نیشتیمانی ڕاپۆرتنووسان… یوسف منتک
نیشتمان ئه‌و بستهخاکهی که مرۆڤ خۆشی ده‌وێت و تیایدا ده‌ژیت. هه‌موو مرۆڤێک ده‌خوازێت به ئازادی له‌وێدا پرۆسێسه‌ی ژیانی خۆی بکات. سه‌رده‌مێک لهپێناوئهو نیشتمانه سه دان و هه‌زاران گه‌نجی ئه‌م وڵاته ژیانی خۆیان خسته مه‌ترسییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژێک ئه‌م ئازادییه له‌سه‌ر ئه‌و بستهخاکه پرۆسێسه بکه‌ن. له ده‌یه‌ی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، وه‌کوو زۆربه‌ی گه‌نجی ئه‌و وڵاته له ڕێکخستنه‌کان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هاوڕێ و دۆستی گیانی به گیانی تێده‌کۆشاین بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئازادییه واقیعیه. ئه‌وکات مه‌بده‌ئو ئه‌خلاق هه‌بوو. ئه‌خلاق به واتا پۆزه‌تیڤه‌که‌ی، ئه‌و هاوڕێیانه ئه‌خلاقیان به‌رانبه‌ر یه‌کتر هه‌بوو جۆرێک لە پەیوەندی کۆمەلایەتی وعاتیفی هەبوو، که‌س ئاماده نه‌بوو بۆ به‌رژه‌وه‌نده‌ی زاتی، هاوڕێیه‌که‌ی بکاته قوربانی، به‌ده‌ر له که‌سانێک که لاواز بوون و رێگای خیانه‌تیان هه‌لبژارد، نموونه‌ی ئه‌وه‌مان زۆره ده‌یان گه‌نج و قاره‌مانی ئه‌و ولاته له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا مردن، به‌بی ئه‌وه‌ی ناوی هاوڕێکانیان بده‌ن، تەنها ئەوانە نەبێت کە بەرگەی ئازار‌و ئەشکەنجە یان نەگرت.
له‌یه‌که‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕینه‌وه 1991 حیزبه‌کان کۆمه‌ڵێک کلتوور و دابونه‌ریتیان فێری تاکی کورد کرد، واتە کولتورێکی سەقەتیان داهێنا. یه‌که‌م شتێک تاکی ئه‌م میلله‌ته‌یان فێری که‌رامه‌تی مرۆڤ شکاندن و تاڵان کردن و به‌زه‌یی نه‌هاتنه‌وه به سامان و موڵکی گشتییه‌وه کرد. چونکه خۆیان ده‌ستپێشخه‌ر بوون، ته‌نانه‌ت هه‌ر حیزبه باڵه‌خانه‌یه‌کی موڵکی گشتی داگیرکرد. کورد گوته‌نی: گه‌وره ئاو ده‌ڕێژی، بچووک پێی لێ دەخشینێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌موو شتێک کاره‌ساتتر بوو، خه‌ڵکیان فێری جاسووسی و ڕاپۆرت نووسین کرد. له ساڵی 2003 ده‌یان که‌س و حیزب و سه‌رکرده فایلیان ئاشکرا بوو. کۆمه‌ڵگه‌یان کرد به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی جاسووسی. به‌رپرسه‌کان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی کەسی وکورسییەکانی خۆیان، هه‌وڵی لێک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان خه‌ڵکیان دا ،بەکوردییەکەی پەیوەندییە کۆمەلایەتییەکانیان هەلوەشاندەوەو خۆشەویستیان لە ژێر پێکانیاندا پلیشاندەوە، ته‌نانه‌ت ئه‌و هاوڕێ و براده‌رانه‌ی له سه‌رده‌می ڕۆژه سه‌خته‌کان له‌گه‌ڵ یه‌ک بوون، لێکیان کردن. به‌ره به‌ره خه‌ڵکیان فێره شێوه‌یه‌ک له په‌روه‌رده‌ی پاره‌په‌رستی و خود پەرستی و به‌رژه‌وه‌ندی تاک لایه‌نه کرد و تۆوی دوو بەرەکیان چاند، به‌جارێک که‌رامه‌تی تاکی کوردیان پلیشانده‌وه‌و ته‌واوی ماف وئازادییه‌کانی مرۆڤیان پیشێل کردوو، ئه‌و دیموکراسیه‌ته‌ی باسی لێوه ده‌که‌ن خسته ژێر پرسیاره‌وه. به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی ده‌ستووری ولاتانو ئه‌زموونه‌که‌یان بکه‌ن نموونه وه‌ک : ده‌ستوری ئه‌لمانیا که له برگه‌ی یه‌که‌مدا نووسراوه که‌رامه‌تی مرۆڤ ده‌ستکاری ناکرێت ونابێت پێشێل بکرێت.
