دەزگای کۆنسێپت و دوو کۆڕ بۆ دكتۆر سهلاح ئهحمهد و دكتۆر دارا مهحمود
دهزگای كۆنسێپت بۆ پهرهپێدانی كهلتوری و سولیئۆن
ههڵدهستن به رێكخستنی سێ كۆڕی فهلسهفی بۆ ههردوو بهرێز دكتۆر سهلاح ئهحمهد و دكتۆر دارا مهحمود بهم شێوهیهی خۆراوه.
كۆڕی یهكهم و دووهم
دکتۆر سەلاح ئەحمەد کەژارڤزادی دکتۆرای لە فەلسەفەدا هەیە لە زانکۆی ئۆتاوا لە دوو موحازەرەدا باس لە هەندێ لە دیدە فەلسەفییەکانی خۆی دەکات سەبارەت بە پەیوەندی نێوان فەلسەفە و رەخنە. لە رۆژی یەکەمدا دکتۆر سەلاح خوێندنەوەیەکی فەلسەفی پێشکەش دەکات سەبارەت بە شکستی شۆڕشە پێشکەوتوخوازەکانی سەدەی بیست. رۆژی دووەم درێژە بەو باسە دەدات و بە گرنگیدان بە رۆڵی بیری رەخنەیی وەکو مەرجی سەرەکی خۆپاراستن لە دووبارە بونیادنانەوەی سیستمی چەوساندنەوە. لە میانەی ئەم دوو موحازەرەیەدا باسی هەندێ لە بۆچونەکانی هۆرکایمەر و ئەدۆرنۆ و مارکۆزە و لەو رێگایەوە چەند لە هێڵێکی پەیوەندیداری تیۆری رەخنەیی قوتابخانەی فرانکفۆرت شییدەکاتەوە. لە کۆتایدا باسی پاشەکشەکردنی بیرە پێشکەوتوخوازە جیهانگیرییەکان دەکات لەم سەردەمەدا و ئەوە دەخاتە روو کە چۆن ئینسان لە کۆمەڵگا نا ئەوروپیی و بەئەوروپییکراوەکاندا زیانمەندن بەو هۆیەوە.
رۆژانی شه مه و یهكشمه 24 و25 مانگی 8- كاتژمێر 4 ئێواره – شوێن: ناوهندی ئهندێشه
كۆڕی سێیهم:
دکتۆر دارا محمود دکتۆرا لە فەلسەفەی سیاسیدا لە زانکۆی لەندەن و رۆما
دیموکراسیەتی گفتوگۆ و بیرکردنەوە: خوێندنەوەیەکی فەلسەفی بۆ ئەم فۆرمە لە دیموکراسیەت”. لەم سیمینارەدا باس لە گرنگی دیموکراسیەتی گفتوگۆ دەکات کە جیاوازە لە فۆرمەکانی دیکەی تیۆرەی دیموکراسی و لێرەدا بایەخێکی گەورە بە رەگەزەکانی بیرکردنەوەو گفتوگۆو راوێژ و لێوردبوونەوە دەدرێ وەک پێشمەرجێک و پراکتیزێکی عەقڵانی بۆ وەرگرتنی بڕیار. یەکێک لە ئەگەرەکانی ئەم فۆرمە لە دیموکراسیەت ئەوەیە کە رەنگە هەڵگری چارەسەرێک بێت بۆ ئەو کێشە ئیپستمۆلۆژیی و سیاسیەی دیموکراسیەت دەیهێنێتە ئاراوە. لەلایەکی دیکەوە، ئەم فۆرمە دەبێتە بەرهەمهێنەری کایەیەکی گشتی کە دەبێتە ئاستەنگ لەبەردەم دەسەڵاتدا، کە ئەمەش لە دنیای ئێمەدا گرنگی خۆی دەبێت. ئەمە گفتوگۆیەکە لەگەڵ فەلسەفەی سیاسی هابرماز و فەیلەسوفە ئەنگلۆ-ئەمریکاییەکاندا.
رۆژی پێنجشهمه 29-8-2013- كاتژمێر: 4 ئێواره- شوێن: ناوهندی ئهندێشه