ئیسلامۆفاشیسمووس … پۆڵا سەعید
پرسیارێک که وه‌ک بناغه‌ی به‌دواداچوون له باسێکی ئاوهادا قووتی بکه‌ینه‌وه، ئه‌وا بریتیی ده‌بێت له، ئایا فاشییه‌تی ئیسلام له ئیدیۆلۆگییه‌که‌یدایه یان له‌و سیاسه‌ته‌دا، که پارتێکی ئیسلامی سیاسیی پڕاکتیزه‌ی ده‌کات؟ وه‌ڵام، سروشتی ئیدیۆلۆگیی ئیسلام بریتییه له سروشتێکی زاڵده‌ست سروشتێک که بناغه‌ی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی کووشتن و تۆقاندن لێداوه، ئیدی لێره‌وه تاکی ئیسلام ئه‌م ئیدیۆلۆگییه ده‌گوێزێته‌وه ناو خۆی و ده‌یکات به سروشتی خۆی. ئه‌م ئیدیۆلۆگییه وه‌ک هیپنۆتیزه‌کردنێک وه‌هایه، که به‌ته‌نها ئاماده‌گیی تاکی به‌سه بۆ کۆنترۆڵکردنی نائاگایی و کردنی به ئاسترومێنتێکی ئیسلام. به‌شێکی زۆری ژنانی ئیسلام له هه‌ر وڵاتێک‌دا بن، خوێنده‌وار نین، به‌ڵام به‌قه‌د سه‌ردارێکی ئه‌لقاعیده خاوه‌نی وتارن له‌سه‌ر ئیسلام، وته‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیان له‌به‌ره، ئایه‌ته‌کانی قورئانیان له‌به‌ره. بۆ ئیدیۆلۆگییه‌کی ئاوها ستراکتورێکی شێواوی که‌سایه‌تییت به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی سووپایه‌کی زاڵده‌ست و تۆقێنه‌ر به‌رهه‌مبهێنیت، که له ڕێگایه‌وه بتوانیت جیهان بخه‌یته ژێر ده‌سته‌ڵاتی تۆقێنه‌ری خۆته‌وه.
به‌ده‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی ئایینی ئیسلامیش تاک ئه‌وه بووه، که بووه. واته خاوه‌نی ستراکتوورێکی شێواوی که‌سایه‌تیی بوون، هه‌ربۆیه لێره‌دا ده‌توانین بڵێین، که ئه‌مجۆره مرۆڤانه له سروشته‌وه خراپ بوون. ئه‌مانه نه‌ک به‌ته‌نها ئیسلام، به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر بهاتبا و پڕاکتیزه‌ی هه‌ر ئیدیۆلۆگییه‌کی تریان بکردایه، به هه‌مانشێوه مامه‌ڵه‌یان ده‌کرد، که ده‌یناکرد. ئه‌وه‌ی تاک دوای ده‌که‌وت بریتیی بوو له ده‌سته‌ڵات. ویستی بوون به ئۆپۆسیزیۆن له هێزێکی بچووکی وه‌ک ئیسلامدا ویستی گه‌یشتن بوو به ده‌سته‌ڵات، هه‌تا له ڕێگای ده‌سته‌ڵاته‌وه بگات به‌وه‌ی، که پێینه‌ده‌گه‌یشت. ئامانجی خودی محه‌ممه‌د لێره‌دا گه‌یشتنبووه به ده‌سته‌ڵاتی زیاتر. له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌رکه‌وتنێکی بچووک و گه‌وره‌دا، تاکی تر ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی ده‌بوو، که له‌گه‌ڵیاندا بێت. تاک لێره‌دا کێشه‌ی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی تردا هه‌یه، که هیچ ده‌سته‌ڵاتێکی به‌رانبه‌ریان نییه، هه‌ربۆیه له ڕیزی ئیسلامدا خۆی له باشتریین سه‌نگه‌ردا ده‌بینێته‌وه، که تۆڵه‌ی خۆی له به‌رانبه‌ره‌که‌ی بکاته‌وه. ئیسلام نه‌ک به ته‌نها وه‌ک ئیدیۆلۆگییه‌کی زاڵ پراکتیزه ده‌کرا، به‌ڵکوو ئاسترومێنتێکیش بووه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه. ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه له مێژووی ئیسلامه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا پڕاکتیزه ده‌کرێت، به‌شێکی زۆری سه‌رانی ئیسلامی سیاسیی ئێستا، خاوه‌نی پێشینه‌یه‌کی ترن، دیارتریین و ساناتریین نموونه‌یان “بن لادن”ه.
