Skip to Content

بۆ كۆچی بێكەس … كوردۆشوانی

بۆ كۆچی بێكەس … كوردۆشوانی

Closed
by August 8, 2013 هۆنراوە

 

 

 

نیوسەدەیە

نمە باران دەبارێنێ

پێنوسێك پشوی نەداوە ،

نیوسەدەیە

كانیەك وشەی سازگاری

لە هەڕكین نەوەستاوە ،

نیوسەدەیە

خەم و خەندەو گوڵ وگریان

كەشكۆڵی كۆڵی كەسێكە

وەنەوزێ پشوی نەداوە ،

من ئەزانم ئەم سەفەرە

پشوی رۆحێكی نەمرە

ئاخر مەرگ چۆن

هەزاران ملوانكەی وشە

ئەبچڕێنێ؟

بڕواناكەم هەرگیز لوتكەی

كێوی كتێب

هەرەس بێنێ !!

 

4\7\2013

 

Previous
Next