بۆردیۆ‌و توندوتیژیی سیمبۆلی
سۆسیۆلۆژیستی ناودار پییه‌ر بۆردیۆ(1930- 2002) ئه‌و بیرمه‌نده‌ی له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه به توێژینه‌وه قووڵه‌كانی ره‌تیكرده‌وه له‌به‌رامبه‌ر رووداوه‌كاندا ته‌نها ته‌ماشاكار بێ، به‌ڵكو رایگه‌یاند كه ده‌بێ خۆی له‌ناو جه‌رگه‌ی رووداوه‌كاندا كارا بێت‌و رۆڵی هه‌بێت له هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی‌دا، له‌به‌ر ئه‌مه‌شه به رۆشنبیرێكی ئۆرگانی داده‌نرێت كه رازی نابێت پابه‌ندبوونی هزری‌و سیاسیی له‌یه‌كتر جیابكاته‌وه، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوو له دووره‌وه ته‌ماشاكه‌ری رووداو‌و گۆڕانكارییه‌كان بێت، به‌و مانایه‌ی كه ده‌بێ راسته‌وخۆ تێكه‌ڵ به پرس‌و كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا بێت‌و به‌رگریكاری كاروباری گشتی بێت.
ئه‌و كه به‌شێكی زۆری ژیانی خۆی ته‌رخانكرد بۆ توێژینه‌وه‌ی سۆسیۆلۆژی‌و شیكردنه‌وه‌ی دیارده سیاسیی‌و ئابوری‌و كۆمه‌لایه‌تییه‌كان، به‌ڵام دوا ساڵه‌كانی ژیانی مه‌عریفی‌و عه‌مه‌لی خۆی ته‌رخانكرد بۆ خه‌باتی ئاشتییانه‌و به‌شداری كارای سیاسییانه دژ به فۆرمه نوێیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی‌و ئابوری، له‌هه‌مانكاتدا پێیوابوو به‌بێ شیكردنه‌وه‌ی واقیعیی كۆمه‌لایه‌تی‌و شیكردنه‌وه‌ی بونیاد‌و ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه كاریان پێده‌كرێت، ناتوانرێت له دیارده‌كان تێبگه‌ین، به‌هه‌مان شێوه هه‌وڵیده‌دا له‌رێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ماددییانه‌ی به‌رهه‌مه كه‌لتورییه‌كانه‌وه فۆرمه‌كانی هه‌یمه‌نه‌ی سیاسیی‌و ئایدۆلۆژی ئاشكرا بكات.
توندوتیژیی سیمبۆڵی(العنف الرمزی Symbolic violence (یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و چه‌مكانه‌یه كه هه‌ردوو بیرمه‌ندی فه‌ڕه‌نسی بۆردیۆ‌و پاسرۆن له نوسینه سۆسیۆلۆژییه‌كانیاندا به‌كاریهێناوه‌و پاشان چه‌مكه‌كه بووه به چه‌كێك بۆ كرده‌ی سیاسی‌و ته‌كنیكه‌كانی تیۆری كاری مه‌یدانی بزاڤی جیهانگیریی. زاراوه‌ی توندوتیژیی سیمبۆڵیی‌و كایه‌ی كۆمه‌لایه‌تیی‌و دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌و سه‌رمایه‌ی كه‌لتوری‌و بونیادگه‌ریی پێكهاته‌یی‌و مه‌ودای زینده‌یی‌و هابیتۆسhabitus یان چوونه ناو ناخ‌و بكه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و جیاكاری… بۆردیۆ له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ره‌خنه‌ی له هه‌یمه‌نه‌ی نێرینه‌و كۆمه‌ڵگای به‌كاربه‌ر‌و بونیادی كۆمه‌لایه‌تی جه‌سته‌كان گرتووه‌و به زمانێكی زانستییانه‌ی ره‌خنه‌گرانه له‌باره‌ی هێزی بونیاد‌و ستراتیژییای به‌رهه‌مهێنان دواوه‌و په‌یوه‌ندی گوته‌ی سیاسی به فه‌زای سیاسی‌و په‌یوه‌ندی سیمبۆل به ده‌سه‌ڵاتی تاووتوێكردووه.