بۆ من شتێک نییه ناوی ئه‌وه بێت، که جوڵانه‌وه‌یه‌کی ئیسلامی له‌گه‌ڵ فاشیستی سه‌ده‌ی بیستی ئه‌وروپا کۆمبینیره کرابێت، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه، ته‌نانه‌ت ئادۆلف هیتله‌ر قازانجێکی زۆری له دیدی ئیسلام کردووه بۆ سه‌رکووتکردن و له‌ناوبردنی یه‌هووده‌کان. مێژووی یه‌هوود‌ه‌کانی شاری مه‌دینه، له‌دوای به‌هێزبوونی محه‌ممه‌د نموونه‌یه‌کی دیاری ئه‌م ڕاستییه‌ن، که هه‌تا ئێستا ئاکتوێله. فاشیسمووس له مه‌ککه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ سه‌رتاسه‌ری جیهان، بیرکردنه‌وه‌ی “هه‌ق بۆ به‌هێزه‌کانه” ده‌گوێزرێته‌وه بۆ جیهان، که نازییه‌کان له سه‌ده‌ی بیستدا قازانجێکی زۆریان لێکردووه، له‌ناوبردن و ژێرده‌ستکردن و تاڵانکردن و سووتاندنی کتێب ده‌گوێزرێته‌وه بۆ جیهان. فاشیستی سه‌ده‌ی بیست قه‌رزداری ئیسلامه، نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه. ئه‌گه‌ر ئیندێنفیتسیره‌ی ئیسلام بکه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین، که فاشیسمووس بریتییه له “خود”ی ئیسلام، به واتایه‌کی تر له بوونه‌وه‌ره ناوه‌کییه‌که‌ی ئیسلام.
ده‌کرێت بڵێین، که ئه‌لقاعیده، تالیبان، برایانی ئیسلام، هه‌ماس و حیزبوڵڵا تاکه جوڵانه‌وه و ڕێکخستن نین به ئیسلامۆفاشیستمووس بیانناسێنین، به‌ڵکوو ئیسلامۆفاشیسمووس له هه‌ناوی به‌شێکی گه‌وره‌ی تاکی ئیسلامدا هه‌ڵگیراوه. له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ئێکسپه‌ریمێنتێکی بچکۆلانه‌مان به‌سه، هه‌تاوه‌کوو ئه‌م فاشیسته‌ی ناوه‌وه‌ی هه‌موو تاکێکی پیر و گه‌نجی ئیسلام بخه‌ینه به‌رتیشکی ڕاستیی. هه‌ر بۆ نموونه له شوێنێکی قه‌ره‌باڵغی شارێکی ئیسلامدا له مانگی ڕه‌مه‌زاندا با کچێکی گه‌نج به ته‌نووره‌یه‌کی کورت و جگه‌ره‌یه‌که‌وه ده‌ربکه‌وێت. ئیدی لێره‌وه تاکی ئیسلام پێویستی به چه‌کداره‌کانی ئه‌لقاعیده و ئیخوان نییه هه‌تاوه‌کوو ئه‌م کاره تیرۆریستییه‌یان بۆ ئه‌نجامبدات، به‌ڵکوو هه‌ر خۆیان له‌وێدا هه‌ڵده‌ستن به‌م کاره، به‌شێوه‌یه‌ک تاک تینووی ئه‌وه ده‌بێت، که ئه‌میش سه‌ره‌ی شه‌قێک، بۆکسێک، بلۆک کێشانێکی به‌سه‌ری کچه‌دا به‌ربکه‌وێت. ده‌مه‌وێت بڵێم، ئه‌گه‌ر ئه‌لقاعیده، تالیبان، ئیخوان، هه‌ماس و حیزبوڵڵاش نه‌مێنێت تاکی ئیسلام ئاماده‌ی دروستکردنی ده‌یه‌ها ڕێکخستنی وه‌ک ئه‌مانه‌ی هه‌یه. مرۆڤ ده‌توانێت له هه‌موو تاکێکی ئیسلام بن لادن و زه‌رقاوییه‌ک دروستبکات. تاکێک ناتوانێت ببێته زه‌رقاویی ئه‌گه‌ر خاوه‌نی بوونه‌وه‌ره ناوه‌کییه‌که‌ی