توندوتیژی له (ته‌وڕات) دا … شازین هێرش
بڕوادارانی ئاینه ئاسمانییه‌كان (جوله‌كه، مه‌سیحی و موسڵمان) له‌و باوه‌ڕه‌دان كه مو‌سا یه‌كێكه له پێغه‌مبه‌ران و نێردراوانی خودا، و ڕۆڵێكی گرنگی له چه‌سپاندنی شه‌ریعه‌تدا هه‌بووه و یه‌كه‌م شه‌ریعه‌تیش كه له خوداوه‌نده‌وه ئاڕاسته‌ی مرۆڤایه‌تی كراوه له ڕێی موسای پێغه‌مبه‌ره‌وه بووه، وه‌ك چۆن به یه‌كێك له پێنج پێغه‌مبه‌ری (ئولولعه‌زم) داده‌نرێت و شه‌ریعه‌تی بۆ به‌نو ئیسرائیل هێناوه تا له تاوان و گوناه و بتپه‌رستی دوور بكه‌ونه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و تێڕامانه، ئه‌م پێغه‌مبه‌ر و پیاوی خودایه ـ به‌پێی ده‌قه یه‌هوودیه‌كان ـ تاوان و كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌نجام داوه، كه ناشێت له پێغه‌مبه‌رێكی خودا بوه‌شێته‌وه وكوڕه‌كانیان بكوژێت وكچۆڵه‌كانیشیان به‌زیندوویی بهێڵێته‌وه (وه‌ك چۆن فیرعه‌ونی میسر ئه‌نجامی دا) و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵا و موڵكیاندا بگرێت و فه‌رهوودیان بكات!
لێره‌دا ده‌خوازم ئاماژه‌یه‌ك به‌م كه‌سێتییه سادیه بكه‌م، كه به چ شێوه‌یه‌ك هۆزی (مه‌دیان) מִדְיָן ی كۆمه‌ڵكوژ كردووه و ژن و كچ و كوڕیانی به سه‌روه‌ت و سامانیانه‌وه تاڵان كردووه و نێره‌كانیشانی داوه‌ته به‌ر زه‌بری شمشێر، كه هه‌موو ئه‌مانه‌شی له پێناوی ڕازیكردنی دڵی خواوه‌ند “یه‌هواه” יְהוָה دا بووه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی ئیسڕائیل باشتر ببنه گه‌لی هه‌ڵبژێردراوی “خودا”.
له سه‌ره‌تا له ده‌قی “ته‌وڕات תורה ” ه وه ده‌ست ده‌كه‌م به باسی كار و كرده‌وه دڕاندانه‌كه‌ی مووسا و پاشان ئه‌وه‌ی له كتێبی “ته‌لمود תלמוד ” و “میدراش מדרש ” دا هاتوه باسی ده‌كه‌ین، ئینجا دێینه سه‌ر ئه‌و ئایه‌تانه‌ی “قورئان” كه ئاماژه به‌م پیاوه سادی و شه‌ڕخوازه ده‌كه‌ن و به به‌نده‌ی چاكه‌كاری خودا وه‌سفی ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له‌و تاوانه قێزه‌ونانه‌ی كه مو‌سا ئه‌نجامی داون، كۆمه‌ڵكوژیی هۆزی مه‌دیان מִדְיָן بوو، كه پاش ئه‌وه‌ی چاكه و خزمه‌تیان كردووه و كچیان داوه‌تێ، كه‌چی مو‌سا به بیانوی داوێنپیسیی ئه‌و هۆزه و زیناكردنی كوڕانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵا كچانی (مه‌دیان מִדְיָן) كۆمه‌ڵكوژی كردوون. به‌پێی كتێبی ته‌وڕات، مه‌دیان מִדְיָן ده‌چنه‌وه سه‌ر (مه‌دیان) ی كوڕی ئیبراهیم، كه له (قه‌تووره) קְטוּרָה ی ژنه جاریه‌كه‌ی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ره:
(پاشان ئیبراهیم گه‌ڕایه‌وه و ژنێكی هێنا به ناوی قه‌توره(1). (وشه‌ی مه‌دیان מִדְיָן یش به مانای ململانێی و پشێوی دێت، كه ناوی كوڕی چواره‌می ئیبراهیمه له قه‌تووره‌ی ژنی، پاشان كوڕه‌كانی قه‌تووره‌ی نارد بۆ خاكی ڕۆژهه‌ڵات، تاكو له‌گه‌ڵا ئیسحاقی كوڕیدا له‌سه‌ر میراتی نه‌بێته شه‌ڕیان)(2).
به‌ڵام نابێت ئه‌و فه‌زڵا و چاكه‌یه‌ی كه هۆزی “مه‌دیان מִדְיָן ” له‌به‌رامبه‌ر مو‌سا نواندیان، ئاوا به زوویی ئه‌م پێغه‌مبه‌ری خوایه له بیر بكردایه و وده‌ستی نه‌چوایه‌ته خوێنی ئه‌و گه‌له‌وه؟!
جا با بزانین ته‌وڕات תלמוד چۆن ئه‌م سه‌رگوزه‌شته‌یه‌مان بۆ باس ده‌كات:
(كاتێ مو‌سا گه‌وره بوو، چووه ده‌ره‌وه بۆ لای برا جوله‌كه‌كانی تا بڕوانێته ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت، ته‌ماشای كرد پیاوێكی میسری له پیاوێكی جوله‌كه ده‌دات، پاشان سه‌یرێكی ئه‌ملا ولای كرد، كه زانی كه‌س دیار نیه ئینجا پیاوه میسرییه‌كه‌ی كوشت و له ناو لمدا شاردیه‌وه. بۆ ڕۆژی دواتر دوو پیاوی جوله‌كه‌ی بینی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، جا به پیاوه گوناهباره‌كه‌ی گوت بۆ له براكه‌ت ده‌ده‌یت؟ پیاوه‌كه‌ش گوتی: كێ تۆی كردووه به پاشا و داوه‌ر به‌سه‌ر ئێمه‌وه، ئایا ده‌ته‌وێت بمكوژی، وه‌ك چۆن پیاوه میسرییه‌كه‌ت كوشت. ئینجا مو‌سا ترسا و گوتی: بێگومان ئه‌م كاره ئاشكرا بووه. كاتێك فیرعه‌ونیش به كێشه‌كه‌ی زانی، هه‌وڵی دا مو‌سا بكوژێت، موساش له ده‌ست فیرعه‌ون هه‌ڵهات و چووه خاكی مه‌دیان מִדְיָן وله‌وێ له‌سه‌ر بیرێك دانیشت، كاهینی مه‌دیانیش حه‌وت كچی هه‌بوو، هاتن ئاویان برد بۆ مه‌ڕه‌كانی باوكیان و له‌و كاته‌شدا كۆمه‌ڵێك شوان هاتن و ده‌ریانكردن، موساش فریایان كه‌وت و مه‌ڕه‌كانی كاهینی مه‌دیانی ئاو دا و ئه‌وانیش هاتنه لای ڕه‌عوئیل רְעוּאֵל (یه‌پروون יִתְרוֹ) ی باوكیان، ئینجا پێی گوتن: ئه‌وه بۆچی ئه‌مڕۆ زوو هاتنه‌وه؟ كچه‌كانیش گوتیان: پیاوێكی میسری له‌ده‌ست شوانه‌كان ڕزگاری كردین و مه‌ڕه‌كانیشی ئاو دا. ئه‌ویش به كچه‌كانی گوت: ئه‌ی ئه‌و پیاوه میسرییه له كوێیه؟ بۆچی به جێتان هێشت؟ بچن به دوایدا بانگی بكه‌ن با نان بخوات. ئینجا هاتنه لای و ڕازی بوو به‌وه‌ی لایان بمێنێته‌وه. كاهینی مه‌دیانیش كچێكی خۆیی دایێ كه ناوی (صیففوره) צִפֹּרָה بوو، پاشان كوڕێكی لێ‌بوو.
دوای ئه‌وه‌ی پاشای میسر مرد، گه‌لی ئیسرائیل له ژێر زوڵمی فیرعه‌وندا ده‌چه‌وسێنرانه‌وه و هاواریان بۆ خوا ده‌برد)(3).
(مو‌سا بوو به شوانی مه‌ڕه‌كانی یه‌پروون יִתְרוֹ ی (( یه‌پروون له ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی‌دا به شوعه‌یب بێغه‌مبه‌ر ناسراوه…نووسه‌ر) خه‌زوری مو‌سا (كاهینی مه‌دیان) پاشان مه‌ڕه‌كانی برده ده‌شت و ده‌ر له نزیك چیای “حۆریب”، جا فریشته‌ی خوداوه‌ندی له ئاگرێكدا بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه له ده‌وه‌نێكه‌وه هه‌ڵده‌ستا)(4).
سه‌رباری ئه‌م هه‌موو چاكه و مرۆڤدۆستیه‌ی كه هۆزی مه‌دیان به‌رامبه‌ر مو‌سا نواندیان و كچیان دایێ، كه چی مو‌سا خیانه‌تی لێ‌كردن و هه‌موو نێرینه‌كانی ئه‌و خێڵه‌ی كه‌موو (تووكه‌به‌ر) یان هاتبوو دانیه به‌ر زه‌بری شمشێر و كچه گه‌نجانه‌كانیشی به‌سه‌ر هێزه به‌ربه‌ریه هه‌مه‌جیه‌كه‌یدا وه‌ك غه‌نیمه‌ت دابه‌ش كرد [وه‌ك چۆن موحه‌ممه‌د هه‌موو نێرینه‌كانی هۆزی به‌نی قوره‌یزه‌ی (ئه‌وانه‌ی تووكه‌به‌ریان هاتبوو) دایه به‌ر زه‌بری شمشێر، كه ژماره‌یان 700 كه‌س بوو، پاشان كچه جوانه‌كانیشیان له خۆیان ماره كرد].
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه كاتێك له هۆكاری ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی مو‌سا ده‌كۆڵیته‌وه ئه‌وا بیانویه‌كی بێبنه‌مات بۆ ده‌هێننه‌وه كه له (ته‌وڕات תלמוד) دا هاتووه و ده‌ڵێ: (ژنانی مه‌دیان پیاوانی جوله‌كه‌یان تووشی زینا و داوێنپیسی كرد و ئه‌مه‌ش بووه هۆی داوێنپیسی له ناو جوله‌كه‌دا)!
(( له كتێبی ژماره‌كان (سفر العدد במדבר ) دا هاتووه: (خوداوه‌ند له‌گه‌ڵا مو‌سا دوا و گوتی: تۆڵه‌ی به‌نو ئیسرائیل له مه‌دیانییه‌كان بكه‌ره‌وه و ئینجا ده‌چیته پاڵا گه‌له‌كه‌ت (واته پاش ئه‌وه‌ش ده‌مریت). موساش به‌هۆزه‌كه‌ی گوت: له نێو خۆتاندا كۆمه‌ڵێك پیاو چه‌كدار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه سه‌ر مه‌دیانییه‌كان و تۆڵه‌ی خوداوه‌ندیان لێ بكه‌نه‌وه، له هه‌ر هۆزێك هه‌زار كه‌س له هۆزه‌كانی به‌نو ئیسرائیل بۆ جه‌نگ ده‌نێرن، كه دوانزه هه‌زار كه‌سه و چه‌كدار كراون. ئینجا مو‌سا ناردنی بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵا “فێنحاسی كوڕی ئه‌لیعازه‌ر”ی كاهین. جا شه‌ڕ دژ به مه‌دیانییه‌كان ده‌ستی پێكرد وه‌ك خوداوه‌ند فه‌رمانی پێكردبوون. گشت نێرینه‌كانی قه‌ومی مه‌دیانییه‌كانیان كوشت، له‌گه‌ڵا پاشاكانیان: ئێوی و ڕاقه‌م و صورو و حور و ڕیبه‌ع، و به‌لعامی كوڕی باعوریشیان به شمشێر كوشت. جا نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش ژن و منداڵی مه‌دیانییه‌كانیان ڕاپێچ كرد و هه‌موو ئاژه‌ڵا و و مه‌ڕ و مانگا و هه‌موو موڵكه‌كانیانی تاڵان كردن. هه‌موو شار و قه‌ڵاكانیشیان به ئاگر سوتاند. ده‌ستكه‌وت و تاڵانیه‌كه‌شیان كه پێكهاتبوو له مرۆڤ و ئاژه‌ڵا، بۆ خۆیان برد. دواتر به ده‌ستكه‌وته‌كانیانه‌وه گه‌ڕانه‌وه لای مو‌سا و ئه‌لیعازه‌ری كاهین و ڕۆڵه‌كانی به‌نو ئیسرائیل. پاشان مو‌سا له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان تووڕه بوو. پێی گوتن: ئایا هه‌موو كچ و ژنه‌كانتان هێشتۆته‌وه؟ ئه‌وان بوون به قسه‌ی به‌لعامیان كرد و بوونه هۆی ناپاكی به‌نوئیسرائیل له‌گه‌ڵا خودادا، له‌گه‌ڵا باعور، پاشان ده‌رد و به‌ڵا له نێو به‌نو ئیسرائیل‌دا بڵاو بوه‌وه. ئینجا مو‌سا گوتی: ئێستا هه‌موو منداڵه نێرینه‌كان بكوژن، له‌گه‌ڵا ئه‌و ژنانه‌ی له‌گه‌ڵا نێرینه‌یه‌كدا جوتبوون و فه‌سادیان كردووه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی له‌گه‌ڵا پیاوه‌كاندا جووت نه‌بوون، بۆ خۆتان به زیندوویی بیانهێڵنه‌وه، ئێوه‌ش بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ له ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه‌دا بن و خۆتان له گڵاوی پاك بكه‌نه‌وه. هه‌ر كه‌سێكیش یه‌كێكی كوشتووه یان ده‌ستی به‌ر كوژراوێك كه‌وتووه با له ڕۆژی سێیه‌م و حه‌وته‌مدا خۆی پاك بكاته‌وه.
دووباره خوداوه‌ند له‌گه‌ڵا مو‌سا دوا و گوتی: تۆ و ئه‌لیعازه‌ری كاهین و سه‌رۆكه‌كانی باوكانی كۆمه‌ڵا، تاڵانییه‌كان له خه‌ڵك و ئاژه‌ڵا بژمێرن، تاڵانییه‌كه‌ش له نێو ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی به‌شداریی جه‌نگیان كرد به نیوه‌یی به‌شی بكه‌ن. باجی خوداوه‌ندیش ده‌ربهێنه‌وه له به‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریی شه‌ڕیان كردووه، یه‌ك له پێنج (خمس חומָשים) له خه‌ڵك و مانگا‌و گوێدرێژ و مه‌ڕ، له نیوه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌وان وه‌ریده‌گرن و ده‌یده‌نه ئه‌لیعازه‌ری كاهین، كه ئه‌مه‌ش ئه‌و پیتاكه‌یه بۆ خوداوه‌ند به‌رز ده‌كرێته‌وه، له نیوه‌كه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش یه‌ك له په‌نجا له خه‌ڵك و مانگا و گوێدرێژ و مه‌ڕ، له هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كان ده‌یده‌یته لاوییه‌كان، كه ڕێوڕه‌سمی نشینگه‌ی خوداوه‌ند ده‌پارێزن. كۆی ئه‌و تاڵانیانه‌ش له‌لایه‌ن شه‌ڕكه‌ره‌كانی به‌نو ئیسڕائیله‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، شه‌ش سه‌د و حه‌فتا و پێنج هه‌زار مه‌ڕ و حه‌فتاو دوو هه‌زار مانگا و شه‌ش سه‌د و یه‌ك هه‌زار گوێدرێژ بوو، له مرۆڤیش و له‌و ئافره‌تانه‌ی له‌گه‌ڵا پیاودا جووت نه‌بوون، سی و دوو هه‌زار كه‌س بوون. جا نیوه‌كه‌شی به‌شی ئه‌وانه بوو له شه‌ڕه‌كه‌دا به‌شدارییان كردبوو، سێ سه‌د و سی و حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د مه‌ڕ بوو. باجیش بۆ خوداوه‌ند له مه‌ڕه‌كان شه‌ش سه‌د و حه‌فتا و پێنج بوو، مانگاكانیش سی و شه‌ش هه‌زار. باجی خوداوه‌ند حه‌فتا و دوو بوو، گوێدرێژیش كه سێ هه‌زار و پێنج سه‌د بوو، به‌شه باجه‌كه‌ی خوداوه‌ند شه‌ست و یه‌ك بوو. مرۆڤیش شانزه هه‌زار بوو، باجه‌كه‌ی خوداوه‌ندیش سی و دوو بوو. جا مو‌سا ئه‌و باجه‌ی كه پیتاكی به‌رز كراوه بوو بۆ خوداوه‌ند، دایه ئه‌لیعازه‌ری كاهین، به‌و شێوه‌یه‌ی خوداوه‌ند فه‌رمانی به مو‌سا كردبوو، به‌ڵام نیوه‌كه‌ی ئیسرائیل كه مو‌سا به‌سه‌ر پیاوانی ئیسرائیل‌دا به‌شی كردبوو سێ سه‌د و سی و حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌دسه‌ر مه‌ڕ بوو. مانگاش سی و شه‌ش هه‌زار بوو، گوێدرێژیش سێ هه‌زار و پێنج سه‌د بوو. مرۆڤیش شازده هه‌زار بوو. جا موساش له نیوه‌كه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل یه‌ك له په‌نجای خه‌ڵك و ئاژه‌ڵی برد و دایه لاوییه‌كان (هۆزه‌كه‌ی مو‌سا) كه ڕێوڕه‌سمی نشینگه‌ی خوایان ده‌پاراست، به‌و شێوه‌یه‌ی كه خوداوه‌ند فه‌رمانی به مو‌سا كردبوو. ئینجا لێپرسراوانی سوپاكه هاتن بۆ لای مو‌سا، فه‌رمانده‌ی هه‌زاران و فه‌رمانده‌ی سه‌دان به موسایان گوت: ئێمه‌ی خزمه‌تكارانت كه به‌شداری شه‌ڕمان كرد و له ژێر ده‌ستماندا بوو، كه‌سمان له‌ده‌ست نه‌داوه، ئه‌وه‌تا قوربانی خوداوه‌ندمان پێشكه‌ش كرد، هه‌موو یه‌كێكیشمان هه‌ر كه‌ل‌وپه‌ل و زێڕێكی ده‌ستكه‌وتووه له خرخاڵا و ئه‌نگوستیله و گواره و ملوانكه، بۆ كه‌فاره‌ت كردنمان له‌به‌رده‌می خوداوه‌ند. جا مو‌سا و ئه‌لیعازه‌ری كاهین زێڕه‌كه‌یان لـێ وه‌رگرتن. هه‌مو كه‌ل‌وپه‌لێكی دروستكراو، هه‌موو زێرێكی پیتاك كرا‌و، كه له لایه‌ن فه‌رمانده‌ی سه‌د و هه‌زاره‌كان بۆ خوداوه‌ند به‌رز كرایه‌وه، شانزه هه‌زار و حه‌وت سه‌د و په‌نجا شاقڵا بوو. به‌ڵام پیاوانی سوپاكه ئه‌وه‌ی ده‌ستیان كه‌وتبوو بووه موڵكی خۆیان. جا مو‌سا و ئه‌لیعازه‌ری كاهین زێڕه‌كه‌یان له فه‌رمانده‌یی هه‌زاران و سه‌ده‌كان وه‌رگرت و هێنایانه ناو چادری ژوانه‌وه وه‌ك یادگارییه‌ك بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌به‌رده‌م خوداوه‌ندا))(5).