له‌سه‌رووی ئه‌مه‌شه‌وه ئاماژه ده‌ده‌ین به تێكه‌ڵبوونی بۆردیۆ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی تویژینه‌وه‌كانی ده‌رباره‌ی سۆسیۆلۆژیای ره‌خنه‌یی بۆ په‌یڕه‌ویی په‌روه‌رده‌یی‌و تێوه‌گلاندنی له‌گه‌ڵ گرفت‌و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌و جه‌ختیكردۆته سه‌ر دۆخی كه‌مته‌رخه‌مییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان‌و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه به‌سه‌ر سیستمی فێركردن‌و میتۆده په‌یڕه‌وكراوه‌كانی په‌روه‌رده‌ییه‌وه(Pedagogical) هاتوون، كه له‌راستیدا هاوكاربوون له سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كان‌و ئاڵۆزكردنی واقیعی فێركردن‌و دابه‌زینی ئاستی ده‌رچوون‌و نه‌مانی به‌ها زانستییه‌كانی به‌رهه‌مه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
بۆردیۆ توندوتیژیی سیمبۆڵیی وه‌ك توندوتیژییه‌كی نافیزیكی پێناسه ده‌كات، له‌سه‌ر بنه‌مای ئامرازه په‌روه‌رده‌ییه‌كان‌و ته‌ڵقینی مه‌عریفی‌و ئایدۆلۆژییه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌م توندوتیژییه فۆرمێكی نه‌رم‌و هه‌ستپێكراو نییه‌و قوربانییه‌كان توندوتیژییه‌كه به‌چاوی خۆیان نابینن، بۆردیۆ ره‌خنه له هزری ماركسیزم ده‌گرێت به‌وه‌ی كه بایه‌خی گه‌وره‌ی به فۆرمه جیاجیاكانی توندوتیژیی سیمبۆڵی نه‌داوه، به‌ڵكو زۆرتر روویكردۆته توندوتیژیی ماددی‌و ئابوری، ئه‌و پێیوایه توندوتیژییه‌كه كاریگه‌ریی به‌سه‌ر بواری ئابوریشدا ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كانی زۆرترن له‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی كه توندوتیژیی ماددی یان پۆلیسیی به‌ده‌ستیده‌هێنن.
ئه‌و له درێژه‌ی وه‌سفی توندوتیژیی سیمبۆڵیدا ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بكه‌ره‌كانی توندوتیژیی به‌ویست‌و ئاره‌زووی به‌ركاره‌كان توندوتیژییه‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ن، بۆیه زۆربه‌ی جار ئه‌وان دان به‌وه دانانێن ئه‌مه توندوتیژیی بێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه وه‌ك شتێكی ئاسایی ده‌بینن له‌رێگه‌ی ئامرازه‌كانی په‌روه‌رده‌یی‌و پێگه‌یاندنی كۆمه‌لایه‌تی‌و فۆرمی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا، به‌بڕوای ئه‌و ده‌كرێ له‌م سوچه‌وه له‌و بنچینه راسته‌قینه‌یه تێبگه‌ین كه ده‌سه‌لاتی سیاسیی به‌مه‌به‌ستی سه‌پاندنی كۆنتڕۆَلی خۆی پشتی پێده‌به‌ستێت، ده‌سه‌ڵات زیره‌كانه ئه‌و ته‌كنیك‌و میكانیزمانه ده‌قۆزێته‌وه كه توندوتیژیی سیمبۆڵیان پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌مه‌ش ئاسانكارییه‌كه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی به كه‌مترین تێچوون‌و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره، به‌تایبه‌ت كه سازانێك هه‌یه له‌نێوان ئه‌و بونیاده بابه‌تییانه‌ی له‌سه‌رزه‌مینی واقیعدا هه‌ن له‌گه‌ڵ بونیاده زیهنییه به‌ده‌ستهاتووه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هزردا.
لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه توندوتیژیی دوو فۆرمی سه‌ره‌كی هه‌یه، یه‌كه‌میان توندوتیژیی ماددی‌و دیارده جیاوازه‌كانی، دووهه‌میشیان توندوتیژیی سیمبۆڵییه كه بۆردیۆ هه‌ندێك له ئامرازه‌كان‌و مه‌ودای كاریگه‌ری بۆمان روونكردۆته‌وه، هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه مه‌حاڵه بتوانرێت قسه له‌سه‌ر كۆمه‌لگَایه‌كی مرۆیی خاڵی له توندوتیژیی بكرێت، واتا دیارده‌یه‌كی بێگومانه له مێژووی كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كاندا.
