
مه‌راقه‌کانی شه‌و – به‌شی چواره‌م
وکو مناڵێکی لاسار
په‌نجه‌ره‌ی ژوورێکی دڵمی
وردوخاش کرد
که‌چی هێنده‌ش میهری نه‌بوو
ده‌ست باته کسکێکی پووش و
پارچه‌کانی کۆکاته‌وه
یان هیچ نه‌بێ ، هه‌واڵێکی
به‌رئه‌نجامی ئه‌م شکانه‌م
لهسروه بایه‌ک .. بپرسێ
به‌ڵێ .. ئه‌ی یار
دڵت له‌به‌رده ره‌قتر بوو
کههاویشتت
……………………
سێ‌و
نه‌که‌ی ، ئازیزه‌که‌م ، نه‌که‌ی
نه‌با یه‌زدان
لهبهههشی مناڵیه‌وه تۆش ڕه‌وانه‌ی
سه‌رزه‌مینێکی تر بکات
بێ ماناتر .. له‌مه‌ی ئێمه
بنوو ، ئازیزه‌که‌م ، بنوو
باخهونهکانت نه‌ژاکێن
ئاخر ئه‌ی به‌رامه‌ی حه‌یات
عیشق لای من ڕهشهبایهو
که‌هه‌ڵی کرد
گه‌ردوون .. له‌گه‌ڵ خۆ‌یا ئه‌بات
بنوو ، ئازیزکه‌م ، بنوو
………………..
هه‌موو شه‌وێ
خه‌ونێکی نه‌فره‌تیی به‌رباد
وه‌ک مۆته‌که
له‌سه‌ر سنگم دائه‌نیشێ و
ده‌ست ئه‌نێته بینه قاقام
تاکو گیانم شه‌لاڵی عاره‌قه‌ی ترس و
شه‌رمازاری نه‌کا .. ناچێ
ئه‌زانی ئه‌و خه‌ونه چیه ، ئازیزه‌که‌م
خه‌ونی کوشتنی به‌نده‌یه
به‌ده‌ست ره‌قیبی له‌نده‌هوور
له‌سه‌ر … ماچێ
…………………..
گه‌ر ئه‌مجاره
وێنه‌یه‌کی تازه‌ی خۆت نارد
که‌مێ یه‌خه‌ی کراسه‌که‌ت
له‌ژێر سێوی گه‌ردنته‌وه
لاده .. گوڵم
ئاخر به‌م عومره‌وه ، وڕکی
جووتێ هه‌نارم لێ ئه‌گرێ
ئه‌م دڵه به‌رباده .. گوڵم
………………….
زۆر به‌نارنجی عومره‌وه
مه‌نازه .. ئه‌ی
یاری خوێن سارد
هاکا چنگ و پلی رۆژگار
توێکڵی چوانیتی داماڵی و
دانه دانه‌ش ، قاشه‌کانی
ته‌مه‌نتی خوارد
…………….
ئیره‌یی به‌و تیشکه ئه‌به‌م
چاو قاییمهو نیگایه‌ک له‌چاوت ئه‌دزێ
ئیره‌یی به‌و بایه‌ش ئه‌به‌م
ده‌ست و په‌نجه خۆڵاویهکهی به‌نێوی قژتا ئه‌گێڕێ
ئیره‌یی به‌باران ئه‌به‌م
چۆن بێ منه‌ت ماچت ئه‌کاو به‌شان و گه‌ردنتا ئه‌خزێ
ئیره‌یی به‌و خاڵه ئه‌به‌م
به‌کوێرایی چاویی دوژمن له‌سه‌ر لێوت نیشته‌جێ یه
ئیره‌یی به‌و شاڵه ئه‌به‌م
وه‌ک کوژهکهو بۆ چاوه‌زار ، پاسه‌وانی دوو به‌هێ یه
……………….
بانگی فه‌رموو
وه‌ره ئه‌ی گوڵ ، بامن و تۆش
پێش نوێژی عیشق
به‌ده‌نکه خورمایه‌کی ماچ
رۆژووی ئه‌مڕۆمان بشکێنین
بیرت نه‌چێ
گه‌ر بۆ پارشێو هه‌ڵتساندم
به‌خورمای ماچ هه‌ڵمسێنه
به‌رله‌وه‌ی بۆ ڕۆژووی سبه‌ی
نییه‌ت .. بێنین
………………….
هه‌ناسه‌کانت ئه‌ژمێرم
هێنده نزیکی لێمه‌وه
که‌چی تۆ ، گوێت
لهدههۆڵی دڵم نیه
ئاخر .. گوڵم
که‌ی ئه‌مه دادپه‌روه‌ریه
………………….
من ته‌نانه‌ت گوێم له‌چرپه
په‌نهانه‌کانی روحیشته
ئه‌وانه‌ی خۆت نه‌بێ ، هه‌رگیز
که‌سی تر هه‌ستیان پێناکا
خورپه‌کانی خه‌ونه‌کانیشت ئه‌بینم
ئه‌وانه‌ی هه‌ندێ جار ، خۆشت
پچڕ پچڕ ئه‌یانبینی
منیش ڕێژنه‌م لێ ئه‌بارێ و
تۆ .. ته‌ڕ نابی
………………….
دڵم ماڵی هه‌مووتانه
هه‌رکاتێ دێن ، خاوه‌ن ماڵن
وه‌لێ توخوا
نه‌که‌ن به‌ردی ڕق و کینه
بگرنه په‌نجه‌ره‌ی یه‌کتر
دڵم ماڵی ئه‌وانه‌یه
هه‌ر بهعیشهقهوه سه‌رقاڵن
…………………
ههڵمهخڵهتێن
به‌روخساری فره مه‌نگم
سواڵی عیشق له‌که‌س ناکه‌م
بۆ گرتنی قه‌ڵای دڵێ
تا دواهه‌ناسه ده‌جه‌نگم
وه‌ها زوو نایه‌مه سه‌رچۆک
جه‌نگاوه‌رێکی چهلهنگم
………………….
بڕیار بده ئه‌ی گوڵ بڕیار
به مانه‌وه‌ت
لهئینجانه فوخاریهکی دڵی مندا
یان به‌سه‌فه‌ر
له‌گه‌ڵ شنه‌بای سه‌حه‌را
به‌ره‌و دورگه‌ی بیرچوونه‌وه‌م
ئاخر نابێ ، گوڵم وابێ
پێ یه‌ک له‌دۆزه‌خی منداو ئه‌وی تریان
لهفیردهوسی گوماندا بێ
…………………
ئه‌مشه‌و دڵم شه‌هید کرا
له‌جه‌نگی ناڕه‌وای نێوان
من و خۆمدا
کاتێ خودای بوون و عیشق
دوا په‌نجه‌ری به‌زه‌یی خۆی
بهروماندا .. توند کڵۆمدا
……………….
عه‌یامێکه
به‌سه‌ر شه‌قامی ته‌مه‌نا پیاسه‌ده‌که‌م
ئاسووده‌ییش
ئه‌ڵێی ماشێنێکی نوێه
به‌ده‌ست گه‌نجێکی شێهوه ، به‌خێرایی
هه‌ر به‌لاما فیسکه ده‌کاو
له‌ناکاو .. وون ده‌بێ له‌چاو