ئیسلام نه‌بێت، که خاوه‌نی “خود”ی ئیسلام نه‌بێت، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئه‌کتیڤیتێت و مامه‌ڵه‌ی ئیسلام نه‌بێت. لێره‌دا ده‌ڵێم مامه‌ڵه‌ی ئیسلام، چونکه من له مامه‌ڵه‌ی ئیسلامدا هیچ ئێتیکێک نابینم. له ژیانیشدا مرۆڤ خاوه‌نی ئێتیک و مامه‌ڵه‌یه، ئێتیکیش بریتییه له مامه‌ڵه، به‌ڵام هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌ک ئێتیکانه نییه، هه‌ربۆیه جیاده‌کرێته‌وه. بۆئه‌وه‌ی ئێستا له باسه‌که دوورنه‌که‌ومه‌وه هه‌وڵده‌ده‌م له کۆتایی ئه‌م وتاره‌دا بێمه‌وه سه‌ر باسی ئێتیک.
له ساڵی 1979 دا خومه‌ینیی له ئێران یه‌کێک بوو له‌و ئیسلامانه‌ی، که چه‌ندیین ساڵ دوای کۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانی دووهه‌م جیهانی تووشی شۆکێکی گه‌وره کرد، شۆکێک که تاک فاشیه‌تی نازییه‌کانی تێدا به‌بیرده‌هاته‌وه، ئیدی لێره‌وه ئه‌وانه‌ی دژ به خومه‌ینیی تێده‌کۆشان، ئه‌وانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی خومه‌ینیی تووشی شۆکی کردن بۆیه‌که‌مجار چه‌مکی ئیسلامۆفاشیستیان به‌رانبه‌ر به خومه‌ینیی و ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی به‌کارهێنا. ده‌شێت قسه‌کردن له‌سه‌ر چه‌مکی ئیسلامۆفاشیسمووس ماوه‌یه‌کی زۆر بێده‌نگیی به‌خۆیه‌وه بینیبێت، به‌ڵام له یانزده‌ی سێپتێمبه‌ری 2001ه‌وه جیهان دیسانه‌وه سه‌رقاڵبۆوه به قسه‌کردن له‌سه‌ر ئیسلامۆفاشیسمووس.
هه‌نووکه له‌دوای کاره‌ساتی خێڵی حه‌مه‌وه، دیسانه‌وه تاکی کورد تووشی شۆکێکی تر ده‌بێت. ئه‌وه‌ی له سوریا ڕووده‌دات به‌ته‌نها تاوانێکی ئیسلامۆفاشییه‌ت نییه، به‌ڵکوو پلانێکی سیاسیی ئه‌نقه‌ره، تاران و به دڵناییشه‌وه به‌غداده دژ به کورد. دوژمنانی کورد ئاماده‌ن هه‌موو شت دژ به په‌کخستنی کورد له ئازادبوون و سه‌ربه‌خۆبوون و هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی خۆیدا بکه‌ن. هه‌موو یه‌کێکیان نه‌ک پێویستیان به ئه‌لقاعیده‌یه، به‌ڵکوو ئه‌وان خۆیان به‌شێکن له ستراکتووری ئه‌لقاعیده. وه‌ک چلۆن له دروستبوونی حیزبی به‌عسدا له سوریا، له ئێراقیشدا به هه‌مان هه‌ناسه‌وه به‌عس دروستبوو، په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز و هاوکارییه‌کی به‌هێز له‌نێوانیاندا هه‌بوو، ئاوهاش ئێستا به هه‌مان ڕۆحی به‌عسه‌وه ئیسلامییه‌کانی سوریا و ئێراق پشتیوانیی یه‌کتر ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی له‌م هاوکارییه‌دا شاردراوه‌یه بریتییه له یارمه‌تییه‌کانی تورکیا و ئێران.