بێگومان تێكڕای كۆمه‌ڵگاكان له هه‌بوونی ئه‌م دیارده‌یه‌دا به‌شدارن، به‌ڵام رادده‌و قه‌باره‌ی دیارده‌كه‌و هۆشیاری كۆمه‌ڵگا‌و حكومه‌ته‌كان له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر جیاوازی هه‌یه، هاوكات ناكۆكی سه‌ره‌كیی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵكردنه له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده‌یه‌دا له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یاسایی‌و له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قوربانیانی توندوتیژییه‌كه‌دا به‌دیده‌كرێت، به‌هه‌مان شێوه كۆمه‌ڵگاكان له به‌رامبه‌ر خاڵێكی دیكه‌ی سه‌ره‌كیدا جیاوازن ئه‌ویش بریتییه له مه‌ودای پرۆتێستۆكردنی توندوتیژییه‌كه، چونكه ئه‌م شێوه توندوتیژییه وه‌ك پێشتریش باسمان كرد به‌ناوی پره‌نسیپی سیمبۆڵییه‌وه په‌یڕه‌وده‌كرێ كه به باڵاتر له هه‌ردوو كاراكته‌ر(بكه‌ر‌و به‌ركار)داده‌نرێت.
بۆردیۆ لێره‌دایه رای وایه توندوتیژییه‌كی هێمنه به‌چاو نابینرێت‌و هه‌ستی پێناكرێت، ته‌نانه‌ت قوربانییه‌كانیش هه‌ستی پێناكه‌ن، ئه‌و پێیوایه قوربانی‌و جه‌لاد له‌م شێوه توندوتیژییه‌دا بۆچون‌و وێناكردنه‌كانیان هاوبه‌شه ده‌رباره‌ی جیهان، ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا قوربانی خۆی دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه روبه‌ڕووی توندوتیژی نه‌بۆته‌وه، یان ئه‌وه‌ی روبه‌ڕووی بۆته‌وه توندوتیژیی نییه!!.
ده‌بێ ئه‌م راستییه بزانرێت كه توندوتیژی سیاسیی له ده‌وڵه‌تدا به‌ته‌نها بریتی نییه له سه‌ركوتكردنه‌كانی ده‌وڵه‌ت‌و زۆرداری‌و ئیجباركردنی تاك‌و گروپه‌كان‌و ملكه‌چكردنیان، به‌لكو سیستمێكی كۆمه‌لایه‌تی‌و سیاسی‌و كه‌لتورییه، ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێ هه‌یمه‌نه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی بخاته نێو ناسنامه‌و تاكه‌كان به‌ئاراسته‌ی دانپێدانانی خۆبه‌خشانه ده‌بات، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێ وا وه‌سفبكرێت رژێمه‌كه‌ی راشكاوانه‌یه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان فه‌رمانڕه‌وا‌و فه‌رمانبه‌سه‌ركراوان ئاسایین، بۆیه ده‌وڵه‌ت زۆرتر توندوتیژیی سیمبۆڵی له‌رێگه‌ی یاسا‌و بونیادی بابه‌تییانه‌وه جێبه‌جێده‌كات، بێگومان به‌سازان له‌گه‌ڵ بونیاده نائاگاییه به‌ره‌واكراوه‌كان‌و له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به هه‌یمه‌نه‌و كۆنتڕۆلكردنه‌كانی خۆیدا.
ده‌كرێ پێمانوابێ بۆ زیاتر وردبوونه‌وه له‌م تیۆره به‌تایبه‌تی‌و ئه‌م بابه‌ته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رهه‌مه‌كانی توێژه‌ر‌و نووسه‌ران‌و بایه‌خپێده‌رانی بواری كه‌لتوری توندووتیژیی ده‌بن به ئیزافه‌یه‌كی گرنگ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خودی بابه‌ته‌كه له‌لایه‌ك‌و له‌لایه‌كی دیكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی قوربانیانی ناو كۆمه‌ڵگادایه، هه‌ڵبه‌ته له‌بنچینه‌دا وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به توندوتیژیی ماددییه‌وه هه‌یه، مه‌به‌ستم لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ناكرێ باس له دیارده‌و كه‌لتوری توندوتیژی بكرێت به شێوه‌یه‌كی گشتی، گه‌ربێتو هه‌مه‌لایه‌نانه نه‌خزێینه نێو ناخی دیارده‌كه به‌ته‌واوی مانا‌و مه‌غزاكانییه‌وه.
