سێ کورته شیعر … به‌ناز فاتیح
دوا نامه
که دڵ له گریانی خۆی ده‌بێته‌وه
که‌شتی بێده‌نگی
به‌ره و که‌ناره‌کانی خوود سه‌وڵ لێده‌دات!
خه‌یاڵ ده‌مباته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی تۆ!
نیگام له‌وێ له نێو نیگاكانی تۆدا
ئه‌وه‌ی له ئاسمان ده‌یبینێ
له‌سه‌ر ته‌وێڵی زه‌وی
به ئیملای گریان ده‌ینوسێته‌وه
ده‌سا ئه‌ی قه‌سیده‌ی غه‌مگینی دڵی یار
دوا دێرت
با ژیانه‌وه‌ی هه‌ناسه‌کانی ئه‌و بێت
له سینه‌ی عیشقێکی ئه‌زه‌لیدا.
دوا نامه‌شت
دڵۆپه ته‌نیاکانی باران
ئه‌و ده‌مه‌ی له بێهووده‌یی خۆیدا
له نێو نیگای پیره هه‌ورێکی شه‌که‌تدا ده‌مێنێته‌وه و
ناگاته‌وه ده‌ستی تۆ…
7/7/2013
***************
ژانی هه‌ناسه‌که‌نان
ڕێگایه‌کی ته‌نیا،
سه‌ره‌تای خۆی
له کۆتاییه‌کانه‌وه ده‌ستپێده‌کات.
ده‌ستم له سه‌ر خورپه‌ی دڵمه و
ژانی هه‌ناسه‌کان ده‌ژمێرم.
ده‌ڕوانم و
هەرچیم له خه‌ونه‌کەمدا بینیبوو
بۆ بێده‌نگیی ده‌گێڕمه‌وه.
خۆم ده‌ده‌مه‌وه ده‌ست کازیوه‌یه‌کی تاریک و
هزر و ناخم هاوار ده‌کات..
گه‌واڵه‌یه‌ک له تاقی په‌نجه‌ره‌که‌مدا خۆی ڕاده‌خا و
چوون نیگای تۆ با‌نگم ده‌کات
5/5/2013
**************
نه‌وره‌سه‌کانی عیشق
تۆ که له چاوه‌کانمه‌وه داده‌بارێیت !
ده‌بمه زه‌ریایه‌ک ئه‌وینی شین
که ته‌نها نه‌وره‌سه‌کانی عیشق
له سامناکی شه‌پۆلانیدا ڕاده‌مێنن ….
ئه‌ی بێهاوتا
ئه‌ی غه‌مگینتر له خوا
هه‌نگاوه‌کانت به سه‌ر پردی ئه‌م شاره‌دا
بێده‌نگ بێده‌نگ ده‌سووتێن و
ئاسمان گڕ ده‌بارێنێ
گڕێک ده‌بێته ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی چاوه شه‌که‌ته‌کانی تۆ !
په‌ڵه هه‌ورێکیش
گریانی من
جیهانی تۆ ته‌ڕ ته‌ڕ ده‌کات
9/4/2013
تێبینی/له گۆڤاری هه‌نار بڵاو بووه‌ته‌وه ژماره 90