بۆ دواسه‌فه‌ری شێرکۆ بێکه‌س … به‌ندی عه‌لی
من .. هیچ ناڵێم
ئاخر زمان چۆن نوتقهکا
که خوا .. ده‌مرێ
هیچ .. نانووسم
ئه‌مشه‌و په‌نجه‌کانی شیعر
دڕک .. ده‌گرێ
……………..
ماڵئاوایی .. له‌کێ ئه‌که‌ن
ڕه‌شماڵی ماتی پرسه بۆ
کێ .. چێ ئه‌که‌ن
بۆ نازانن ، به‌م ماته‌مه
ئه‌رکی جێ جهجێ نه‌کراوی
عیزرهییل جێ به‌جێ ئه‌که‌ن
چۆن ئه‌توانن
باسی مه‌رگی هه‌تاو بکه‌ن
چۆن وێراتان
سه‌ره‌خۆشی له‌ئاو بکه‌ن
بۆ ئه‌وه‌نده خۆش باوه‌ڕن
من هه‌نوکه‌ش گوێم لهقاقاکانی ئه‌وه
به په‌ریه گێله‌که‌ی مردن
بۆ نای بیستن .. ئێوه که‌ڕن ؟؟
……………….
ملت بشکێنه ده‌ی .. مردن
فرسه‌ت په‌رستی ترسنۆک
شێرکۆ
ترۆپکی کێوێکی ئاسمان دڕه‌و
هه‌ر به‌خه‌ونیش تۆ نای بینی
له‌به‌رده‌متا .. بێته سه‌رچۆک
……………….
ئای .. خودایه
له‌حزووری نه‌عشی مه‌سیحه‌که‌ی شیعرا
ئه‌مڕۆ ، خامه
چه‌ند لهتوفلێکی زه‌لیلی زگ‌ماک ده‌چوو
هه‌رچه‌نم کرد ، جه‌ند دڵۆپێ بنووسم بۆی
له‌زریانی دڵی په‌ستم
که‌چی ئه‌و خامه ئیفلیجه
یه‌خه‌ی خۆی نه‌دایه ده‌ستم
بۆیه منیش قهرارمدا
رۆژی ئه‌مڕۆ .. له‌خاچی ده‌م