كاتێك ده‌مانه‌وێ بۆ نموونه قسه له‌سه‌ر دیارده‌و كه‌لتوری توندوتیژی له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردیدا بكه‌ین، خۆ ناكرێ به‌ته‌نها له‌و دیوه بدوێین كه هه‌مووان زۆر به‌ئاسانی ده‌یبینین یان لانیكه‌م گوێبیستی بووین‌و دركی پێده‌كه‌ین، له‌راستیدا پێویستیمان به رۆچونی ته‌واو ده‌بێت بۆ شه‌ن‌و كه‌وكردنی بابه‌ته‌كه، ئه‌وه‌تا له‌نێو كۆمه‌ڵگاكانی خۆرهه‌ڵات به‌گشتی‌و كۆمه‌ڵگای كوردی به‌تایبه‌ت به ئاسانی هه‌ست به‌و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نانه‌ی ده‌سته‌جه‌معی ده‌كه‌ین، كه زۆرینه‌ی ره‌هامان له‌گه‌ڵیاندا راهاتووین بگره زۆربه‌شمان دواجار ده‌بینه‌وه دژ به هه‌ر كه‌سێك گه‌ر بێت‌و بیه‌وێ به‌چاوی ره‌خنه‌وه لێیان بدوێ.
لێره‌وه به‌پێویستم زانی دیوه ده‌روونییه‌كه‌ی ئه‌م شێوه توندوتیژییه به ناتوندتیژ وه‌سفكراوه بخه‌مه به‌رباس ئه‌گه‌ر به كورتیش بێ، ره‌نگه بتوانم بڵێم سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌بێ بۆ به‌دواداچوونی قووڵ‌و ئه‌كادیمییانه، هاوشێوه‌ی ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی كه به‌ر له ئێمه له‌نێو كۆمه‌ڵگاكانی تردا ئه‌نجامیانداوه‌و به‌رهه‌مه‌كه‌یشیان بینیوه، كه‌واته باسكردن له توندوتیژیی سیمبۆڵیی ناچارمان ده‌كات به‌دوای ئه‌ودیوی خودی چه‌مكه‌كه‌دا بگه‌ڕێین كه خۆی چه‌مكێكه له واقیعدا هێز‌و وزه‌ی گه‌وره له‌هه‌وڵی شاردنه‌وه‌یدان.
له‌مباره‌یه‌وه لۆكا سارتۆنی توێژه‌رێكی بواری میدیای پرۆفێشنالی ئیتاڵییه پێیوایه بابه‌تی سه‌رمایه‌ی سیمبۆڵی دواجار حه‌قیقه‌ت‌و هۆكارێكی سه‌رنجڕاكێشه بۆ هاتنه‌كایه‌ی توندوتیژیی سیمبۆڵی، نموونه‌شی به‌وه هێناوه‌ته‌وه كه خه‌ڵكی به‌گشتی بایه‌خده‌ده‌ن به به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌ی ره‌مزیی‌و ده‌یانه‌وێ به‌خێراترین كات سه‌رمایه‌كه به‌رهه‌مبێنن، بۆ نموونه زۆرجار هه‌ر بۆ پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ئاراسته‌ی كڕینی ئۆتۆمبێڵێكی گرانبه‌ها یاخود مۆبیلێكی ئای فۆنی نرخدار هه‌نگاوده‌نێین، یاخود هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ده‌رخستنی كه‌سایه‌تی میللیی خۆمان په‌ناببه‌ینه به‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، حه‌زیشده‌كه‌ین ئه‌م كار‌و هه‌ڵوێسته وه‌ك ده‌سه‌ڵات دانیپێدابنرێت، یاخود شاره‌زایان به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن، له‌م كاته‌دا بۆردیۆ تیشكده‌خاته سه‌ر سه‌رمایه‌ی ره‌مزی، كه گوزارشت ده‌كاته سه‌ر ناچاركردنی ئه‌م سیمبۆلانه به‌سه‌ر كه‌سانی تردا، ئه‌مه‌ش واتای توندوتیژی ره‌مزیی ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها روونیده‌كاته‌وه كه ئامانج له‌م جۆره توندوتیژییه‌و فشاره‌كان بۆ ده‌رخستنی سیمبۆڵه‌كان، زۆر به‌ساده‌یی مه‌به‌ست لێی پاراستنی دۆخی له‌ئارایه، به‌مانایه‌كی تر هه‌وڵێكه بۆ پاراستنی ئه‌و توانا‌و وزه‌یه‌ی كه به‌ده‌ستهاتووه.