کورد له خۆرئاوادا ڕۆژه‌کانی ئه‌نفال له باشووردا ناژیی، به‌ڵکوو ڕۆژه‌کانی سه‌ره‌تایی داگیرکردنی کوردستان له‌لایه‌ن ئیسلامه‌وه ده‌ژیین. ده‌شێت بڵێم، که ئه‌م نه‌فره‌ته کورد به به‌رده‌وامیی و به درێژایی ژیانی تێیدا دووباره ده‌بێته‌وه. فاشیه‌تی ئیسلام لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که وێڕای ئه‌وه‌ی کورد چه‌ندیین سه‌ده‌یه ئیسلامکراوه، که‌چیی هێشتا نه په‌سه‌ند ده‌کرێت و نه وه‌ک ئیسلامیش ته‌ماشا ده‌کرێت. کورد هه‌میشه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی کووشتن و له‌ناوبردن و تاڵانکردندایه، هه‌میشه ئه‌نفالێکی تر له‌به‌رده‌میدا ڕاوه‌ستاوه و ئاماده‌ی په‌لاماردانی له ئان و ساتیدایه. له ڕاسیستتریین وڵاتی ئه‌وروپییدا خێزانێک له‌دوای چه‌ند گه‌نه‌راسیۆنێک نه‌ک په‌سه‌ند ده‌کرێت، به‌ڵکوو ده‌بێته به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی ئه‌و وڵاته، که‌چیی کورد به هه‌زاران ساڵی تریش، ئیسلام ناتوانێت له خۆیدا ئینتیگریره‌ی بکات.
سه‌ده‌ی بیست نه‌ک سه‌ده‌ی قسه‌کردن بوو له‌سه‌ر فاشیست، به‌ڵکوو له مێژووی مرۆڤایه‌تییدا هیچ کات وه‌ک سه‌ده‌ی بیست مرۆڤ دڕنده و زیانبه‌خش نه‌بووه، هیچ کات وه‌ک سه‌ده‌ی بیست به میلیۆنه‌ها مرۆڤ نه‌کووژراوه. له هیچ سه‌ده‌یه‌کی تردا سه‌د میلیۆن مرۆڤ به بیرکردنه‌وه‌ی فاشیانه نه‌کووژراوه. له سیاسه‌تدا چه‌مکی فاشیست وه‌ک جنێوێکی سیاسیی به‌کاردێت، به‌ڵام فاشیست له جنێوێکی سیاسیی زیاتره، فاشیست نه‌خۆشییه و له هه‌ناوی نۆیرۆزه‌دا چ له‌دایک ده‌بێت و چ گه‌شه ده‌کات. مرۆڤ چه‌ند زیاتر نۆیرۆز بێت هێنده زیاتر فاشیسته، ئه‌وه‌ی مرۆڤێکی وه‌ها پێویستیه‌تی بریتییه له ئه‌تمۆسفێره‌یه‌ک بۆ توانین پراکتیزه‌کردنی خۆی تێیدا. له‌کوێ کۆمه‌ڵگا خاوه‌نی ئاسایش نه‌بوو، شڵۆق بوو، خاوه‌ن کێشه بوو له‌وێدا مرۆڤی نۆیرۆتیک فاشیسته‌که‌ی ناو خۆی ئاشکرا ده‌کات، له‌وێدا به‌هێز ده‌بێت له‌وێدا ده‌گات به ده‌سته‌ڵات، له‌وێدا ده‌سته‌ڵات پراکتیزه‌ی تووندوتیژیی ده‌کات. تێگه‌یشتن له ده‌سته‌ڵات له‌وه‌دا نییه فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی حکومه‌ت بکه‌یت، به‌ڵکوو مرۆڤ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ده‌کات، که ئێستا و ئالێره‌دا وه‌ک تیرۆریست، وه‌ک چه‌کداری ئه‌لقاعیده، ئیخوان ….هتد. هه‌یه‌تی.
