Skip to Content

Wednesday, September 18th, 2024
خولی ماڵه‌وه‌ … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

خولی ماڵه‌وه‌ … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Closed

 

 

 

زۆرم حه‌ز ده‌كرد كه‌ خوێندن ته‌واو بوو منیش وه‌كو هاوڕێكانم بچمه‌ یه‌كێك له‌و خولانه‌ی كه‌ بۆ ئێمه‌ی منداڵان ده‌كرێته‌وه‌ ، به‌تایبه‌تی خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی ..به‌ڵام هه‌ندێكیان دووربوون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاره‌یه‌كی زۆری ده‌ویست ،باوكیشم توانای نه‌بوو كه‌ بمنێرێت ،ئه‌و خولانه‌ش كه‌ بێ به‌رامبه‌ر بوون ، هه‌ر زوو منداڵان ناوی خۆیان نووسیبوو..من و سێوه‌ و سایه‌ سه‌ردانمان كردن ، وتیان با ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ ته‌واو ببن ،دوایی وه‌رن ناوی خۆتان بنووسن..منیش حه‌زم ده‌كرد كه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ و ئه‌و كاته‌ زۆره‌م به‌فیڕۆ نه‌ڕوات ،بۆیه‌ بیرۆكه‌یه‌ك به‌ مێشكمدا هات و لای سێوه‌ و سایه‌ باسمكرد ،ئه‌وانیش زۆریان به‌ دڵ بوو و وتیان ئێمه‌ ئاماده‌ین پشتگیری و هاوكاریت بكه‌ین ، ناومان لێنا (خولی ماڵه‌وه‌) .ئه‌وه‌ بوو یه‌كی په‌ڕاوێكمان هێنا و ڕۆژانه‌ ده‌ وشه‌ی ئینگلیزیمان ده‌نووسی ، به‌ سپێڵ و ماناوه‌ له‌به‌رمان ده‌كرد..سه‌ره‌تا له‌ وشه‌ ساده‌كانه‌وه‌ ده‌ستمان پێكرد ،دوایی ڕۆژانه‌ له‌ وشه‌كانی تر ده‌ وشه‌مان هه‌ڵده‌بژارد .من كۆمه‌ڵێك گۆڤاری منداڵانم لابوو ،وشه‌ی ئینگلیزی تێدابوو به‌ ماناو وێنه‌وه‌ ، بۆیه‌ زۆری وشه‌كان من ده‌منووسین تا وای لێهات له‌و مانگه‌دا یه‌كی سێسه‌د وشه‌ به‌ زیاده‌وه‌ فێربووین ، كه‌ چووینه‌ خوله‌كه‌ش ئێمه‌ له‌ هه‌ر هه‌موو منداڵه‌كان چالاكتربووین و وشه‌ی زیاترمان ده‌زانی…بۆیه‌ له‌وێش سه‌ركه‌وتووبووین..

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.