بۆردیۆ پێیوایه هه‌ر چاڵاكییه‌كی په‌روه‌رده‌یی له‌رووی بابه‌تییه‌وه جۆرێكه له جۆره‌كانی توندوتیژیی ره‌مزی، به‌و پێیه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی كه‌لتورییه‌وه ده‌سه‌پێنرێت، واته توندتیژییه‌كه میتۆدی كه‌سانی زاڵبوو له بیركردنه‌وه‌و گوزارشتكردندا ده‌سه‌پێنێت، به‌و پێیه‌ی كه تاكه رێگه‌یه‌كی شه‌رعییه بۆ توندوتیژیی نه‌رم، ئه‌و پێیوایه په‌روه‌رده توندوتیژییه‌كی كه‌لتوورییه، ئامرازێكی سه‌ره‌كییه بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هێز، بوارێكه بۆ په‌یڕه‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، نفووزی له‌ناو په‌روه‌رده‌دایه چینه جیاجیاكان له‌نێو ململانێیه‌كی ره‌مزییدان له‌پێناو سه‌پاندنی بۆچون‌و وێناكانیان به‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، لێره‌دا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی بریتییه له‌وه‌ی سیستمی په‌روه‌رده‌یی له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی ئه‌و سیستمانه‌وه‌یه كه به‌ویست‌و داخوازیی باڵاده‌سته‌كانی ناو كۆمه‌ڵگادا هه‌نگاودنێت‌و مه‌رامه‌كانی ئه‌وان جێبه‌جێده‌كات.
ئه‌و ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه هه‌ر نفوزێك له‌سه‌ر بنه‌مای توندوتیژیی ره‌مزییه‌وه بێته‌كایه‌وه، هه‌ر نفوزێك سه‌ركه‌وتوو بێ له‌سه‌پاندنی ئاماژه‌ی دیاریكراودا، به‌ناوی ئاماژه‌ی شه‌رعییه‌وه، ئه‌وا ده‌بێته هۆی داپۆشینی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و هێزه‌ی كه هاوكار بووه، هێزه تایبه‌ته سیمبۆڵییه‌كه‌یشی دێته سه‌ر، به‌وه‌ی كه قوربانی دانده‌نێت به شه‌رعییه‌ت‌و كه‌سی زاڵبوو.
لێره‌وه پێویستیمان به‌ئاماژه‌دان ده‌بێت بۆ چه‌ند نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م فۆرمه‌ی توندوتیژییه كه به‌شێكیان خۆیان ده‌بیننه‌وه له بواره‌كانی په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن‌و بیروڕا ئایدۆلۆژییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا‌و مه‌سه‌له‌ی بێبه‌شكردنی ژنان له ژیان به بیانوی”تاوانه‌كانی شه‌ڕه‌ف” كه له مادده یاساییه‌كاندا شه‌رعییه‌تی وه‌رگرتووه به‌وه‌ی ماف به پیاوان دراوه، هه‌روه‌ها چه‌ند نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌ك كه بۆردیۆ باسیان لێوه‌كات بریتین له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر‌و مێ، به‌و پێیه‌ی كه هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زی مێ لاوازتر‌و كه‌متر زیره‌كه‌و ناكرێ پشتی پێببه‌سترێت، ئه‌م حاڵه‌ته بۆ بۆردیۆ له‌م جۆره توندوتیژییه‌دا به حاڵه‌تێكی نموونه‌یی داده‌دنرێت، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه چینایه‌تییه‌كانیش نمونه‌یه‌كی دیكه‌یه، به‌و پێیه‌ی كه هه‌ریه‌كه له چینی كارگه‌ر‌و چینی مامناوه‌ندی كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چینی ناوه‌ڕاست زۆرتر زیره‌ك‌و به‌تواناترن له ئیداره‌دانی وڵات‌دا.
