ده‌قی نوێ له نێوان ستاتیك و دینامیكدا
ده‌قی سازاو ئه‌و فه‌زا تازه به‌رهه‌مهاتووه، له كۆنتێكسته كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بییه ئه‌سڵیه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه و ده‌چێته كۆنتێكستێكی نوێوه و ره‌هه‌ندی ده‌لالی نوێ به‌خۆوه ده‌گرێت، ده‌مه‌وێ بڵیم له پێناو پێوانه‌ی تازه‌ی تایبه‌ت و دووباره خۆ رێكخستنه‌وه، واز له كۆمه‌ڵێك پێوانه ده‌هێنێ، وه‌ك چۆن هه‌ندێكیان رووت ده‌كاته‌وه.. له‌لایه‌كی دیكه ده‌قی نوێ له به‌رانبه‌ر كۆنتێكسته كۆنه‌كان و كۆی پرسیار و چاره‌سه‌ركردنه كۆنه‌كان وه‌ك په‌رچه‌كردارێك راده‌وه‌ستێ.
(رۆمان ئینگاردن 1893-1970 Roman Ingarden) ده‌قی ئه‌ده‌بی له دوو بونیاددا ده‌خه‌مڵێنێ، بونیادی یه‌كه‌م: جێگیره، بناغه‌ی تێگه‌یشتنه. بونیادی دووه‌م: ناجێگیره و بنه‌مای سه‌ره‌كی شێوازی كاری ئه‌ده‌بی لێده‌كه‌وێته‌وه. لێره‌دا ره‌نگه پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه بێ، ئه‌گه‌ر له ده‌قدا زمان قسان بكات، ئایا زمان توانای خۆ ده‌رخستنی نییه؟ ئه‌گه‌رچی ئه‌و پرسیارانه‌ی ده‌كه‌ونه نێوان بونیادی جێگیر و بونیادی ناجێگیر هه‌ر ته‌نها ناكه‌ونه بواری دیارده‌گه‌راییه‌وه (Phenomenology) به‌ڵام ئه‌گه‌ر من قسه‌كانی خۆم له‌و بواره‌دا درێژه پێبده‌م، ئه‌وه ده‌توانم بڵێم ده‌ق وه‌ك فینۆمینه (دیارده) راسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته نێو نیازگه‌ریی هۆسره‌ل و دواتر راڤه‌كردنه‌كانی ئینگاردن و قوتابخانه‌ی كۆنستانس و تیۆری وه‌رگرتن…. (ئیدمۆند هۆسره‌ل E. Husser 1859 -1938) چه‌مكی نیازگه‌ریی القصدیه”Intentionality ” له به‌دواداچوونی دوالیزمییه‌تی شت له‌خودی خۆی و شت بۆ خودی ئێمه‌ی (ئیمانۆیل كانت Immanuel Kant 1724-1804)ه‌وه وه‌رگرتووه.
كه‌واته ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له چه‌مكی نیازگه‌ریی بگه‌ین، ئه‌وه له فینۆمینۆلۆجیادا هه‌موو كرده‌یه‌كی (هه‌ست/ئاگا-شعور)ی مرۆیی، به هه‌ستێكی نیازخوازانه داده‌نرێت، واته ئه‌وه نیازی مرۆڤه كه ده‌یه‌وێت ده‌رك به‌و شته بكات. بۆیه هه‌میشه ئاگامه‌ندی، ئاگامه‌ندی بووه به شتێ، نیازی ئه‌و ئاگامه‌ندییه، یان ئه‌و هه‌ستكردنه‌ش خودی شته‌كه‌یه، كه‌واته فینۆمینه ئه‌وه‌یه كه هه‌یه و ئاگامه‌ندی ده‌یدۆزێته‌وه، لێره‌دا ئاگامه‌ندی هه‌م ئاگاییه له بابه‌تێك، هه‌م خۆ ئاگاییه، به‌و مانایه‌ش كه‌سی ئاگامه‌ند ئه‌و كه‌سه‌یه كه بیر ده‌كاته‌وه. له رێگای ئه‌و پێناسه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی، كه هه‌موو شعورێك ده‌رككردنی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
(وولفگانگ ئایزه‌ر Wolfgang Iser 1926-2007) وه‌ك ره‌خنه‌گرێكی قوتابخانه‌ی (كۆنستانس)ی ئه‌ڵمانی كه بره‌وی زۆری به چه‌مكی (كاریگه‌ری ئیستێتیكی) داوه، له ده‌ستنیشانكردنی بونیادی (رووی پێشه‌وه) و بونیادی (رووی دواوه)، پشت به هه‌مان بیركردنه‌وه دیارده‌گه‌راییه‌وه ده‌به‌ستێ.. له‌لای ئه‌و بونیادی (رووی پێشه‌وه)ی ده‌ق، له رێكخستنی په‌یوه‌ندی ده‌ق به سه‌رچاوه‌كانیه‌وه لێپرسراوه، یان به ده‌وروبه‌ری (ده‌ره‌كی) ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی.. كه لێیه‌وه هه‌ڵقوڵاوه و هه‌ڵوێستی لێوه‌رگرتووه. به‌ڵام بونیادی (رووی دواوه) له‌سه‌ر رێكخستنی په‌یوه‌ندی ره‌گه‌زه نوێ و ناوه‌كیه‌كانی ده‌قی تازه وه‌ستاوه. به دیوه‌كه‌ی دیكه ده‌ق له‌سه‌ر هێلكاری و جۆری په‌یوه‌ندییه شیاوه‌كانی نێوان ره‌گه‌زه‌كانی ده‌ق و خوێنه‌ر خۆی ده‌نوێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی جوانی كه ده‌ق مه‌به‌ستیه‌تی بونیاد بنێ.
لێره‌دا (تۆماری ده‌ق) یان فه‌زای تازه به‌رهه‌مهاتوو، وه‌زیفه‌یه‌كی دوالیزمی ده‌گێڕێ، له‌لایه‌ك هێلكارییه باوه‌كان له‌پێناو پێكهێنانی باكگراوه‌ندێك بۆ كرده‌ی به‌یه‌كگه‌یشتن فۆرمه‌له ده‌كاته‌وه و ئه‌و باكگراوه‌نده‌ش چوارچێوه‌یه‌كی گشتی پێشكه‌ش ده‌كات، كه بشێ له میانی (په‌یامی ده‌ق) ماناكه‌ی رێكبخرێت. هه‌ر به‌هۆی ئه‌و تۆماره ئاسۆی گفتوگۆی نێوان خوێنه‌ر و ده‌ق ده‌رده‌كه‌وێ و ده‌شێ خوێنه‌ر دووباره، یان له نوێوه باری مێژوویی خۆی بونیاد بنێته‌وه، كه ده‌ق بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه و كرده‌ی بونیادنانی خۆی له نوێوه له‌سه‌ر دامه‌زرێنێ. كه‌واته بونیادی بابه‌ت و بونیادی ئاسۆ له رێكخستنی كرده‌ی تێگه‌یشتن و كرده‌ی بونیادنانی بابه‌تی جوانی لێپرسراو ده‌كه‌ونه‌وه، به‌ڵام لێپرسراویه‌تیان هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه، به‌ڵكو ئه‌و دوو بونیاده ستراتیژیی ده‌ق ده‌نوێنن.
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا