خولی خوێندنه‌وه … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
وا ڕاهاتبووم كه هه‌موو پشووی هاوینێك بچمه خولێكی فێربوونه‌وه . زۆر خول چووم و له هه‌موویاندا سه‌ركه‌وتووبووم ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پێویسته بیڵێم ئه‌وه‌یه ته‌نها چوونه خولی فێربوونه‌وه به‌س نییه ، (به‌تین ) ی هاوڕێم له خولێكی مۆزیكدا به پله‌ی نایاب ده‌رچوو، كه‌چی دوای خوله‌كه سه‌رنجمدا ئه‌وه‌ی نه‌ده‌چوو به‌لایدا مۆزیك بوو . ئه‌ی ( سه‌ركۆ ) بۆ ناڵێن ، پار له خولی ئینگلیزی دا ، له هه‌موومان باشتر بوو ، كه‌چی ئێستا ئه‌وه‌ی له بیری نییه ئینگلیزی یه .. من هه‌ر زوو بڕیارم دا وه‌كو ئه‌وان نه‌كه‌م ، به‌ڵكو دوای ته‌واو بوونی هه‌ر خولێك ، بۆ زیاتر فراوانكردنی توانا و ئاستی زانیاریم ده‌رباره‌ی بابه‌تی خوله‌كه ، ده‌ستبكه‌م به خوێندنه‌وه و پرسیار كردن . ئه‌م پشووی هاوینه نه‌چوومه هیچ خولێكه‌وه، به دایك و باوكیشم وت ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌نیازن له خولێكدا بۆم خه‌رج بكه‌ن، بۆم بده‌ن به په‌ڕتووك،ئیتر له‌ماڵه‌وه خولێكم بۆ خۆم كرده‌وه كه سودێكی زۆرم لێبینی،ئه‌ویش (خولی خوێندنه‌وه) بوو ،له‌و خوله‌دا هه‌م قوتابی بووم و هه‌م مامۆستاش بووم، له هه‌مووش باشتر ئێستا په‌ڕتوكخانه‌یه‌كی بچكۆله‌م هه‌یه.