ستانلێی په‌ین “Stanley Payne” له کتێبی مێژووی فاشیستدا ده‌نووسێ له ئه‌نالیزه‌کردنی فاشیستدا ده‌گه‌ین به چه‌ند دڵنیاییه‌ک، که تێیدا ده‌بینین فاشیست،
1. ئیدیۆلۆگیی و ئامانجه. فاشیست لێره‌دا خاوه‌نی وێنه‌یه‌کی ئیدیاڵیی خۆیه‌تی بۆ کۆمه‌ڵگا، خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌ی خۆیه‌تی بۆ کۆمه‌ڵگا، به ئیدیۆلۆگییه‌که‌ی بۆ ئه‌م ئامانجه تێده‌کۆشێت.
2. خاوه‌نی نێگاسیۆنه “ڕه‌تکردنه‌وه و په‌سه‌ندنه‌کردن. فاشیست لێره‌دا دژ به لیبڕالیتێته، دژ به کۆمۆنیسته، دژ به کۆنزه‌ڤاتیڤه‌کانه. “لێره‌دا ئیسلامۆفاشیست دژ به کورده، هه‌روه‌کوو دژبوونی نازییه‌کان به‌رانبه‌ر به یه‌هووده‌کان.”.
3. ستیل و ڕێکخستن. فاشیست هه‌وڵی پته‌وکردنی کۆمه‌ڵ ده‌دات، هه‌وڵی به میلیتاریکردنی کۆمه‌ڵ ده‌دات، ئامانج تێیدا به‌هێزکردنی خۆی له پارتێکدا و به میلیتاریزه‌کردنی پارت و کۆمه‌ڵه پێکه‌وه.
سه‌رنجی گه‌وره لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که هه‌ر مرۆڤێک له ژیاندا خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی خراپ بێت، خاوه‌نی ئامانجێکی خراپ بێت له‌م بیرکردنه‌وه خراپه‌دا، ئه‌وا ده‌بێته خاوه‌نی ئامانجێکی تریش، که ناوی ده‌نێم ده‌سته‌ڵات. ئامانجی دووهه‌م وه‌ک ده‌سته‌ڵات هیچ نییه بێجگه له ئاسترومێنتێک بۆ پراکتیزه‌کردنی ئامانجی یه‌که‌م. مرۆڤی خراپه‌کار به‌بێ ده‌سته‌ڵات ناتوانێت پراکتیزه‌ی خراپه بکات. جوانیی یێسووس له‌وه‌دایه، که هه‌تا له خاچدانیشی ئاماده‌ی هه‌ڵگرتنی شمشێر نه‌بوو، چونکه ئه‌و خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی خراپ نه‌بوو، خاوه‌نی ئامانجێکی خراپیش نه‌بوو، ئه‌وه‌ی ئه‌و ویستی بوو بۆ کردن، خۆشه‌ویستیی به‌س بوو بۆ کردنی.
عیسایه‌ک بۆ ئیسلام
به‌نه‌رمه‌پێ وه‌ره
لێره بێ تۆ جیهانێک هه‌یه بێچاره،
وه‌ره له‌سه‌ر ڕێگا دابگیرسێ
ئه‌ی شه‌می میهر
تۆ لێره بیت که‌س ده‌ستی شمشێر ناگرێ،
وه‌ره به محه‌ممه‌د بڵێ:
ئه‌م هه‌موو خوێنه بۆ؟
کووشتنی مرۆڤ بۆ ڕه‌وا بێ
بێ بڕوا به تاک
مه‌سیحییش به کۆ؟
وه‌ره تفه‌نگه‌کان له‌ده‌ستیان وه‌ربگره
غه‌ریزه‌ی کووشتن له ڕۆحیانا ده‌ربهێنه
ژیان به ئاشتییه‌وه شیریینه
با لانکه‌ی میهر بێت نه‌ک کووشتن ئه‌م زه‌میینه،
عیسایه‌کم ده‌وێت بۆ ئیسلام
هه‌ر ئیمشه‌و ده‌بێت بگاته لام
با بێت ئاسه‌واری کووشتن بسڕێته‌وه
به چرای ئاشتیی ڕووناکی بکاته‌وه ڕێگام،
Jesus for Islam
by Polla Saeed
Come again,
gently,
there is a desperate world here,
Come
and glow on our paths
as a generous moonlight
with your presence no hand would seize a sward
get nearer and ask Muhammad about all this blood,
why killing of human be justified?
unbelievers by singles
and the Christians by groups?
