بیانوی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی دەروازەیەک بۆ ڕوخاندنی ئەزمونی خۆرئاوا
بەرەی نوسرەو وسوپای سێکسی(سوپای) ئازاد، بۆ ئەوەی بتوانن ئەزموونی خۆرئاوای کوردستان لەبار بەرن و ئەو ئارامییەی کە لەو پارچەیەدا ههیە نەیهێلن و دەست بەسەر سامان و خاکی ئەو بەشەی کوردستان پتر گیر بکەن، ئەمرۆ، بەهاوکاری شەقاوەکانی ئیخوان و تۆرانیەکان تازە بە تازە دەیانەوێ بە جیهانی بسەلمێنن کە ڕژێمەکەی بەشار ئەلئەسە چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە. گومان لەوەدا نیە کە ئەو ڕژێمە دەمێکە ئەو چەکەی هەیە و بەکارهێنانی شتێکی مەحاڵ نیە، ههروەک چۆن بەناو سوپای ئازاد، سێکسی ئازاد کردوە و بەرەی نوسرە یاساکانی سەدەی ناوەراست بۆ کوشتنی مرۆڤەکان بەکاردەهێنی، بەشاریش ئەگەر زۆری بۆ بێ بەدڵنیاییەوە بەکاری دەهێنێ. بەڵام ئەوە بۆچونێکە ساکارە گەر مرۆڤ شیکارێکی وابکا، چونکە ههموو میتودەکانی کوشتنی مرۆڤەکان، لای دیکتاتۆر و بازرگانەکانی مرۆڤ ئاساییە. بەڵام بیانوی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی ئەمڕۆ لە ڕوخاندنی ئەزمونی خۆرئاوای کوردستان تێ ناپەڕی، و لەو درۆ زلەی ئەمریکا ڕۆژئاوا زیاتر نیە، کە دەیانووت سەددام موشکەی کیمیاوی دژیان بەکاردهێنێ، لە کۆتاییشدا وا دەرنەچوو، تەنها مەبەستیان داگیرکردنی بیرنەوتەکانی ناوچە بوو..نەک بەرژوەندی گەلان. بەرەی نوسرەوە سوپاسی سێکسی ئازاد، ئامێرێکی کاریگەرن بەدەستیانەوە دەیانەوە ههمان ئەزموونی عێراق لە خۆرئاوای کوردستان دووبارە بکەنەوە. مەگەر ئەمریکا خۆی لە ڤێتنام چەکی کیمیاوی بەکاری نەهێنا؟
ئاسۆ بیارەیی
بەدواچوون
٢٢-٨-٢٠١٣ سوێد