ئه‌گه‌ر توندوتیژی ماددی خۆی له ئازاردان‌و په‌لاماردان‌و به‌كارهێنانی چه‌ك‌و لێدان‌و گرتن‌و كوشتندا ببینێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، ئه‌وا به‌هه‌مان ئاست توندوتیژیی ره‌مزی زیانی به‌دوادادێت، توندوتیژی ماددی ئامرازێكی پشپێبه‌ستراوه بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر مافه‌كانی تۆقاندن، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌شدا توندوتیژی ماددی زیانێكی ترسناك به تاكه‌كان ده‌گه‌ینێت له رووی جه‌سته‌یی‌و وه‌ك برینداركردن‌و شكان، هه‌روه‌ها له‌رووی ده‌روونییه‌وه وه‌ك ترس‌و رق‌و ملكه‌چپێكردن، به‌مه‌ش ئه‌م توندوتیژییه دوژمنایه‌تی‌و دابڕان‌و رق‌و كینه ده‌خاته نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌بێته به‌ربه‌ستێكی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندییه‌كان، وێڕای ئه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی ده‌خاته ناو خه‌ڵك‌و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆی توندوتیژ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت‌و ده‌رگای دیالۆگ‌و وتوێژكردن داده‌خات، له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ده‌شێ پێمانوابێ توندوتیژیی ماددی به ترسناكترین ئه‌و به‌ربه‌ستانه دابنرێت كه ده‌كه‌وێته به‌رده‌م په‌یوه‌ندی مرۆیی، ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دوژمنایه‌تی‌و جه‌نگه‌كان، به‌ڵام ئایا ئه‌م شێوه توندوتیژییه له‌نێو شێوه‌كانی دیكه‌ی توندوتیژییدا به مه‌ترسیدارترینیان داده‌نرێت؟ شاره‌زایان پێیانوایه دوور له توندوتیژیی ماددی‌و راسته‌وخۆ توندوتیژیی سیمبۆڵی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ژیانی رۆژانه‌ماندایه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وت‌و مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌ماندایه، بۆ نمونه نیشاندانی وێنه‌ی خوێناوی‌و جه‌نگ‌و شه‌ڕه ماڵوێرانكارییه‌كان له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانی راگه‌یاندن جۆرێكه له فشار‌و تۆقاندن، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له ئایینییه‌كان‌و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر شوێنه پیرۆزه‌كان‌و سیمبۆڵه ئاینییه‌كان به‌هه‌مان شێوه بریتییه له ئازاردانی ره‌مزییانه‌ی مرۆڤ، هه‌موو ئه‌مانه ئازار‌و توندوتیژییه‌كی ره‌مزیین رۆژانه روبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌و چه‌ندان حاڵه‌تی دیكه‌ی هه‌ستپێنه‌كراو كۆی ئه‌م دۆخه ئازاربه‌خشه‌مان بۆ وێنا ده‌كه‌ن دواجار ره‌نگه هه‌ڵه‌نه‌بین ئه‌گه‌ر پێمانوابێ به‌بێ تێپه‌ڕاندن‌و چاره‌سه‌ركردنیان بتوانین بگه‌ین به‌و كۆمه‌ڵگا نموونه‌ییه‌ی لانیكه‌م له هه‌ندێك پارچه‌ی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌دا ده‌ستبه‌كاره.