come and take the rifles from their hands
take away the impulse of slaughter from their soul,
life is sweet inside peace
let this world be a habitat of giving not homicide,
I wish for a Jesus for Islam
I want him to arrive tonight
let him come and wash the situates of the killings,
let the glow of peace enlighten my path
قسه زۆر له‌سه‌ر کێشه‌ی ناوه‌ڕاستی خۆرهه‌ڵات ده‌کرێت، هه‌ندێکجار به‌دواداچوونی ڕووداوه‌کان له‌وه ده‌رده‌چێت، که جێگای باوه‌ڕبێت، چونکه ڕووداوه‌کان و ژیان له ناوه‌ڕاستی خۆرهه‌ڵاتدا وه‌ک فه‌نتازیای ڕۆمانێکی کریمیناڵی لێهاتووه، که ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ی، که بپرسین ئاخۆ ناوه‌ڕاستی خۆرهه‌ڵات بوونیه‌تێکی ڕیاڵه؟ وه‌ڵامی من لێره‌دا ڕادیکاڵانه ده‌ڵێم نه‌خێر. ده‌شێت وه‌ک خوێنه‌ر بپرسیت بۆچیی؟ وه‌ڵامی من بریتییه له، چونکه ئیدیۆلۆگیی له ناوه‌ڕاستی خۆرهه‌ڵاتدا جێگای ڕیالیتێتی گرتۆته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک که مرۆڤ له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ئیدیۆلۆگیی کردووه به سروشتی خۆی.
مرۆڤ له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا له ڕێگای مانیپولیره‌یه‌کی ده‌روونییه‌وه ده‌کرێن به‌وه‌ی، که ئه‌وه‌ن. مانیپولیره‌ی ناوه‌ڕاستی خۆرهه‌ڵات بریتییه له هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن، ئه‌شکه‌نجه و برسییکردن، بڵاوتێداکردنه‌وه‌ی هه‌ستی که‌میی نرخی تاک، ڕێگانه‌دان به خوێندنی باڵا و به‌رده‌وامییدان به خوێندن. هه‌موو ئه‌مانه‌مان له مێژووی ژیانی کورددا بینیوه. سه‌ره‌تای به ئیسلامکردنی کورد له‌ژێر ئه‌مجۆره مانیپولیره‌یه‌دا‌بووه. ئه‌وه‌ی له ئه‌نفالدا ڕوویدا و ئه‌و‌یشی ئێستا له سوریادا ڕووده‌دات هه‌ر هه‌مان مانیپولیره‌یه، که له سه‌رده‌می به ئیسلامکردنی کورددا ڕوویداوه. ئیسلامییه‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن به کووشتن و تۆقاندن بتکه‌ن به‌وه‌ی، که ئه‌وان ده‌یانه‌وێت.
ئه‌وه‌ی پێشتر نه‌متوانی درێژه‌ی پێبده‌م ئێستا لێره‌دا باسی ده‌که‌م، که ئه‌ویش پرسی ئێتیک بوو. ئه‌وه‌ی فاشیزیم نه‌یناسێت بریتییه له مۆڕاڵ، ئه‌وه‌ی ئیسلامۆفاشیست نه‌یناسێت بریتییه له مۆڕاڵ. کێشه‌ی ئێتیکیش له فاشیزمدا بریتییه له‌وه‌ی، که فاشیزیم چ توانای جیاکردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی ئێتیکانه و چ خودی مامه‌ڵه‌ی نییه. ئێتیک بریتییه له مامه‌ڵه‌ی مرۆڤ، لێ مامه‌ڵه‌گه‌لێک، که بناغه‌ی خۆیان له‌سه‌ر زه‌ویی مۆڕاڵ لێداوه، واته هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ک مۆڕاڵانه نه‌بێت مامه‌ڵه‌یه‌کی ئێتیکانه نییه. بۆ نموونه به کۆمه‌ڵ کووژیی کورد له سوریادا به ده‌ستی ئیسلامه توونڕه‌وه‌کان بریتییه له مامه‌ڵه، لێ مامه‌ڵه‌یه‌کی نائێتیک، نائێتیکه چونکه مامه‌ڵه‌کان مۆڕاڵی تێدا نییه.