لێره‌وه حیزب و به‌رپرسه‌کان جۆرێک له کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنای تاکی به‌رژه‌وه‌ندخواز ده‌که‌نه‌وه. به واتایه‌کی دیکه قوتابخانه‌یه‌ک ده‌که‌نه‌وه، تێیدا خه‌ڵکی ئینتیهازی و ووردە بۆرژوازی و هه‌لپه‌رستی ده‌وروبهری خۆیان فێری ڕاپۆرتنووسین و شکاندنی ملی که‌سانی دیکه بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و پلە ومەقام وکورسییەکانیان بپارێزن. ئه‌م شێوه په‌روه‌رده‌کردنه فراوانتر ده‌بێت، له‌سه‌ر ئاستی تاک بۆ خێزان، کۆمه‌ڵگه و دواتر ئه‌و نیشتیمان و وڵاته. ئه‌م شێوازی په‌روه‌رده‌یه زۆرێک له خه‌ڵکی بۆ خۆ نزیکخستنه‌وه له به‌رپرسه‌کان پێڕه‌وی ده‌که‌ن، بۆتە کولتوریکی باو. کاتێک ئه‌مه‌یشی بۆ ده‌چێته سه‌ر و ئه‌وه‌ی ده‌یوێ به ده‌ستی ده‌هێنێت، ناچار بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌ستکه‌وته هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی که‌سانی دیکه ده‌دات، به واتایه‌کی دیکه هه‌وڵی دروستکردنی په‌رژین و دیوارێک ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانی دیکه‌ی خاوه‌ن توانا نه‌توانن جێی ئه‌و بگرنه‌وه. ئه‌م سیسته‌می پهروهردهکردنهی به‌رپرسی حزبه‌کان هێنایانهکایهوه، کۆمه‌ڵێک مرۆڤی به ڕۆبۆتکراو، کۆیله‌ی به‌رهه‌مهێناوه. به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه و نیشتیمان دابه‌زی بۆسه‌ر ئاستی به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤگه‌لێک، ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌بینن.
له دوای ساڵی 2003 ، له پڕێکدا و ماوه ماوه فه‌رمانێکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یا فەر مانی یەکێک لەسەرۆکایەتییەکان ده‌رده‌چێت، له‌و فه‌رمانانه ناوی ده‌یان که‌س ده‌بینیت به پله‌ی جیاواز خانه‌نشین ده‌کرێن یا تەعین دەکرێن. به پله‌ی وه‌زیر، جێگری وه‌زیر، ڕاوێژکار و چه‌ندان پله‌ی سه‌ربازی دیکه. ناوی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یش له کوڕ و کچ و خزم و نزیکی به‌رپرسه‌کانن یا لەکوتلەو پیاوی دەربار. جیاواز لەوە له‌ناکاو ده‌بینی که‌سێک بۆته ڕاوێژکار له وه‌زاره‌تێک، یا په‌ڕله‌مان یا لەسەرۆکایەتی هەرێم یا.یا.یا…….تاد، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی خه‌بات و ئاستی توانا و بڕوانامه و شاره‌زایی ئه‌و که‌سه بکرێ. هه‌ر ئه‌و نۆکه‌رو رۆبۆته داتاشراوانه له‌لایه‌کی دیکه خه‌ریکی ڕاپۆرتنووسینن له دژی که‌سانی خاوه‌ن توانا‌و لێهاتوو شایەن بەم پلەی وەزیفییە، که ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای شاره‌زایی و بڕوانامه و توانست هه‌وڵی ده‌ستخستنی کار بده‌ن. لێره‌دا مرۆڤ ده‌بێ زۆر ئاگاداری خۆی بێت، ده‌نا پێش ئه‌وه‌ی بچێته سه‌ردانی بۆ نموونه به‌رپرسێک، که هاوه‌ڵی ڕۆژه سه‌خته‌کانی بووه، چه‌ندین ڕاپۆرت بۆ ئه‌و به‌رپرسه ده‌چێت، جا ڕاپۆرتنووس خۆی و ویژدانی شه‌لم، کوێرم ناپارێزم، به‌ناو ده‌که‌وێت. مرۆڤ کاتێک بیر له‌و ڕۆژانه ده‌کاته‌وه ئاماده بوو ژیانی خۆی بکاته قوربانی له پێناو هاوڕێی هاو خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌ی، بچێتە بەردەم پەتی سێدارە، ئێستا هه‌ر ئه‌و هاورێیه‌ی ڕۆژانی خه‌بات خه‌ریکی ڕاپۆرتنووسینه له‌باره‌ی ئه‌و که‌سه‌وه، لێره‌دایه مرۆڤ هه‌ست به نامۆیی ده‌کات. هه‌ست ده‌کات له‌سه‌ر نیشتیمانێکی نامۆ دهژهیت، نیشتیمانێک هی ئه‌و نییه، به‌ڵکوو شوێنێکه جێی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌کانه. ئه‌و به‌هه‌شته نییه، که له ڕۆژه سه‌خته‌کان خه‌ونمان پێوه ده‌بینی. مرۆڤه پاکه‌کان وه‌کوو غهوارهیهک، بیژییەک ده‌ژین، هاتووچۆ ده‌که‌ن.
نيشتماني ڕا پۆرت نووسان
ئه ى نيشتماني من
دوێنى كه مبدآ هه بوو
ئه خلافيش هه بوو
لە پێناو ئازادی نیشتیمان
ىاماده ى به رده م په تي سێداره بووين
به لام ئه ى نيشتمانى من ببو ره لێم
ئیستا
ئيمرۆ ئێمە له م نيشتمانه
غه ريبین ، بيژين، نامۆین
بێ هه وارین
جێ‌مان نا بێته وه
نيشتما ني دوێني من
بۆته
نيشتماني راپۆرت نووس ورۆبۆتان
بۆته
نيشتماني هه لبه رست و ئينتيها زى و
قەعپەو، دروزن و گەوادان
ليم ببوره ئه ى نيشتمان مالئا وا
ئە ي نيشتماني راپورت نووسان
مالئاوا
* ئه‌م وتاره‌م بۆیه‌کێک له رۆژنامه به‌ناو ئه‌هلی وئازاده‌کان نارد که پێشتر چه‌ندین وووتاری ئه‌ده‌بی وکولتوریم بۆ ناردوون بلاویان کردۆته‌وه،به‌لام ئه‌م وتاره‌یان بلاو نه‌کرده‌وه گوایه تونده. به‌لام من ده‌لێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌نالانه بریاره ته‌نها چه‌ند که‌سێک قسه له‌م پرسانه بکه‌ن، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی به پاله‌وان کردنیان، که ئه‌و پاله‌وانانه به‌به‌لگه تا ئێستا سه‌لمێنراوه بیرۆکه‌و کرۆکی بابه‌ته‌کانیان دزراوه. من رای ده‌گه‌یه‌نم که ئه‌و که‌ناله به‌ناو ئه‌هلی ئازادانه، مایه‌ی ئه‌وه‌ن بخرێنه ژێرپرسیاره‌وه.