به بۆنه‌ی 33هه‌مین ساڵی فه‌توای خومه‌ینی
له 28ی گه‌لاوێژی 1358 هه‌تاوی به‌رابه‌ر به 1980ی زاینی ئایه‌توڵلا خومه‌ینی رێبه‌ری ئاینی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی ئێران به فه‌رمانێک که له ڕاگه‌یه‌نه ره‌سمیه‌کانی وڵات دا بڵاوکرایه‌وه به فه‌رمی حوکمی جیهادی بۆسه‌رگه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاگه‌یاند وڕشتنی خوێنی مرۆڤی کورد وکاوڵ کردنی زێد‌ونیشتمانی به حه‌لاڵ زانی. دوا به دوای ده‌رکردنی ئه‌و فه‌توایه به هه‌زاران پاسدار و به‌سیجی به‌کرێگیراوی چڵکاوخۆربۆبه جێ گه‌یاندنی فه‌رمانی ئیمامی مه‌زنیان ڕوویان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد وبه ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌ییه‌وه په‌لاماری شاروگونده‌کانیان داوبه وێنه‌ی مۆغۆله‌کان به سه‌دان که‌سیان له ناوشاری سنه قه‌ڵاچۆکردونه‌وڕۆزی خوێناویان له‌و شاره خوڵقاند. دوای ئه‌ویش شه‌ڕی نێوان کوردوئازه‌رییان له نێوشاری نه‌غه‌ده دا دروست کرد وزۆر دڕندانه به سه‌دان ژن ومنداڵ و گه‌وره‌وپیری کوردیان له نێوئه‌وشاره دا قه‌ڵاچۆکرد.
له‌شکری داگیرکه‌ری تاران هه‌ربه‌وه‌نده نه‌وه‌ستاووه‌کوو گورگی هارپه‌لاماری گونده‌کانی کوردستانیان داوله گونده‌کانی قارنێ، قه‌ڵاتان، قه‌ره‌گۆڵ، سه‌وزی، سه‌رچنار، ئیندرقاش،حه‌سه‌ن لۆلان وده‌یان شوێنی دیکه‌ی کوردستان سه‌دان گوندنشینی بێ ده‌سه‌ڵات ومه‌زلومیان قوتله‌عام کرد وبه سه‌دانی دیکه‌یان ڕه‌وانه‌ی گرتوخانه‌کان کردوله وێشه‌وه جه‌نازه‌ی ئه‌شکه‌نجه کراوئاژن ئاژن کراوی سه‌دان که‌سیان ته‌حویلی بنه‌ماله‌کانیان دایه‌وه. به فه‌رمانی خومه‌ینی، ئاخوند خال‌خالی جه‌للاد کرا به حاکمی خاون ده‌سه‌ڵاتی کوردستان وله ژێرئه‌مرو فه‌رمانی ئه‌ودا به ده‌یان لاوی کورد تیره‌باران کران. سیاسه‌تی تیرۆروتۆقاندن له لایه‌ن تارانه‌وه به سه‌ر ڕۆژهه‌لاتی کوردستان داسه‌پێندراو ئه‌وسیاسه‌ته چه‌په‌ڵه دوای 34 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی ئاخونده شیعه‌کان هه‌روا به به‌رنامه وپلانه‌وه به‌رێوه‌ده‌چێ وئێستاشی له گه‌ڵ بێ زۆرترین رێژه‌ی زیندانیه سیاسیه‌کانی نێوزیندانه‌کانی کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی له کوردان پێک دێ و رێژه‌ی ئه‌و رۆله کوردانه که حوکمی ئێعدام‌یان به سه‌رداسه‌پاوه به نیسبه‌ت شاروناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران به چه‌ند قات پتره.
ناکرێ هه‌روا به ساده‌یی له‌ومه‌سه‌له بگوزه‌رێن وپێمان وابێ که ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی رێبه‌ری ئاینی وڵات یان حکومه‌تی کاتی ئه‌و سه‌رده‌م بووه. له راستیدا ئه‌وسیاسه‌ته‌ی کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی ئێران درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی ره‌زاخان ومه‌حه‌ممه‌د ره‌زاشای په‌هله‌وی بوو که ئامانجیان دروست کردنی یه‌ک میلله‌ت ویه‌ک ده‌وله‌ت ویه‌ک ئاڵا بووله سه‌رحیسابی تواندنه‌وه وله ناوبردنی نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یری فارس له ئێران‌دا. ده‌توانین به ڕاشکاوی بلێین که کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی ئێران وه‌کوو رێژیمێکی ئیسلامی له دووبواره‌وه نوینه‌رایه‌تی قه‌ومی حاکم و باڵاده‌ستی کرده‌وه. هه‌رله هه‌وڵ ڕۆژی دامه‌زرانیه‌وه تاکووبه ئه‌مرۆ نوێنه‌رایه‌تی شیعه‌کانی کردووه بۆ دژایه‌تی سوننه مه‌زهه‌به‌کان وئاین ومه‌زهه‌به‌کانی دیکه‌ی غه‌یری شیعه‌ی ئێران وپێناسه‌یه‌کی ته‌واونژادپه‌ره‌ستانه‌ی دینی له مه‌زهه‌بی شیعه له قالبی ”ئوممه‌تی ئیسلامی ” خستۆته ڕوو.