کێشه‌ی گه‌وره له ناوه‌ڕاستی خۆرهه‌ڵاتدا بریتییه له تێنه‌گه‌یشتن له “نرخ”، که ده‌ڵێم نرخ مه‌به‌ست لێره‌دا نرخی مرۆڤه، به‌ڵام له‌ناو ئه‌م خه‌ڵکانه‌دا نرخێکی تریش هه‌یه، که نرخی ئیدیۆلۆگییه، نرخی ئایینه. ئێتیکانه ته‌ماشای جیهان و مرۆڤ بکه‌ین ئه‌وا ده‌بینین هه‌موو بوونه‌وه‌رێک له ژیاندا شیاوی نرخه و پێویسته مۆڕاڵانه مامه‌ڵه بکرێت. نرخی مرۆڤ له‌م ئێتیکه‌دا خاوه‌نی گه‌وره‌تریین نرخه، که پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بپارێزرێت. ئایینییانه ته‌ماشای نرخی مرۆڤ بکه‌ین، هه‌ر بۆ نموونه به‌تایبه‌ت به جیاوازیی له‌نێوان ئایینی کریست و ئیسلامدا، ئه‌وا ده‌بینین، که له ئایینی کریستدا نرخی مرۆڤ نرخێکی باڵایه، که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگا به برییندارکردنی نادرێت. ئه‌وه‌ی له ئایینی کریستدا به ناوی خوداوه کووشتن پڕاکتیزه ده‌کات، ئه‌وا پێویسته به‌پێی یاسا مۆڕاڵییه‌کان ڕاپێچی به‌رده‌م لێپرسینه‌وه بکرێت. له ئایینی ئیسلامدا مرۆڤ نرخی نییه، به‌ڵکوو مرۆڤ خزمه‌تکاری خودایه، ئه‌وه‌ی خاوه‌نی نرخه بریتییه له ئایینی ئیسلام و له خودا. هه‌ربۆیه کاتێک مرۆڤێک بێڕێزیی به ئایینی ئیسلام ده‌کات، له هه‌مانکاتدا بێڕێزیی به خودا‌ش کردووه، که شیاوی په‌سه‌ندکردن نییه، لێره‌دا ئه‌م مرۆڤه خزمه‌تکاری خودایه، ئه‌وه‌ی نه‌یبێت نرخه و به ویستی خودا ژیانی لێده‌ستێنرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئیدیۆلۆگیی به‌عس بده‌ین، ئه‌وا ده‌بینین که به‌عس خاوه‌نی هه‌مان ستراکتوری ئیدیۆلۆگیی ئیسلامه. ئه‌وه‌ی خاوه‌نی نرخه بریتییه له ئیدیۆلۆگیی به‌عس نه‌ک مرۆڤ، ئه‌وه‌ی خاوه‌نی نرخه بریتیه له سه‌ددام حسین وه‌ک خودای ئیدیۆلۆگییه‌که. بێڕێزییکردن به به‌عس بێڕێزیکردنه به سه‌ددام حسین سزاکه‌شی مردنه. ئه‌وه‌ی نرخی نییه ئه‌ندامه‌کانی به‌عسه، نرخی ئه‌ندامه‌کانی به‌عس به به‌عسییبوونیانه‌وه‌یه، وازهێنانیان له به‌عس، ده‌ستبه‌رداربوونی نرخی خۆیانه.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئاخۆ ئه‌و کوردانه‌ی سوریا به کۆی گشتیی وه‌ک خزمه‌تکاری خودا، بێ‌ڕێزییان به ئیسلام و به خودا کردووه، وا ئاوها خودا داوای کووشتنیان و تاڵانکردنیان ده‌کات؟ وه‌ڵامی من لێره‌دا نه‌خێره. ئه‌وه‌ی فه‌رمان له‌سه‌ر قه‌لاچۆکردنی کورد له سوریادا ده‌دات بریتییه له ترسی سه‌رانی ده‌سته‌ڵاتداری تورکیی، ئێرانیی، سوریی و ئێراقیی. له دیدی ئه‌وانه‌وه کورد نرخی نییه، هه‌موو شتێکی بێ نرخیش هه‌قی نییه، هه‌موو مرۆڤێکی بێ نرخ و بێ هه‌قیش کۆیله، هه‌موو کۆیله‌یه‌کیش دیاریی خودایه، دیارییه‌ک که شیاوی ئازادکردن نییه، به‌ڵام خودا داوات لێده‌کات باش مامه‌ڵه‌ی بکه‌یت، له‌کاتی سه‌رپێچییکردنیشدا شیاوی سزادانه. سه‌رپێچی کورد له سوریادا بریتییه له هه‌وڵی خۆ ڕزگارکردنی، هه‌وڵی دروستکردنی ژیانێک بۆ خۆی له ئازادیی و سه‌ربه‌خۆییدا وه‌ک مافێكی ڕه‌وا و سروشتیی خۆی.
