
ئاسكه بچكۆله …. ئه‌مین محه‌مه‌د
ئاواته خــواز بووم ڕۆژێ
ببم به هاوڕێی ئاســـــك
وه‌كـــو ئه‌و گورج و گۆڵبم
ڕابكه‌م باسكه و باســــك
***
ئه‌و خۆزگه‌م به دی هێنا و
چووم بۆ باخچه‌ی ئاژه‌ڵان
به ناویاندا گـــــــه‌ڕام و
ئاسكـــــه بچكۆله‌م دووان
***
به باعه باع باسی كـــرد
لــه ژینی خــــــۆی بێزاره
ئه‌و فێری دۆڵ و هــــه‌رده
هــــــــــۆگری به‌رد و داره
***
وورد ،وورد سه‌رنجی ئه‌دام
نهێنی بۆم ئه‌دركـــــــــان
منیش گــــــــوێم لێگرتبوو
خـــــه‌مــــه‌كانیم ئه‌لاوان
***
فرمێسكی هـــــــه‌ڵئه‌ڕشت و
ئه‌یووت ئه‌مه كــــــه‌ی ژینه؟
دوورم له هـــــــــــاوڕێكانم
هه‌ر چــــــوار ده‌ورم په‌رژینه
***
خــــــــۆزگه ئه‌خوازم ساتێ
وه‌ك تۆی مــــــناڵ ئازاد بم
باز بده‌م به‌ســـــــه‌ر به‌ردا و
به‌و كه‌ژ و كێوه شـــــــاد بم
*** 4/3/2009