به ناوی ئه‌وه‌ی که ”هه‌موومان موسولمانین ” ئامانجدارهه‌وڵی داوه که سوننه مه‌زهه‌به‌کان بخاته په‌راوێزه‌وه وهیچ مافێکی ئاینیان بۆ قایل نه‌بووه. ئه‌وه هه‌م له کوردستان وهه‌م له به‌لوچستان وهه‌میش له پارێزگای ئه‌هوازکه به‌شێکیان عه‌ره‌ب زمان وسووننه مه‌زهه‌بن به خه‌ستی به‌رێوه‌چووه. له ڕوانگه‌ی مه‌لا شیعه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری تاران، ته‌نیا شیعه‌کان موسولمانن. ئاینه‌کانی دیکه‌ش، وه‌کووئاینی یارسان وبه‌هایی وجوله‌که وئه‌رمه‌نی وئاسۆری بێ ماف وبێ به‌ش کراون وهه‌ر ڕۆژه‌ی به به‌هانه‌یه‌ک په‌یره‌وانی ئه‌و ئاینانه داده‌پلۆسن وسووکایه‌تیان پێ ده‌که‌ن. نموونه‌ی ئاخری سوکایه‌تی کردن به په‌یره‌وانی ئاینی یارسانه.
له بواری سیاسیه‌وه، کۆماری سێداره نوینه‌رایه‌تی ناسیۆنالیزمی ئێرانی کردووه که له راستیدا چ شتێک نیه جگه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ناسیۆنالیزمی فارسی که هه‌مووئێران به هی خۆی ده‌زانێ وئه‌ومافه به هیچ گروپ وئیتنیک وقه‌وم ونه‌ته‌وه‌ی دیکه نادا که له ئێران‌دا شه‌ریکه ده‌سه‌ڵات بێ. به ئاشکرا دژی هه‌رجۆره حه‌ره‌که‌ت وخه‌باتێکی سیاسی ومه‌ده‌نی ماف خوازانه راوه‌ستاون وبه دڕندانه‌ترین شێوه له دژی وه‌ستاونه‌وه وبه بیانوی ” پاراستنی چوارچێوه‌ی عه‌رزی ئێران” وبه‌رگری له دابه‌ش بوونی ئێران خوینی به هه‌زارانیان ڕشتووه. ئه‌و سیاسه‌ته به ئاشکراوبه خه‌ستی له لایه‌ن ئه‌حزابی سه‌راسه‌ری به ناو ئۆپۆزیسیۆنی خاریج نشین پشتگری لێکراوه وئه‌وانیش هاوڕا له گه‌ڵ رێژیمی تاران خوازیاری له ناوبردن وداپلۆسینی به قه‌ولی خۆیان ” تجزیه طلبان” بوون که شامیلی کوردوبه‌لوچ وعه‌ره‌بی ئه‌هواز بووه. قانونی ئه‌ساسی رێژیمی مه‌لایان به ئاشکرا له سه‌ربنه‌مای هه‌ڵاواردن وپشت گوێ خستن وبی به‌ش کردنی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی غه‌یری فارسی ئێران نوسراوه وقانونێکی ته‌واودژه ئینسانی ودژه دێموکراتیکه.