موسای پێغه‌مبه‌ر گشت كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی ڕاسته‌وخۆ به فه‌رمانی خودا ئه‌نجام دا و داوای لێكردبوو دوانزه هه‌زار چه‌كدار ئاماده بكات بۆ ئه‌وه‌ی خاكی مه‌دیانییه‌كان داگیر بكات. پاشان له‌شكره‌كه‌ی نارده سه‌ر ئه‌و شاره و هه‌رچی نێرینه‌ی تێدا بوو وه‌ك به‌رخ له‌سه‌ر شه‌ریعه‌تی خودا سه‌ری بڕین (الژبح علی شریعه الله). ئه‌مه له كاتێكدا كه هۆزی مه‌دیان هه‌رگیز بڕوایان نه‌ده‌كرد ڕۆژێك بێت و ئه‌م بێگانانه له كاتی ده‌رچوونیان له میسر و پێشوازی لێكردنیان و خزمه‌ت كردنی موسای به‌رپرسی سه‌ربازیان، كه له كاتی لێقه‌وماندا پشتیان گرت و كچیان دایێ، ئاوا به ئاسانی ببێته ئه‌و مرۆڤه دڕنده و سپڵه‌یه و به خۆی و هێزه شه‌ڕه‌نگێزه‌كه‌یه‌وه هێرشیان بكاته سه‌ر و كوڕیان بكوژێت و ناموسی كچه‌كانیشیان ئه‌تك بكات و ژن و منداڵه‌كانیان بداته به‌ر زه‌بری شمشێر و ماڵا و حاڵیشیان تاڵان بكات و هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كانیشیان به تاڵان به‌رێ و خانووه‌كانیشیان به شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌جیانه و دڕندانه بسوتێنن و وێرانی بكه‌ن.
لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێت، كه هه‌موو پیاوه‌كانی دانیشتووی مه‌دیان و ئه‌وانه‌ی توانای شه‌ڕكردنیان هه‌بوو له ناویان بردن، به‌ڵام منداڵه نێرینه‌كان و به‌شێك له ژنه‌كانیان كه هه‌ندێكیان كچ بوون به‌زیندوویی هێشته‌وه، كاتێكیش سوپاكه‌ی مو‌سا له جیهادكردن له پێناوی خودا به‌سه‌ركه‌وتوویی و به كۆمه‌ڵێ دیل و ده‌ستكه‌وت گه‌ڕانه‌وه، مو‌سا ڕۆیشت بۆ پێشوازی لێكردنیان، كاتێكیش دیله‌كانی بینی زۆر تووڕه بوو، بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵه نێرینه‌كانیان نه‌كوشتووه! ! ژنه‌كانیشیان نه‌كوشتوون! ئینجا موسای خوێن‌ڕێژ و داماڵراو له هه‌موو ئه‌خلاقێكی مرۆڤایه‌تی و ویژدانی، به‌و په‌ڕی هه‌مه‌جیه‌ته‌وه فه‌رمانی به له‌شكره‌كه‌یدا گشت منداڵه‌كان بكوژن!
پاش ئه‌وه‌ی له كوشتنی منداڵه‌كان بوونه‌وه، تینوێتی به خوێنی ئه‌و منداڵه بێتاوانانه نه‌شكا و داواشی كرد ژنه‌كانیش بكوژن، به‌و بیانوه‌ی بوونه‌ته مایه‌ی خیانه‌تكردن له خودا و كوڕه‌كانی هۆزی موسایان تووشی داوێن پیسی و زینا كردووه و خودا‌ش له تۆڵه‌ی ئه‌و داوێنپیسییه، بیست و چوارهه‌زار جوله‌كه‌ی به ده‌رد و نه‌خۆشی له ناو برد، به‌ڵام منداڵه‌بچووكه مێینه‌كان به فه‌رمانی مو‌سا به زیندوویی هێشتیاننه‌وه و وه‌ك خه‌ڵات و پیشه‌ی باوی پێغه‌مبه‌ران، به‌سه‌ر جه‌نگاوه‌ره دلێر و موجاهیده‌كانی ڕێگای هیدایه‌ت دابه‌شی كردن، كه ژماره‌یان سی و دوو هه‌زار كه‌س بوو. پاشان مو‌سا كه‌وته سه‌رژمێریی تاڵانی و دزیه‌كه و به‌سه‌ر عه‌سابه جیهادییه‌كاندا دابه‌شی كردن، وه‌ك پێشتر ژماره‌كه‌یمان گوت و ئه‌مه‌ش بێجگه له‌و بڕه زۆره له زێڕ و ملوانكه‌و چه‌ندین شتی گران به‌های تر، كه مو‌سا به‌سه‌ریاندا دابه‌شی كرد.
جگه له‌و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی كه مووسا دژ به‌هۆزی مه‌دیان ئه‌نجامی دان، له‌به‌رامبه‌ر هۆزه‌كه‌ی خۆشی‌دا ئه‌وه‌نده دڵره‌ق و ویژدان مردوو بووه له ڕۆژێكدا سێ هه‌زار كه‌سی له هۆزه‌كه‌ی خۆی كوشتووه، به بیانووی تاوانی گوێره‌كه‌په‌رستی (گوێره‌كه‌ی سامیری) (كه له سفری هۆشه‌ع הושע دا به ناوی گوێره‌كه‌كه‌ی سامیره ـ عجل شۆمرۆن ـ עֵגֶל שֹׁמְרוֹן هاتوه) كه باشتر وایه له زمانی ته‌وراته‌وه بۆتانی ڕابگوێزم:
((كاتێ گه‌ل بینی مو‌سا له‌ڕوو داماوه بۆ هاتنه خواره‌وه له چیاكه، جا له‌سه‌ر هاڕون كۆبوونه‌وه‌و پێیان وت: هه‌سته، خودایه‌كمان بۆ دروست بكه له‌پێشمانه‌وه بڕوات، چونكه ئه‌و موسایه‌ی كه له خاكی میسره‌وه سه‌ری خستین، نازانین چیی لێهات. هاڕونیش پێی وتن: ئه‌و گواره زێڕانه‌ی له گوێی ژنه‌كانتان و كوڕه‌كانتان و كچه‌كانتانن لێیانبكه‌نه‌وه‌و بۆمیان بهێنن. جا هه‌موو گه‌ل ئه‌و گوارانه‌ی له گوێیان بوون لێیانكردنه‌وه‌و بۆ هاڕونیان هێنا. ئه‌ویش له‌ده‌ستیانی وه‌رگرت و به قه‌ڵه‌م‌و چه‌كوچ وێنه‌ی كێشا‌و كردی به گوێره‌كه‌یه‌كی له‌قاڵبدراو، جا به ئاماژه به گوێره‌كه‌كه وتیان: ئه‌وه خوداكه‌ته ئه‌ی ئیسرائیل، ئه‌وه‌ی له خاكی میسره‌وه تۆی ده‌رهێنا. كاتێ هاڕون بینی، قوربانیگه‌یه‌كی له پێشی دروست كرد‌و بانگه‌وازی دا‌و وتی: به‌یانی جه‌ژنه بۆ خوداوه‌ند. جا به‌یانی زوو هه‌ستان‌و قوربانی سووتاویان سه‌رخست‌و قوربانی ئاشتییان پێشكه‌ش كرد، ئینجا گه‌ل بۆ خواردن و خواردنه‌وه دانیشتن‌و پاشان هه‌ستان بۆ ڕابواردن.
جا خوداوه‌ند به موسای وت: بڕۆ خواره‌وه، چونكه گه‌له‌كه‌ت گه‌نده‌ڵا بووه، ئه‌وه‌ی له میسره‌وه سه‌رتخست. زوو لایاندا له‌و ڕێگایه‌ی كه فه‌رمانم پێكردن، گوێره‌كه‌یه‌كی له‌قاڵبدراویان بۆ خۆیان دروست كردووه‌و كڕنوشی بۆ ده‌به‌ن‌و قوربانیی بۆ سه‌رده‌بڕن‌و ده‌ڵێن: ئه‌مه خوداكه‌ته ئه‌ی ئیسرائیل، ئه‌وه‌ی له خاكی میسره‌وه سه‌ری خستیت. هه‌روه‌ها خوداوه‌ند به موسای وت: (ته‌ماشای ئه‌م گه‌له‌م كرد‌و ئه‌وه‌تا گه‌لێكی مل ڕه‌قه. ئێستاش لێمگه‌ڕێ‌َ با تووڕه‌ییم به‌سه‌ریاند بێته جۆش‌و كۆتاییان پێ بهێنم، تۆش ده‌كه‌م به گه‌لێكی مه‌زن. موساش له خوداوه‌ند خودای پاڕایه‌وه‌و وتی: (خوداوه‌ند بۆچی تووڕه‌ییت به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌تدا دێته جۆش، كه له خاكی میسره‌وه به‌توانایه‌كی مه‌زن‌و ده‌ستێكی به‌هێزه‌وه ده‌رتهێنا؟ بۆچی میسرییه‌كان بڵێن، به نیازخراپی ده‌ریهێنان تا له چیاكان بیانكوژێت‌و له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی نه‌یانهێڵیت؟ له جۆشی تووڕه‌یت بگه‌ڕێوه‌و په‌شیمانبه‌وه له‌وه‌ی خراپه به گه‌له‌كه‌ت بكه‌یت. ئیبراهیم‌و ئیسحاق‌و ئیسرائیلی خزمه‌تكارانت به‌بیر بێته‌وه كه به‌خۆت سوێندت بۆیان خوارد‌و پێیانت وت، نه‌وه‌كانتان زۆر ده‌كه‌م وه‌ك ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان‌و هه‌موو ئه‌م خاكه‌ش كه باسم كرد، ده‌یده‌م به نه‌وه‌كانتان‌و ده‌بێته موڵكیان بۆ هه‌تاهه‌تایه. جا خوداوه‌ند په‌شیمان بووه‌وه له‌و خراپه‌یه‌ی وتی به گه‌له‌كه‌ی ده‌یكات.
جا مو‌سا ڕووی وه‌رگێڕا و له چیاكه هاته خواره‌وه‌و هه‌ر دوو ته‌خته‌ی شایه‌تیه‌كه‌ش به‌ده‌ستیه‌وه بوو، ئه‌و ته‌ختانه‌ی له هه‌ردوو ڕووه‌كه‌ی نووسرابوون، له‌م لا‌و له‌و لاوه نووسرابوون. ته‌خته‌كان ده‌ستكردی خودان‌و نووسینه‌كه‌ش نووسینی خودایه له‌سه‌ر ته‌خته‌كان نه‌خش كراوه. كاتێ یه‌شوع گوێی له ده‌نگی گه‌ل بوو كه هه‌رایان بوو، به موسای وت: ده‌نگی جه‌نگه له ئۆردوگاكه! ئه‌ویش وتی: (نه ده‌نگی هاواری سه‌ركه‌وتنه، نه ده‌نگی هاواری دۆڕان، به‌ڵكو ده‌نگی گۆرانیه، ئه‌وه‌ی ده‌یبیستم).
ئه‌وبوو كاتێ له ئۆردوگاكه نزیك كه‌وته‌وه، چاوی به گوێره‌كه‌و سه‌ما كه‌وت، تووڕه‌یی مو‌سا جۆشا‌و هه‌ردوو ته‌خته‌كه‌ی له ده‌ستیه‌وه فڕێ دا و له خوار چیاكه شكاندنی. ئینجا ئه‌و گوێره‌كه‌یه‌ی دروستیان كردبوو بردیو سووتاندی‌و هاڕی تا بوو به تۆز‌و به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا به‌بای كرد‌و ده‌رخواردی نه‌وه‌ی ئیسرائیلی دا. مو‌سا به هاڕونی وت: (ئه‌م گه‌له چی‌یان لێ كردووی تا ئه‌و گوناهه گه‌وره‌یه‌یان به‌سه‌ر بهێنی؟ )، هاڕونیش وتی: (با تووڕه‌یی گه‌وره‌م نه‌جۆشێ، خۆت ئه‌م گه‌له ده‌ناسی كه له خراپه‌دایه. پێیان وتم چه‌ند خودایه‌كمان بۆ دروست بكه كه له پێشمانه‌وه بڕۆن، چونكه ئه‌م موسایه، ئه‌و پیاوه‌ی له خاكی میسره‌وه سه‌ریخستین نازانین چی لێ هات. منیش پێم وتن، كێ زێڕی هه‌یه با لێی بكاته‌وه‌و بمداتێ، جا فڕێمدایه ناو ئاگره‌وه‌و ئه‌م گوێره‌كه‌یه ده‌رچوو). مو‌سا بینی گه‌ل به‌ڕه‌ڵا كراوه، چونكه هاڕون به‌ڕه‌ڵای كردبوون بۆ گاڵته له‌نێو به‌رهه‌ڵستكارانیان. ئینجا مو‌سا له ده‌روازه‌ی ئۆردوگاكه وه‌ستاو وتی: كێ بۆ خوداوه‌نده با بێته لام. جا هه‌موو نه‌وه‌ی لاوی لێی كۆبوونه‌وه. ئه‌ویش پێی وتن: خوداوه‌ند خودای ئیسرائیل ئاوای وت: با هه‌ر یه‌كه شمشێره‌كه‌ی بكات به لاڕانیه‌وه، تێپه‌ڕن‌و بگه‌ڕێنه‌وه ده‌رگا به ده‌رگا له ئۆردوگاكه، با هه‌ریه‌كه‌و بكوژێت جا برای بێت یان براده‌ر یان خزم. نه‌وه‌ی لاویش وایان كرد وه‌ك مو‌سا وتی و ئه‌و ڕۆژه نزیكه‌ی سێ هه‌زار پیاو له گه‌ل كه‌وتن. مو‌سا وتی: ئه‌مڕۆ ده‌ستتان پڕ بكه‌ن بۆ خوداوه‌ند، كه هه‌ریه‌كه‌و به كوڕه‌كه‌ی یان به براكه‌ی، تا به‌ره‌كه‌تتان به‌سه‌ردا بدات.
ئه‌وه بوو بۆ به‌یانی مو‌سا به گه‌لی وت: ئێوه گوناهێكی گه‌وره‌تان كرد، ئێستا سه‌رده‌كه‌وم بۆ لای خوداوه‌ند، به‌ڵكو كه‌فاره‌تی گوناهه‌كه‌تان بكه‌م. جا مو‌سا گه‌ڕایه‌وه لای خوداوه‌ندو وتی: ئای كه ئه‌م گه‌له گوناهێكی گه‌وره‌ی كرد و خودای زێڕیان بۆ خۆیان دروست كرد، ئێستاش له گوناهیان خۆش به، ئه‌گه‌ر نا بمسڕه‌وه له كتێبه‌كه‌ی خۆت كه نووسیووته. خوداوه‌ندیش به موسای وت: (ئه‌وه‌ی گوناهی سه‌باره‌ت به من كردبێت له كتێبی خۆم ده‌یسڕمه‌وه. ئێستاش بڕۆ ڕێبه‌ری گه‌ل بكه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی پێم وتیت، ئه‌وه‌تا فریشته‌كه‌م له پێشته‌وه ده‌ڕوات، به‌ڵام له ڕۆژی به‌سه‌ركردنه‌وه‌م گوناهه‌كانیان به‌سه‌رده‌كه‌مه‌وه. ئیتر خوداوه‌ند له گه‌لی دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و گوێره‌كه‌یه‌یان دروست كرد كه هاڕون دروستی كرد)) (6).
جگه له هه‌موو ئه‌مانه‌ش پیاوێك به‌تاوانی كۆكردنه‌وه‌ی چیلكه‌و دار له‌رۆژی شه‌ممه‌دا به بریاری خوداوه‌ند و ((مووسا له‌لایه‌ن هۆزه‌كه‌یه‌وه به‌رد باران ده‌كرێت وده‌كوژرێت، چونكه شه‌ریعه‌تی خودای پیشێل كردووه: ده‌قه‌كه ده‌ڵێت: (كاتێ نه‌وه‌ی ئیسرائیل له چۆڵه‌وانیدا بوون پاوێكیان بینی له‌رۆژی شه‌ممه‌دا داری كۆده‌كرده‌وه، جا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بینیان بردیانه به‌رده‌می موسا‌و هاروون و هه‌موو گه‌ل، پاشان برانه به‌ندیخانه چونكه ڕانه‌گه‌یه‌نرابوو كه چیان لێبكریت. جا خوداوه‌ند به مووسای فه‌رموو: ئه‌و پیاوه ده‌بێت بكوژرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاگه و هه‌موو گه‌لیش به‌ردبارانی بكات. جا هه‌موو كۆمه‌ل بردیانه ده‌ره‌وه‌و به‌ردبارانیان كرد تا مرد)) (7).
پاش ئه‌م كۆمه‌ڵكوژی وقه‌سابخانه‌یه‌ی كه مووسای په‌یامبه‌ر به فه‌رمانی خوداكه‌ی ئه‌نجامی دا، دووباره خودا داوا له مووسا ده‌كات كه په‌لاماری خاكی به‌پیتی ئه‌و هۆزانه بدات كه شیر‌و هه‌نگوینی لێده‌چۆرَیت و شاره‌كانیان وێران بكات و نێرینه‌كانیان و ژن و منداڵا وپیر وپه‌ككه‌وته‌شیان سه‌ربڕێت، كه لێردا هه‌ندێكیان به‌كورتی ده‌خه‌ینه ڕوو:
((خوداوه‌ند به موسای وت: بڕۆ لێره به‌ره‌و ژووربه‌وه، خۆت و ئه‌و گه‌له‌ی له خاكی میسره‌وه سه‌رتخستن بۆ ئه‌و خاكه‌ی “فه‌له‌ستین” سوێندم بۆ ئیبراهیم و ئیسحاق‌و یه‌عقوب خوارد‌و وتم به نه‌وه‌كه‌تی ده‌ده‌م. فریشته‌یه‌كیش له پێشته‌وه ده‌نێرم و كه‌نعانییه‌كان و ئه‌مورییه‌كان و حیتتیه‌كان‌و فیرریزیه‌كان‌و حوییه‌كان‌و یه‌بوسییه‌كان ڕاده‌ماڵم. بۆ خاكێك شیر‌و هه‌نگوینی لێ ده‌چۆرێته‌وه)(8).
((خوداوه‌ند پێی وتم بڕوانه، ئه‌وا ده‌ستم كرد سیمۆن و خاكه‌كه‌ی ده‌ده‌مه ده‌ستت، ده‌ست به موڵكداری خاكه‌كه‌ی بكه‌یت، جا سیمۆن و هه‌موو گه‌له‌كه‌ی ده‌رچوون بۆ شه‌ڕكردنمان بۆ یاهس، خوداوه‌ند خودامان هێنانیه بهردهممانو ئێمه‌ش لێمان دان له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی‌و هه‌موو گه‌له‌كه‌یو ده‌ستمان به‌سه‌ر هه‌موو شاره‌كانی داگرت له‌و كاته‌وه له‌هه‌موو شاره‌كان ژن‌و پیاوو منداڵیشمان قركردن، به‌ڵام ماڵاته‌كانمان بۆ خۆمان تاڵان كرد‌و ده‌سكه‌وتی شاره‌كانمان برد، له عه‌روعیره‌وه له‌سه‌ر لێواری دۆڵی ئه‌ڕنونه‌و له‌و شاره‌ی له‌دۆڵه‌كه‌یه تا جلعاد، هیچ لادێیه‌ك نه‌بوو لێمان قه‌ده‌غه بكرێت، خودامان هه‌مووی هێنایه پێشمان)) (9).
(دواتر به‌ڕێكه‌وتین و ڕێگای باشانمان گرت، ئه‌وه بوو عوجی میری باشان له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌له‌كه‌ی بۆ شه‌ڕكردنمان ده‌رچوو له ئه‌زرعی. خوداوه‌ندیش پێی وتم، لێی مه‌ترسه، چونكه خۆی و هه‌موو گه‌له‌كه‌ی و خاكه‌كه‌یم داوه‌ته ده‌ستت، جا ئه‌وه‌ی به سیمۆنی پاشای ئه‌موریه‌كانت كرد كه له‌حه‌شبون نیشته‌جێ بوو ئاواش به‌و ده‌كه‌ی. خوداوه‌ند خودامان، عوجی پاشای باشان و هه‌موو گه‌له‌كه‌ی دایه ده‌ستمان و لێمان دا‌و یه‌ك كه‌سیشیان نه‌مایه‌وه. ده‌ستیشمان به‌سه‌ر هه‌موو شاره‌كانی داگرت له‌و كاته، هیچ لادێیه‌ك نه‌مایه‌وه نه‌یگرین، شه‌ست شار هه‌موو هه‌رێمی ئه‌رجوب پاشایه‌تی عوج له‌باشان، هه‌موو ئه‌وانه شاری به شوورای به‌رز ده‌ور درابووو ده‌روازه‌و مه‌ته‌ریزی هه‌بوو، بێجگه له‌لادێیه‌كی گه‌لێك زۆری بیابان. جا له‌هه‌موو شارێك ژن و پیاو و منداڵمان قڕكردن وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سیمۆنی پاشای حه‌شبونمان كرد، به‌ڵام هه‌موو ماڵاتهكانو ده‌سكه‌وتی شاره‌كانمان بۆ خۆمان تاڵان كرد‌و، له‌و كاته خاكی پشتی ڕووباری ئوردون له‌دۆڵی ئه‌ڕنون تا چیای حه‌رمون له‌ده‌ستی پاشای ئه‌مورییه‌كانمان ده‌رهێنا )) (10).
له چه‌ندین سوره‌ت و ئایه‌تی قورئانیشدا باس له‌مووسای به‌ناو پێغه‌مبه‌ر كراوه كه‌چۆن وه‌ك به‌نده‌یه‌كی چاكه‌كار و خوداپه‌رست باسی ده‌كرێت: له (القصص: 3-44) دا به دورودرێژی چیرۆكی مو‌سا ده‌خرێته‌ڕوو: هه‌ر له له‌دایكبونیه‌وه هه‌تا كامڵا ده‌بێت و ده‌بێته پێغه‌مبه‌ر و موعجیزه‌كانی به‌رامبه‌ر فیرعه‌ون: (نَتْلُو عَڵیْكَ مِنْ نَبَإِ مُوسَی ۆفِرْعَوْنَ بِالْحَقِّ لِقَوْمٍ یُۆْمِنُونَ… ۆأَوْحَیْنَا إِڵی أُمِّ مُوسَی أَنْ أَرْچِعِیهِ فَإِژَا خِفْتِ عَڵیْهِ فَأَلْقِیهِ فِی الْێمِّ ۆڵا تَخَافِی ۆڵا تَحْزَنِی إِنَّا رَادُّوهُ إِڵیْكِ ۆجَاعِلُوهُ مِنَ الْمُرْسَلِینَ. فَالْتَقَگَهُ ێ‌َلُ فِرْعَوْنَ لِێكُونَ ڵهُمْ عَدُوًّا ۆحَزَنًا إِنَّ فِرْعَوْنَ ۆهَامَانَ ۆجُنُودَهُمَا كَانُوا خَاگِئِینَ. ۆقَاڵتِ امْرَأَه‌ُ فِرْعَوْنَ قُرَّه‌ُ عَیْنٍ لِی ۆڵكَ ڵا تَقْتُلُوهُ عَسَی أَنْ ێنْفَعَنَا أَوْ نَتَّخِژَهُ ۆڵدًا ۆهُمْ ڵا ێشْعُرُونَ. ۆأَصْبَحَ فُۆَادُ أُمِّ مُوسَی فَاڕغًا إِنْ كَادَتْ ڵتُبْدِی بِهِ ڵوْڵا أَنْ رَبَگْنَا عَڵی قَلْبِهَا لِتَكُونَ مِنَ الْمُۆْمِنِینَ. ۆقَاڵتْ لِأُخْتِهِ قُصِّیهِ فَبَصُرَتْ بِهِ عَنْ جُنُبٍ ۆهُمْ ڵا ێشْعُرُونَ. ۆحَرَّمْنَا عَڵیْهِ الْمَرَاچِعَ مِنْ قَبْلُ فَقَاڵتْ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَڵی أَهْلِ بَیْتٍ ێكْفُلُونَهُ ڵكُمْ ۆهُمْ ڵهُ نَاصِحُونَ. فَرَدَدْنَاهُ إِڵی أُمِّهِ كَیْ تَقَرَّ عَیْنُهَا ۆڵا تَحْزَنَ ۆلِتَعْڵمَ أَنَّ ۆعْدَ اللَّهِ حَقٌّ ۆڵكِنَّ أَكْپَرَهُمْ ڵا ێعْڵمُونَ. ۆڵمَّا بَڵغَ أَشُدَّهُ ۆاسْتَۆی ێ‌َتَیْنَاهُ حُكْمًا ۆعِلْمًا ۆكَژَلِكَ نَجْزِی الْمُحْسِنِینَ… فَڵمَّا جَا‌وَهُمْ مُوسَی بِێ‌َێاتِنَا بَیِّنَاتٍ قَالُوا مَا هَژَا إِلَّا سِحْرٌ مُفْتَرًی ۆمَا سَمِعْنَا بِهَژَا فِی ێ‌َبَائِنَا الْأَوَّلِینَ. ۆقَاڵ مُوسَی رَبِّی أَعْڵمُ بِمَنْ جَا‌وَ بِالْهُدَی مِنْ عِنْدِهِ ۆمَنْ تَكُونُ ڵهُ عَاقِبَه‌ُ الدَّاڕ إِنَّهُ ڵا یُفْلِحُ الڤَّالِمُونَ… فَأَخَژْنَاهُ ۆجُنُودَهُ فَنَبَژْنَاهُمْ فِی الْێمِّ فَانْڤُرْ كَیْفَ كَانَ عَاقِبَه‌ُ الڤَّالِمِینَ… ۆڵقَدْ ێ‌َتَیْنَا مُوسَی الْكِتَابَ مِنْ بَعْدِ مَا أَهْڵكْنَا الْقُرُونَ الْأُوڵی بَصَائِرَ لِلنَّاسِ ۆهُدًی ۆرَحْمَه‌ً ڵعَلَّهُمْ ێتَژَكَّرُونَ. ۆمَا كُنْتَ بِجَانِبِ الْغَرْبِیِّ إِژْ قَچَیْنَا إِڵی مُوسَی الْأَمْرَ ۆمَا كُنْتَ مِنَ الشَّاهِدِینَ) (القصص: 3-44).
هه‌روه‌ها له‌ئایه‌ته‌كانی سوره‌تی (گه) دا هاتووه: (إِنِّی أَنَا رَبُّكَ فَاخْڵعْ نَعْڵیْكَ إِنَّكَ بِالْۆادِ الْمُقَدَّسِ گُوًی. ۆأَنَا اخْتَرْتُكَ فَاسْتَمِعْ لِمَا یُوحَی. إِنَّنِی أَنَا اللَّهُ ڵا إِڵهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدْنِی ۆأَقِمِ الصَّڵاه‌َ لِژِكْڕی. إِنَّ السَّاعَه‌َ ێ‌َتِێه‌ٌ أَكَادُ أُخْفِیهَا لِتُجْزَی كُلُّ نَفْسٍ بِمَا تَسْعَی. فَڵا ێصُدَّنَّكَ عَنْهَا مَنْ ڵا یُۆْمِنُ بِهَا ۆاتَّبَعَ هَۆاهُ فَتَرْدَی. ۆمَا تِلْكَ بِێمِینِكَ ێا مُوسَی. قَاڵ هِێ عَصَاێ أَتَۆكَّأُ عَڵیْهَا ۆأَهُشُّ بِهَا عَڵی غَنَمِی ۆلِێ فِیهَا مَێ‌َڕبُ أُخْرَی. قَاڵ أَلْقِهَا ێا مُوسَی. فَأَلْقَاهَا فَإِژَا هِێ حَیَّه‌ٌ تَسْعَی. قَاڵ خُژْهَا ۆڵا تَخَفْ سَنُعِیدُهَا سِیرَتَهَا الْأُوڵی. ۆاچْمُمْ ێدَكَ إِڵی جَنَاحِكَ تَخْرُجْ بَیْچَا‌وَ مِنْ غَیْڕ سُو‌وٍ ێ‌َێه‌ً أُخْرَی. لِنُڕێكَ مِنْ ێ‌َێاتِنَا الْكُبْرَی. اژْهَبْ إِڵی فِرْعَوْنَ إِنَّهُ گَغَی. قَاڵ رَبِّ اشْرَحْ لِی صَدْڕی. ۆێسِّرْ لِی أَمْڕی. ۆاحْلُلْ عُقْدَه‌ً مِنْ لِسَانِی. ێفْقَهُوا قَوْلِی. ۆاجْعَلْ لِی ۆزِیرًا مِنْ أَهْلِی. هَارُونَ أَخِی…) (گه: 12-30).
له سوره‌تی (الشعرا‌و) یشدا هاتووه: (قَاڵ فِرْعَوْنُ ۆمَا رَبُّ الْعَاڵمِینَ. قَاڵ رَبُّ السَّمَاۆاتِ ۆالْأَرْچِ ۆمَا بَیْنَهُمَا إِنْ كُنْتُمْ مُوقِنِینَ. قَاڵ لِمَنْ حَوْڵهُ أَڵا تَسْتَمِعُونَ. قَاڵ رَبُّكُمْ ۆرَبُّ ێ‌َبَائِكُمُ الْأَوَّلِینَ. قَاڵ إِنَّ رَسُوڵكُمُ الَّژِی أُرْسِڵ إِڵیْكُمْ ڵمَجْنُونٌ. قَاڵ رَبُّ الْمَشْڕقِ ۆالْمَغْڕبِ ۆمَا بَیْنَهُمَا إِنْ كُنْتُمْ تَعْقِلُونَ. قَاڵ ڵئِنِ اتَّخَژْتَ إِڵهًا غَیْڕی ڵأَجْعَڵنَّكَ مِنَ الْمَسْجُونِینَ. قَاڵ أَۆڵوْ جِئْتُكَ بِشَیْ‌وٍ مُبِینٍ. قَاڵ فَأْتِ بِهِ إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِینَ. فَأَلْقَی عَصَاهُ فَإِژَا هِێ پُعْبَانٌ مُبِینٌ. ۆنَزَعَ ێدَهُ فَإِژَا هِێ بَیْچَا‌وُ لِلنَّاڤِڕینَ…) (الشعرا‌و: 23-33).
له سوره‌تی (الكهف) یشدا چیرۆكی مو‌سا له‌گه‌ڵا كه‌سێكدا باس كراوه كه قورئان به به‌نده‌یه‌كی چاك ناوی ده‌بات و به (خچر) ناو ده‌برێت: (ۆإِژْ قَاڵ مُوسَی لِفَتَاهُ ڵا أَبْرَحُ حَتَّی أَبْلُغَ مَجْمَعَ الْبَحْرَیْنِ أَوْ أَمْچِێ حُقُبًا…) (الكهف: 60-82).
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه له‌چه‌ندین وسووره‌ت و ئایه‌تی تری قورئاندا باس له‌مووساو قه‌ومه‌كه‌ی ده‌كات. له ته‌فسیره ئیسلامیه‌كانیشدا هه‌مان باس دووباره بۆته‌وه، به‌تایبه‌تی له كتێبی (ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ران) ی ئیبن كه‌سیردا، كه‌سه‌رجه‌م گێڕانه‌وه‌كان به‌سوره‌ت وئایه‌ته‌كانی قورئانیشه‌وه له ئه‌ده‌بیاتی (ته‌وراتی תורה ، ته‌لمود תלמוד ی، میدراش מדרש ) ی جووله‌كه‌و حاخامه‌كانه‌وه وه‌رگیراون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئیبن كه‌سیر له كتێبی (ژیاننامه‌ی پیغه‌مبه‌ران) دا كۆمه‌ڵكوژیی هۆزی مه‌دیان كه كاتی خۆی به‌خاوه‌نانی باخ وباخاته چڕه‌كه (أصحاب اڵایكه) ناسرابوو، ده‌كاته بیانوو بۆ كۆمه‌ڵكوژی ئه‌و هۆزه، گوایه باپیرانی هۆزی مه‌دیان كافر و و بێباوه‌ر بوون خودا‌ش شوعه‌یبی بۆ ناردوون و سه‌ره‌نجام له‌و پیغه‌مبه‌ره یاخی ده‌بن وخوداش شاره‌كه كاول ده‌كات!(11).
له كۆتاییشدا ده‌خوازم ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نم كه مووسا پیغه‌مبه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی چیرۆكه یه‌هودیه‌كان وێنه‌ی ده‌كه‌ن بۆمان جگه له‌مرۆڤێكی تاوانبار، خوێن‌ڕێژ، كه‌سێتییه‌كی ناهاوسه‌نگ، دڵڕه‌ق و حه‌سوود كه‌چاوی به‌گه‌لێكی پێشكه‌وتووی وه‌ك مه‌دیان هه‌ڵنه‌ده‌هات وناچار به‌ژن و منداڵیانه‌وه كۆمه‌ڵكوژی كردن و كچه هه‌رزه‌كاره‌كانیشیانی به‌سه‌ر هێزه هه‌مه‌جی و وه‌حشییه‌كه‌یدا دابه‌ش كرد، له‌پێناوی ڕازیكردنی دڵی (یه‌هوه) ی خودایدا. به‌ڵام مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی ده‌قه یه‌هودیه‌كان و ده‌قه ئیسلامیه‌كان له‌باره‌ی مووساوه باسی ده‌كه‌ن، ده‌قێكی مێژووی و بێت زیاتر له‌وحیكایه‌ته ئه‌فسانه‌ییانه ده‌چێت كه‌پیرێژنه‌كان له‌هه‌موومان زیاتر ئاشنان پێی! !
2- یه‌شوعی كوڕی نون
به پشتبه‌ستن به كتێبه پیرۆزه‌كان و ته‌فسیره‌كان تیشكێك ده‌خه‌ینه سه‌ر جه‌نگاوه‌ریك و پێغه‌مبه‌رێك كه‌ناوی “یه‌شوعی كوڕی نون”ه ، كه له ته‌فسیره ئیسلامییه‌كاندا به “یوشع ” پێغه‌مبه‌ر ده‌ناسرێت، هه‌ر بۆیه له‌م سه‌ر گوزه‌شته كورته‌دا ئاماژه به‌و پرۆسه سه‌ربازییه ده‌كه‌ین كه ئه‌م په‌یامبه‌ره‌ی جوله‌كه پێی هه‌ستاوه و په‌یامبه‌ری ئیسلامیش (محمد) وه‌ك كه‌سێكی پیرۆز لێی ده‌ڕوانێت و خودا‌ش له‌به‌ر گه‌وره‌یی و مه‌زنی ئه‌م پیاو كوژه (رۆژ له ئاوابووندا ده‌وه‌ستێنێت تا هه‌موو دانیشتوانی خاكی كه‌نعان به ژن و منداڵ و پیر و ته‌نانه‌ت سه‌گ و گا و مانگا و مه‌ڕ و پشیله و سه‌گیش بكوژێت و هیچ گیانێكی به زیندوویی تێدا نه‌هێڵیته‌وه). نابێت ئه‌وه‌ش له یاد بكه‌ین كه ئه‌و كاته‌ی ئه‌نفال ده‌بێته پڕۆسه‌یه‌كی ئیلاهی و ئاسمانی، ئه‌وا له سه‌رده‌می ئه‌م په‌یامبه‌ره واته “یه‌شوع” ده‌گاته چڵه‌پۆپه‌ی، هه‌ر بۆیه دیل كردنی ژن و منداڵ، وێرانكردنی شوێنی نیشته‌جێ بوون و ژینگه له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌مان په‌یامبه‌ر ئه‌نجام دراوه، ئه‌وانه‌ش تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌نفال ده‌نوسێن و ده‌دوێن بێ ئاگان له‌وه‌ی كه ئه‌م پرۆسه‌یه له سه‌رده‌می ئه‌م په‌یامبه‌ره پڕاكتیزه كراوه و له ئه‌ده‌بیاتی جوله‌كه‌وه گواستراوه و بۆته ئه‌خلاقێكی باوی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و هه‌ڵگرتنی شوێن پێی ئه‌م په‌یامبه‌ره‌ی جوله‌كه‌یه كه له‌ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی و سیره‌ی ژیانی په‌یامبه‌راندا گرنگی زۆری پێدراوه. لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین به كورتی هه‌ندێ له‌و پرۆسه كۆكوژی و جینۆسایده له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م په‌یامبه‌ره نه‌خۆش و ساده‌یه‌دا بخه‌ینه ڕوو كه چۆن له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی موسای پێغه‌مبه‌ر ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه ده‌سوتێنێت و له پێناوی گه‌لی هه‌ڵبژێردراوی خوا (شعب الله مختار) كه قۆرئان وه‌ك شانازییه‌ك و نیعمه‌تێك به گه‌لی جوله‌كه‌ی ده‌دات و كووشتنی دانیشتوانی كه‌نعانی و یه‌بوسی و حیسی و ئه‌مووری و فه‌له‌ستینی بۆ حه‌ڵاڵ ده‌كات و ته‌نانه‌ت قودس یشیان له سه‌ر سینییه‌كی زێڕ یِشكه‌ش به گه‌لی هه‌ڵبژێردراوی ده‌به‌خشێت، كه‌چی ئێستاش موسڵمانان خاكی فه‌له‌ستین و قودس به پیرۆز ده‌زانن و جیهادی له پێناودا ده‌كه‌ن و جوله‌كه به داگیركه‌ری ئه‌و خاكه‌ی ده‌زانن، به‌ڵام بێ ئاگان ــ یان خۆیان گێل ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه قۆرئان هه‌زار و چوارسه‌دو سی ساڵ ساڵ به ڕله ئێستا ئه‌و خاكه‌ی له‌سه‌ر “به‌نو ئیسرائیل” تاپۆ كردوو‌و وه‌كو فه‌رامانێكی خودایی پێی به‌خشیوون.
له كتێبی ته‌ورات תורה و له سفری یه‌شوع יהשוע ی كوڕی نون دا هاتووه:
((دوای ئه‌وه‌ی كه موسای به‌نده‌ی خوداوه‌ند كۆچی دوایی كرد، خودا له‌گه‌ڵ یه‌شوعی كوڕی نون ی خزمه‌تكاری مو‌سا دواو فه‌رمووی: موسای خزمه‌تكارم مرد، جا ئێستا هه‌سته خۆت و هه‌موو ئه‌م گه‌له له ئۆردوون بپه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و خاكه‌ی پێیان ده‌ده‌م، واته به نه‌وه‌ی ئیسڕائیلی ده‌ده‌م وهه‌ر شوێنێكیش پێی لێ نێن به ئێوه‌ی ده‌به‌خشم، هه‌روه‌ك چۆن به موسام فه‌رمووه، له بیابانه‌وه، له لوبنانه‌وه تا ده‌ریای گه‌وره (فوڕات) كه سه‌رجه‌م خاكی حیسییه‌كانه تا ده‌ریای گه‌وره ده‌بێته سنوورتان، له هه‌موو ڕۆژانی ژیانیشت كه‌س ناتوانێت به‌ره‌و ڕووت بوه‌ستێته‌وه وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ موسادا بووم، ئاواش له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌بم و به جێتان ناهێڵم، ئازا و به‌هێز به، چونكه ئه‌م زه‌وییه بۆ ئه‌م گه‌له ده‌كه‌ین به میرات كه سوێندم بۆ باوباپیرانیان خواردووه و به ئێوه‌ی ده‌به‌خشم، ته‌نها به‌هێز و ئازا به، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری هه‌موو ئه‌و فه‌رمانانه بكه‌یت كه موسای خزمه‌تكارم فه‌رمانی پێكردوویت. نه به لای ڕاست و نه به لای چه‌پدا لا مه‌ده بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كوێیه‌ك بچیت سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت و بۆ هه‌ر كوێیه‌كیش بچیت خودات له‌گه‌ڵدایه.
