
پەنجەکانی فەرهاد چۆمانی شتێک دەڵێن
له درێژه‌ی چالاکییه‌کانی خۆیدا سه‌نته‌ری رۆشنبیریی خه‌ون، له پڕۆژه‌ی چاپكردنی كتێبی ئه‌مجاره‌یدا، كۆمه‌ڵه چیرۆكی (په‌نجه‌كان شتێك ده‌ڵێن) له نووسینی ( فه‌رهاد چۆمانی) بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌م کتێبه ده‌بێته زنجیره‌ی ژماره(6)ی پڕۆژه‌ی خه‌ون بۆ چاپکردنی کتێب،
ئێستا كاره‌كانی كتێبه‌كه ته‌واو بووه، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا- مانگی 9 کتێبه‌که له مه‌ڕاسیمێکی شایسته‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه.
كاری دیزاینی به‌رگ له‌لایه‌ن( سه‌یوان سه‌عیدییان) و کاری نێوەڕۆکی کتێبەکەیش لەلایەن خاتوو (رووناک رەسوڵپور) كراوه.
له چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات له شاری هه‌ولێر به قه‌باره‌ی 12-20 چاپ دەکرێت.
ئەم کتێبە لە ٨ چیڕۆک پێکهاتووە و یەکەم کتێبی نووسەرە، پێشووتر بەشێک لە چیڕۆکەکانی لە ماڵپەڕی دەنگەکان بڵاوکردوونەتەوە، هاوکات لە بەشێک لە گۆڤار و رۆژنامەکانیشدا بڵاوکراونەتەوە. فەرهاد چۆمانی بە چیڕۆکی “مرۆڤێکیتر” بەشداری لە فیستیڤاڵی گەلاوێژ دا کرد و پلەی سێیەمی چیڕۆکی بەدەستهێنا.
دنیای چیڕۆکەکان لە رەهەندێکەوە تێکشکاندنی زەمەن و ریتمی باوی کاتە، لە هەندێک لە چیڕۆکەکان ئەم گەمەی کەرتبوونی کاتە شوێن و تەمەن و ئاڕاستەی رووداوەکان دەگۆڕن، بەبێ ئەوەی ئاڵۆزی درووست بکات.
لە هەندێک لە چیڕۆکەکاندا کاراکتەر ی سەرەکی، یاخود یەکیک لە کاراکتەرە سەرەکییەکان بوونی نییە و عەدەمە، یاخو بوونێکی سیمبولیکی هەیە، بۆ نموونە لە چیڕۆکی یەکەم ی کتێبەکەدا یەکێک لە کاراکتەرە سەرەکییەکان تەنیا دوو رۆژ ژیاوە و مردووە، بەڵام گۆرەکەی ئەو وەک سیمبولی ئەو بەردەوامی بە ژیان دەدات. یاخود لەهەندێک چیڕۆکی دیکەدا کاراکتەرێک زیاتر لە کەسێکە و لە دوو شوێنی جیاواز و بە دوو ناسنامەی جودا دەژی.