له یه‌ک که‌لام دا ناسیۆنالیزمی فارسی یانی به قه‌ولی خۆیان ئێرانی زۆر دژه دێموکراتیک وپاوانخواز وداگیرکه‌ره وبه ئاشکرا حاشا له فره نه‌ته‌وه‌یی وفره کولتوری وفره زمانی ئێران ده‌کا. خۆیان به میلله‌ت پێناسه ده‌که‌ن وباقی به قه‌وم و زمانه‌کانی دیکه‌ش به زاراوه یان بن زاراوه‌ی زمانی فارسی پێناسه ده‌که‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی حاکم له تاران له ماوه‌ی 34 ساڵی رابردووه هیچ کات کوردیان به به‌شێک له خۆیان وته‌نانه‌ت له ئێران حیساب نه‌کردووه وبۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش له هه‌موو شێوازه‌کان بۆ سڕینه‌وه ی ناسنامه‌ی کورد که‌ڵیکیان وه‌رگرتووه. یه‌کێک له رێگاکانی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ناوبردنی زمانه‌که‌ی بووه وبه هه‌موو هێزیان هه‌وڵیان داوه زمانی کوردی فارسیزه‌بکه‌ن وبه بیانوی پروپوچ وبێ بنه‌ما وبێ مانا رێگربوون له به‌رده‌م خوێندن و په‌روه‌رده به زمانی کوردی له خویندگاکان دا. ئه‌وه له کاتیكدایه که له جارنامه‌ی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ دا به ئاشکرا باس له خوێندن وپه‌روه‌رده به زمانی زگماکی کراوه وده‌وله‌تان ئه‌رکدارکراون که ئیمکاناتی خویندن وپه‌روه‌رده بۆهه‌موو دانیشتوانی وڵاته‌که‌یان به بێ جیاوازی دابین بکه‌ن.
راستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر ئه‌وه‌یه که کورد له ئێران وڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ته‌نیا له گه‌ڵ حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران ته‌ره‌ف نیه ، به‌ڵکووله گه‌ڵ کولتورێکی خۆداسه‌پاووداگیرکه‌روپاوانخواز وزۆر نژادپه‌ره‌ست به‌ره‌و ڕوویه که له قالبی ئێران وئێرانی دا پێناسه بۆ ئه‌و وڵاته له نێوخۆ وله ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی ده‌کا. ئێستاشی له گه‌ڵ بێ ئێرانی یانی فارس وکه باسی ئێرانیش ده‌کرێ یان ده‌سه‌ڵاتی فارس. به وته‌ی پان ئیرانیسته‌کان ” وڵاتی پارس”. ئه‌و ڕوانگه‌یه ته‌نیا له نێو کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی دا به‌دی ناکرێ، به‌ڵکووله نێو خه‌ڵکی ئاسایی سه‌رکوچه وشه‌قامیش دا هه‌رده‌بینرێ وهه‌رکه باس له کورد ومافه‌کانی ده‌کرێ، ده‌سته‌وبه‌جێ وشه‌ی ”تجزیه طلبی” له زاریان دێته ده‌ر. ده‌وله‌تی داگیرکه‌ری تاران وئۆپۆزیسیۆنی خاریجی نشینی ئه‌و رێژیمه جۆرێک باسی ئێران وکورد ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌موو ئێران به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش مڵکی بێ ئه‌م لاوئه‌ولای باب وباپیریان بێ. جۆرێک نژادپه‌ره‌ستانه له هه‌مبه‌رکورد سیاسه‌ت ده‌که‌ن که ئیزن به خۆیان ده‌ده‌ن له جیاتی کورد بیربکه‌نه‌وه وله جیاتی کورد بڕیاربده‌ن. ئه‌وان کورد به‌وه تاوانبارده‌که‌ن که گۆیا ده‌یهه‌وێ ”ئێران تجزیه بکا” و ئه‌وه له حالێکدایه که ئه‌وان داگیرکه‌رن وکوردیش وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی زێدونیشتمان داگیرکراوبه‌رگری له مان و بوونی خۆی کردووه وده‌یکا وهیچ کاتیش هێرشی نه‌بردۆته سه‌ر شارێکی فارس وتورک نشین وهیچ کاتیش ئیدعای خاکی هیچ کامیانی نه‌کردووه.