جا یه‌شوعی كوڕی نون فه‌رمانی به هه‌موو كاربه‌ده‌ستانی گه‌ل كرد و گوتی: به ناو ئۆردووگاكه‌دا تێپه‌ڕن و به گه‌ل بڵێن تو ێشوو بۆ خۆتان ئاماده بكه‌ن، چونكه پاش سێ ڕۆژی تر له ئوردوونه ده‌په‌ڕنه‌وه تا بچنه ناو ئه‌و زه‌وییه و داگیری بكه‌ن كه خوداوه‌ند ده‌تانداتێ))(12).
ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته ئاشكرای بكه‌ین فه‌رمانی خوادوه‌نده، كه جوله‌كه‌كان هان ده‌دات بۆ داگیر كردنی خاكی ئه‌و گه‌ل و هۆزانه‌ی كه له ناوچه جیاجیاكانی فه‌له‌ستین و وڵاتی ئۆردووندا ده‌ژین، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆیه‌ك هه‌بێت بۆ داگیركردنی خاكی ئه‌و خێڵ و دانیشتوانانه‌ی كه له‌و ناوچه‌یه‌دان، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مو‌سا به‌رله مردنی فه‌رمانی به‌م په‌یامبه‌ره خوێنڕێژه كردووه كه ئه‌و پڕۆسه سه‌ربازییه ئه‌نجام بدات به‌و بیانووه‌ی ئیسرائیل گه‌لی هه‌ڵبژێردراوی خوداوه‌ندن كه له چه‌ندین به‌ند و دێڕی ته‌وڕات و سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی (په‌یمانی كۆن תנ”ך) دا جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ته‌فسیره ئیسلامییه‌كاندا به تایبه‌تی له كتێبی “ابن كه‌سیر”كه تایبه‌ته به ژیانی په‌یامبه‌ران، جه‌ختی له گه‌وره‌یی و پیرۆزی ئه‌م په‌یامبه‌ره كردووه‌ته‌وه جگه له كتێبی “سه‌حیحی موسلیم”كه په‌یامبه‌ری ئیسلام “محمد”، كه یه‌شوعی كوریِ نون وه‌ك یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پێغه‌مبه‌ران ده‌داته قه‌ڵه‌م كه توانیویه‌تی ڕۆژ له ئاوابووندا ڕابگرێت تا سه‌رجه‌م كافره‌كان (فه‌له‌ستینی و كه‌نعانییه‌كان) به ژن و منداڵ و سه‌گ و ئاژه‌ڵه‌وه له ناو به‌رێت، كه له دوایدا دێینه‌وه سه‌ری.
((دووباره له كتێبی یه‌شوعی كوڕی نون دا له زمانی خوداوه‌نده‌وه هاتووه كه هه‌ر كه‌سێك یاخیبێت له فه‌رمانه‌كانت و گوێ له وشه‌كانت نه‌گرێ، ده‌كوژرێت، به‌ڵام ته‌نها به‌هێز و ئازا به)) (13).
لێره‌دا له زمانی خودی خوداوه‌نده‌وه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه هه‌ر كه‌سێ یاخیبێت و ئاماده‌ی غه‌زا و جه‌نگ و نه‌بێت له دژی ئه‌و خێڵ و دانیشتوانانه‌ی ده‌وری ده‌ریای ئۆردوون، ئه‌وا ده‌بێ بكوژرێت، چونكه سه‌رپێچی فه‌رمانی خوداوه‌ند ده‌كات و ڕاسپارده‌كانی مو‌سا و یه‌شوع پێشێل ده‌كات، خودا‌ش له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنیان له جه‌نگ و په‌لاماردان و تاڵانی و ئه‌نفالی دانیشتوانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه، به گه‌لی هه‌ڵبژێردراوی خۆی ده‌زانێت تا ئه‌و خاكه بكاته موڵكیان كه شیر و هه‌نگوینی لێ ده‌چۆڕێت.
((ئینجا یه‌شوعی كوڕی نون له “شه‌تیمه‌وه” دوو سیخوڕی به نهێنی نارد و گوتی: بڕۆن ته‌ماشای ئه‌و خاكه بكه‌ن له‌گه‌ڵ “ئه‌ریحادا”. ئه‌وانیش ڕۆشتن و چوونه ماڵی ئافره‌تێكی له‌شفرۆش كه ناوی “راحاب” بوو هه‌ر له‌وێش پشوویاندا. ئینجا به پاشای ئه‌ریحا (ئێستا شارێكه له فه‌له‌ستین) یان گوت: ئه‌مشه‌و دوو پیاوی نه‌وه‌ی ئیسرائیل هاتوونه‌ته ئێره تا سیخوڕی به‌سه‌ر خاكه‌كه‌وه بكه‌ن. جا پاشای ئه‌ریحا به دوای ڕاحابدا ناردی و گوتی: ئه‌و دوو پیاوه‌ی كه هاتن بۆ لات و هاتنه نێو ماڵه‌كه‌ته‌وه بیانهێنه ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌وانه هاتوون سیخوڕی به‌سه‌ر هه‌موو خاكه‌كه‌دا بكه‌ن. ڕاحابیش دوو پیاوه‌كه‌ی برد و شاردنیه‌وه و گوتی: ڕاسته ئه‌و دوو پیاوه هاتن بۆ لام، به‌ڵام نه‌مزانی خه‌ڵكی كوێن و له كاتی داخستنی ده‌روزاه‌كه‌ش به تاریكی ده‌رچوون و نازانم بۆ كوێ ڕۆشتوون و به په‌له شوێنیان بكه‌ون، به‌ڵكو بیانگرن. به‌ڵام ئه‌و هه‌ردووكیانی بردبووه سه‌ربان و له ناو كۆمه‌ڵێك چیلكه دار كه له‌سه‌ر بانی هه‌ڵیچنیبوو شاردبوویانییه‌وه. پیاوه‌كانیش به ڕێگای ئۆردووندا و ڕێڕه‌وه‌كان به دوایاندا كه‌وتن و پاش ده‌رچوونی ئه‌وان ده‌روازه‌كه‌یان داخست. ئینجا به‌رله‌وه‌ی خه‌ویان لێبكه‌وێت ڕاحاب سه‌ركه‌وت بۆ لایان بۆ سه‌ریان و به پیاوه‌كانی گوت: زانیوومه كه خوداوه‌ند ئه‌م خاكه‌ی به ئێوه داوه و ترسی ئێوه باڵی به‌سه‌رماندا كشاوه و سه‌رجه‌م دانیشتوانی خاكه‌كه‌ش له ترسی ئێوه تۆقیوون، چونكه بیستوومانه كه خوداوه‌ند ئاوی ده‌ریای سووفی له‌به‌ر پێتاندا وشك كرد ئه‌و كاته‌ی له میسر ده‌رچوون و هه‌روه‌ها له‌به‌ری ئۆردوون چیتان به‌سه‌ر هه‌ردوو پاشای ئه‌موورییه‌كان و سیحون و عۆگ دا هێنا. ئه‌وانه‌ی كه قڕتان كردن بیستمان و ڕه‌نگمان په‌ڕی و به هۆی ئێوه‌وه ڕۆح له هیچ مرۆڤێكدا نه‌ماوه، چونكه خوداوه‌ند خوداتان، ئه‌و خودایه‌ی له ئاسمان و له‌سه‌ره‌وه‌یه و له سه‌رزه‌ویش له خواره‌وه‌یه، ئێستا سوێند به خوداوه‌ند بخۆن كه چۆن من (راحاب) چاكه‌م له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا كرد، ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ ماڵی باوكم چاكه بكه‌ن و نیشانه‌یه‌كی دڵنیا بوونم بده‌نێ، تا باوك و دایك و خوشك و براكانم و هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌یانه به زیندووی بیانهێڵنه‌وه و فریای گیانیان بكه‌ون له مردن.
پیاوه‌كانی یه‌شوع یش گوتیان: مه‌رگمان پێشتان كه‌وێت ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌مان نه‌دركێنن، گه‌ر خوداوه‌ندیش ئه‌م خاكه‌ی پێ داین ئه‌وا چاكه و دڵسۆزیت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین.
ئینجا ڕاحاب هه‌ردووكیانی له كڵاوو ڕۆژنه‌ی ماڵه‌كه‌یه‌وه به گوریس شۆڕ كرده‌وه و پێی گوتن بڕۆن بۆ چیا نه‌وه‌ك ئه‌وانه‌ی به شوێنتان ده‌گه‌ڕێن تووشتان بێن و ئاشكراتان بكه‌ن، له‌وێ بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ خۆتان بشارنه‌وه تا ئه‌وان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئینجا به ڕێگای خۆتاندا بڕۆن. پیاوه‌كانیش پێیان گوت: ئێمه بێ تاوان ده‌بین له‌و سوێنده‌ی بۆ تۆمان خوارد كه ئه‌گه‌ر هاتوو له كاتی هاتنمان بۆ نێو ئه‌م خاكه، ئه‌م گوریسه سووره به كڵاوو ڕۆژنه‌كه‌وه گرێ نه‌ده‌یت كه ئێمه‌ت لێوه شۆڕ كرده‌وه و، ئه‌گه‌ر دایك و باوكت و خوشك و براكانت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ماڵی باوكت له ماڵه‌كه‌ی خۆتدا كۆ نه‌كه‌یته‌وه. جا هه‌ر كه‌سێك له ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی تۆ بچێته ده‌ره‌وه خوێنی خۆی له‌سه‌ر خۆی ده‌بێت و ئێمه بێ تاوان ده‌بین، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ تۆدا له ماڵه‌كه‌تدا بێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستڕێژییه‌كی كرایه سه‌ر، ئه‌وا خوێنی له‌سه‌ر ئێمه ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ی ئێمه بدركێنیت ئه‌وا ئێمه‌ش بێ تاوان ده‌بین له‌و سوێنده‌ی كه بۆمان خواردی. ڕاحابیش گوتی: چۆنتان گوت ئاوا ده‌بێت. ئینجا به‌رێكه‌وتن و ڕۆیشتن و ئه‌ویش گوریسه سووره‌كه‌ی به كڵاورۆژنه‌كه‌دا گرێ دا. ئینجا پیاوه‌كان بۆی ده‌رچوون و ڕۆیشتن بۆ چیا، له‌وێ بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ مانه‌وه تا پیاوانی پاشا گه‌ڕانه‌وه، پیاوانی پاشا هه‌موو ڕێگاكانیان به دوایاندا گه‌ڕان، به‌ڵام نه‌یانیاندۆزیه‌وه. ئینجا دوو پیاوه‌كه گه‌ڕانه‌وه و له چیاكاندا هاتنه خواره‌وه و په‌ڕینه‌وه و گه‌یشتنه لای یه‌شوعی كوڕی نون و هه‌موو به‌سه‌رهاته‌كه‌یان بۆ گێڕایه‌وه و به یه‌شوعیان گوت: به‌راستی خوادوه‌ند هه‌موو خاكه‌كه‌ی داوه‌ته ده‌ستمان و سه‌رجه‌م دانیشتوانی خاكه‌كه‌ش به هۆی ئێمه‌وه ڕه‌نگیان په‌ڕیوه )) (14).
هه‌ركه‌سێك به ووردی سه‌رنجی ئه‌م چه‌ند په‌ڕه‌گرافه بدات ئه‌وا به ڕوونی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن كه‌سێك خۆی به په‌یامبه‌ر بزانێت و خوداوه‌ند قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردبێت و برا گه‌وره‌كه‌شی موسای ئولولعه‌زم بێت ئه‌وا ڕێگا به كاری سیخوڕی و جاسوسی كردن به‌سه‌ر خاكی وڵاتانی تره‌وه ده‌دات تا داگیری بكه‌ن و ژن و منداڵیان ئه‌نفال بكه‌ن و نێره‌كانیشیان به شمشێر سه‌ر ببڕن (وه‌ك چۆن په‌یامبه‌ری ئیسلام له دژی جوله‌كه‌كانی خێڵی “به‌نی قوڕه‌یزه ئه‌نجامی دا). به‌ڵام له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دوو پیاوه ڕاسپێردراوی یه‌شوع چۆن ڕێگایان به خۆیان دا بچنه ماڵی ئافره‌تێكی له‌شفرۆشه‌وه و شه‌ویش له‌وێدا بمێننه‌وه و خۆیان بشارنه‌وه، له كاتێكدا كه ڕاحابی له‌شفرۆشیش له ترسا ئه‌و دوو پیاوه شاردبوویه‌وه، چونكه بیستبووی كه له‌شكره‌كه‌یان چ كاره‌ساتێكی به‌سه‌ر پاشاكانی ده‌وور و به‌ری وڵاته‌كه‌یاندا هێنابوو، هه‌ر بۆیه ناچار له ترسا نه‌وه‌ك ئه‌میش وای به‌سه‌ر بێت ئه‌و دوو پیاوه‌ی شاردبوویه‌وه. نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت كه سیخوڕی و چوونه ماڵی ئافره‌تی له‌شفرۆش دژ به ئاین و شه‌ریعه‌تی خودایه، به‌ڵام ئه‌م بڕیارانه شمولی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ران ناكات! !
((ئه‌وه بوو كاتێ یه‌شوع له نزیك ئه‌ریحا بوو سه‌ری هه‌ڵبڕی و بینی ئه‌وه‌تا پیاوێك به‌رامبه‌ری ڕاوه‌ستاوه و شمشێره‌كه‌شی هه‌ڵكێشاوه. یه‌شوعیش ڕۆیشته لایی و پێی گوت: تۆ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دای یان له‌گه‌ڵ دوژمنان؟ ئه‌ویش گوتی: نه‌خێر، چونكه من سه‌رۆكی سوپاكانی خوداوه‌ندم و ئێستاش هاتووم. جا یه‌شوع به ڕوودا به‌سه‌ر زه‌ویدا كه‌وت و كڕنۆشی بۆ برد و گوتی: خوداوه‌ندم، چ شتێك به خزمه‌تكاری خۆت ده‌ڵێیت؟ سه‌رۆكی سوپاكانی خوداوه‌ندیش به یه‌شوعی گوت: نه‌عله‌كانی پێت داكه‌نه، چونكه ئه‌و شوێنه‌ی تۆ له سه‌ری وه‌ستاوی پیرۆزه,. یه‌شوعیش وایكرد. ئه‌ریحاش به هۆی نه‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه به ته‌واوی داخرابوو، نه كه‌س ده‌هاته ژووره‌وه و نه‌كه‌سیش ده‌ڕۆشته ده‌ره‌وه. جا خوادوه‌ند به یه‌شوعی گوت: بڕوانه، من ئه‌ریحا و پاشاكه‌ی و، پاڵه‌وانه‌كانیم داوه‌ته ده‌ست تۆ. پاشان له‌شكره‌كه‌ی یه‌شوع كه‌ڕه‌نای جه‌نگی لێدا و یه‌شوع به جه‌نگاوه‌ره‌كانی گوت: هاوار بكه‌ن، چونكه خوداوه‌ند شاره‌كه‌ی داوه‌ته ده‌ستمان. جا شاره‌كه‌ش هه‌رچی تێدا بوو بۆ خوداوه‌ند قه‌ده‌غه كرابوو، ته‌نها ڕاحابی له‌شفرۆش نه‌بێت كه پێویسته بژیت و هه‌موو ئه‌وانه‌ش له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ژین، چونكه ئه‌و دوو نێردراوه‌ی یه‌شوعی شارده‌وه. ئینجا له‌شكری یه‌شوع هاوارێكی بڵندیان كرد و شورای شاره‌كه له جێی خۆیدا كه‌وت و ڕووخا، جا سوپاكه‌ی یه‌شوع چوونه نێو شاره‌كه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت، هه‌ر چییه‌كیش له شاره‌كه‌دا بوو قڕیان كرد له پیاو و ژن و منداڵی شیره‌خۆر و پیر هه‌تا گا و مه‌ڕ و گوێدرێژه‌كانیشیان و به زه‌بری شمشێر كۆمه‌ڵكوژیان كردن، یه‌شوعیش به‌و دوو پیاوه‌ی گوت كه پێشتر سیخوڕی ئه‌و خاكه‌یان كردبوو: بچنه ماڵی ژنه له‌شفرۆشه‌كه‌وه هه‌روه‌ك سوێندتان بۆ خواردبوون كه خۆی و ئه‌وه‌ی هی ئه‌وه بیانهێننه ده‌ره‌وه. پاشان دوو گه‌نجه سیخوڕه‌كه چوونه ژووره‌وه و ڕاحاب و دایك و باوك و براكانی و كه‌س و كاره‌كه‌ی هه‌رچی هه‌بوو بیانهێنه ده‌ره‌وه. ئه‌مره‌كه‌ی یه‌شوعیان جێبه‌جێكرد و شاری ئه‌ریحایان به ئاگر سوتاند له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌ی كه تێیدا بوون و هیچ گیانله‌به‌رێكیشیان تێدا نه‌هێشته‌وه، به‌ڵام زیوو و زێر و قاپه مس و ئاسنییه‌كانیان خسته ناو گه‌نجینه‌ی ماڵی خوداوه‌نده‌وه و پاشان یه‌شوع ماڵی ڕاحاب و خێزانه‌كه‌ی به زیندوویی هێشته‌وه. ئینجا یه‌شوع له‌به‌رده‌م خوداوه‌نددا گوتی: نه‌فره‌ت لێكراوه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م شاره ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه به مه‌رگی نۆبه‌ره‌كه‌ی بناغه‌ی داده‌نێت و به مه‌رگی بچووكه‌كه‌ی ده‌رگاكانی دامه‌زرێنێت. خوداوه‌ندیش له‌گه‌ڵ یه‌شوعدا بوو، ناوبانگیشی به زه‌ویدا بڵاوو بوویه‌وه )) (15).
