هیچ لایه‌کیان جێگای پشتیوانی نین له میسر !
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجی ئه‌م بابه‌ته‌یه هه‌ڵوێستی جیاجیاکانی باڵه‌کانی کۆمۆنیزمه له ڕووداوه‌کانی میسر .هه‌ندێک ده‌ڵێن سوپا کارێکی باش ده‌کا ئیخوانه‌کان قه‌تڵو عام ده‌کا چونکه ئیخوانه‌کان ده‌یانه‌وێ کۆمه‌ڵگای میسر نوقمی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی بکه‌ن و یاساکانی شه‌ریعه بسه‌پێنن وکوشتار ئه‌نجام بده‌ن وه‌ک لایه‌نێکی ترۆریست قه‌تلو عام ئه‌نجام بده‌ن هه‌ربۆیه سوپا وه‌ک تاکتیکێکی کاتی پێویسته ئه‌م کارانه ئه‌نجام بدات!
هه‌ندێکی تر پێ یان وایه کوشتن و داپڵۆسینی ئیخوانه‌کان له لایه‌ن سوپاوه کارێکی سه‌رکوتگه‌رانه‌یه و سوپا له میسر ئامێری ده‌ستی بورژوازیه سه‌رکوتگه‌ره ده‌بێ پشتیوانی بکرێ له مافی خۆپیشاندان وکۆبونه‌وه‌ومانگرتن جا ئه‌گه‌ر ئیخوانه‌کانیش ئه‌نجامی بده‌ن!
خاڵه لاوازه‌کانی ئه‌م دوو بوچونه له کوێدایه؟ بۆچی ئه‌م دوو لێکدانه‌وه‌مه‌نتیقی نین؟ هه‌ڵوێستگیریه‌کان له سه‌ر ئه‌م دوو لێکدانه‌وه‌بۆچی هه‌ڵه‌ن؟ئه‌مانه ده‌بێ وه‌ڵام وه‌رگرنه‌وه.
له ڕوانگه‌ی به‌رژوه‌ندیه‌کانی چینی کرێکار‌و ژنان ولاوان و خه‌ڵکی سته‌م دیده‌وه ئه‌وه وه بیر بێنینه‌وه که ئیسلامی سیاسی و سوپای پیشه‌ی بۆرژوازی دوو دوژمنی سه‌رسه‌ختن هیچکامیان هه‌رگیز به‌رژوه‌ندی ئه‌م چین توێژانه‌یان نه‌ویستووه. ئه‌گه‌ر شه‌ڕێکیش له نێوان ئه‌م دوو باڵه‌ی بورژوازیدا ڕوو بدات شه‌ڕێکی ناوخۆیی و شه‌ڕی ناو یه‌ک خانواده‌یه که شه‌رێکی به‌رده وا‌میان هه‌یه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی کرێکاران چینه نه‌داره‌کان. با شه‌ڕه ناوخۆیه‌کانی خۆمان بینیه‌وه بیر خۆمان هیچ له به‌رژوه‌ندی خه‌ڵکی کوردستاندا نه‌بوو هه‌ر له به‌ر ئه‌مه بوو کۆمۆنیسته‌کان دژی ئه‌م شه‌ڕه بوون.
ئه‌وانه‌ی پێیان وایه سوپا کارێکی باش ده‌کا وه‌ک تاکتیکێ ! ئه‌وه‌یان له بیر کردووه ئه‌وه سوپای ده‌وڵه‌تێکی بورژوازیه ئه‌گه‌ر به‌رژوه‌ندیه‌کانی بورژوازی نه‌بینێ ئه‌و قه‌تڵ وعامه ناکا ، پاشان ئه‌و سوپایه هێشتا به ده‌ستی ده‌وڵه‌تی بۆرژوازیه‌وه‌یه وه‌یه هێشتا ئامرازێکی سه‌رکوتگه‌ره ، سه‌رکه‌وتنی سوپا له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌ستی ئاوه‌ڵا تر ده‌کا بۆ سه‌رکوتی چینی کرێکار‌و خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی میسر ، ئه‌گه‌ر تۆ له به‌ر نه‌بوونی هێزی چینی کریکار وبه‌دیلێکی به‌هێزی کۆمۆنیستی له مه‌یدانه‌که‌دا ئه‌مه‌به تاکتیک بزانی ئه‌مه هه‌ڵه‌یه چونکه ئه‌وه‌ی زیانی پێ ده‌گات کرێکاروخه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی ئه‌م ووڵاته‌یه چونکه سوپا به‌هێز تر ئه‌بێ و باڵێکی بۆرژوازی به هێزتر ده‌کا جا ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر وابێ و ئه‌مه ڕاستی بێت بۆ ئه‌بێ ئه‌وه به تاکتیک بزانرێ ئیتر.