ئه‌و شێوازه بیرکردنه‌وه وسیاسه‌ت کردنه زۆرله نێوبه ناو” ئۆپۆزیسیۆنی سه‌راسه‌ری” دژبه کۆماری ئیسلامی ئێران دابه‌هێزه وبه راست وچه‌پ وئیسلامی له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هاوڕان. ئێستاشی له گه‌ڵ بێ یه‌ک به ناوله‌و حیزبه دیموکرات وچه‌پ وپێشکه‌وتن خوازانه نوسراوه‌یه‌کیان له مه‌ڕمه‌حکوم کردنی فه‌توای جیهاد له دژی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌رنه‌کرد وبۆیه‌ک جاریش نه‌مان دیت ونه‌مان بیست که ته‌نانه‌ت که‌سا‌یه‌تێکی سیاسی، ئه‌ده‌بی، کۆمه‌ڵایه‌تی فارس له سه‌رکورد وداوا ڕه‌واکه‌ی هه‌ڵوێستی گرتبێ وبه وێنه‌ی ” د.ئیسماعیل بێشکچی” له سه‌رکورد تووشی گیران وزیندان بووبێته‌وه. زۆرله ئه‌حزابی به ناو” ئۆپۆزیسیۆنی سه‌راسه‌ری” کۆماری ئیسلامی حه‌ز ناکه‌ن که کۆماری ئیسلامی به هه‌ر قیمه‌تێک برووخێ وزۆرینه‌یان دژی هێرشی نیزامی ئامریکان بۆ سه‌رپێگه ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران ویان ڕووخاندنی رێژیم به هێزی سه‌ربازی. ئه‌و هێزه به ناوسه‌راسه‌رییانه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک جۆرج بوش دا به ئاشکرا دژایه‌تی سیاسه‌ته‌کانی ئامریکایان ده‌کردوله ئاکامیش دا دیتمان که هه‌وڵه‌کانیان به قازانجی کۆماری ئیسلامی ته‌واو بوو.
له دواین نه‌مایشی گاڵته جاڕانه‌ی به ناوهه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له ئێران‌دا که هه‌رهی شێعه‌کان وفارس زمانه‌کانه پشتگری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به‌شێکی به‌رچاوی ئۆپۆزیسیۆنی خاریج نشینمان بینی که چلۆن که‌وتبونه پروپاگه‌نده کردن بۆ جه‌نایه‌تکارێکی وه‌کوو هاشمی ره‌فسنجانی ودوای ئه‌وه‌ی له ته‌ئید کردنی ناوبراوله لایه‌ن ده‌زگای داسه‌پاوی به ناو ” شورای نیگابان” ناهومید بوون، ئه‌وجارهه‌موویان که‌وتنه پشتگری کردن وپروپاگه‌نده کردن بۆ ئاخوند حه‌سه‌ن روحانی که یه‌کێک له مریدانی باره‌گای ولایه‌تی فه‌قیی یه. له رێگای تیڤی ورادیۆ وڕۆژنامه‌کانیانه‌وه خه‌ڵکیان هان ده‌دا که برۆن وبه‌شداری نه‌مایشی گاڵته‌جاڕانه‌ی به ناوهه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری بکه‌ن وده‌نگ بده‌ن به ئاخوند روحانی بۆ ئه‌وه‌ی ئێران تووشی ” پارچه‌پارچه بوون ” نه‌بێ.
له راستیدا هه‌ڵوێستی ئه‌وبه ناو ئۆپۆزیسیۆنه‌ی کۆماری سێداره که له هیچ کوێ دونیا شتی واعه‌نتیکه نه‌بینراوه، پشتگری کردن بووله مانه‌وه‌ی دیکتاتۆری وه‌لی فه‌قی وله درێژه‌ی کردنه‌وه سیستمی ئاخوندسالاری له ئێران‌دا. له‌وبه ناونه‌مایشه مه‌سخه‌ره‌ی به ناوهه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له ئێرانی ئاخوند لێدراودا، رۆژهه‌لاتی کوردستانیش له نێوان ئه‌حزابی سیاسی ئۆپۆزیسێۆنی رێژیمی مه‌لایان له لایه‌ک وکورده به ناورێفۆرم خوازه‌کان له لایه‌کی دیکه‌وه گیری کردبوو. نه‌بوونی سیاسه‌تی یه‌ک ده‌نگ ویه‌کگروتوو، وای کرد که رێژیمی ئاخونده‌کان بۆ ڕاگرتنی خه‌ڵک له هه‌مبه‌رحیزبه‌کاندا پروپاگه‌نده‌ی زۆربکا وبه هێنانه مه‌یدانی کۆمه‌لێک به‌کرێگیراوی خۆی خه‌ڵک له کوردستان به رێفورم وئاڵ وگۆردڵ خۆش بکاوهانی خه‌ڵک بدا که جوابی بایکۆتی حیزبه‌کان نه‌ده‌نه‌وه وبچن ده‌نگ بده‌ن. له‌و نێوه‌ش دا کورده ریفۆرم خوازه‌کان وژوماره‌یه‌کی دیکه‌ش که پێشتربه ناو نوینه‌ری خه‌ڵک له مه‌جلیسی رێژیم دا بوون جۆرێک باسی حه‌سه‌ن روحانیان ده‌کرد، وه‌کوو ئه‌وه‌ی ناوبراو به تایبه‌تی له ئاسمانه‌وه بۆخه‌ڵکی ئێران به‌ربوبێته‌وه وناجی ڕزگاری خه‌ڵکی چه‌وساوه و ماف خوراوی کوردستان بێ.