یه‌شوع جكه له‌وه‌ی خاكێكی پڕ له دانیشتوانی به ژن و منداڵ و ئاژه‌ڵه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كرددووه، به‌مه‌ش ڕۆحی ساده و شه‌ڕه‌نگێزی دانه‌مركاوه كه‌چی نه‌فره‌ت له‌و كه‌سانه ده‌كات كه شارێكی وه‌ك ئه‌ریحا ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه و سوێند ده‌خوات به خودا هه‌ر كه‌سێك ویستی دووباره ئه‌م شاره درووست بكاته‌وه به مه‌رگی نۆبه‌ره‌كه‌ی بناغه‌ی داده‌نێت و به مه‌رگی منداڵه بچووكه‌كه‌ی ده‌رگاكه‌ی بنیات ده‌نێته‌وه. جا له پاش كاولكردنی شاری ئه‌ریحا و كۆمه‌ڵكوژكردنی دانیشتوانه‌كه‌ی، به‌نوئیسرائیل له‌به‌رامبه‌ر له‌شكری “عای” ده‌شكێن ئه‌ویش به‌و هۆیه‌وه كه خودا غه‌زه‌بی لێ‌گرتوون، چونكه یه‌كێك له به‌نو ئیسرائیل خیانه‌تی له غه‌نیمه‌ته‌كه‌دا كردووه و له قه‌ده‌غه كراوه‌كه‌ی خوداوه‌ندی به مه‌به‌ستی شه‌خسی دزیووه و سه‌رئه‌نجام یه‌شوع ده‌یگرێت و به خۆی و ماڵ و منداڵ و سامان ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌شی كه بۆ خۆی گل داوه‌ته‌وه، ده‌یانسوتێنێت، پاشماوه‌ی ئه‌م به‌سه‌ر هاتانه‌ش له كتێبی یه‌شوع دا به‌م شێوه‌یه هاتوه:
(( به‌ڵام نه‌وه‌ی ئیسرائیل سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه كراوه‌كه ناپاكییان كرد، عه‌خانی كوڕی كه‌رمی كوڕی زه‌یدی كوڕی زاره‌ح له هۆزی یه‌هوزا له قه‌ده‌غه كراوه‌كه‌ی برد، جا تووڕه‌یی خوداوه‌ند به‌سه‌ر نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا جۆشا، یه‌شوعیش چه‌ند پیاوێكی له ئه‌ریحاوه بۆ عای نارد كه لای “به‌یت ئاڤنه”وه‌یه و كه‌وتووه‌ته خۆرهه‌ڵاتی بێت ئیل پێی گوت: “سه‌ركه‌ون سیخوڕی زه‌وییه‌كه بكه‌ن”. پیاوه‌كانیش سیخوڕی عایان كرد، ئینجا گه‌ڕانه‌وه لای یه‌شوع و پێیان گوت: “با هه‌موو گه‌ل سه‌رنه‌كه‌ون، به‌ڵكو ته‌نها نزیكه‌ی دووهه‌زار یان سێ هه‌زار پیاو به‌سه‌ر عایدا بده‌ن، پێویست ناكات هه‌موو گه‌ل ڕه‌وانه‌ی ئه‌وی بكه‌یت، چونكه به ژماره كه‌من”جا نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وێ، به‌ڵام له‌به‌رده‌م عای هه‌ڵهاتن و خه‌ڵكی عای لێیان دان و نزیكه‌ی سی وشه‌ش پیاویان لێ كوشتن و دوایان كه‌وتن، له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌كه‌وه تا شباریم و له له لێژاییه‌كه‌دا لێیان دان، جا گه‌ل ڕه‌نگیان به ڕووه‌وه نه‌ما، یه‌شوعیش جله‌كانی دادڕی و له‌به‌رده‌م سندوقی خوداوه‌نددا كه‌وته سه‌ر زه‌وی و تا ئێوار خۆی و پیرانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل خۆڵیان به‌سه‌ر خۆیاندا كرد، ئینجا یه‌شوعی گوتی: “ئای خوداوه‌ندم خوداوه‌ند، بۆچی ئه‌م گه‌له‌ت به ته‌واوی له ئۆردون په‌ڕانده‌وه تا بمانده‌یته ده‌ست ئه‌مورییه‌كان و له ناومان به‌رن؟ خۆزگا به‌وه‌نده قایل ده‌بوویت و له‌و به‌ری ئۆردون ده‌ماینه‌وه، ئای خوداوه‌ندم، من چی بڵێم پاش ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی به‌نو ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كانیدا به‌زین؟ جا كه‌نعانییه‌كان و سه‌رجه‌م دانیشتوانی خاكه‌كه ئه‌مه ده‌بیستن و گه‌مارۆمان ده‌ده‌ن و ناومان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سڕنه‌وه، ئه‌ی چیده‌كه‌ی بۆ ناوی گه‌وره‌یی خۆیت؟ “
ئینجا خوداوه‌ند به یه‌شوعی گوت: هه‌سته، بۆچی ئاوا به‌سه‌ر زه‌ویدا كه‌وتووی؟ نه‌وه‌ی ئیسرائیل گوناهیان كرد و په‌یمانه‌كه‌یان شكان، كه فه‌رمانم پێكردبوون و قه‌ده‌غه كراوه‌كه‌یان برد و دزیان كرد و نكۆڵیان لێ‌كرد و له ناو شته‌كانی خۆیان شاردیانه‌وه، هه‌ر بۆیه نه‌وی ئیسرائیل نه‌یانتوانی به‌رامبه‌ر به دوژمنه‌كانیان ڕاوه‌ستن و به‌زین، چونكه بوونه‌وه‌رگه‌لێكی نه‌فره‌ت لێكراوه، له‌مه‌وبه‌داوه‌وه له‌گه‌ڵتاندا نابم ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌فره‌ته له ناو خۆتاندا بنبڕ نه‌كه‌ن. هه‌سته گه‌ل پیرۆز بكه و پێیان بڵێ با بۆ به‌یانی خۆیان پیرۆز بكه‌ن، چونكه خوداوه‌ند، خوادوه‌ندی به‌نۆ ئیسرائیل وای فه‌رمووه، ئه‌ی ئیسرائیل له نێوتاندا نه‌فره‌تێك هه‌یه و بۆیه ناتوانن به‌رامبه‌ر به دوژمنه‌كانتان ڕاوه‌ستن تا ئه‌و نه‌فره‌ته له نێو خۆتاندا دانه‌ماڵن. جا ئه‌و كه‌سه‌ی قه‌ده‌غه كراوه‌كه‌ی پێوه ده‌گیرێت ده‌سوتێنرێت، چونكه په‌یمانی خوادوه‌ندی شكاندووه و كارێكی دزێۆی له نێو ئیسرائیل‌دا ئه‌نجامداوه”.
ئینجا یه‌شوع خێڵی زارحی گرت و پیاوه‌كانی هێنایه پێشه‌وه و پاشان عه‌خانی كوڕی كه‌رمی كوڕی زه‌یدی كوڕی زارحی گرت كه سه‌ر به خێڵی یه‌هوزایه، ئینجا یه‌شوع به عاخانی گوت: “كوڕی خۆم تكایه، خوادوه‌ند، خوادوه‌ندی ئیسرائیل پیرۆز بكه و دانی پێدا بنێ و پێم بڵێ چیت كردووه و لێمی مه‌شاره‌وه”
عه‌خانیش وه‌ڵامی یه‌شوعی دایه‌وه و گوتی: “به‌راستی من به‌رامبه‌ر به خوادوه‌ندی ئیسرائیل گوناهم كردووه و ئاوا و ئاوام كردووه، له نێو ده‌سته‌كه‌وته‌كاندا (غه‌نیمه‌ت) به‌رگێكی شه‌نعاری گران به‌ها و دووسه‌د شاقڵ زێو و قاڵیه زێڕێكم بینی كه كێشه‌كه‌ی په‌نجا شاقڵ ده‌بوو، حه‌زم لێ‌كرد و بردم و ئه‌وه‌تا له ژێر زه‌وی له ناوه‌ڕاستی چادره‌كه‌مدا شاردوومه‌ته‌وه و زێوه‌كه‌شی له ژێره‌وه‌یه”.
جا یه‌شوع چه‌ند كه‌سێكی نارد بۆ چادره‌كه و بینیان ئه‌وه‌تا له نێو چادره‌كه‌دا شارداونه‌ته‌وه و زیوه‌كه‌ش له ژێریانه‌وه‌یه و ئه‌وانیش شته‌كانیان له نێو چادره‌كه‌دا هه‌ڵگرت و بۆ یه‌شوع و هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیلیان هێنا و له‌به‌رده‌م خوداوه‌نددا دایاننا. ئینجا یه‌شوع عه‌خانی كوڕی زاره‌حی له‌گه‌ڵ زێو و به‌رگه‌كه و قاڵیه زێڕه‌كه و كوڕ و كچه‌كانی و گا‌و و گوێدرێژ ومه‌ڕه‌كانی و چادره‌كه‌یی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه موڵكی ئه‌و بوون بردیان و سه‌ریانخستن بۆ دۆڵی عه‌خوڕ. ئینجا یه‌شوع گوتی: “چۆنت لێ تێك داین خوداوه‌ندیش ئه‌مڕۆ ئاوا لێت تێك ده‌دات”. ئینجا هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌ردبارانیان كردن و به ئاگر هه‌موویان سووتاندن و كۆمه‌ڵه به‌ردێكی گه‌وره‌شیان به‌سه‌ردا كه‌ڵه‌كه كردن كه تا ئه‌مڕۆش هه‌ر له‌وێیه. ئینجا خوداوه‌ند له جۆش و تووڕه‌ییه‌كه‌ی سارد بوویه‌وه و ئه‌و شوێنه‌ش تا ئه‌مڕۆ به دۆڵی عه‌خور (تێكدان) ناو ده‌بریت)) (16).
ئێمه لێره‌دا ده‌پرسین ئایا عه‌خانی كوڕی زاره‌ح خیانه‌تی له ماڵی خودا كردووه یان ژن و منداڵه‌كانی؟ ئایا نه‌ده‌كرا خودا ئه‌وه‌نده دڵڕه‌ق و تۆڵه‌سێن نه‌بووایه و ته‌نها تۆڵه‌ی له عه‌خان بكردیایه‌ته‌وه و ژن و منداڵكانی عه‌فوو بكردایه؟ ئه‌ی تاوانی ئه‌و هه‌موو ئاژه‌ڵانه‌ی كه موڵكی عه‌خان بوو، چی بوو؟ كه ئه‌وان هیچ تاوانێكیان نه‌كردووه و ته‌نها ڕۆح له‌به‌رێكی به‌سته‌زمان بوون و هیچی تر! دووباره ده‌پرسین بۆچی تووڕه‌یی و جۆشی خوداوه‌ند له ئاینه سامییه‌كاندا (جوله‌كه و ئیسلام) هه‌میشه به غه‌زه‌ب و نه‌خۆشی تاعوون ناردن بۆ میلله‌تان ده‌نیشێته‌وه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر خودا پێشتر هه‌موو شتێكی له چاره‌مان نوسیووه ئیتر بۆچی تۆڵه‌مان لێده‌كاته‌وه؟ ئه‌مه له كاتێكدا كه هه‌رچی گومڕایی و و گوناه و كوفر هه‌یه كه مرۆڤ تووشی ده‌بێت پێشتر له (له وه‌حی مه‌حفوز) دا تۆمار كراوه و به‌م پێیه‌ش بێت مرۆڤ هه‌ر گوناه و تاوانێك بكات، تاوانبار نییه و پێشتر له چاره‌ی نوسراوه، جا ئیتر نازانین بۆچی خوداوه‌ند لێمان تێناگات و هه‌رجاره‌وه به‌ڵایه‌كمان بۆ ده‌نێرێت؟ من ئه‌گه‌ر كه‌سێكی باوه‌ڕدار بم به ئاینی جوله‌كه یان ئیسلام، ئه‌وا هه‌رگیز تاغوت و دیكتاتۆره‌كانی وه‌كو هیتله‌ر و سه‌دام و ته‌یموری له‌نگ و خالیدی كوڕی وه‌لید و میره‌كانی ئومه‌یه و یه‌شوعی كوڕی نون به تاونبار نازانم، چونكه پێشتر له چاره‌یان نوسراوه كه دڕه‌نده و كۆمه‌ڵ كوژی میلله‌تانن و ده‌ست له منداڵی شیره‌خۆره و پیر و لا‌و ناپارێزن ــ به كورتی: دڕه‌نده‌یه‌كی وه‌كو یه‌شوع پێغه‌مبه‌ر شایسته‌ی هیچ ڕێز و گه‌وره‌ییه‌ك نییه، به‌ڵام له ڕاستیدا جگه له مرۆڤێكی حه‌قیر و تاوانبارێك كه هیچی له ته‌یموری له‌نگ و مه‌غۆل و ته‌ته‌ره‌كان زیاتر نییه، ئێمه هه‌رله منداڵییه‌وه ڕایان هێناوین كه ڕێز له پێغه‌مبه‌ران بگرین و به ئاگری قیامه‌ت تۆقێندراوین و هه‌میشه وێنه‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌یان له‌به‌ر چاو جوان كردووین، به‌ڵام له ڕاستیدا به‌شێكی به‌رچاویان تاوانی وا دڕندانه‌یان ئه‌نجام داوه كه له شه‌للاتیترین پیاوكوژی ئه‌م سه‌ده‌یه ناوه‌شێته‌وه.
جا با بزانین له دوای كۆمه‌ڵكوژی بنه‌ماڵه‌ی عه‌خان و ژن و منداڵه‌كه‌ی، یه‌شوعی پێغه‌مبه‌ر چ كۆمه‌ڵكوژییه‌كی تر ئه‌نجامده‌دات و چ شه‌رمه‌زارییه‌كی تر ده‌خاته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی پڕ له غه‌در و تاوان كه كتێبه پیرۆزه‌كان به‌و په‌ڕی پیرۆزییه‌وه له‌م مرۆڤ كوژه ده‌ڕوانن و به سیقه پێكراوی ده‌سته ڕاستی موسای ده‌زانن. !!
(( ئینجا خوداوه‌ند به یه‌شوعی فه‌رموو: “مه‌ترسه و وره به‌رمه‌ده. هه‌موو جه‌نگاوه‌ركانت له‌گه‌ڵ خۆت ببه و هه‌سته سه‌ركه‌وه بۆ عای، چونكه من پاشاكه‌ی و گه‌له‌كه‌ی و شاره‌كه‌ی و خاكه‌كه‌ییم داوه‌ته ده‌ست تۆوه و ته‌سلیمی به‌نۆ ئیسرائیلیان ده‌كه‌م، جا ئه‌وه‌ی به ئه‌ریحا و پاشاكه‌یت كرد به عای و پاشاكه‌شی بكه، به‌ڵام دستكه‌وت (غه‌نیمه) ته‌كان و ڕه‌شه‌وڵاخه‌كانیان بۆ خۆتان به تاڵان به‌رن و بۆسه‌یه‌كیش له پشتی خۆتانه‌وه بۆ شاره‌كه دابنێن”
جا یه‌شوع هه‌موو جه‌نگاوه‌رانی هه‌ستان هێرش بكه‌نه سه‌ر شاری عای، یه‌شوع سێ هه‌زار جه‌نگاوه‌ری پاڵه‌وانی هه‌ڵبژارد و به شه‌و ناردنی و فه‌رمانی پێكردن و گوتی: “ته‌ماشا كه‌ن، له پشته‌وه بۆسه بۆ شاره‌كه ده‌نێنه‌وه و زۆریش له شاره‌كه دوور مه‌كه‌ونه‌وه و هه‌مووتان له ئاماده‌باشیدا بن، منیش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م گه‌له له شاره‌كه نزیك ده‌بینه‌وه و ئیتر دوژمنیش دێته ده‌ره‌وه بۆمان و ئێمه‌ش له‌به‌رده‌میاندا هه‌ڵدێین و ئه‌وانیش دوامان ده‌كه‌ون تا له شاره‌كه دووریان ده‌خه‌ینه‌وه، چونكه ده‌ڵێن ئه‌وه‌تا وه‌ك یه‌كه‌م جار له‌به‌رده‌ممان هه‌ڵدێن. جا ئێمه‌ش له‌به‌ر ده‌ستیان هه‌ڵدێین. ئێوه‌ش له بۆسه‌كه‌وه هه‌ستن و شاره‌كه داگیر بكه‌ن و خوادوه‌ندتان ئه‌م شاره ده‌داته ده‌ستانه‌وه. پاشان كه شاره‌كه‌تان گرت ئاگری تێبه‌ر ده‌ده‌ن به پێی وته‌ی خوداوه‌ند”.
ئینجا یه‌شوع ناردنی و ئه‌وانیش به‌ره‌و شوێنی بۆسه‌كه ڕۆیشتن له نێوان “به‌یت ئیل”و عای دا و له خوارووی عایدا مانه‌وه. یه‌شوعیش ئه‌و شه‌وه له ناو گه‌لدا مایه‌وه. بۆ به‌یانیش یه‌شوع زوو له خه‌و هه‌ستا و خۆی و پیرانی ئیسرائیل له پێش گه‌له‌كه‌یه‌وه سه‌ركه‌وتن بۆ عای و هاتنه نزیك شاره‌كه، یه‌شوعیش پێنج هه‌زار پیاوی بردوو كردنیه بۆسه له نێوان به‌یت ئیل و عای له خۆرئاوای شاره‌كه‌دا. كاتێكیش پاشای عای ئه‌مه‌ی بینی، به‌ره‌وروویان بوونه‌وه و چوونه به‌رده‌می ده‌شتاییه‌كه، به‌ڵام نه‌یانده‌زانی كه له پشت شاره‌كه‌وه بۆسه‌یان بۆ دانراوه. جا یه‌شوع له‌گه‌ڵ سوپای ئیسرائیلییه‌كاندا به فێڵ و تاكتیك و به ڕێگای چۆڵه‌وانیدا هه‌ڵهاتن و شكستیان له‌به‌رده‌م دوژمن نیشاندا و پاشان له‌شكری عای و خه‌ڵكی شاره‌كه دوایان كه‌وتن تا له شاره‌كه دوور كه‌وتنه‌وه و یه‌ك پیاو له ناو شاری عایدا یان له به‌یت ئیلدا نه‌مابوو كه بۆ شه‌ڕ كردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیلییه‌كاندا ده‌رنه‌چێت، جا شاره‌كه‌یان به كراوه‌یی به جێهێشت. ئینجا خوداوه‌ند به یه‌شوعی فه‌رموو: “ره‌مه‌كه‌ی ده‌ستت به‌ره‌و ڕووی عای بگره، چونكه من ده‌یده‌مه ده‌سته‌وه”. یه‌شوعیش ڕه‌مه‌كه‌ی ده‌ستی به‌ره‌ورووی عای گرت، ئینجا بۆسه‌كه به په‌له له جێی خۆیان هه‌ستان و چوونه ناو شاره‌كه‌وه و گرتیان و ئاگریان تێ به‌ردا. ئینجا پیاوه‌كانی عای ئاوڕیان بۆ دواوه دایه‌وه و بینیان شاره‌كه‌یان دووكه‌ڵی لێ هه‌ڵده‌ستێ و هیچ شوێنێكیش نییه بۆی هه‌ڵبێن نه به‌لای ڕاستدا و نه به لای چه‌پدا، ئه‌و هێزی ئیسرائیلیش كه‌به‌ره‌و چۆڵه‌وانی هه‌ڵهاتبوون دژه هێرشێكیان بۆ سه‌ر سوپای عای كرد و بۆسه‌كه‌شیان بۆ به‌رنگار بوونه‌وه‌یان له شاره‌كه هاتنه ده‌ره‌وه و پیاوه‌كانی عایش كه‌وتنه نێوان سوپای ئیسرائیلییه‌كانه‌وه و ئینجا لێیاندان و تا دوابه‌یه‌كیان قڕ كردن و كه‌سێكیان نه‌ما له‌و شه‌ڕه ده‌ربازییان بێت، به‌ڵام پاشای عای یان به زیندووی ده‌ستگیر كرد و بردیانه به‌رده‌می یه‌شوع. پاش ئه‌وه‌ش كه ئیسرائیل له كوشتنی هه‌موو دانیشتوانی عای بوونه‌وه، له كێڵگه و چۆڵه‌وانی دوایان كه‌وتن و هه‌موویانیان دایه به‌ر زه‌بری شمشێر و له ناویان بردن. ئینجا ئیسرائیل گه‌ڕانه‌وه بۆ شاری عای و دایاننه به‌ر زه‌بری شمشێر. جا هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا له پیاو و ژن كوژران ژماره‌یان دوانزه هه‌زار (12000) كه‌س بوون، یه‌شوعیش ئه‌و ده‌سته‌ی كه ڕمه‌كه‌ی پێ درێژ كردبوو نه‌یگێڕایه دواوه، تا سه‌رئه‌نجام دانیشتوانی عایی قڕ كرد، به‌ڵام نه‌وه‌ی به‌نۆ ئیسرائیل ڕه‌شه‌وڵاخ ده‌ستكه‌وتی ئه‌و شاره‌یان به تاڵان و غه‌نیمه‌ت بۆ خۆیان برد، هه‌ر به پێی ئه‌و وته‌یه‌ی خوداوه‌ند كه فه‌رمانی به یه‌شوع كردبوو. ئینجا یه‌شوع عایی سوتاند و كردییه گردێكی هه‌تا هه‌تایی، وێرانه‌یه‌ك كه تا ئه‌مڕۆش پاشماوه‌ی هه‌ر ماوه. پاشای عایشی تا ئێواره به داره‌وه هه‌ڵواسی و له ئێواره‌شدا یه‌شوع فه‌رمانی كرد و لاشه‌كه‌یان داگرت و له‌به‌رده‌م ده‌ڕوازه‌ی شاره‌كه‌دا فڕێیان دا و كۆمه‌ڵه به‌ردێكی گه‌وره‌یان له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه كرد كه تا ئه‌مڕۆش پاشماوه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه.