ئیسلام فاشییه چونکه خاوه‌نی حه‌زێکی سیاسیی سادیسته، فاشیه‌تی ئیسلام له دوای جه‌نگی جیهانیی دووهه‌مه‌وه نه‌هاتووه، یان له فاشیه‌تی سه‌ده‌ی بیسته‌وه وه‌رنه‌گیراوه، به‌ڵکوو فاشییه‌ت له‌گه‌ڵ ئیسلام خۆیدا هاتووه، چونکه هه‌رچی نرخه بۆ مرۆڤی دانه‌ناوه. هه‌ر مرۆڤێک هه‌ستی ئایینی تاکێکی ئیسلام بریندار ده‌کات، خودا بریندار ده‌کات، لێره‌دا داوا و ویستی خودایه، که مرۆڤی بریندارکه‌ر بکووژرێت. هه‌رکه‌سێک ڕه‌خنه له سه‌ردارێکی ئیسلامیی، تاکێکی ئیسلامیی ده‌گرێت، واتای وایه ڕه‌خنه‌ی له ئایینی ئیسلام گرتووه ڕه‌خنه‌ی له خودا گرتووه. ڕه‌خنه‌ش هێرش و سووکایه‌تییکردنه به ئیسلام و به خودا، هه‌ربۆیه لێره‌دا ئه‌وه‌ی پارێزگاریی ده‌کرێت مرۆڤه‌که نییه، به‌ڵکوو ئایینه‌که و خودایه.
نه‌بوونی نرخی مرۆڤ له کاره‌ساته‌کانی وه‌ک ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌دا به ڕوونیی ده‌رده‌که‌وێت، هیچ تاکێکی ئیسلامیی هیچ وڵاتێکی ئیسلامیی له‌سه‌ر گه‌وره‌تریین تاوانی دوای جه‌نگی جیهانیی دووهه‌م نه‌هاته‌گۆ، چونکه تاوانێکی گه‌وره‌ی وا له‌ژێر فه‌رمانی خودادا پراکتیزه‌کرا، هیچ که‌سێکیش سه‌رپێچیی له ویست و داواکانی خودا ناکات. وڵاتانی وه‌ک کوه‌یت، سعودییه، ئیمارات، میسر ئه‌مانه به‌شدارن له تاوانی کاره‌ساتی ئه‌نفالدا، چونکه ئه‌مانه هه‌ڵستاون به کڕیینی ئه‌و مرۆڤه دیلانه‌ی، که له کاره‌ساتی ئه‌نفالدا وه‌ک ده‌ستکه‌وتی شه‌ڕ فرۆشراون. ئه‌وانه‌ی له سوریادا دیسانه‌وه فتوای قه‌لاچۆکردن و ئه‌نفالکردنی کورد ده‌رده‌که‌ن، هه‌مان خه‌ڵکانن، که یان سوودیان له ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفالی به‌عس وه‌رگرتووه، یان خۆیان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا وه‌ک سه‌رباز و ژه‌نڕاڵی سووپا به‌شداربوون.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر کورد له سه‌رتاسه‌ری کوردستانی گه‌وره‌دا پێویسته ڕێگاگرتنه له‌م ئه‌نفاله نوێیه، هه‌ڵوێستوه‌رگرتنه به‌رانبه‌ر ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌ی، که له کورد ده‌کرێت، ڕاپێچکردنی سه‌رانی سیاسیی ئێران، تورکیا، ئێراق و سوریایه وه‌ک پراکتیزه‌که‌ری ئه‌م پلانه دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد.
03.08.2013
Danmark