حه‌سه‌ن روحانیش به هاوکاری وپشتگری دووشه‌یتانی دیکه‌ی گۆره‌پانی سیاسه‌ت، واته مه‌حه‌ممه‌د خاته‌می وهاشمی ره‌فسنجانی هه‌له‌که‌ی قوزته‌وه وکه‌وته واده‌وبه‌لێنی دان به خه‌ڵک ئێران وبه خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وبه کورده رێفۆرم خوازه‌کان که له ئه‌گه‌ری بوونی به سه‌رۆک کۆماری له کورده‌کانیش بۆ پۆستی وه‌زاره‌ت که‌ڵک وه‌رده‌گرێ. به‌ڵام دیتمان دوای بوونی به سه‌رۆک کۆمار، له ژێر واده‌و به‌لێنیه‌کانی خۆی دا ونه ته‌نیا یه‌ک کوردیشی له کابینه‌که‌ی دا نه‌کرد به وه‌زیر، به‌ڵکووهه‌مان بیروفکری نژادپه‌ره‌ستانه‌ی نێوسیستمی کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی وه‌بیرهه‌مووان هێنایه‌وه که ئێران ”یه‌ک نه‌ته‌وه ویه‌ک زمانه وله ئێران‌دا ورده فه‌رهه‌نگ هه‌ن”. به ئاشکرا سووکایه‌تی به نه‌ته‌وه‌کانی دیکه وبه زمان وفه‌رهه‌نگ ومافه‌کانیان کرد.
دوای 33 ساڵ له ده‌رچوونی فه‌رمانی جیهاد له دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن ده‌وله‌تی داگیرکه‌ری فارس، کورد هه‌روا ژێرده‌ست وبێ به‌شه وهه‌روا حاشا له ناسنامه وله بوون وله خاک وله زمانی ده‌کرێ. کوردی ڕۆژهه‌ڵات له قه‌یرانی خۆپێناسه‌کردن دا ده‌ژی. له لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی تارانه‌وه هیچ حیسابی هاوولاتێکی ئێرانی بۆناکرێ وله مافه سیاسی ومه‌ده‌نییه‌کانی بێ به‌ش کراوه و ئێرانی بوونیش شامیلی کورد نابێ، له قسه دانه‌بێ، ئه‌ویش ئه‌وکاته‌یه که کورد وه‌کوو ” مرزدارغیور” پێناسه ده‌کرێ. کوردی ڕۆژهه‌ڵات کوردبوونه‌که‌شی به چاوی تاوانه‌وه سه‌یرده‌کرێ وبه تێکده‌روئاژاوه‌گێرودوژمنی ” ته‌واوییه‌تی عه‌رزی ئێران ” ده‌ناسێندرێ.
ماویه‌که ئاماده کاری بۆبه‌ستنی یه‌که‌م کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ژێرده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێر ده‌کرێ وئه‌وه‌ش داگیرکه‌رانی نیگه‌ران کردووه وله‌وبه‌ینه‌ش دا هه‌م داگیرکه‌ری تاران وهه‌میش ئۆپۆزیسیۆنی سه‌راسه‌رییه‌که‌ی نیگه‌ران کردووه وله ئێستاوه کێچیان که‌وتۆته که‌وڵی که کورد باسی ناسنامه وکیانی سه‌ربه‌خۆی کوردی بکا. له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش کۆمه‌لێک حیزبی سیاسی وکه‌سایه‌تی فه‌رهه‌نگی ورۆژنامه‌وان ونوسه‌رو نوینه‌ری رێکخراوه‌کانی ژنان ولاوان به‌شدارده‌بن. ئه‌وه ده‌رفه‌تێکی زێرینه بۆ نوینه‌رانی ئه‌حزاب وکه‌سایه‌تیه‌کانی سیاسی وفه‌رهه‌نگی کوردی به‌شدار‌له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دا که به داڕشتنی ستراتیژیکی نه‌ته‌وه‌یی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورد وه‌سه‌ربه‌رژه‌وه‌ندی حیزبی خۆیان بخه‌ن وئامانجی سیاسی وستراتیژی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد پشتگری له دروست کردنی ناسنامه‌ی کوردی بێ له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان دا.
لوقمان زه‌هرایی
18.8.2013