ئینجا یه‌شوع قوربانگه‌یه‌كی بۆ خوداوه‌ند خودای ئیسرائیل له چیای عیبالدا بنیات نا، هه‌روه‌ك موسای خزمه‌تكاری خوداوه‌ند فه‌رمانی به نه‌وه‌ی به‌نۆ ئیسرائیل كردبوو و پاشان قوربانی ئاشتیشیان بۆ خوداوه‌ند سه‌ربڕی )) (17).
ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی كه خستمانه ڕوو نمونه‌یه‌كه له‌و كرده‌وه قێزونه‌یه كه په‌یامبه‌رێكی خوا به ناوی یه‌شوعی كوڕی نون ئه‌نجامی داوه كه له ئه‌ده‌بیاته ئیسلامییه‌كاندا به “یوشع”پێغه‌مبه‌ر ناسراوه و به‌و په‌ڕی ڕێزه‌وه لێی ده‌ڕوانن و شانازیش به‌وه‌وه ده‌كه‌ن كه شمشێره‌كه‌ی بڕه‌نده‌یه و له جیهاد و ژن و منداڵ كوشتندا پسپۆڕه بووه، وه‌ك چۆن “ئیبن كه‌سیر”له ته‌فسیره ئیسرائییلیه‌كه‌یدا به‌و په‌ڕی ڕێزه‌وه لێی ده‌ڕوانی! جا نازانین كه‌سێك به كوشتنی ژن و منداڵ و ئه‌نفال و تاڵانچێتی هه‌ستابێ، خاكی وڵاتانی به بێ هۆ داگیر كردبێ، ژن و منداڵی خه‌ڵتانی خوێن كردبێ، ماڵ و موڵك و سه‌روه‌تی چه‌ندین شاری به تاڵان بردبێ، پیشه‌ی ڕاونان و غه‌نیمه‌ت و ئه‌نفال بووبێ، ده‌بێت پیرۆزی ئه‌م دراكۆلا خوێنمژه له كوێدا بێت؟ هه‌موو ئه‌مانشی له پێناو خودادا كردووه، چونكه گه‌لی جوله‌كه گه‌لی هه‌ڵبژێردراوی خودان، وه‌ك چۆن “قۆرئان” باسی ده‌كات، به‌ڵام مادام یه‌شوع پێغه‌مبه‌ره و خودا ئامۆژگاری كردووه كه ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه ئه‌نجام بدات، ئه‌وا ئێمه‌ی كافر و زه‌ندیق بۆمان نییه ڕه‌خنه له‌م پیاوه پیرۆزه بگرین و باس له‌و كۆمه‌ڵكوژییه بكه‌ین كه دژی چه‌ندین شاری ده‌وور و به‌ری ئۆردون و فه‌له‌ستین و ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامی داوه، چونكه عه‌قڵی ئێمه‌ی كافر زۆر له‌وه بچووكتره په‌ی به نهێنییه‌كانی خودا به‌رین و ته‌نها ئه‌ویش عه‌لیم و خه‌بیره! !
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو تاوانه‌ی كه ئه‌م پیاوه‌ی خودا دژی چه‌ندین شار و ئاوایی ئه‌نجامی داوه، كه‌چی هێشتا تینوی خوێن بووه و ده‌روونی نه‌خۆش و سادیانه‌ی، سروشتی نیكرۆفیلیا و كه‌سێتییه ناهاوسه‌نگییه‌كه‌ی پێویستی به تێر كردنی خوێنی ژن و منداڵان و پیر و سه‌گ و پشیله‌شه، جا با بزانین لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی ئه‌م په‌یامبه‌ره خوادوه‌ندییه به كوێ ده‌گات و له كوێشدا كۆتایی به كۆمه‌ڵكوژیی خه‌ڵكانی بێ تاوان ده‌هێنێت.
دووباره له كتێبی یه‌شوع دا هاتووه:
((جا كاتێ هه‌موو ئه‌و پاشایانه‌ی له‌وبه‌ری ئۆردن و له ده‌شت و كێ‌و و له هه‌موو كه‌ناره‌كانی ده‌ریای گه‌وره و ده‌ریاری سپی و ناوه‌ڕاست به لای ئوردندا، كه حیسییه‌كان و ئه‌مورییه‌كان وكه‌نعانییه‌كان و فێریزییه‌كان و حورییه‌كان و ئه‌یوبییه‌كان ئه‌وه‌یان بیست پێكه‌وه كۆ بوونه‌وه بۆ جه‌نگ كردن له‌گه‌ڵ یه‌شوعی پێغه‌مبه‌ر و ئیسرائیل، به‌ڵام دانیشتوانی گه‌بعون كه بیستیانه‌وه یه‌شوعی چی به ئه‌ریحا و شاری عای كردووه، به زۆر زانی و فێڵه‌وه هاتنه لای یه‌شوع و خۆیان وه‌ك بێگانه و خه‌ڵكانێك ناساند كه له دووره‌وه هاتیوون بۆ ئه‌وه‌ی ببینه كۆیله و خزمه‌تكاری ئێوه، چونكه هه‌موو ئه‌و شه‌ڕ و سه‌ركه‌وتنانه‌ی ئیچوه‌مان بیست كه خودا هاوكارتان بووه. یه‌شوعیش له دوایدا بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه خه‌ڵكی گه‌بعونن و له ترسانا ته‌سلیم بوون و یه‌شوعیش سوێندی بۆیان خوارد كه هیچیان لێ ناكات، ئینجا كردینیه داربڕ و ئاوكێش بۆ گه‌لی ئیسرائیل و قوربانگه‌ی خوداوه‌ند و ئینجا كاتێ ئه‌دۆنی صادقی پاشا ئۆرشه‌لیم بیستیه‌وه كه یه‌شوع عای و ئه‌ریحای گرتووه و هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌یی كۆمه‌ڵكوژ كردووه و گه‌یعونیش په‌یمانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیدا به‌ستووه زۆر ترسا، چونكه گه‌یعون شارێكه له عای گه‌وره‌تر و هه‌موو پیاوه‌كانیش پاڵه‌وانننجا ئه‌دۆنی صادقی پاشای ئورشه‌لیم ناردی یه دوای هۆهامی پاشای خییرۆن و پیرامی پاشای یه‌رومووت و یاخعی پاشای له‌خیش و دبیری پاشای عێگلۆنی و گوتی: “سه‌ركه‌ون بۆ لام و یارمه‌تیم بده‌ن با له گه‌یعون بده‌ین، چونكه په‌یمانی ئاشتیی له‌گه‌ڵ یه‌شوع و گه‌لی ئیسرائیل‌دا به‌ستووه”. ئینجا ئه‌موورییه‌كان كۆ بوونه‌وه و به خۆیان و هه‌موو سوپاكه‌یانه‌وه سه‌ركه‌وتن و دایان به سه‌ر گه‌بعوندا، جا دانیشتوانی گه‌بعونیش ناردیان به دوای یه‌شوعدا كه له ئۆردوگای سه‌ربازه‌كانیدا له گڵگاڵ دا بوو و پێیان گوت: “ده‌ست له خزمه‌تكاره‌كانت به‌رمه‌ده و به په‌له سه‌ركه‌وه بۆ لامان و ڕزگارمان بكه و یارمه‌تیمان بده، چونكه هه‌موو پاشاكانی ئه‌مووری و ئه‌وانه‌ی له چیادا نیشته‌جێن گه‌له‌كۆمه‌یان لێكردووین”. ئینجا یه‌شوعیش له گڵگانه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو جه‌نگاوه‌كان و پاڵه‌وانه به جه‌رگه‌كان سه‌ركه‌وتن و خوداوه‌ندیش به یه‌شوعی گوت: “لێیان مه‌ترسه، چونكه ئه‌وانه‌م داوه‌ته ده‌ست تۆ و كه‌سیشیان ناتوانێ له‌به‌رده‌متدا ڕاوه‌ستێ”. جا یه‌شوعیش له ناكاو بۆیان هات. خوداوه‌ندیش له‌به‌رده‌م ئیسرائیل‌دا سه‌ری لێشیچواندن و له گه‌بعوندا لێدانێكی گه‌وره‌ی تێسره‌واندن و به ڕێگای عه‌قه‌به‌ی به‌یت حۆروندا ڕاوین نان و تا عه‌زیقه و مه‌قیده به‌رده‌وام بوون له لێدانیان. هه‌روه‌ها كاتێ له‌به‌رده‌م ئیسرائیل‌دا ڕایان كرد و له لێژاییه‌كی بێت حۆروندا بوون خوادوه‌ند له ئاسمانه‌وه به ته‌رزه‌ی گه‌وره لێیدان و تا گه‌یشتنه عه‌زیقه هه‌ر له‌وێشدا مردن، ئه‌وانه‌ش كه به به‌رده ته‌رزه خوداوه‌ند له ئاسمانه‌وه به سه‌ریاندا ده‌یباران، زیاتر بوون له‌وانه‌ی كه به شمشێری نه‌وه‌ی ئیسرائیل كوژران. ئینجا یه‌شوع له‌گه‌ڵ خوداوند دوا، ئه‌و ڕۆژه‌ی كه خوداوه‌ند ئه‌مورییه‌كانی دایه ده‌ست نه‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه و گوتی: “ئه‌ی خۆر به‌سه‌ر گه‌بعونه‌وه به‌رده‌وام به. ئه‌ی مانگ به‌سه‌ر دۆڵی ئه‌یلونه‌وه به”. جا خۆر به‌رده‌وام بوو و مانگیش وه‌ستا تا گه‌ل تۆڵه‌یان له دوژمنان كرده‌وه. جا خۆر له ناو جه‌رگه‌ی ئاسماندا وه‌ستا و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژی ته‌واو له ئاوا بووندا بوو و په‌له‌ی نه‌كرد. جا وه‌ك ئه‌و ڕۆژه هه‌ر نه‌بووه، نه پێشتر و نه دواتر كه خوداوه‌ند به‌و شێوه‌یه گوێ له ده‌نگی مرۆڤێك بگرێت، چونكه خوداوه‌ند له جیاتی ئیسرائیل ده‌جه‌نگا. ئینجا هه‌ر پێنج پاشاكه‌ش هه‌ڵهاتن و له ئه‌شكه‌وتێكدا له مه‌قیده خۆیان شارده‌وه. كاتێكیش یه‌شوع پێیانی زانی به پیاوه‌كانی خۆیی گوت: “به‌ردی گه‌وره خلۆر بكه‌نه‌وه بۆ شه‌كه‌وته‌كه و چه‌ند پیاوێكیش دانێن بۆ چاودێری كردنیان و ئێوه‌ش مه‌وه‌ستن و دوا دوژمنه‌كانتان بكه‌ون و له دواوه لێیان بده‌ن و مه‌هێڵن بچنه ناو شاره‌كانیانه‌وه، چونكه خوداوه‌ند ئه‌وانی داوه‌ته ده‌ستانه‌وه”ئینجا كه یه‌شوع و نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ستیان به‌تاڵ بوو له لێدان و گورزێكی جه‌رگیڕی تێسره‌وان و له ناویانی بردن، ئه‌وانه‌ش هه‌ڵاتن چوونه ناو شار و قه‌ڵاكانیانه. دوای ئه‌مه‌ش هه‌موو جه‌نگاوه‌ركان به سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه لای پێغه‌مبه‌ری خوداوه‌ند، یه‌شوع بۆ نێو ئۆردروگاكه له مه‌قیده. ئینجا یه‌شوع گوتی: “ده‌می ئه‌شكه‌وته‌كه بكه‌نه‌وه و ئه‌و پێنج پاشایه بهێننه ده‌ره‌وه “. ئینجا هێنانیان و یه‌شوع فه‌رمانی به جه‌نگاوه‌ركانی دا كه قاچیان بخه‌نه سه‌ر ملی ئه‌م پاشا دیلكراوانه و ئه‌وانیش فه‌رمانه‌كه‌ی یه‌شوعیان جێبه‌جێ كرد و قاچیان خسته سه‌ر ملیان. ئینجا یه‌شوع پێی گوتن: “وره به‌ر مه‌ده‌ن و مه‌ترسن، چونكه خوداوه‌ند هه‌موو دوژمنانتان ئاوا لێده‌كات، ئه‌وانه‌ی دژی ده‌جه‌نگن”ئینجا یه‌شوع لێیدان و كوشتنی و هه‌ر پێنجشیانی به پێنج داره‌وه هه‌ڵواسی تا ئێواره به هه‌ڵواسراوه‌یی به‌سه‌ر داره‌كانه‌وه مانه‌وه، پاشان له داره‌كان كردیاننه‌وه و خستیانه نێو ئه‌شكه‌وته‌كه و به به‌ردی گه‌وره‌ش ده‌می ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی داخستن و تا ئه‌مڕۆش هه‌ر له‌وێن.
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا یه‌شوع مه‌قیده‌ی گرت و دایه به‌ر زه‌بری شمشێر و پاشاكه‌ی و هه‌موو گیانه‌كانی تێدا قڕ كرد و كه‌سی به زیندووی لێ نه‌هێشته‌وه. ئینجا یه‌شوع له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌لی ئیسرائیل‌دا په‌ڕینه‌وه بۆ شاری لینیه و دژی لینیه جه‌نگا، جا خوداوه‌ند ئه‌ویشی له‌گه‌ڵ پاشاكه‌ی دایه ده‌ست ئیسرائیل و به زه‌بری شمشێر كه‌وته كوشتنی هه‌موو گیان و ڕۆح له‌به‌رێك و كه‌سی تێدا نه‌هێشته‌وه. ئینجا یه‌شوع له‌گه‌ڵ سوپاكه‌یدا له شاری لینیه‌وه په‌ڕینه‌وه بۆ له‌خیش و ئه‌وێشی داگیر كرد و به زه‌بری شمشێر كه‌وته كوشتنی هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ی و به ده‌ردی لینیه‌ی بردن. ئینجا هۆرامی پاشای گازه‌ر بۆ یارمه‌تیدانی له‌خیش هات و یه‌شوعیش له خۆی و له گه‌له‌كه‌یی دا و هه‌موو سوپا و دانیشتوانه‌كه‌شی قڕ كرد. پاشان په‌ڕیه‌وه بۆ عیگلۆن و هێرشی كرده سه‌ری و دژی جه‌نگا و هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا گرتیان و دایانه به‌ر زه‌بری شمشێر و سه‌رجه‌میان كۆمه‌ڵكوژ كردن و به ده‌ردی له‌خیشیان بردن. ئینجا په‌لاماری خێبرۆنی دا و گرتیان و سه‌رجه‌م شاره‌كه هه‌ر له پاشاوه بگره تا ئه‌وانی تر قڕ كرد. پاشان گه‌ڕانه‌وه و هێرشیان كرده سه‌ر ده‌بیر و داگیریان كرد و پاشا و سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌كه‌یان كۆمه‌ڵكوژ كردن و له ناویان بردن.
لێره‌دا یه‌شوع هه‌موو پاشاكانی باشوور و ده‌شت و قه‌دپاڵه‌كانی به دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه ڕه‌شه‌كوژ كردن و هه‌موو هه‌ناسه‌یه‌كیشی تێدا قڕ كرد. هه‌روه‌ك چۆن خوداوه‌ند خودای ئیسرائیل فه‌رمانی پێكردبوو. جا یه‌شوع كه‌وته لێدانیان له قادیش و به‌رنیعه‌وه تا غه‌زه و هه‌موو خاكی جه‌وشه‌ن تا گه‌یعبون. یه‌شوع خاكی ئه‌و پاشایانه‌ی به یه‌ك جاری داگیر كرد، چونكه خوادوه‌ند له جیاتی ئیسرائیل ده‌جه‌نگا. ئینجا یه‌شوع گه‌ڕایه‌وه بۆ ئۆردوگاكه‌ی له گه‌ڵگاڵا )) (18).
ئه‌وه‌ی جێگای داخ و ماڵوێرانییه، ته‌قدیس كردنی ئه‌م پیاوكوژه‌یه كه له قۆرئان و ته‌فسیره ئیسلامییه‌كاندا به چاوی ڕێزه‌وه لێی ده‌ڕوانن و موسڵمانی ساده‌ی پێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن. ئین كه‌سیر له كتێبه‌كه‌یدا كه تایبه‌ت به ژیانی پێغه‌مبه‌ران به پشت به‌ستن به ئایه‌ته‌كانی قۆرئان، چه‌ندین مرۆڤی خوێن‌ڕێژ وه‌ك داود و سڵێمان و یه‌شوع و مو‌سا و محه‌مه‌دمان پێ ده‌ناسێنێت، كه چۆن خودا ده‌ستیانی واڵا كردووه بۆ زوڵم و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه. ئێمه هه‌ر له منداڵییه‌وه فێری ئه‌وه‌یان كردووین كه ڕێز له‌م دراكۆلایانه بگرین و لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌ش و خوێناویان به‌و په‌ڕی شانازییه‌وه بخوێنینه‌وه و وه‌ك پیاوانی خودا لێیان بڕوانین، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م دڕندانه شایسته‌ی هیچ ڕێزێك نین و جگه له كۆمه‌ڵێ مرۆڤی ده‌روون نه‌خۆش و تاوانبار هیچی تر نین.! باشه ناكرێ خودا په‌یامه‌كه‌ی له ڕێگای عیشق و خۆشه‌ویستییه‌وه بڵاوو بكاته‌وه؟ یان خود له ڕێگای په‌ند و وته‌ی به سووده‌وه میلله‌تانی تێبگه‌یاندانه‌یه كه واز له گوناه و تاوان بهێنن و ڕێگای خودا بگرنه به‌ر؟ بۆ هه‌ر ده‌بێت ئه‌م خودایه لای جوله‌كه به بۆنی سوتاوی گۆشتی مه‌ڕ سوكنایی دڵی دابێت و خوێن و گۆشتی قوربانی نه‌كاته پێوه‌ر بۆ دڵسۆزی و ملكه‌چبوونی؟ یان خود نه‌ده‌كرا به محه‌مه‌دی ڕابگه‌یاندایه‌ت كه هێرش كردنه سه‌ر میلله‌تانی تر و داگیر كردنی ژنه‌كانیان و به كۆیله كردنی منداڵانیان كارێكی ناپه‌سه‌نده و پێویسته ئاینه‌كه‌ی به‌و په‌ڕی دڵفراوانی و خۆشه‌ویستی و لێبووردنه‌وه بڵاوو بكردایه‌ته‌وه؟
به‌هه‌رحاڵ ئێمه هه‌رچییه‌ك بڵێین و بنوسین په‌ی به‌و موعجیزانه نابه‌ین كه خودا به پێغه‌مبه‌رانی ڕاگه‌یاندووه، چونكه ئێمه‌ی كافر و مولحید بۆمان نییه پرسیار بكه‌ین و ده‌ست له كاروباری خوداوه‌ند وه‌ربده‌ین! !
