فیلمی ((شه‌هین، ژینبه‌خشی گۆڕنشین))
فیلمی ((شه‌هین، ژینبه‌خشی گۆڕنشین)) له‌لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی كۆمه‌ڵه‌وه‌و به‌رهه‌مهێنراو له‌م كه‌ناڵه‌وه بۆ یه‌كه‌م جار بڵاو كرایه‌وه.
ئه‌م فیلمه باس له قاره‌مانه‌تی ژنه په‌ره‌ستاری كوردی،رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌هین باوه‌فا ده‌كات كه له شه‌ڕی 24 رۆژه‌ی شاری سنه‌دا ماندویینه‌ناسانه،له ده‌رمانكردن و سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌رمانی پێشمه‌رگه‌كان و زامداره‌كانیتردا ده‌وری بینیوه‌و توانیویه‌تی به هۆشیارییه‌وه پێش بگرێ له‌وه‌ی كه، ئه‌و به ناو دكتۆرانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له لایه‌ن رژێمه‌وه دزه‌یان كردوه‌ته شاری سنه بێڕحمانه ده‌ست و پێی زامداره‌كان نه‌بڕنه‌وه، یان نه‌توانن به ده‌رزی ژاراوی بیانكوژن.
فیلمه‌كه 40 ده‌قه ده‌خایه‌نێ و له دوو به‌شی دیكۆمینتاری و داستانی پێكهاتووه.
به‌شدار بووان تێیدا كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌و،به‌شی شانۆی كۆمه‌ڵه بوون.
نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه؛سه لام قادری
كامێرامه‌نه‌كانی؛وه‌حید ئه‌حمه‌دی و بێهروز گه‌ویڵَیان و
مۆنتاژری كه‌مال عه‌زیزی له پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه بوون.