له‌م جۆره توندوتیژییه‌دا كه راستتره ئه‌گه‌ر له دامه‌زراوه‌ی فێركردنه‌وه لێیه‌وه بڕوانین چ له‌سه‌ر ئاستی خێزان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، یان له‌سه‌ر ئاستی خوێندنگا‌و قوتابخانه‌كان كه دواجار قۆناغی هه‌ره گرنگ‌و هه‌ستیاری ژیانی مرۆڤیان پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، له‌نێو هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا به‌بێ جیاوازی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه بۆردیۆ وایده‌بینێ قوتابخانه دوور له بونیادی چینایه‌تی كۆمه‌ڵگا كارناكات، دامه‌زراوه كۆمه‌لایه‌تی‌و ئابورییه‌كان بارودۆخی له‌ئارای كۆمه‌لایه‌تی‌و ئابوری دووباره به‌رهه‌مدێننه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چینی زاڵ‌و باڵاده‌ستیش ده‌پارێزن، هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌و كه‌لتوریی خۆی بۆ قوتابیان، پاشان قوتابخانه ده‌بێته ئامرازێك به‌ده‌ستی چینی زاڵی كۆمه‌لایه‌تی له‌پێناو پاراستن‌و پته‌وكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیدا، له‌به‌ر ئه‌مه‌یه بۆردیۆ پێیوایه هیچ وه‌زیفه‌یه‌كی سیستمی فێركردن نییه دوور له پێكهاته‌ی گشتی كۆمه‌ڵگا‌و دوور له‌و په‌یوه‌ندییه چینایه‌تییانه‌ی كه له سنوری كۆمه‌لایه‌تیدان كارناكات، به‌مه‌ش هیچ سیستمێكی فێركردنی بێلایه‌ن به‌دیناكرێت، یان ئه‌وه‌تا ده‌بێته ئامرازێكی ئازادیخواز یان ئامرازێك ده‌بێ بۆ كۆنتڕۆڵكردن، وه‌زیفه‌ی دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی”سه‌رمایه‌ی كه‌لتوور”ییه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، ئه‌مه‌ش سه‌روه‌تێكی كه‌ڵه‌كه‌بووه‌و بناغه‌ی پێكهێنانی چینه‌كانه له‌رووی كۆنتڕۆلكردن‌و ملكه‌چبوون بۆ كۆنتڕۆلكردنه‌كه‌وه، سه‌رمایه‌كه‌ش ته‌واوی وزه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه وه‌ك ئامرازێكی كۆنتڕۆڵكردن به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌میش یان فێركاریی یاخود بۆماوه‌یی ده‌بێت.
بۆردیۆ له شوێنێكی دیكه‌دا ره‌خنه له وه‌زیفه‌ی قوتابخانه ده‌گرێت له‌كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌دارییدا، كه له‌سیستمی سه‌رمایه‌داریدا بیانوو بۆ ته‌واوكاری‌و سه‌قامگیریی‌و هاوسه‌نگی ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی كه رووده‌دات پێویسته رووبدات” هاوكات له سیستمی فێركردندا توندوتیژی سیمبۆڵی شه‌رعیه‌ت ده‌داته دۆخی له‌ئارا.
لای بۆردیۆ ئه‌و فۆرمانه‌ی كه له سه‌رمایه‌دا ده‌بینرێنه‌وه فۆرمگه‌لێكن، ئابوری‌و رۆشنبیری‌و كۆمه‌لایه‌تی، له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كیشدا سه‌رمایه‌ی ماددی ده‌گۆڕێت بۆ سه‌رمایه‌ی سیمبۆڵی، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، سه‌رمایه‌ی رۆشنبیری وه‌ك كتێب‌و كاره هونه‌ریی‌و ئه‌ده‌بییه‌كان‌و بڕوانامه زانستییه‌كان‌و چاڵاكییه رۆشنبیرییه‌كان، رۆشنبیریش بابه‌تێكی ململانێی نێوان هێزه جیاجیایه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانه له‌پێناو مانه‌وه‌و كۆنتڕۆڵكردندا، به‌بڕوای بۆدریۆ ئامرازێكن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆمه‌لایه‌تی‌و سیاسیی له‌رێگای توندوتیژی رۆشنبیرییه‌وه، چونكه سیستمه په‌روه‌رده‌ییه‌كانن دواجار پارێزگاری له بونیادی سه‌رمایه‌ی رۆشنبیری ده‌كه‌ن.
تیۆره‌كه‌ی بۆردیۆ‌و پاسرۆن له كتێبه‌كه‌یاندا(دوباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه له په‌روه‌رده‌و كۆمه‌ڵگا‌و رۆشنبیرییدا)له‌سه‌ر پێشه‌كییه‌كی لۆژیكیدا داڕێژراوه كه خۆی له پره‌نسیپی سه‌ره‌كی سۆسیۆلۆژیای مه‌عریفه‌دا ده‌بینێته‌وه، ئه‌وه‌یش بریتییه له‌وه‌ی “هه‌ر هه‌ژموون‌و نفوزێك له‌كاتێك له كاته‌كاندا بتوانێ واتای دیاریكراو به‌سیفه‌تی واتای ره‌وا‌و مه‌شڕوع بسه‌پێنێت، له‌رێگه‌ی شاردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ژموونه‌وه بیانسه‌پێنێت كه بنچینه‌ی هێز‌و وزه‌یه‌تی، ئه‌وا توانیویه‌تی هێزه سیمبۆڵییه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی كۆبكاته‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و نفوزه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه”.