دووباره له كتێبی یه‌شوعدا هاتوو: ((ئینجا كاتێك یابینی پاشای حاسوور ئه‌مه‌ی بیسته‌وه، نێردراوی نارد بۆ لای یۆئابابی پاشای مادۆن و پاشای شه‌مرون و ئه‌كشاف و ئه‌و پاشایانه‌ی له باكوور له چیاكان و له ده‌شتایی كه‌نرۆت و له نشێوه‌كانی و له به‌رزاییه‌كانی (دووره) له خۆرئاوابوون، كه‌نعانییه‌كان له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا و ئه‌مورییه‌كان و حیسییه‌كان و فیرزییه‌كان و یه‌بووسیه‌كان له چیا‌و و حوییه‌كانی نیاری حه‌رموون له خاكی میسفات جێگربوون، خۆیان و هه‌موو سوپاكانیان بۆ جه‌نگ ئاماده كردن، كه گه‌لێك زۆر بوون وه‌ك لمی كه‌نار ده‌ریا، به ئه‌سپ و گالیسكه زۆره‌كه‌یانه‌وه، كۆ بوونه‌وه و لای ئاوه‌كانی مه‌یروم دابه‌زین تا له دژی ئیسرائیلییه‌كان بجه‌نگن. ئینجا خوداوه‌ند به یه‌شوعی فه‌رموو: “لێیان مه‌ترسه، چونكه سبه‌ینێ له‌م كاته‌دا هه‌موویان به كوژراوی فڕێ ده‌ده‌مه به‌رده‌م ئیسرائیل، جا جومگه‌ی ئه‌سپه‌كانیان ده‌بڕیته‌وه و گالیسكه‌كانیان به ئاگر ده‌سوتێنیت”. جا یه‌شوع و هه‌موو جه‌نگاوه‌ركانی له نزیك ئاوه‌كانی مه‌یروم بوون و دوژمن له ناكاودا هاتنه سه‌ریان. خوداوه‌ندیش دایانییه ده‌ست ئیسرائیل و ئه‌وانیش لێیاندان و ده‌ریانپه‌ڕاندن بۆ سه‌یدۆنی گه‌وره و میسه‌ر فوت مایم و دۆڵی میسفات له خۆرهه‌ڵاتدا، جا لێیان دان و هه‌موویان له ناو بردن. یه‌شوعیش ئه‌وه‌ی پێكردبوون كه خوداوه‌ند پێی فه‌رموبوو، جومگه‌ی پێی ئه‌سپه‌كانی بڕی و گالیسكه‌كانی گڕ تێ به‌ردا. له دوای ئه‌مه‌ش یه‌شوع گه‌ڕایه‌وه و حاسووری گرت و به شمشێر له پاشاكه‌ی دا، چونكه پێشتر حاسوور سه‌رگه‌وره‌ی هه‌موو ئه‌و پاشایانه بوو. هه‌ر چی كه‌شی تێدا بوو دایه به‌ر شمشێر و قڕیانكردن و هه‌ناسه‌كانیان تیا نه‌هێشته‌وه و حاسووریشیان به ئاگر سوتاند. ئینجا یه‌شوع هه‌موو ئه‌و پاشایانه‌ی گرت و به شمشێر لێیان دان و قڕیانی كردن وه‌ك چۆن مو‌سا پێی فه‌رموبوو. ئینجا هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و شارانه‌یان به ڕه‌شه‌وڵاخكانیان و… تاڵان كرد. یه‌شوع ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و پاشایانه‌دا جه‌نگا، هیچ شارێكیش نه‌بوو په‌یمانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ببه‌ستێت، ته‌نها حووریه‌كانی دانیشتوی گه‌یعبون نه‌بێت، به‌ڵكو هه‌موویان به جه‌نگ گرت و ماڵ و حاڵیشیانی به تاڵان بردن، چونكه خوداوه‌ند دڵی هه‌موویانی ڕه‌ق كردبوو تا له جه‌نگدا دژی ئیسرائیل ببنه‌وه تا به‌زه‌ییان به سه‌ره‌وه نه‌بێت، به‌ڵكو له ناو ببرێت وه‌ك چۆن مو‌سا پێغه‌مبه‌ر پێی فه‌رموبوون. ئینجا هه‌ر له‌و كاته‌شدا یه‌شوع هات و عه‌ناقییه‌كانی له چیای حه‌برۆن و ده‌بیرو و عه‌ناب و هه‌موو چیای یه‌هوزا و هه‌موو چیای ئیسرائیل له ناو برد و له‌گه‌ڵ شاره‌كانیاندا قڕیان كردن، جا له خاكی نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا عه‌ناقییه‌كان نه‌مان، به‌ڵام له غه‌زه و جه‌ت و ئه‌شدوود مانه‌وه. پاشان سه‌رجه‌م خاكه‌كه‌ی به‌سه‌ر نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا دابه‌ش كرد و خاكه‌كه‌شی له جه‌نگ پشووی دا. خوداوه‌ندیش به یه‌شوعی فه‌رموو: “تۆ پیر بوویت و چوویته ساڵه‌وه و زه‌وییه‌كی زۆریش ماوه داگیری بكرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و زه‌ویانه‌ن كه ماونه‌ته‌وه: هه‌موو ناوچه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان و هه‌موو جه‌شوورییه‌كان، له شه‌یحوره‌وه كه له‌به‌رده‌م میسره تا سنووری عه‌قرون، له باكووره‌وه هی كه‌نعانییه‌كانه. پێنج سه‌رۆكی هێزی فه‌له‌ستینییه‌كان، غه‌زه‌ییه‌كه و شه‌دوودیه‌كه و ئه‌شقه‌لۆتیه‌كه و جه‌تیه‌كه و عه‌قرۆنیه‌كه و عوییه‌كان. له باشووریشه‌وه هه‌موو خاكی كه‌نعانییه‌كان و معاره كه هی سه‌یدونییه‌كانه تا ئه‌فیق و سنووری ئه‌مووریییه‌كان، هه‌روه‌ها خاكی گیلییه‌كان و هه‌موو لوبنان به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات، له یه‌عل گاج بناری چیای حه‌رموونه‌وه تا ده‌گه‌یته حه‌مات. هه‌موو دانیشتوانی چیاش له لوبنانه‌وه تا میسره فوت مایم، هه‌موو سه‌یدونییه‌كانیش من له‌به‌رده‌م گه‌لی نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا ده‌ریان ده‌كه‌م، ده‌بێت تۆش به تیر و پشك به میرات بۆ ئیسرائیلی دابه‌ش بكه‌یت به‌و شێوه‌ی فه‌رمانم پێكردووی)) (19).
ئینجا یه‌شوعی كوڕی نون هه‌موو ئه‌و خاكانه‌ی كه به جه‌نگ داگیری كردن به‌سه‌ر نۆ هۆز و نیوه‌ی هۆزی مه‌نه‌سادا به میرات دابه‌شكرد، ئه‌و خاكانه‌ش كه ماونه‌ته‌وه و تا ئێستاش داگیر نه‌كراوه، وه‌ك پێشتر باسمان كرد به‌سه‌ر دوو هۆز و نیوه‌ی تری ئیسرائیل‌دا دابه‌ش ده‌كرێت، به ته‌نها هۆزی مو‌سا كه به لیڤی ناو ده‌برێت میراتی ناكه‌وێت، به‌م شێوه‌یه‌ش خوا له پشت هه‌موو جه‌نگ و ئه‌م خوێنڕێژیانه‌وه بوو، كه نه‌وه‌ی ئیسرائیل دژ به پاشا و ئه‌و میلله‌تانه ئه‌نجامیداوه و لایه‌نگری خۆی بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئاشكرا كرد و غه‌زا و جیهادی له‌سه‌ر فه‌رز كردن و ده‌ستیشیانی واڵا كرد بۆ ئه‌نفال و تاڵانی ویڕۆ.
له‌به‌شی كۆتایی كتێبی یه‌شوعدا هاتوو (( ئینجا یه‌شوع پیر بوو، چووه ساڵه‌وه و به هه‌موو ڕیش سپی هۆزی ئیسرائیلی گوت: “ئه‌وا من پیر بووم و به‌ساڵا چووم و ئێوه‌ش هه‌موو میلله‌تانتان بینی كه خودا چی لێ‌كردن و چۆن له ناوی بردن، چونكه خوداوه‌ند له جیاتی ئێوه ده‌جه‌نگا. جا به‌هێز بن بۆ پاراستن و كار كردنی هه‌موو ئه‌و فه‌رمانانه‌ی له په‌رتووكی شه‌ریعه‌تی موسادا نوسراونه‌ته‌وه، نه به‌لای ڕاستدا و نه به‌لای چه‌پدا لێی لامه‌ده‌ن و نه‌چنه ناو ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه ئێستا له‌گه‌ڵتاندا ماونه‌ته‌وه، ناوی خوداكانیان مه‌هێنن و سوێندیان پێ مه‌خۆن و خزمه‌تیان مه‌كه‌ن و كڕنۆشیان بۆ مه‌به‌ن، به‌ڵكو به خودای خۆتانه‌وه په‌یوه‌ست بن و هه‌روك تا ئه‌مڕۆ ئه‌نجامتان داوه، چونكه خوداوه‌ند میلله‌تانی گه‌وره و به‌هێزی له‌به‌رده‌متاندا ڕاماڵیووه و تا ئه‌مڕۆش هیچ كه‌س ناتوانێت له‌به‌رده‌متاندا خۆی ڕابگرێت. یه‌ك پیاو له ئێوه هه‌زار كه‌س ڕاده‌ماڵێت، چونكه خوداوه‌ند له جیاتی ئێوه ده‌جه‌نگێت هه‌روه‌ك به‌ڵێنی پێداوون. جا ئاگاداری خۆتان كه خوداوه‌ند، خودای خۆتان خۆش‌بووێت، چونكه ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه و به پاشماوه‌ی ئه‌و میلله‌تانه‌وه نووسان ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵتاندا ماونه‌ته‌وه و ژن و و ژنخوازیتان له‌گه‌ڵدل كردن و چوونه ناویانه‌وه و ئه‌وانیش هاتنه ناوتانه‌وه، ئه‌وا باش بزانن كه ئیتر خوداوه‌ند، خوداتان ئه‌و میلله‌تانه له‌به‌رده‌متاندا ده‌رناكات، جا ده‌بنه دا‌و و ته‌ڵه بۆتان و قامچی له‌سه‌ر پشتان و د‌رك له ناو چاوتاندا ده‌بێت، تا له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییه چاكه له ناو ده‌چن كه خوداوه‌ند پێیداوون. ئه‌وه‌تا منیش ئه‌مڕۆ وه‌ك هه‌موو دانیشتوانی زه‌وی كۆچی دوای ده‌كه‌م، ئێوه‌ش به هه‌موو دڵ و به هه‌موو ده‌رونتانه‌وه كه ته‌نیا یه‌ك وشه نه‌كه‌وتووه له هه‌موو ئه‌و وشه چاكانه‌ی كه خوداوه‌ند ده‌رباره‌ی ئێوه فه‌رمووبووی، هه‌مووشی بۆتان هاته دی. به هه‌مان شێوه‌ش خوادوه‌ند هه‌موو شته خراپه‌كانتان به‌سه‌ردا ده‌هێنێت. تا له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌ن، ئه‌م زه‌وییه‌ی چاكه‌ی كه خوداتان پێی داون، له ناوتان ده‌بات، كاتێ كه په‌یمانه‌كه‌ی خوداوه‌ندتان ده‌شكێنن و خزمه‌تی خودایانی تر ده‌كه‌ن و كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن، ئه‌و كاته‌ش خوداوه‌ند تووڕه‌یی به‌سه‌رتاندا ده‌جوشێت و به زوویی له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییه چاكه‌ی وا پێی داوون له ناو ده‌چن”. ئینجا یه‌شوع هه‌موو سه‌رگه‌وره و پیرانی ئیسرائیلی كۆ كرده‌وه و پێی گوتن كه خوداوه‌ند، خودای ئیسرائیل فه‌رموویه‌تی: له كۆنه‌وه باوباپیرانتان له‌و به‌ری ڕووباره‌وه نیشته‌جێ بوون، تاڕه‌ح باوكی ئیبراهیم و باوكی ناحوور، و خودای تریان ده‌په‌رست، به‌ڵام من ئیبراهیمی باوكتانم له‌وبه‌ری ڕووباره‌وه‌كه‌وه برد و به ناو هه‌موو خاكی كه‌نعاندا گێڕان و نه‌وه‌كانیم زۆر كرد و ئیسحاقم پێدا و به ئیسحاقیش یه‌عقوب و عیسوم دا و به عیسۆ چیای سه‌عیرم دا، تاكو داگیری بكات، به‌ڵام یه‌عقوب و كوڕه‌كانی دابه‌زین بۆ میسر. ئینجا مو‌سا و هارونم نارد و له میسر ده‌رمهێنان. جا باوپیرانتانم له میسر ده‌رهێنا و چوونه ناو ده‌ریاوه و میسرییه‌كانیش به گالیسكه و ئه‌سپه‌وه دوای باوباپیرانتان بۆ ناو ده‌ریای سوف كه‌وتن، جا كه هاواریان بۆ خوداوه‌ند كرد، ئه‌ویش تاریكییه‌كی خسته نێوان ئێوه و میسرییه‌كانه‌وه و ده‌ریاكه‌ی به‌سه‌ریاندا هێناوه و دایانپۆشین. ئێوه به چاوی خۆتان بینیتان كه من له میسردا چیم كرد، پاشان ئێوه له چۆڵه‌وانیدا ڕۆژانێكی زۆر مانه‌وه.. ئینجا ئێوه‌م هێنایه ناو خاكی ئه‌موورییه‌كانه‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌وبه‌ری ئوردندا نیشته‌جێ بوون و دژتان جه‌نگان و منیش ئه‌وانه‌م دایه ده‌ستانه‌وه و خاكه‌كه‌یانتان داگیر كرد و له‌به‌ر ده‌متاندا بنبڕم كردن. ئینجا باڵاقی كوڕی سیفوری پاشای موئاب هه‌ستا و دژی ئیسرائیل جه‌نگا و به لعامی كوڕی به‌عووری بانگ‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌فره‌تان لێبكات، به‌ڵام نه‌مویست گوێ له به‌لعام بگرم. جا ئه‌ویش پیرۆزی كردن و به‌و شێوه‌یه له ده‌ستی ده‌ربازم كردن. ئینجا له ئۆردون په‌ڕینه‌وه و هاتن بۆ ئه‌ریحا و خه‌ڵكی ئه‌ریحاش، ئه‌موورییه‌كان و فه‌ریزییه‌كان و كه‌نعانییه‌كان و حیسییه‌كان و گرگاشییه‌كان و حورییه‌كان و یه‌بووسییه‌كان دژتان جه‌نگان و منیش ئه‌وانم دایه ده‌ستان و زه‌رده‌واڵه‌كانم له پێشتانه‌وه نارد و هه‌موو پاشای ئه‌موورییه‌كانم له‌به‌ر ده‌متاندا ده‌كرده‌وه، نه به شمشێره‌كه‌ت و نه به كه‌وانه‌كه‌ت ئینجا زه‌ویه‌كه‌م پێدان كه پێوه‌ی ماندوو نه‌بوونه و شارانێكیش كه بنیاتتان نه‌ناوه و تێیدا نیشته‌جێن و، ڕه‌زه ترێ و زه‌یتونێكیش كه نه‌تانچاندووه، ده‌یخۆن. ئێستاش له خوداوه‌ند بترسن و به ته‌واوی و دڵسۆزییه‌وه خزمه‌تی بكه‌ن و ئه‌و خودایانه‌ش له خۆتان دابماڵن كه باو و باپیرانتان له‌و به‌ری ڕووبار و له میسردا خزمه‌تیان ده‌كردن، به‌ڵام ئێوه خزمه‌تی خودای ئیسرائیل بكه‌ن. جا هه‌موو گه‌ل وه‌ڵامیان دایه‌وه و گوتیان “له ئێمه دوور بێت واز لو خوداوه‌ند بهێنین و خزمه‌تی خودایانی تر بكه‌ین، چونكه خودامان ئێمه و باپیرانمانی له میسر، له ماڵی كۆیلایه‌تییه‌وه هێنایه ده‌ره‌وه، كه ئه‌و هه‌موو نیشانه گه‌ورانه‌ی له‌به‌ر چاوماندا كرد، ئه‌و كاته‌ی به هه‌موو ئه‌و ڕێگا و به نێو هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی كه به ناویاندا تێده‌په‌ڕین پارێزگاری لێكردین”. ئینجا یه‌شوع به هه‌موو گه‌لی گوت: “ئێوه ناتوانن خزمه‌تی خوداوه‌ند بكه‌ن، چونكه ئه‌و خودایه‌كی پاك و پیرۆزه و خودایه‌كی به ئێره‌ییه، له یاخیبوون و گوناهه‌كانتان خۆش نابێت، ئه‌گه‌ر بێت‌و واز له خوداوه‌ند بهێنن و خزمه‌تی خودایانی نامۆ بكه‌ن، ئه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه و خراپتان به‌سه‌ردا ده‌هێنێت و كۆتایتان پێده‌هێنێت پاش ئه‌وه‌ی كه چاكه‌ی له‌گه‌ڵتاندا كرد”. گه‌لیش به یه‌شوعیان گوت: “نه‌خێر، به‌ڵكو خوداوه‌ند ده‌په‌رستین. “یه‌شوعیش پێی گوتن: “ئێوه شایه‌تن له‌سه‌ر خۆتان، كه خوداوه‌ندتان بۆ خۆتان هه‌ڵبژاردووه تا خزمه‌تی بكه‌ن”ئه‌وانیش گوتیان: “ئێمه شایه‌تین”یه‌شوعیش پێی گوتن: “جا ئێستا ئه‌و خودا نامۆیه‌ی له ناوتاندایه داماڵن و دڵتان به لای خواوه‌ند، خودای ئیسرائیل با بده‌نه‌وه”. گه‌لیش به یه‌شوعیان گوت: “خوداوه‌ند، خودامان خزمه‌ت ده‌كه‌ین و گوێ له ده‌نگی ئه‌و ده‌گرین”. ئینجا یه‌شوع له‌و ڕۆژه‌دا په‌یمانێكی له‌گه‌ڵدا به‌ست و له شه‌كیه‌دا فه‌رز و حوكمی بۆ دانان و یه‌شوع ئه‌م وشانه‌ی له په‌رتووكی فێركردنه‌كانی خودادا نووسی و به‌ردێكی گه‌وره‌ی هێنا و له‌ژێر دار به‌ڕووه‌كه‌دا چه‌قاندی كه لای پیرۆزگاكه‌ی خوداوه‌نده‌وه بوو. ئینجا یه‌شوع به هه‌موو گه‌لی ئیسرائیلی گوت: “ئه‌م به‌رده ده‌بێته شایه‌ت به‌سه‌رمانه‌وه، چونكه گوێی له هه‌موو وشه‌كانی خوداوه‌ند بوو كه پێی فه‌رمووین، دا ده‌بێته شایه‌ت به سه‌رتانه‌وه نه‌وه‌ك نكۆڵی له خودای خۆتان بكه‌ن”دوای ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ش (یه‌شوعی كوڕی نون) و خزمه‌تكاری خوداوه‌ند له ته‌مه‌نی 110 ساڵیدا كۆچی دوایكرد، جا له سنووری میراته‌كه‌ی خۆیدا له “تیمنه‌ی سارح”كه ده‌كه‌وێته چیای ئه‌فرایمه‌وه، له باكووری چیای گاعه‌ش ناشتیان)) (20).