ئه‌وانه‌شی که پێیان وایه ئه‌بێ پشتیوانی له ئیخوانه‌کان بکرێ به چه‌ند ده‌لیلێک یه‌کێ له‌وانه پێشێل کردنی مافی ئازادی خۆپیشاندانه ! ئه‌وه‌یان له بیر چووه که ئیسلامی سیاسی وه‌ک هێزێکی تیرۆریسته له هه‌ر کوێیه‌ک کۆ ده‌بنه‌وه ژه‌هر ده‌که‌ن به‌ناو سه‌ری ئه خه‌ڵکه‌دا، به ناوی جیهاده‌وه خه ڵک ره‌وانه‌ی مه‌رگ ده‌که‌ن . له هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌بێ رێگا له به هێز بوونی هێزه ترۆریسته‌کان و گروپه مافیه‌کان بگیرێ وه کار‌و چالاکیان قه‌ده‌خه بکرێ چونکه ئه‌مانه زیانیکی گه‌وره به کۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نن وه سڵ ناکه‌نه‌وه له کوشتنی منداڵ وژن و پیر ولا‌و، ئیسلامی سیاسی به شوێن ئه‌وه‌وه‌یه که‌ژیان له کۆمه‌ڵگا بسه‌نێته‌وه کۆمه‌ڵگانوقمی تاریکی بکا. ئێمه کاتێ باس له ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی سیاسی ده‌که‌ین، ئه‌م ئازادیه به‌وه مانایه نیه هێزو لایه‌نێ که ده‌یانه‌وێ ئینسان کوژی بکه‌ن و دژایه‌تی مافی ئازادی بی قیدو شه‌رت سیاسی بکه‌ن، رێگایان پی بدرێ ئازادبن خۆپیشاندان بکه‌ن و کۆبونه‌وه به ئازادانه بکه‌ن و له کۆبونه‌واکانیاندا بانگه‌وازی کوشتنی خه‌لک بکه‌ن فتوای نکاح بۆ ژنان ده‌ر بکه‌ن ..هتد ئه‌مانه سیاسه‌ت ناکه‌ن ئه‌مانه پیلان بۆ ئه‌م ئامانجه ژه‌هراویانه دا ئه‌ڕێژن.
ئه‌وه‌ی پێویسته له سه‌ر کۆمۆنیسته‌کان ئه‌وه‌یه که هه‌ردوولا مه‌حکوم بکه‌ن ، داوای ئه‌وه بکه‌ن ئه‌م لافاوی خوێن ڕشتنه ڕاگرن ئه‌وه‌یان له بیر بیت له‌و شه‌ڕه‌دا زیانلێکه‌وه‌تووی یه‌که‌م کرێکاران خه‌ڵکی زه‌حمتکیشی میسره . ئه‌وه‌ی له هه‌ردوولا ده‌کوژرێ رۆله‌ی کرێکار‌و خه‌ڵکی چه‌وساوه‌یه. ئه‌و شه‌ڕه بوار نادات شۆرش له میسر به‌ردوام بێ تا سه‌رکه‌وتنی کۆتایی. شه‌ڕه ناوخۆیه‌کان له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا بێ ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه به‌ره‌و دواوه ده‌بات ماڵوێرانی و داروخانی بنه‌مای ئابوری به شوێن خۆیدا ده‌هێنێ ، ده‌بێ ئه‌مه تاکتیکی کۆمۆنیسته‌کان بێت له کاتێکا هێزی به‌ره‌ی سوسیالیستی له مه‌یداندا نیه، ده‌بێ داوا له خه‌ڵک بکرێ نه‌چنه ئه‌و شه‌ڕه‌وه ئه‌وه شه‌ڕی ئه‌وان نیه ئه‌وه شه‌ڕی دوو باڵی چینه چه‌وسێنه‌ره‌کانه ، ده‌بێ خه‌ڵک خۆیان جیاکه‌نه‌وه له‌م دوو باڵه و هێزی خۆیان بهێننه مه‌یدان بۆ ڕاگرتنی ئه‌و شه‌ڕه . ده‌بێ کۆمۆنیسته‌کان داوای ده‌سه‌ڵاتی راسته‌وخۆی خه‌لکی مه‌حروم بکه‌ن وه‌ک هیزی سێه‌م له‌م پێناوه‌دا بێنه مه‌یدان به ته‌واوی ریزه‌کانی هه‌ردوو هێزی یه‌که‌م دووه‌م جێ بهێڵن ئه‌مه ته‌نها رێگایه.
به داخه‌وه‌زۆرێک له کۆمۆنیسته‌کان خه‌ریکه به سه‌ر به‌ره‌ی یه‌که‌م و دووه‌مدا خۆیان دابه‌ش ده‌که‌ن. هیوادارم به‌م هه‌ڵویسته‌ی خۆیاندا بچنه‌وه له به‌ره‌ی هێزی سێیه‌مه‌مدا خۆیان ببینه‌وه.
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
17/8/2013