هه‌ردووكیان پێیانوایه رۆڵی مامۆستایان له دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی كۆمه‌لایه‌تیدا رۆڵی سه‌نته‌ره، به‌وه‌ی كه مامۆستایان له‌پێناو به‌رده‌وامی سیستمی به‌هاكاندا كارده‌كه‌ن، پشت به سه‌رمایه رۆشنبیرییه‌كانیان ده‌به‌ستن، ئه‌وان مه‌یلیان به‌لای ئه‌و قوتابیانه‌دا ده‌شكێته‌وه كه هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌هایانه‌دا ده‌گونجێت”.
بۆردیۆ به‌راشكاوی ده‌ڵێت فێركردن پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانكردنی رێژه‌یی ئه‌نجامده‌دات، به‌وه‌ی كه هاوشێوه‌ی قوتابییه‌كانی هه‌ڵده‌بژێرێت نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، بواری فێركردنیش له‌رێگه‌ی كارلێكی خۆیدا له‌گه‌ڵ بنه‌ما كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵێك فێرخوازدا سووره له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن‌و ده‌ستنیشانكردنی رۆڵه‌ی چینه دیاریكراوه‌كان، ئه‌وانی تریش به ده‌رنه‌چوو له‌خوێندن داده‌نرێن.
له‌كۆتاییدا ده‌شێ بوترێت چه‌مكی توندوتیژیی سیمبۆڵیی یه‌كێكه له چه‌مكه هه‌ره مۆدێرنه‌كانی ئه‌مڕۆی دنیای هزریی كه له‌نێو گیروگرفتی ئاڵۆز‌و شاراوه‌دایه‌و دواجار وه‌ك دیلی تێڕوانینه جیاجیایه ره‌خنه‌ییه‌كان ماوه‌ته‌وه، له‌راستیدا ئێستا بۆته ده‌روازه‌یه‌كی سۆسیۆلۆژیی بۆ شیكردنه‌وه‌و ده‌رخستنی راستییه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی دیارده كه‌لتوری‌و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان، هه‌روه‌ها پێگه‌یه‌كی شیاوی هه‌یه له‌نێو چه‌مكه په‌روه‌رده‌یی‌و كۆمه‌لایه‌تییه‌كاندا، بووه به ئامرازێكی سۆسیۆلۆژیی كه توانای تێگه‌یشتن‌و شیكردنه‌وه‌ی زۆرترین لایه‌نه‌كانی ژیانی رۆشنبیریی هه‌یه، هه‌روه‌ك ده‌بێ ئه‌م راستییه‌ش باس بكرێت كه ئه‌م چه‌مكه له زۆربه‌ی حاڵه‌تی به‌كارهێنانیدا به‌هۆی ئاڵۆزیی‌و مانا شاره‌واكانییه‌وه تێكه‌ڵ به چه‌مكه‌كانی توندوتیژی زاره‌كی‌و زمانی‌و توندوتیژی باوه‌ڕ‌و توندوتیژیی رۆشنبیری كراوه، بۆیه وه‌ك چه‌مكێكی نوێی سۆسیۆلۆژی بۆ توێژه‌ری ئه‌م بواره زه‌حمه‌ت ده‌بێ بتوانێ وه‌ك خۆی دروست تێڕوانینه‌كان له نێو توێژینه‌وه ئه‌كادیمییه‌كاندا به‌تێروته‌سه‌لی روونبكاته‌وه.
جه‌مال پیره
—————————————
سه‌رچاوه‌كان:-
1- سلسله عالم المعرفه عدد 44 إتجاهات نڤریه فی علم الإجتماع د. عبد الباسگ عبد المعگی
2- http://www.lucasartoni.com/lavoro/symbolic-violence-and-social-media
3- ﺛﻘﺎﻓﺔ اﻟﻌﻨﻒ أم ﻋﻨﻒ اﻟﺜﻘﺎﻓﺔ. : ﺑﺤﺚ ﻋﻦ. ﻣﻮاﻃﻦ اﻹرهﺎب اﻟﺤﻘﻴﻘﻲ. ﺑﻘﻠﻢ. د: . ﻣﺤﻤﻮد ﺳﻠﻴﻤﺎن
4- Steph Lawler- – – http://knowledge.sagepub.com/view/consumerculture/n534.xml
– له‌ژماره 34ی گۆڤاری رۆشنگه‌ریی بڵاوكراوه‌ته‌وه