جا با بزانین له قۆرئان و له كتێبی (ابن كپیر) “ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ران”چۆن باس له‌م دڕنده‌یه ده‌كات، كه جێی ڕێزی سه‌رجه‌م موسڵمانانه.
به پێی ئه‌م كتێبه‌ش، ((یوشع یان یه‌شوع، كوڕی ئیفرایم، كوڕی یوسف، كوڕی یه‌عقوبی كوڕی ئیسحاقی كوڕی ئیبراهیمه، ده‌ڵێن یه‌شوع ئامۆزای هود بووه، به‌ڵام خوای گه‌وره له قۆرئاندا ناوه‌كه‌ی ئاشكرا ناكات و فه‌رموویه‌تی:
{ۆإِژْ قَاڵ مُوسَی لِفَتَاهُ} (الكهف: 60). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: { فَڵمَّا جَاۆزَا قَاڵ لِفَتَاهُ ێ‌َتِنَا غَدَا‌وَنَا} (الكهف: 62). هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌ی “صحیح” دا هاتووه پێغه‌مبه‌ر”موحه‌مه‌د” فه‌رموویه‌تی: یه‌شوعی كوڕی نون پێغه‌مبه‌ر بووه)) (21).
هه‌روه‌ها (ابن كپیر) ده‌ڵێت: ((به‌نوئیسرائیلییه‌كان، ڕووباری ئوردوونیان بڕیوه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌ریحا، كه ئه‌وسا قایمترین شار بوو. شارێكی گه‌وره و قه‌ره‌باڵغ و ئاوه‌دان بوو، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ گه‌مارۆی شاره‌كه‌یاندا، ڕۆژێكیان له ناكاو هه‌ڵیانكوتایه سه‌ری به مۆسیقا و ته‌پڵی سه‌ركه‌وتنه‌وه ڕوویان تێكرد، هه‌رهه‌موو سوپاكه‌ی یه‌شوع (س. خ) به یه‌ك ده‌نگ ده‌یانگوت “الله اكبر”تا دیواری شوره‌كانی تێك ڕووخا و به یه‌كجار داڕمی، چوونه ناو شاره‌كه و هه‌موو شته‌كانیان به غه‌نیمه‌ت بۆ خۆیان ده‌ست به‌سه‌ردا گرت و دوانزه هه‌زار (12000) كه‌سیشیان لێ كوشتن به ژن و پیاویانه‌وه. له‌گه‌ڵ گه‌لێك له میره‌كاندا به‌شه‌ڕ هاتووه، وتراوه یه‌شوع (س. خ) توانی ده‌ربكه‌وێت و زاڵ بێت به‌سه‌ر سی ویه‌ك میر له میره‌كانی شام، وا باس ده‌كرێت كه تا دوای عه‌سری ڕۆژی هه‌ینی گه‌مارۆكه‌یان درێژه‌ی هه‌بوو بۆ سه‌ر ئه‌و شاره. كاتێكیش خۆرئاوا بوو، یان خه‌ریك بوو ئاوا ببێ، ئیتر ئه‌و ڕۆژه هاته پێشه‌وه كه ڕۆژی شه‌ممه‌یه و له یاسای ئاینی ئه‌وان (جوله‌كه) دا جه‌نگ و خوێنڕێژی له ڕۆژانی شه‌ممه حه‌رام بوو، بۆیه یوشع (س. خ) به خۆری فه‌رموو: تۆ فه‌رمانبه‌ری خوای گه‌وره‌ی، هه‌روه‌ها منیش فه‌رمانبه‌ریم، خوایه ئه‌م ڕۆژه‌ش بۆ من دابنێ، (واته به منی بسپێره و هه‌ینیم بۆ بخه‌ره سه‌ر ڕۆژی شه‌ممه كه سبه‌ینێیه).
خوای گه‌وره‌ش داواكه‌ی وه‌رگرت، تا بتوانێت ئه‌و شاره ڕزگار بكات، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره فه‌رمانی به مانگ یش كرد كه هه‌ڵنه‌یه‌ت و ده‌رنه‌كه‌وێ و بوه‌ستێ، ئه‌ویش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و شه‌وه شه‌وی چوار مانگی یه‌كه‌م بووه، به‌ڵام چیرۆكی وه‌ستانی مانگ لای “اهل الكتاب”شتێكی تره، باش وایه نه به درۆی بزانین نه به ڕاست)) (22).
ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی یه‌شوعیش كه (ابن كپیر) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه هاووشێوه‌ی ئه‌و چیرۆكه ئیسرائیلییه‌یه كه له كتێبی په‌یمانی كۆن و له سیفری یه‌شوعی كوڕی نوندا هاتووه، كه جیاوازییه‌كه‌ی زۆر كه‌م له نێوان هه‌ردوو گێڕانه‌وه‌كه‌دا هه‌یه، به‌ڵام هه‌ردوو لا هاوڕان له‌سه‌ر په‌لاماردان و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی خوێنمژێكی وه‌كو یه‌شوعی كوڕی نون كه چۆن وه‌ك كۆیله‌یه‌كی موتیع و گوێڕایه‌ڵی خوداوه‌ندی به‌نوئیسرائیل، به هه‌زاران گیانله‌به‌ری به ژن و منداڵ و ئاژه‌ڵانه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كردووه، به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌م پاڵه‌وانه (شێری خودا)، بۆته جێگای ڕێز و ستایشی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش، جا با بزانین پایه‌ی ئه‌م موجاهیده ژن و منداڵ كوژه و شاروێرانكه‌ره لای په‌یامبه‌ری “رحمه للعالمین” چۆن باسی لێوه كراوه:
“پێشه‌وا ئه‌حمه‌د، صحیح الاسناد: المسند 32512″فه‌رمووده‌یه‌كی هێناوه كه ده‌یباته‌وه سه‌ر ابن سیرین، ئه‌ویش له ئه‌بوهوره‌یره‌وه (خ. ل) كه پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د (س. خ) فه‌رمووی: (( خۆر بۆ هیچ كه‌سێك به‌ند نه‌كراوه، بۆ یه‌شوع نه‌بێت و ئه‌ویش ئه‌و شه‌وانه‌ی كه به‌ره‌و “بیت المقد‌س” ده‌ڕۆشت. ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی گرنگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سه‌ی “بیت المقد‌س”ی ڕزگار كرد، یه‌شوع كوڕی نون بوو (س. خ)، نه‌ك مو‌سا (س. خ)، خۆریش وه‌ستێنرا بۆ ڕزگار كردنی بیت المقد‌س، نه‌ك بۆ ڕزگار كردنی ئه‌ریحا)) (23).
به كورتی، هه‌موو گێڕانه‌وه‌كانی (ابن كپیر)، به حه‌دیسه‌كه‌ی موحه‌مه‌دیشه‌وه سه‌رجه‌میان له كتێبی جوله‌كه‌وه وه‌رگیراون، كه ئه‌م گێڕانه‌وه‌ش له كلتوری ئیسلامی‌دا (به ئیسرائیلییات) ناو ده‌برێت و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه، به‌ڵام هه‌رچییه‌ك بێت یه‌شوعی كوڕی نون پێغه‌مبه‌رێكی خوێن‌ڕێژ و تاوانباره، به‌و تاوانه‌ی كه سه‌رجه‌م خه‌ڵكی فه‌له‌ستینی كۆمه‌ڵكوژ كردووه، وه‌ك چۆن داود پێغه‌مبه‌ر چه‌ندین گوند و شاری وێران كردووه و دانیشتوانه‌كه‌شی كۆمه‌ڵكوژ كردووه و سه‌ری “جاڵووت”ی نیشتمان په‌روه‌ری فه‌له‌ستینیی له له‌شی جیا كرده‌وه و وه‌ك دیارییه‌ك بردیه به‌رده‌می “گالوت”ی پاشای جوله‌كه بۆ شاری ئورشه‌لیم (قودس) كه هه‌ر ئه‌و كاته‌ش سه‌رجه‌م سوپای فه‌له‌ستینییه‌كان تا به‌رده‌م ده‌روازه‌كانی جه‌د و عه‌قرون ڕاو نا و شاره‌كانیان تاڵان كرد(24).
به هه‌مان شێوه‌ش قۆرئان ستایشی ده‌ست و شمشێری داود و “گالوت” ده‌كات كه به چ شێوه‌یه‌ك فه‌له‌ستینییه‌كانیان كۆمه‌ڵكوژ كردووه و وه‌ك پێغه‌مبه‌رێكی خۆراگر و خودا ناس وه‌سفی كردوون و خه‌ڵكی فه‌له‌ستین كه له‌سه‌ر خاك و ئاوی خۆیان ده‌ژیان به بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستڕێژی بكه‌نه سه‌ر هیچ كه‌سێك، كه‌چی داود و گالوتی داگیركه‌ر و تاڵانچی، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و گه‌له خاوه‌ن شارستانی و ڕه‌سه‌نانه، كه قۆرئان به كافریان ده‌زانێت و داود و “گالوت”ی پیاوكوژ و (به‌ده‌ویی) به خوداناس وه‌سف ده‌كات و فایلی تاوانیان ته‌سدیق ده‌كات و بۆ موسڵمانانی ده‌كاته په‌ند و حیكمه‌ت:
{فَڵمَّا فَصَڵ گَالُوتُ بِالْجُنُودِ قَاڵ إِنَّ اللَّهَ مُبْتَلِیكُمْ بِنَهَرٍ فَمَنْ شَڕبَ مِنْهُ فَڵیْسَ مِنِّی ۆمَنْ ڵمْ ێگْعَمْهُ فَإِنَّهُ مِنِّی إِلَّا مَنِ اغْتَرَفَ غُرْفَه‌ً بِێدِهِ فَشَڕبُوا مِنْهُ إِلَّا قَلِیلًا مِنْهُمْ فَڵمَّا جَاۆزَهُ هُۆ ۆالَّژِینَ ێ‌َمَنُوا مَعَهُ قَالُوا ڵا گَاقَه‌َ ڵنَا الْێوْمَ بِجَالُوتَ ۆجُنُودِهِ قَاڵ الَّژِینَ ێڤُنُّونَ أَنَّهُمْ مُڵاقُو اللَّهِ كَمْ مِنْ فِئَه‌ٍ قَلِیڵه‌ٍ غَڵبَتْ فِئَه‌ً كَپِیرَه‌ً بِإِژْنِ اللَّهِ ۆاللَّهُ مَعَ الصَّابِڕینَ. ۆڵمَّا بَرَزُوا لِجَالُوتَ ۆجُنُودِهِ قَالُوا رَبَّنَا أَفْڕغْ عَڵیْنَا صَبْرًا ۆپَبِّتْ أَقْدَامَنَا ۆانْصُرْنَا عَڵی الْقَوْمِ الْكَافِڕینَ. فَهَزَمُوهُمْ بِإِژْنِ اللَّهِ ۆقَتَڵ دَاوُودُ جَالُوتَ ۆێ‌َتَاهُ اللَّهُ الْمُلْكَ ۆالْحِكْمَه‌َ ۆعَلَّمَهُ مِمَّا ێشَا‌وُ ۆڵوْڵا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْچَهُمْ بِبَعْچٍ ڵفَسَدَتِ الْأَرْچُ ۆڵكِنَّ اللَّهَ ژُو فَچْلٍ عَڵی الْعَاڵمِینَ} (البقره: 249 ـ251).
جگه له‌مانه‌ش قۆرئان له چه‌ندین ئایه‌تدا وه‌سفی جووله‌كه ده‌كات و فه‌زڵی به‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تیدا ده‌دات و نیعمه‌تی دنیاشیان پێده‌به‌خشێ، كه ئه‌مه‌ش هزر و تێڕوانینێكی ڕه‌گه‌ز په‌رستانه‌یه و هێنده‌ی تر هانی بزووتنه‌وه‌ی زایۆنیزمی جیهانی و حاخامه تووندره‌وه ئاینییه‌كانی ئیسرائیل ده‌دات تاخویان به”شعب الله المختار ” بزانن وشه‌رعیه‌تیش به‌سه‌ربرینی ژن ومندالانی فه‌له‌ستینی بده‌ن! !
{یابَنِی إِسْرَائِیڵ اژْكُرُوا نِعْمَتِێ الَّتِی أَنْعَمْتُ عَڵیْكُمْ ۆأَنِّی فَچَّلْتُكُمْ عَڵی الْعَاڵمِینَ } (البقره: 47).
{واتَّقُوا ێوْمًا ڵا تَجْزِی نَفْسٌ عَنْ نَفْسٍ شَیْئًا ۆڵا یُقْبَلُ مِنْهَا شَفَاعَه‌ٌ ۆڵا یُۆْخَژُ مِنْهَا عَدْلٌ ۆڵا هُمْ یُنْصَرُونَ} (البقره: 48).
{ ێا بَنِی إِسْرَائِیڵ اژْكُرُوا نِعْمَتِێ الَّتِی أَنْعَمْتُ عَڵیْكُمْ ۆأَنِّی فَچَّلْتُكُمْ عَڵی الْعَاڵمِینَ } (البقره: 122).
{ۆاتَّقُوا ێوْمًا ڵا تَجْزِی نَفْسٌ عَنْ نَفْسٍ شَیْئًا ۆڵا یُقْبَلُ مِنْهَا عَدْلٌ ۆڵا تَنْفَعُهَا شَفَاعَه‌ٌ ۆڵا هُمْ یُنْصَرُونَ} (البقره: 123}.
“بروانه دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌وئایه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه له هه‌مان سووره‌تدا , كه‌ئه‌مه‌ش بۆخۆی ده‌لاله‌ت له‌فره‌خوێندنه‌وه‌ی مه‌سحه‌فه جیاوازه‌كان ده‌كات كه “زید بن پابت” هه‌ستا به‌ته‌دوینكردن وكۆكردنه‌وه‌ی ڕیوایه‌ته جیاوازه‌كانی قورئان”.
{ۆجَاۆزْنَا بِبَنِی إِسْرَائِیڵ الْبَحْرَ فَأَتَوْا عَڵی قَوْمٍ ێعْكُفُونَ عَڵی أَصْنَامٍ ڵهُمْ قَالُوا ێا مُوسَی اجْعَلْ ڵنَا إِڵهًا كَمَا ڵهُمْ ێ‌َلِهَه‌ٌ قَاڵ إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ، إِنَّ هَۆُڵا‌وِ مُتَبَّرٌ مَا هُمْ فِیهِ ۆبَاگِلٌ مَا كَانُوا ێعْمَلُونَ. قَاڵ أَغَیْرَ اللَّهِ أَبْغِیكُمْ إِڵهًا ۆهُۆ فَچَّڵكُمْ عَڵی الْعَاڵمِینَ} (الاعراف: 138 ـ 140)
{ۆڵقَدْ ێ‌َتَیْنَا بَنِی إِسْرَائِیڵ الْكِتَابَ ۆالْحُكْمَ ۆالنُّبُوَّه‌َ ۆرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الگَّیِّبَاتِ ۆفَچَّلْنَاهُمْ عَڵی الْعَاڵمِینَ} (الجاپیه: 16)
و سه‌رباری ئه‌مانه‌ش قورئان خاكی فه‌له‌ستین له سه‌ر جووله‌كه تاپۆ ده‌كات وده‌یكاته موڵكیان و داوایان لێده‌كات جیهاد و خه‌بات بكه‌ن و بچنه ناو خاكی فه له ستینه‌وه، چونكه خودا پییبه‌خشیوون:
{ێا قَوْمِ ادْخُلُوا الْأَرْچَ الْمُقَدَّسَه‌َ الَّتِی كَتَبَ اللَّهُ ڵكُمْ ۆڵا تَرْتَدُّوا عَڵی أَدْبَاڕكُمْ فَتَنْقَلِبُوا خَاسِڕینَ} (المائده: 21).
هه‌موو ئه‌م ئایه‌تانه‌شی كه خستمانه ڕوو ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن كه ئیسلام تا چ ڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌سته به كلتوری جوله‌كه و كتێبی “ته‌وڕات תורה ، ئاغاده אַגָּדָה ، ته‌لمود תלמוד ، میدراش ـ מדרש ، گیماراكان” و ئه‌و چیرۆك و داستانه خورافیانه‌ی كه به “ئیسرائیلیات” ناسراون.
چه‌ند ساڵێك به‌رله ئێستاش به‌ردێك دۆزرایه‌وه له “نۆمیدیا”له قرتاجیای كۆن، له باكووری ئه‌فریقیا كه له‌سه‌ر به‌رده كه نوسرابوو:
ئێمه له ماڵه‌كانمان هه‌ڵهاتین و گیانی خۆمان ڕزگار كرد، له ترسی چه‌ته و ڕێگرێكی وه‌ك “یه‌شوعی كوڕی نون”پاش ئه‌وه‌ی به جارێك ده هه‌زار (10000) كه‌سی لـێ كوشتین(25).
له كۆتایدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نم كه ئه‌وه‌ی تێكستی قۆرئان لامان پیرۆز ده‌كات، شێواندنی ڕاستییه‌كان و هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كانن! به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌كه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌رانیش تینووی خوێن و توندوو تیژین… ئه‌ملیكولینه‌وه كورته‌ش به‌سه‌رهاتی كوورتی دووپه‌یامبه‌ری به‌نو ئیسرائیلن كه‌وه‌ك نموونه وه‌رمانگرتوون، تا ئاستی تووندوو تیژیان ده‌ستنیشانبكه‌ین..
په‌راوێز و سه‌رچاوه:
(1) سیفری خولقاندن 25: 1، 2.
(2) هه‌مان كتێب: 25: 6.
(3) سیفری ده‌رچوون: 2: 11-24.
(4) هه‌مان كتێب: 3: 1-4.
(5) ته‌وڕات ـ كتێبی ئه‌لعه‌ده‌د ــ ئیصحاحی 31.
(6) سیفری كۆڕه‌و (الخروج)، ئیصحاحی 32.
(7) سیفری ئه‌لعه‌ده‌د، ئیصحاحی 15: 32-36.
(8) هه‌مان كتێب، بابی: 33: 1، 4.
(9) سیفری دوباره‌خوێندنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت (التپنیه)، ئیصحاحی دووه‌م: 31-37.
(10) هه‌مان سه‌رچاوه، ئیصحاحی سێ، 1-9.
(11) ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ران، ئیبن كه‌سیر، لا 203، وه‌رگێڕانی: كاروان محه‌مه‌د.
(12) كتێبی یه‌شوع بابی یه‌كه‌م 1ــ12.
(13) هه‌مان كتێب بابی 18.
(14) كتێبی یه‌شوع بابی دووهه‌م 1ــ 24.
(15) كورته‌یه‌ك له بابه‌كانی كتێبی یه‌شوع 10 ــ 26.
(16) كورته‌یه‌ك بوو له بابی حه‌وتی كتێبی یه‌شوع.
(17) كورته‌یه‌ك له كتێبی یه‌شوع، 1، 32.
(18) كورته‌یه‌ك له بابی نۆ، 1ــ 42.
(19) كورته‌یه‌ك له بابی یانزه‌هه‌م و سیانزه‌یه‌م.
(20) كورته‌یه‌ك له بابه‌كانی چوارده‌یه‌م ــ بیست و چواره‌م.
(21) ابن كپیر، ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ران، لاپه‌ڕه 285، وه‌رگێڕانی كاروان محه‌مه‌د، نشری ئیحسان.
(22) هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه 90.
(23) هه‌مان سه‌رچاوه، 290، 291.
(24) العهد القدیم، صموئیل الاول/48: 17 /54.
(25) مدخل إلی فهم دور المیپولوجیا التوراتیه، سید محمود القمنی، ص، 9. شبكه اللادینین العرب.