162) ی ،به‌رگی یه‌كه‌می (مێژووی وێژه‌ی كوردی) ی دكتۆر (سدیق بۆره‌كه‌یی /سه‌فی زاده)،چاپی یه‌كه‌م،1370،ئینتیشاراتی ناجی – بانه كوردستان،وه‌رگیراوه.
2- كاكه‌ییه‌كان و ڕێ و ڕچهكهیان،ل20،دانراوی: سه‌دیق بۆره‌كه‌یی،2001.
3- ئه‌م شێعره له سه‌رچاوه‌كانی (كاكه‌یی/موحه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامانی،یارسان/ئه‌یووب ڕۆسته‌م،مێژووی وێژه‌ی كوردی – به‌رگی یه‌كه‌م /سدیق بۆره‌كه‌یی،كاكه‌ییه‌كان و ڕێ و ڕچهكهیان/سه‌دیق بۆره‌كه‌یی و …..) تۆماركراوه‌و،له زۆربه‌ی دهستنووسهكانیش دا هه‌یه.
* سه‌رنج:ئه‌م بابه‌ته،یه‌كێكه له بابه‌ته‌كانی مێژووی ((به‌رزنجه))،كه كتیبێكی (8به‌رگ)ییه و، ئاماده‌ی چاپه و،چاوه‌ڕوانی هاوكاری به‌رپرسان و، دۆستانی مێژوو و،ئه‌ده‌ب دۆستانه تا له چاپ بدرێت.
*كوردستان – سلێمانی
07701515582
dr.hemn@yahoo.com
توێژینه‌وه و ساغ كردنه‌وه و نووسینی:
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجی
به‌رهه‌می ئاینده
له‌باره‌ی سوڵتان ئیسحاق و یارسانه‌وه، ئه‌م كتیبانهمان ئاماده‌ی چاپه و هیوادارین دووای پیاچوونه‌وه له‌لایه‌ن به‌رێزان ((عومه‌ر كه‌ریم به‌رزنجی و، به‌رزانی حاجی كه‌ریم به‌رزنجی))، دووبرا نووسه‌ر و رۆشنبیرهكهم، له چاپبدرین، هیوادارم ده‌ستی هاوكاری بۆ درێژبكرێت بۆ له چاپدانی ئه‌وانیش:
1. سوڵتان ئیسحاقی به‌رزنجی، پیر و ڕێبه‌ری یارسان له به‌رزنجه‌وه بۆ هه‌ورامان.
2. سوڵتان ئیسحاقی به‌رزنجی، ژیاننامه و به‌رهه‌مه شێعره‌كانی.
3. به‌راوردێكی ئاینناسی یارسان.