
یه‌كه‌م كتێبی به‌رزنجه، 110 ساڵ پێش ئێستا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه
به‌هۆی نووسینی مێژووی ((به‌رزنجه))، كه سالانیكه سه‌رقالین و، له ئیستادا، به كۆتا گه‌یشتووه و، چه‌ندین تویژینه‌وه‌مان له‌و باره‌یه‌وه نووسیووه، رێمان له زۆر ده‌ستنووس و چاپكرا و، كه‌وتووه و، كۆنترین ده‌ستنووس تا ئیستا بینیبێتمان و لامان هه‌بێت ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سالانی(( 600 بۆ 700 كۆچی)) و، بۆ سه‌رده‌می ژیانی ((باباعه‌لی هه‌مه‌دانی)) ، هه‌روه‌ها ده‌ستنووسی ساڵانی دووای بابا عه‌لی، واته سه‌رده‌می ژیانی(( شێخ عیسا و شێخ موسای به‌رزنجی)) و، ((سولتان ئیسحاقی به‌رزنجی پیر و ریبه‌ری یارسان له به‌رزنجه‌وه بۆ هه‌ورامان)) و، چه‌ندین كه‌سایه‌تی تر كه‌له‌و سالانه و دوواتریش دا، ژیاون له‌به‌ر ده‌سته.
به‌لام بۆ كتیبـی چاپكراو تا هه‌نووكه به‌ته‌واوی و سه‌د له سه‌د دڵنیانین و ئه‌و كتیبه كۆنه‌ی ئیمه بینیومانه و، به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی تا هه‌نووكه لامانه كۆنترین كتیبـی چاپكراوی ((به‌رزنجه))یه، كتیبێكه له راڤه و شیكردنه‌وه‌ی ((مه‌ولوودنامه‌ی به‌رزنجی))، مامۆستا مه‌لا ((حه‌سه‌نی به‌رزنجی)) دا نووسراوه، به‌ناوی ((تلحین الصنج))، و جێگه‌ی ئاماژه‌یه ده‌قی ((مه‌ولوودنامه‌ی زانای به‌رزنجی))ش، له خۆ ده‌گرێت و، له‌لایه‌ن ((عه‌بدولره‌حیم ناسراو به سیوتی مالكی الجرجاوی)) راڤه‌كه كراوه و، له ساڵی ((1903ز)) له ((میسڕ)) چاپ و بلاوكراوه‌ته‌وه.
پێده‌چێت له‌م چاپكراوه كۆنتریشمان هه‌بێت، به‌لام تا ئیستا له‌مه كۆنتر نه‌كه‌وتۆته به‌ر ده‌ستی ئێمه و، ئه‌گه‌ر كۆنتر و زانیاری نوێتر كه‌وته به‌رده‌ستمان، ئه‌وا ئێمه‌ش گۆرانكاری ده‌كه‌ین و زانیارییه‌كانمان نوێده‌كه‌ینه‌وه و ده‌گۆرین.